لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » زانستی ئای تی » ئەلیکترۆنیك » وزەی كارەبا ( Electricity ) چیە ؟ چەند جۆرە ؟ چۆن دەگوازرێتەوە ؟
وزەی كارەبا ( Electricity ) چیە ؟ چەند جۆرە ؟ چۆن دەگوازرێتەوە ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 22 / 06 / 2015 14:10
 

كارەبا (Electricity) وزەیەكی پوختی بەرهەم هاتووی دەستی مرۆڤە كە لە ئێستادا بوەتە سەرچاوەیەكی سەرەكی بەگەرخستنی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان و میكانیكیەكانە وەك كارگە و ئەلیکترۆنیەکان وەك كۆمپیوتەر و مۆبایل و ... هتد ، ئەم وزەیە بەهۆی تایبەتمەندیەكەیەوە وا لە مادەی گەیەنەر دەكات لێشاوی ئەلیكترۆنیات لە خولگەی دەرەوەیان بجولێنێت و لە شوێنێكەوە بگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی تر ، لەسەرەتادا بیرۆكەی كارەبا مەبەست لێ رۆشن كردنەوە نەبووە وەك ئێستا گرنگترین ئامرازە بۆمان بەڵكو هەستكردنی مرۆڤ بوو بەو وزەیەی كە هەیە بە شێوەیەكی سڕ لەناو هەندێك جۆری ترشدا گەشتە ئەو بڕوایەی كە دەتوانێت بۆ چەندین مەبەستی كیمایی وەك ڕوو پۆشكردنی كانزا بەكاری بهێنێت .

بەشێوەیەكی بێنراو دەتوانیت توانای وزەی كارەبا هەست پێ بكەین كاتێك كاریگەریەكانی بەسەر دژەكەیەوە دەردەكەوێت وەك لێدانی كارەبایی یاخود هەورە بروسكە كە وێنایەكی ترسناكی هەیەو لە ئەنجامی خاڵی بونەوەی ملیۆنان لە بارگەی سالبی كارەبایی دروست دەبێت مرۆڤ لە ئاستی توانای ئەودا بەتەواوی بێ دەسەڵاتە .

بیرۆكەی كاركردنی ئەم وزەیە دەگەڕێتەوە بۆ هۆكارێكی پاڵنەر كە وا لە ئەلیكترۆنەکانی ناو مادەیەكی گەیەنەر دەكات جوڵە بكەن ئەم جوڵەیەش دەبێتە هۆی پیاكێشانی ئەلیكترۆنەكانی تەنیشتی و ئیتر بە پێ ی ماوەی مادە میتاڵیەكە ئەلیکتۆنەکانی لەجوڵەیەكەی بەردەوام دایە ، بێگومان خێرایی جوڵەكە پەیوەستە بە توانای وزە پێدانی سەرچاوەكەوە كە چەندە هاندەرە بۆ بەردەوامی پێدان بە جوڵەكە .

چۆنە ماددە گەیەنەرەكان كارەبا دەگوازنەوە ؟ بۆچی بە نەگەیەنەرەكاندا ناگوازرێتەوە ؟

تا ئێستا ژمارەی ئەو مادانەی كە دۆزراوەتەوە بە شێوەیەكی سەربەخۆ لە سروشتدا 92 مادەیە بەڵام بە هەوڵی زانایانی ئەم بوارە و بەگۆڕانكاری كرد لەو پێك هاتانەدا گەیانراوەتە 102 مادە كە ئێستا بوونی هەیە لە دەستی مرۆڤدا ، ئەم مادانە بەپێ ی هاوهێزی پێكهاتەكانیان پۆلێن كراون كە بە هایدرۆجین دەست پێدەكات و بە یۆرانیۆم كۆتایی دێت ، ئەم مادانە هەموویان گونجاو نین بۆ خواستنەوەی وزەی كارەبا بەڵكو بەشێكیان تەنها بەكاردێت و ئەوانی تریان لەبواری گواستنەوەی وزەی كارەبادا دەوریان نیە ، هەندێكیشیان بە شێوەیەكەی نیمچەگەیەنەر كاردەكەن و بە تێكردنی برێكی خڵتە دەبێتە گەیەنەرێك بەڵام بە توانایەكی لاواز ، دیارە ئەم كارە ئێجگار بە سودە لە زانستی ئەلیكترۆنیكداو بووەتە فریاد رەسێك لە بۆردە ئەلیكترۆنیەكاندا بۆ گواستنەوەی وزەیەكی كەم .

