لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » زانستی ئای تی » ئەلیکترۆنیك » ناساندنێك بۆ تاقیگەی ئەلیکترۆنی و ئامرازە بەکارهێنراوەکانی
ناساندنێك بۆ تاقیگەی ئەلیکترۆنی و ئامرازە بەکارهێنراوەکانی
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 28 / 11 / 2014 02:12
 

مامەڵەكردنی مرۆڤ لەگەڵ ئامێرە ئەلیكترۆنی و كارەباییەكاندا لە ڕوی بەكارهێنانی كەسیەوە تاڕادەیەك مەترسیدارە بەشێوەیەك هەمیشە بەكارهێنەر دوو دڵ دەبێت لە هەر دەنگێكی نامۆ كە لە ئامێرەكەوە دێتە دەرەوە ، لەراستیدا ئەمە بۆ ئامێرە ئاساییەكانی ماڵ و ئۆفیسەكان ئەگەر هێندە مەترسیداربێت دەبێت چەندێك بۆ ئەو كەسانە مەترسیداربێت كە كارەكەیان مامەڵەكردن بێت لەگەڵ پێك هاتەكانیدا و هەڵبسن بە بەستن یان هەڵوەشانی ئەو ئامرازە ئەلیكترۆنیانەی كە پێكهاتەی ئامێرەكەیە ؟

مامەڵەكردن لەگەڵ ئەلیكترۆنیات دا مامەڵەكردن لەگەڵ وزەدا هەربۆیە ئێمەی مرۆڤ دژە وزەین لە ڕوی پێك هاتەی جەستەییەوە كەوایە دەبێت ئەوكەسانەی لەگەڵ ئەم پێكهاتانەدا مامەڵەدەكەن ئێجگار بە سەلیقەبن و بەوردی لەگەڵ ڕوداوەكاندا بجوڵێنەوە چونكە هەر خولەكێك كاركردن لەگەڵ پێك هاتە ئەلیكترۆنیەكاندا پێویستی بەئاگایی و بوێری هەیە ، لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەم هەندێك كەرەستەو ئامراز بناسێنم كە دەبێت لەهەر تاقیگەیەكی ئەلیكترۆنیدا بوونی هەبێت و بێ ئەم ئامرازانە مەمەڵەكردن لەگەل پێك هاتە ئەلیكترۆنیەكاندا مەترسیدارەو كارەساتی بەدوادادێت ئەمە سەرباری بوونی چەندین هۆكار بۆ پاراستنی كارمەندی تایبەت مەند كە دەبێت وشیاربێت لەكارداو هەرگیز نابێت بچوكترین هەڵ بكات و كەمترین كەلێن بهێڵێتەوە

تەواوی ئەو ئامێر و ئامرازانەی كە لە تاقیگە ئەلیكترۆنیەكاندا دابین كراون بۆ پارێزگاری كردن و كارئاسانی كردنە هەتا بەكارهێنەر بەوپەڕی خێرایی و سەلامەتیەوە مامەڵە لەگەڵ پارچە ئەلیكترۆنیەكاندا بكات بەڵام مەترسیدارترینیان ئەو وزەیە (AC) كە بەكاری دەهێنین بۆ بەگەڕخستنی ئامێرەكان و تاقیكردنەوەی ئیلیمێنتەكان ، هەرچۆن بێت لە تاقیگەدا هەندێك جار ناجار دەبین وزەی (AC) بەكاربهێنین بەڵام نەك راستەوخۆ لە سەرچاوەی دابەشكردنەكەوە بەلكو لە سەرچاوەیەكەوە كە نێوان ئێمەو سەرچاوە بنەڕەتیەكە بەم شێوە

