لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » زانستی ئای تی » ئەلیکترۆنیك » بۆچی پێویستە فێری زانستی ئەلیکترۆنیك ببین ؟
بۆچی پێویستە فێری زانستی ئەلیکترۆنیك ببین ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
چوار شەممە ، 15 / 10 / 2014 17:13
 

زانستی ئەلیكترۆنیك زانستێكی نوێیە و تەمەنی ناگات بە سەد ساڵ وەڵێ دەیان ساڵ بگرە سەدان ساڵ مرۆڤی پێش خستووە لە بواری كارە جۆربەجۆرەكاندا خێرایی و ئاسانی پێبەخشیون بەجۆرێك هەرگیز لە ڕوی تەكنەلۆژیاوە مرۆڤ بەراورد ناكرێت بە هیچ زەمەنێكی تر كە تێپەڕبووە پێیدا ، لەوانەیە زانستی پزیشكی یان هونەری یان ئەدەبی لە پێشوودا مرۆڤ بەتواناتربوبێت لە ئێستا بەڵام هەرگیز زانستی ئەلیكترۆنیات بوونی نەبووە هەتا بە میرات شتێكمان بۆ بەجێمابێت لە مرۆڤەكانی پیش خۆمانەوە ، ئەم زانستە ڕێڕەوی بیركردنەوەی مرۆڤی گۆڕی و تەنانەت ئەوەندە یاریدەدەری مرۆڤە جاری وا هەیە لە جێگای مرۆڤ هەڵدەستێت بە ئەنجام دانی كارە دووبارەكراوەكانی ڕۆژانە و بەتەواوی خراوەتە خزمەتی مرۆڤایەتیەوە

ئەم زانستە نوێیە و لە هەندێك شوێنی ئەم جیهانە تازەدا هەر نەتوانراوە ڕونبكرێتەوە و زانیاری دەربارەی فێر ببن تا مرۆڤەكانی ئەو وڵاتە بتوانن لە بوارەكەدا ئیش بكەن چونکە ئەم زانستە نمونەی وڵاتانی پیشکەوو  ژیانی ئاسایی مرۆڤ دەگۆڕێت چونکە هیچ شتێك نیە ئێستا تێیدا دەور نەبینێت ناكرێت ئەم زانستە لە هیچ بوارێكی ژیاندا بخەیتە دەرەوە تەنانەت كارە هونەری و ئەدەبی و پزیشكیەكانیش لێوان لێون لەم زانستەو برەوپێدەرن ، لە هەموو لایەنەكانەوە و مرۆڤی لە زانستەكانی تریشدا تا دوا ئاستی خێرایی خێرا كردوە لە بواری داهێناندا .

سەردەمی ئەلیكترۆنی سەردەمێكی وردە و مرۆڤ بە تەواوی نزیك دەبێتەوە لە پێك هاتەكانی خۆشی بەجۆرێك لەسەرچاوەی وزە و جوڵەی خۆشی دەكۆڵێتەوە ، ئەم زانستە ڕێ بە مرۆڤ دەدات تا دوا ئاست داهێنان بكات تا دوا ئاست ئامرازەكان بچوكبكاتەوە بەشێوەیەك سەرجەم پێداویستیە كاربەڕێكردنەكانی ژیان بچوكبكاتەوە لە تەنها ئامێرێكی دەستیدا .