هەر مادەیەك ئەگەر ورد بكرێتەوە هەتا دەگەیەنرێتە وردترین بەش ، ئەوا پارچەیەكی شێوە خانەمان دەست دەكەوێت كەلەمە بچوكتر ناكرێتەوە ئەم پارچە شێوە خانەییەش لە سێ پێك هاتەی سەرەكی پێكدێت كە هەر ئەم پێكهاتەیەش وادەكات جۆری مادەكەمان بۆ دەست نیشان بكرێت بەم جۆرەیە

بەشی یەكەم كە ڕوی دەرەوەی پێك هێناوە ناودەبرێت بە (Electrons) كە پێكهاتەی بزۆكەو بە پێ ی جۆری مادەكە بەخێرایی دەخولێتەوە بە دەوری پێك هاتەیەكی شێوە ناوكیدا كە ناودەبرێت بە (Protons) و (Neutron) ، ئەلیكترۆنەكان پێكهاتەی سالبین (Negative) و تەنها ئەم ئەلیكترۆنانە وزە دەگوازنەوە .

بەشی دووەم كە ناودەبرێت بە (Protons) ئەلیكترۆنەكان بەدەریدا دەسوڕێنەوە بە خولگەیەكی جێگیر پێكهاتویەكی جێگیرەو قەبارەكەی زۆر گەورەترە بە بەراورد بە ئەلیكترۆنەكان و هەڵگری بارگەی موجەبە (Positive) دەكەوێتە ناوەڕاستی پێكهاتوە شێوە خانەكەوە هاوشانە بە پێك هاتوێكی تر كە ناودەبرێت بە (Neutron) .

سێیەم پێك هاتە كە ناوی (Neutron) هاوشانی پرۆتۆن جێگیرە لە چەقی لە پێكهاتوە شێوە خانەییەكەدا ئەوا هیچ جەمسەرێكی نەی واتا نەموجەبە نەسالب بەڵام هاوقەبارەی پرۆتۆنە .

ئەو لەئەلیكترۆنانەی كە بەشی دەرەوەی پێك هاتوە شێوە خانەكەی داوە بە پێ ی زۆر و كەمی ژمارەكان خوڵگەی هەیە لە خوڵگەی یەكەمدا تەنها دوو ئەلیكترۆن جێ ی دەبێتەوەو لە خوڵگەی دووەمدا هەشت ئەلیكترۆن و لە خولگەی سێیەمدا هەژدە ئەلیكترۆن ئەگەر لەمەش زیاتر بێت ئەوا دەچێتە چوارەم خولگەوە .

مادە گەنەیەرەكان بە هەمیشەیی توانای بەخشینی ئەلیكترۆنی زیادەیان هەیە واتا یان پێیان خۆشە وەربگرن یان ناجارن بنێرن چونكە بەردەوام دەیەوێت بچێتە بارێكی جێگیر و خۆی ڕزگاربكات لە ئەلیكترۆنەكەنای بەرگی دەرەوەی كە لێ ی زیادەیە بەلام لەبەر ئەوەی پێك هاتوە خانەییەكەی تەنیشتیشی هەمان كار دەكات بۆیە بەشێوەی سوڕێكی نەبڕاوە بەردەوام وەردەگرێت و دەنێرێت بەم جۆرە گواستنەوەی ئەلیكترۆنەكان ڕودەدات كە هاوكات ئەم جوڵەیەك بریتی دەبێت لە گەیاندنی وزە بە تەنیشتی خۆی و دیارە باسەكەی منیش لێرەدا گواستنەوەی ئەم وزەبوو كە بەهۆی مادە گەیەنەرەكانەوە بە ئەنجام دەگات .

