لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » زانستی ئای تی » ئەلیکترۆنیك » ترانسفۆرمەر چیە ؟ بۆچی بەکاردێت ؟ چەند جۆرە ؟
ترانسفۆرمەر چیە ؟ بۆچی بەکاردێت ؟ چەند جۆرە ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 19 / 07 / 2015 00:00
 

لە بناغەی كاری ئەندازیاری (Electric power conversion) دا دەكرێت وزەی كارەبا لە (AC) بگۆڕین بۆ (DC) یاخود سەرچاوەیەك لە ڤۆڵتیەیەكی بەرزەوە بگۆڕین بۆ نزم یاخود بە پێچەوانەشەوە هەربۆیە یەكێك لە پێكهاتە سەرەكیەكان لە ئامێرە ئەلیكترۆنیەكاندا بوونی هەیە كە ناودەبرێت بە (Transformer) كەلەسەر بنەمای كارۆ موگناتیسی كاردەكات و كە تەنها بەكاردێت بۆ بەرز و نزم كردنی ڤۆڵتیە لە سوڕە كارەبایەكدا كاتێك لە سەرچاوە تەزوە گۆڕاوەكانەوە پێمان دەگات ، ئەم پێكهاتەیە مامەڵە لەگەڵ سەرچاوەیەكی هاتوو دەكات و دواتر لەیەك شوێنەوە یاخود زیاترەوە دەتوانرێت سەرچاوەی لێ وەربگیرێت بە ڤۆڵتیەیی جیاواز  لە ساڵی (1885) دا بە تەواوی بووە پێداویستیەكی بنەڕەتی بۆ گواستنەوەی وزەی گۆڕاو و لە ئێستاشدا یەكێكە لە پێكهاتە سەرەكیەكان لە گواستنەوەی وزەی گۆراودا بەهیچ جۆرێك لەگەڵ وزەی (DC) بەكار نایەت چونكە كارەكەی لەگەڵ لەرەلەردایە (Frequency) و لەرەلەرەێكی هاتوو زیاد دەكات یان كەم دەكات ئەم زیاد و كەم كردنەش واتا بەرز نزم كردنەوەی ڤۆڵتیە .

مێژووی دۆزینەوەی ترانسفۆرمەر :

ترانسفۆرمەر یەكەم جار لە ساڵی (1831) لەلایەن زانا فارادایەوە دۆزرایەوە بەڵام لە ساڵی (1832) لەلایەن زانا هێنریەوە یاسای كاركردنەكەی داڕشت و سەلماندی كە ووزەی گۆراو بوارێكی موگناتیسی بە دەوری خۆیدا دروست دەكات و هەر ئەم بوارەش دەبێتە هۆی گواستنەوەی وزەكە لە نێوان دوو كۆیلدا ئەگەر تەریب یان هاوشان بەیەك دابنرێت ، یاساكانی لەسەر ئەم بنەمایە داڕشت و توانرا جیاوازی ڤۆڵتیە لەنێوان هەردوو كۆیلەكەدا بدۆزرێتەوە كە بناغەی كاركردنی ترانسفۆرمەرە و تا ئێستاش ئەم یاسایانە كە زانا فارادای بنیات ناوە بە یاسای فارادایی ناوی دەركردوە بەكاردێت بۆ زانینی بڕی گواستنەوەی وزە بەهۆی بواری موگناتیسی دەوری گەیەنەرەكەوە .

پێكهاتەی ترانسفۆرمەر چیە ؟

تراسنفۆرمەر لە دوو یان سێ كۆیل پێك هاتوە هەر یەكێك لەم كۆیلانە ژمارەی پێچەكانی جیاوازە بە پێ ی پێداویستی ئامیرەكە كە ترانسفۆرمەرەكەی تێدایە ئەم كۆیلانە ڕێك دەخرێت ، كاری هەر یەكێك لەم جۆرانە جیاوازە دەكرێت ئەو جۆرەیان كە دوو كۆیلە تەنها یەك ناواخنی هەبێت بەڵام مادە پێچراوەكە جیاكرادوەتەوە بە ماوەیەكی كەم بۆ ڕاپەڕاندنی گواستنەوەی وزەكە .