لە دوای شۆڕشی پیشەسازیەوە كاتێك وڵاتانی خاوەن ئەزموون كەوتنە بنیات نانەوەی سەرلەنوێ ی ژیانی پاش چەنگ یەكەم شت كە بیریان لێكردەوە بنیاتنانی ئامرازە بۆ بەڕێكردنی كار ، لەم نێوەندەدا هەزاران كارگە لە بنیاتنان و دروستكردنی كەرەستە جۆر بەجۆرەكاندا كەوتنە كار ، هەر كارگەیەك لە سەر بنەمایەكی میكانیكی بە هاوكاری سەدان و هەزاران كرێكار بەڕێوە دەبرا تەنانەت بەهۆی هەندێك كاری ترسناكەوە بەسەدان و هەزاران كرێكار گیانیان لەدەست دا ئەوەی وای كرد ئەم كارەساتە رابگرێت ئەم جیهانە نوێیەی ئەلیكترۆنیك بوو كە مرۆڤی لە كارە ترسنانەكان دور خستەوەو ئامێری لە جیاتی ئەو كرێكارانە بەكارهێنا و مەترسی لەسەر لەسەر ژیانیان تا رادەیەكی زۆر كەم بوەوە  .

ئەلیكترۆنیك شۆڕشێكە لەپاش میكانیكەوە بەرهەم هێنرا ئەگەر چی وا بڕیار بوو بە تەواوی شوێن بە ئامێرە میكانیكیەكان لێژ بكات بەڵام لەراستیدا ئێستاش پێداویستیەكی  و تەواو كەری زۆربەی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان پارچە میكانیكیەكانن ، بەلام لە ڕێگای ئەم زانستەوە بە تەواوی ئامێرەكان بچوككرانەوە و توانرا بەهۆی دەست گرتن بەسەر وزەدا كارە میكانیكیەكان دەستی بەسەردا بگیرێت و بەجۆرێك وەك مرۆڤێك بەبێ هەڵە كارەكان بەسەر پارچە بزۆكەكاندا بسەپێنێت .

بیرۆكەی كاری ئەلیكترۆنیات مامەڵەكردنە لەگەڵ وزەدا واتە هەر ئامرازێكی ئەلیكترۆنی كە بەرهەم دەهێنرێت ڕاستەوخۆ پێوانە دەكرێت بە وزە و شیاندنی بۆ دەكرێت لە دەستگرتن و بەرگەگری وزەدا كە زۆربەی وزەكانیش وزەی گەرمی و ئەلیكترۆنین .

وەك پیشتر باسم كرد زانستەكە نوێیە و هەتا بڵێ ی وردە مرۆڤێك ئەگەرخۆی خۆشەویستیەكی تایبەتی بۆ ئەم بوارە نەبێت نەك هەر ناتوانێت داهێنانی تێدا بكات تەنانەت ناشتوانێت لە بڕگە سەرەكیەكانی بكۆڵێتەوەو لێ ی تێبگات ، كاری ئەم زانستە ڕۆچوونە لەناو ئامێرە هەرە ورد و هەستیارەكاندا بەجۆرێك وەڵامی تەواوی (چۆنەكان) دەداتەوە و بە تۆی فێرخواز دەڵێت چۆن ئەم ئامێرانە دروستكراون و پێك هاتە بنەڕەتیەكانیان و چیەو چۆن پێكەوە پەیوەستكراون چۆن مرۆڤ دەتوانێت فرمانیان ئاراستە بكات و چۆن فرمانەكان بەڕێ دەكات و چۆن توانراوە ئەم زمانە لە نێوان مرۆڤ و ئامێرەكاندا دروستبكرێت كە نزیك دەبێتەوە لە زمانی تێگەشتی نێوان دوو مرۆڤ .