وزەی كارەبا وەك پێشتر باسم كرد بەهۆی جوڵەی ئەلیكترۆنەوە دەگوازرێتەوە ، جا لێرەدا دەبێت بەكارهێنەر ئەوە بزانێت كە هەر مادەیەك هاوهێزی و توانای جوڵەی ئەلیكترۆنەكانی جیاوازە و بەپێ ی ئەو ئەلیكترۆنانەی كە بە دەوری ناوكدا دەخولێنەوە توانای گەیاندنەكەشی دەگۆڕێت هەربۆیە هەندێك ماددەە زۆر بە باشی وزەی كارەبا دەگوێزنەوەو هەندێكی تریش جگە لەوەی وزەیەكی زۆریشی دەخرێتە سەر بەڵام هەر سەركەوتوو نابێت لە گواستنەوەی تەواوی بڕی وزەكە .

سەبارەت بەوەی بۆچی هەندێك مادە توانای گواستنەوەی وزەیان نیە دەگەڕێتەوە بۆ هۆكاری ئەوەی كە پێك هاتەبنەڕەتەكەی مادەكە ئێجگار دورن لەیەكەوەو پێك هاتوە شێوە خانەكان ناتوانن ئەلیكترۆنەكان بگەیەننە تەنیشتی خۆی ، سەرباری ئەوەی مادە بەهۆی ئەلیكترۆنەكانی بەرگی دەروە هاتوچۆ بە وزە دەكات ئیتر یان وەردەگرێت یان دەبەخسێت یان هاوبەشی پێدەكات لەگەڵ گەردیلەیەكی تەنیشتی خۆی ، بەڵام مادە نەگەیەنەرەكان ئەم تایبەتمەندیەیان نیە ناتوانن ئەم كارانە بكەن .

چەند جۆر لە وزەی كارەبامان هەیە ؟

دوو جۆرمان هەیە (AC) و (DC) بەم جۆرە :

یەكەم ناودەبرێت (AC) كە كورتكراوەی (alternating current) ئەم جۆرەش لە وزە گۆراوەو بە دوو ئاراستە كاردەكات بە پێ ی لەرەلەرەكە جەمسەرەكان دەگۆڕێت هەر ئەم گۆرانەش لە تەزوودا (current) نیە بەڵك و ڤۆڵتیەش دەگۆرێت و بە خێرای پێچەوانە دەبێتەوەو دواتر وەك خۆی لێدێتەوە ئەم كارە بەهەمیشەی دووبارە دەبێتەوە ، وە  بە دوو تەكنیك لە كاردایە كە وزەیەكە بە تەواوی گونجاوە بۆ پێكەوە بەستنی سەردەم دامەزراوەكان و گواستنەوەی وزە بۆ شوێنە دورەكان چونكە لە كاتی گواستنەوەیدا بڕێكی كەم لە دەست دەچێت .

جۆری یەكەم بە ڤۆڵتیەی ( (120بە لەرەلەری (60) هێرتز ، ئەم سیستەمە لە وڵاتە پێشكەوتوەكاندا كارایەو وزەیەكی پوختە و بەتەواوی پیداویستی بەكاربەر پڕ دەكاتەوە ، نمونەی ئەم جۆرە وزەش ئەمریكا و ئەڵمانیا و كوێت و ئیماراتە .

جۆری دووەم كە بە ڤۆڵتەی (220) بە لەرەلەری (50) هێرتز بەردەستە ، نمونەیەكی زۆر باشی وزە نیەو بەردەوام بە كێشەیە وەك ئەو تەزوەی لە عێراق دا بەكاردەهێنرێت .

لە كاتی وێنەكردنی وزەی (AC) لە روی (پۆ و تان) دا بەهۆی پێچەوانە بوونەوەی جەمسەرەكانی وزەی گۆراوەوە لەیەكەی كاتتدا دەبێت بە هەمیشەی بەشێك لە تەواوكەری سوڕەكە لە بەشی سالبی هێڵی ئاسۆیی بێت چونكە هەرسوڕێكی تەزوی گۆراو نیوەی دەكەوێتە بەشە سالبەكەوە و دواتر دەگەڕێتەوە بەشە موجەبەكەی .