ئەو ترانسفۆرمەرانەی كە لە سێ كۆیل پێك دێت بەتایبەتی بۆ وزەی (3-Phase) بەكاردێت و ڤۆڵتیەی ئەو سەرچاوەی پێ دادەبەزێنرێت كە ئێجگار بەرزە هەتا لە باری ئاساییدا سوودی لێوەربگیرێت  .

ڕونكردنەوەی كاری ترانسفۆرمەر :

ئەگەر ترانسفۆرمەرێكی دوو كۆیلی بە نمونە وەربگرین ئەوا ڕونكردنەوەی كارەكەی بەم جۆرە دەبێت ، بێگومان كاتێك ترانسفۆرمەرێك لە دوو كۆیل پێكهاتبێت یەكێكیان ژمارەی پێچەكانی زیاترە لەوەی تر خۆ ئەگەر هاوو ژمارەش بێت پێجەكان ئەوا یان دەبێت لە ناوەندی كۆیلی دوەمەوە سەرجاوەكە وەربگیرێتەوە یاخود لە شوێنێكی دیاری كراوەوە ئەگەر وانەبێت ئەوا هەمان بڕ لە ڤپڵتیە دەدرێتەوە بەلەدەستدانی بڕێكی كەم بەهەۆی كارۆمونگەكاریەوە  ، كۆیلی یەكەم كە ناودەبرێت بە (Primary) بەسەرچاوەكەوە پەیوەستە بەگشتی ژمارەی پێچەكانی چەندین بەرانبەرە بەوەی دووەم كە ناوەدەبرێت بە (Secondary) وزەكەی لێوە دەردەچێت ، خۆئەگەر ژمارەی پێجەكان لە دووەم كۆیلدا زیاتر بێت وەك ئەوەی یەكەم ئەوا بەو ترانسفۆرمەرە دەڵێن بەرزكەرەوە واتا ڤۆڵتیە بەرز دەكاتەوە بەڵام ئەگەر پێچەوانە بوو ئەوا نزم كەرەوەیە ، واتا ڤۆڵتیەی هاتوو لە سەرچاوەكەوە دادەبەزێنێت ، ئەم دوو كۆیلە كە بەرانبەر یەك دانراون هەندێك جار لە ناوەڕاستی دووەم كۆیلەوە سەرچاوەیەكی تر وەردەگیرێت و وزەی دەرچوو دەگۆڕێت بۆ دوو بەشی تەواو خۆ ئەگەر كەمێك زیاتر یان كەمتر دور لە ناوەڕاستەكەی ئەو سەرچاوەی لێ وەربگیرێت ئەوا بە پێ ی یاسایەك دەتوانین ئەو ڤۆڵتیە بزانین كە لێوەی وەرگیراوە .

ترانسفۆرمەر تەنها لەو كۆیلانە پێكهاتووە كە باسم كرد و هیچ پێكهاتەیەكی تری نیە ، بەڵام كۆیلەكان لە مادەیەكی میتاڵی پەڕە پەڕە پێچراون كە پێ ی دەوترێت ناواخن .

لەبەر ئەوەی بیرۆكەی كاری ترانسفۆرمەر گواستنەوەی وزەیە بەهۆی بواری موگنەكاریەوە كەوایە گەرمیەكی ئێجگار زۆر لە دەوری ناواخنەكە پەیدا دەبێت و دەگاتە ئاستێك كە نزیك دەبێتەوە لە سوور بونەوەی ناواخنەكە ، بۆ چارەسەركردنی ئەم كارەش دەبێت كۆیلەكان لە ناواخنێكی پەڕە پەڕەكراو هەڵپێچرێن و لە ناو زەیتێكی تایبەتتدا نقوم بكرێت بشخرێتە ناو قەباغێكی گەورەوە كە تێیدا زەیتەكە بەهۆی تانكەیكی بچوكەوە دەڕژێتە ناوی و بەردەوام ناهێڵێت بڕی زەیتەكە كەم بكات ، ئەم كارەش لەپێناو كەم كردنەوی بڕی گەرمیە پەیدا بوەكەیە كە بەهۆی بواری موگناتیسیەوە دروست دەبێت ، بەیارمەتی زەیتەكە گەرمیەكە دەمژرێت و لە قەباغە شێوە پەڕە پەڕەییەكەیەوە وزەی گەرمیەكە دەدرێتەوە .