ئێمە دەبێت فێری ئەم زانستە ببین چونكە درەنگ یان زوو تەواوی ئامێرەكانی ماڵەكانمان دەگٶڕیت و ناوەڕۆكی فرمانی تەواوی ئامێرەكانیش پێك دێت لە ئەلیكترۆنیات ، دەیان جار ناچار بە چاككردنەوەی دەبین لە كاتێكدا سەنتەرێكی چاکسازی دورە دەست بێت یان لە ڕاستیدا هەر نەبێت بۆ چاككردنەوە دەبێت پشت بەخۆت ببەستیت ئەگەرنا ناچار بە فرێدان و دووبارە كڕینەوەی دانەیەكی نوێ دەبیت  ، هەموو ئامێرێكی ئەلیكترۆنی لە ناوەڕۆكدا ئێجگار ئاڵۆزە بەڵام پیش ئەوەی هەر كێشەیەك بەهۆی وزەی سەرچاوەكەوە بگاتە ناو ئەو بەشە ئاڵۆزانەوە چەندین هۆكاری داناوە تا بیپارێزیت ، ئەم كارەش كارئاسانیەكی تەواو دەكات تا كەسانی سەرەتاییش بتوانین چاكی بكەنەوە ، زۆر بەدەگمەن ڕودەدات بەشە ئاڵۆزەكان بەهۆی وزەوە كاریگەریان بكەوێتە سەر چونكە وا بنیاتنراون كە ئەندازیاری زۆر ورد و شارەزا نەبێت نەتوانێت پێك هاتەی فرمانەكانی هاڵبوەشێنن ئەم كارەش لە پێناو پاراستنی بیرۆكەی كارەكەدایە كەوایە ئێمە دەبێت بزانین بۆچی ئەم ئامرازانە دانراون كە وەك پارێزگاری وان بێگومان وەڵامەكەم دایەوە پێشتر و كارئاسانی تەواو دەكات بۆ چاككردنەوەی دووبارەی ئامێرەكان

لەم بابەتەوە دەست دەكەم بە نووسینی زنجیرەیەك فێركاری لە بواری ئەلیكترۆنیكدا هەتا یاریدەدەرێكی باش بێت بۆ هەر فێرخوازێك كە بیەوێت بە شێوازێكی زانستی لە واتای ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان تێ بگات و لەم زانستە نوێیە ئاگادار ببێتەوە ، لەم فێركاریانەوە كە لەسەر ئەم بوارە بڵاوی دەكەمەوە هەوڵ دەدەم كێشە هەرە باوەكانی بواری ئەلیكترۆنیات باس بكەم و كەمێك هۆش بهێنمەوە بەنەوەی نوێدا كە هەر كەسێك هەڵدەستێت دوكانێك دادەنێت و بەهۆی تاقیكردنەوە لەسەر ئامێرەجیاوازەكان ئەزموون پەیدا دەكەن و بە بێ ئەوەی تەنها ڕۆژێك لە بوارەكەیدا خوێندبێتی دەكەوێتە هەڵوەشاندنی ئامێرەكان بەو پەڕی بێویژدانیەوە خاوەن ئامێرەكان توشی سەرلێشوان دەكەن وایان تێدەگەیەنن كە شارەزان لەو بوارەدا ، لەڕاستیدا شەرت نیە هەموو كاتێك كە ئامێرێكی ئەلیكترۆنی كاری نەكرد ڕاستەوخۆ پەناببرێتە بەر ئەم و ئەو بە تایبەتی لەم وڵاتەدا كە كەسانێكی ئەوتۆ نین هەتا لەو بوارەدا كاربكەن ، ئەوانەشی كە هەن زیاتر ئیش لەسەر ئەزموونی رابردوو دەكەن ، بۆیە دەكرێت خۆت شارەزایی پەیدا بكەیت و لایەنی كەم ئەگەر دەرفەتی ئەوەت نەبوو چاكی بكەیت بابزانیت چیەتی و بۆچی لەكاركەوتووە هەتا كەسانێك كە بەبێ ڕەوشتانە خەریكی كاسبین وەك مشەخۆروان تا توشی زەرەری قورش تر نەبیت بەهۆیانەوە ، زۆر بەداخەوە كە لەم وڵاتەدا كەمترین (وەكیلی چاككردنەوە) ی كۆمپانیاكان دەبینم ئەمەش دەكەوێتە ئەستۆی كاربەدەستانەوە هیوام وایە لە ئایندەدا ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت و یاسایەكیش بۆ ئەم جۆرە كاسبیە دابنێن كە شاری داپۆشیوە  .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.