سەرچاوەكانی ووزە لە تاقیگەدا : لە تاقیگەی ئەلیكترۆنیدا پشت بە هەردوو سەرچاوەی (AC) و (DC) دەبەسرێت و هەردووكیان گرنگی خۆیان هەیە ، سەرەتا دەبێت جیاوازی نێوان ئەم دوو سەرچاوەیە بزانین سەرچاوەی (DC) وزەیەكە كە فریكوێنسی تێدا نیە واتا هیچ پەڵسێكی نیە و نەگۆڕە بەهێڵێكی راست وێنە دەكرێت ، ئەم سەرچاوەیە دژی مرۆڤ نیەو كاریگەری نیە لەكاتی دەست لێدانی دا نمونەش بۆ ئەم جۆرە سەرچاوەیە جۆرەكانی پاتریە بەڵام كاری ئێمە لە تاقیگەدا بە پاتریەكان بەرێ ناكرێت چونكە پێویستمان بە ئەمپێریە هەیە لەبەر ئەم پێداویستیەش ئامێرێك هەیە بەناوی (Power Supply) كە ڕاستەوخۆ سەرچاوەی ئەی سی دەگۆرێت بۆ دی سی و بەتەواویش بەهۆی ڕێنجێكی میكانیكیەوە دەست دەگیرێت بەسەر بڕی ڤۆڵتیە و ئەمپێریەی دەرچوودا ، لە ئامێرەكەشدا شاشەیەكی دیجیتاڵی هەیە كەبە ژمارە ئەو نرخانەمان بۆدەست نیشان دەكات كە بە ڕێنجەكە بەسەریدا تێپەڕدەبین ، بەڵام ئەو سەرچاوەی كە لە (AC) دەستمان دەكەوێت بەهۆی ئامێرێكەوە كە ناودەبرێت بە (Function generator) هاوشێوەی پاوەرسپلای بەڵام ئەمیان سەرچاوەی (AC) دابین دەكات و توانای ئەمپێریەو ڤۆڵتیە و فریكوێنسیەكەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت ، مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم سەرچاوەدا وریای دەوێت و بە تەواوی وزەیەكەی دژە مرۆڤە ، لەم دوو نمونەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت بە هیچ جۆرێك مامەڵەكرتدنی ئێمە لەگەڵ ئەو وزەدا نیە كەلە مالاندا دابەش دەكرێت هەربۆیە تكام وایە ئاگاداربن  .

بۆردی تاقیكردنەوە : بۆ ئەوەی بتوانین كاری ئیلێمێنتەكان ببینین ئەوا دەبێت لە سوڕێكی كارەباییدا بە پێ ی كاری سوڕەكە چەند ئیلیمێنتێك ببەستین پێكەوە ئەم كارەش خۆ ناكرێت هەموو جارێك بە سۆڵدەر پێكەوە ببەسرێت و دواتر هەڵ بوەشێنرێتەوە چونكە تێچوی زۆر دەبێت و كاتیشی زۆر پێدەچێت ئەی چی بكرێت باشە ؟ بۆ چارەسەری ئەم كارەش بۆردی تاقیكردنەوە بنیات نراوە بە قەبارەی جیاواز شێوەی جۆراوجۆر بە ناوی (Electronics test board) دەناسرێتەوە كە هەموو جۆرە ئیلیمێنتێكی لەسەر دەبەسرێت و دواتریش بێ ئەوەی زیانی بەربكەوێت پاش تاقیكاری دەكرێت بخرێنەوە شوێنەكەی خۆیان هیچ جۆرە لەحیم كردنێكیشی ناوێت

دەرئەنجامی تاقیكاریەكان : لە دوو بەشی پێشودا من باسی چۆنیەتی بەدەستگەشتنی وزرەو شوێن كاری ئیلیمێنتەكانم كرد بەڵام تئێستا هیچ ئەنجامێكم دەست نەكەوتووە چەنكە هیچ ئامرازێك نیە بۆ ئەوەی دەرئەنجامی كارەكانم ببینم ، لەڕاستیدا چەندین هۆكار هەیە بۆئەوەی بتوانین دەر ئەنجامەكان ببینین و لێكۆڵینەوەیان دەربارە بكەین بەڵام هەندێك ئامراز لە تاقیگەی ئەلیكترۆنیدا هەن كە زۆر بە وردی دەست نیشانی دەرئەنجامی كاری ئیلیمێنتەكان دەكەن یەكێك لەو ئامرازانەی كەزۆر ناسراوە (Multimeter) ئەم ئامرازە ئامێرێكی دەستیەو بە سەرچاوەیەكی وزەی پاتری لەكاردایەو هەر با ناوەكەیدا دیارە كە فرە پێوە واتا دەتوانرێت لەچەند لایەنێكەوە سودی لێوەربگیرێت و تاقیكاری پێ بكرێت ، ئەم تایبەتمەندیەش بەهۆی ڕێنجێكی میكانیكیەوە دەكرێت و ئامێرەكە بەشێوەیەكی دیجیتاڵی دەتوانێت مامەڵە بكات لەگەڵ (ڤۆڵتیە) و (كارێنت) و (ئۆمیە)دا سەرباری كاری پشكنینی دەنگی بۆ بەرگریە جۆر بەجۆرەكان و لەهەندێكیشیاندا توانای پێوانی پلەی گەرمی بۆ زیاد كراوە ، ئەم ئامرازە پیشتر تەواوی پارچەكانی میكانیكی بوو ئێجگار ورد نەبوو لەكاردا بەڵام لە ئێستادا بە دەگمەن پەنا دەبرێتەوە بەر میكانیكیەكەو تەنها دیجیتاڵیەكە بەكاردەهێنرێت .