چەند جۆر لە ترانسفۆرمەر هەیە ؟

بەشیوەیەكی گشتی سێ جۆر لە ترانسفۆرمەر بەرهەم دێت كە بەپێ ی بواری كارەكەشیان جیاوازە ئەوەی بڕیار لەسەر جیاوازیشیان دەدات ئەو مادیە لە وایەرەكەی لەسەر هەڵپێچراوە .

جۆری یەكەم كە زۆر هەستیارەو توانای ئێجگار كەمە چونكە بەهۆی سەرچاوەیەكی ئێجگار كەم لە لەرەلەرەوە دەكەوێتە كار و ئەم جۆرە بەكاردێت لە دەنگدەرەكاندا هەتا بواری كارەبایی بگۆڕێت بە بوارێكی موگناتیسی و لەوێشەوە دەكرێت دەنگ بەرهەم بهێنرێت تێیدا ، كۆیلەكەی لەزەیتدا نقوم ناكرێت چونكە ئەوەندە بەتوانانیە تا وزەكە لە موگناتیسیەوە بگۆڕێت بۆ گەرمی  .

جۆری دووەمیش بەكاردێت لە ئامێرە ئەلیكترۆنیەكانداو بەگشتی جۆرێكی ناوەندە لە توانادا بەگشتی قەبارەیەكی ناوەندیان هەیە هەندێك جۆری دەكرێت بە دەستێك هەڵبگیرێت و بگوازرێتەوە بە ئاسانی ، ناواخنەكەی ئۆكسیدی ئاسنی پەڕەپەڕە كراوە یان مادەی ، پێكهاتەكەیی بەچاو دەتوانرێت ببینرێت لەهەندێك جۆریاندا چونكە لە قەباغیكدا هەڵنەگیراوە لەرە لەرێكی مام ناوەندیە وەك ئەوەی لە ماڵاندا سوودی لێوەردەگیرێت .

جۆری سێیەم كە لە قەبارەدا گەورەیەو لە قەباغێكی گەورەشدا لە شلەیەكی زەیتیدا نقوم دەكرێت و بەگشتی توانایان ئێجگار بەرزە و دەكرێت مامەڵە لەگەڵ بەرزترین توانای لەرەلەردا دەكات لە گواستنەوەی تەزوو بۆن شوێنە دورەكان بەكاردێت و دەكرێت تەنها شارۆچكەیەك لەسەر یەكێك لەم جۆرە ترانسفۆرمەرانەدا تەزووی بۆ دابین بكرێت ، ناواخنی ئەم جۆرە لە ترانسفۆرمەر یان هەوایە یان مادەیەكی تایبەتە كە نەگەیەنەربێت بۆ ئەوەی كەمترین بڕی لەدەست بچێت بەهۆی گۆڕینی وزەكە بۆ گەرمی .

ئایا هیچ ترانسفۆرمەرێك هەیە نمونەیی بێت واتا بڕی لەدەست چوونی وزە تێیدا سفر بێت ؟

تا ئێستا نەخێر ، چونكە كاری موگنەكاری كە گەرمی لێوە پەیدا دەبێت هەر بڕێك لەوزەكە لەدەست دەدات ، واتای وزەی كارەبا دەگۆڕێت بۆ وزەی گەرمی ، سەرباری لەدەستدانی بریك لەوزە بەهۆی ئەو بەرگریە زۆرەوە كەلە وایەرە گەیەنەرەكەدا بوونی هەیە .

بۆچوونه‌كان (2)add
...
لە لایەن ( palko , ) وه‌ نێرراوه‌
دست خوش ماموستا ب راستی مە فایدەکێ مەزن ژێ کر هفی دکەین هەر بردوام بی
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
زۆر سوپاس هێژا palko هەتا بتوانم بەردەوام دەبم انشاءاللە .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.