دووەم ناودەبرێت بە (DC) كە كورتكراوەی (Direct current) ئەم وزەیە جێگیرەو یەك ئاراستەیە یان ئەوەیە بەهۆی ئامرازێكی تایبەتەوە لە سەرچاوە دی سیەكەوە وەرگیراوە و گۆراوە بە دی سی یان هەرخۆی بنیات نراوە لە رێگای هۆكاری كیمیاوی و یان ئۆكساندن یان ترشاندن هەموو ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان بەم وزەیە كاردەكەن و بە هیچ جۆرێك مامەڵە لەگەڵ تەزوی گۆراودا واتا (AC) ناكەن ، واتا هەر پاش پەیوەستكردنی تەزووەكە بە ئامێرەكەوە ڕاستەوخۆ بە هۆی (ترانسفۆرمەرەوە) بڕی تەزوەكەی دادەبەزێنرێت بۆ ڤۆڵتیەیەكی پێویست و بەهۆی دایۆدیشەوە وزەكە جێگیر دەكرێت واتا لە (AC) دەیگۆڕێت بۆ (DC) بەم كارە دەڵێن (Rectifier) ، نمونەی ئەم وزەیەش وەك وزەی باتریە جۆراوجۆرەكان .

وێنەی وزەی نەگۆڕ تەنها هێڵێكی ڕاستەو هیچ كاتێك ناگۆرێت ئەگەرچەندە كات بەردەوامیش بێت هەرگیز هێلە ئاسۆییەكە تێناپەڕێنێت ، تەنها لەیەك باردا دەگاتەوە سەرهێڵی ئاسۆیی ئەویش ئەوكاتەوە كە هیچ وزەیەك بوونی نەبێت واتا هێڵەكە لەسەر سفر دەبێت .

بۆچی تەزووی گۆڕاو دژە مرۆڤە بەڵام تەزوی نەگۆڕ هیچ كاریگەریەكی نیە ؟

تەزوی گۆراو بەردەوام جەمسەرەكانی پێچەوانە دەبێتەوەو ئەو پەڕی هەوڵیئ خۆی دەدات خاڵی ببێتەوە لە تەوزوی كەلە ناویدا هاتوچۆ دەكات و ئەلیكترۆنەكان دەجوڵێنێت ، هەربۆیە بە هەربەركەوتنێكی مرۆڤ زۆر بەخێرایی لێشاوێكی زۆر لە ئەلیكترۆنیاتی بۆ دەنێرێط هەتا ڕزگاری بێت لێ ی و بگاتەوە بارێكی جێگیر .

بەڵام تەزوی نەگۆڕ تەنها بە یەك ئاراستە كاردەكات و پێویستی بەوە نیە بە خێرایی خاڵی ببێتەوە هەربۆیە هیچ كاریگەریەكی لەسەر مرۆڤ نیە .

لەو دوو جۆرە تەزوەی هەمانە كامەیان زیاتر سودی لێوەردەگیرێت ؟

لەڕاستیدا هەردوكیان وەك یەك پێویستن و هیچیان لەوی تریان كەمتر نیە ، بەڵام شێوەی كارپێكردنەكەیان جیاوازە ، بۆ گواستنەوەی تەزوو بۆ شوێنە دورەكان و بەگەڕخستنی ئامێرە مێكانیكیە زەبەلاحەكان ناچارین تەزوی گۆراو بەكاربهێنین ، وە تەاوی رۆشنكەرەوەكان كە وزەیەكی زۆری دەوێت دەبێت هەر بە تەزوی گۆراو بەگەڕبخرێت ، بەڵام بۆ ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان ئەگەر وزەكەش گۆراو بێت دەبێت بی گۆڕین بە تەزوێكی نەگۆڕ ئەگەرنا ناكرێت ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان بەگەڕ بخرێت .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.