دووەم ئامراز كە لە تاقیگەدا شوێنێكی تایبەتی هەیە ناودەبرێت بە (Oscilloscope) ئەم ئامێرە ئێجگار هەستیارە پێوانەیەكی ئەلیكترۆنی زیرەكە بۆ فریكوێنسی بەجۆرێك دروستكراوە مامەڵە لەگەڵ وزەدا دەكات بە چەندین توانای جیاواز لە بەرزترینەوە بۆ نزم ترین ، ئامێرەكە شاشەیەكی تێدایە كە شەپۆل (Wave)ی تێدا دەردەكەوێت ئەو تەزوەی ئینپوتی دەكرێت لە شاشەكەوە بەهۆی ئەو وەیڤەوە لە جۆرەكەی و تواناكەی دڵنیا دەبینەوە بە وردی لەرەلەرەكەی دەست نیشان دەكات ، ئامێرەكە چەندین ڕێنج و دوگمەی تێدایەو پێشتر میكانی بوو بەڵام لە جۆرە تازەكانیدا تایبەتمەندی دیجیتاڵی بۆزیاد كراوە كە بەراورد بەوەی پێشوو زۆر پیشكەوتو ترەو بەكارهێنانیشی چەندین بەرانبەر بەوەی پێشوو ئاسانترە .

كاركردن لەگەڵ ئەلیكترۆنات و ئامرازەكانیدا هەروا هەڕەمەكی نیەو سەلیقە وریایی دەوێت نەبوەو ناشێت كەسێك بێ ئەوەی هیچ ئەزمونێكی هەبێت ئەم كارە بكات ، تەنانەت ئەگەر زۆر حەزیشی لەبوارەكە بێت دەبێت زۆر بە وردی زانیاری لەسەر یەك بەیەكی ئامرازەكان پەیدا بكات و بەتەواوی دەست و پەنجەی لەگەڵدا نەرم بكات ، ئەو بەشانەی لەسەرەوە باسم كرد هەر یەكێكیان كتێبێكی دەوێت بۆ ئەوەی ڕونكردنەوە لەسەر بەشەكانی بنووسم ، بەڕاستی لە ئێستادا هیچ پلانێكی لەو شێوەم نیە بەڵام لە كۆتایی ئەم زنجیرە فێركاریانەدا هەندێك لە لایەنە پێویست و بڵاوەكانی باس دەكەم و لەهەندێك لە فێركاریەكانیشدا واپێویست دەكات یەكێك لەم ئامرازانە بخەمە بەرباس هەربۆیە دەكرێت لەو ڕەوەو هەندێك فێركاری بخەمەبەرچاو ، من تەنها ئەو ئامرازانەی باسم كرد بە ئامرازە سەرەكیەكانی ئەلیكترۆنیك دەزانم و خۆم كاتێك كار دەكەم هەر ئەو چەند ئامرازەم هەیەو پێویستم بەزۆرتر نیە و تەواوی كارەكانیشم دەگەیەنم بە ئەنجام بەڵام هەندێك شتی تر هەن كەوەك یاریدەدەر وان و لە ئێستاشدا لەزۆربەی مالەكاندا هەن دیارە لەكاتی كاركردندا دەكرێت بەئامرازی جیاواز ئیش بكرێت و هەر كەسێك بەشێوەیەك كاری خۆی بەڕێ دەكات بەڵام ئامرازە زانستی و بڵاوەكان لەم وێنەدا كۆبونەتەوە كەلە پێش چاوتاندایە پێم باشە هەموو ئەم ئامرازانەش بەردەست بن هەتا لەكاتی كاركردندا بەرەو ڕوی گرفت نەبیتەوە .

ئەم بابەتی لێرەدا نووسیم وەك ناساندنێك وابوو بۆ تاقیگەیەكی ئەلیكترۆنی بەڵام بە كورتی و بەپوختی ، لە فێركاری ئایندەوە بە دورو درێژی و بە زانستی ترین شێواز دەست دەكەم بە بڵاوكردنەوەی فێركاری ورد و درشت لەسەر یەك بەیەكی ئیلیمێنتەكان و بەتەواوی ڕونكردنەوەی لەسەر دەنووسم بەجۆرێك پاش خوێندنەوەی هەر بابەتێك بەتەواوی فێرخواز بتوانێت مامەڵەی پێوە بكات و لە كاری ئیلیمێنتەکە دڵنیا ببێتەوە چاوەڕوانبن .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.