لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » بڕوانامەی ( I C D L ) » IT Concepts » فێرکاری سێیەم لە بەشی یەكەم ( IT Concepts )
فێرکاری سێیەم لە بەشی یەكەم ( IT Concepts )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 27 / 07 / 2015 12:43
 

ڕێكخستنە بنەڕەتیەكان (Default Setting) :

پاش ئەوە كۆمپیوتەر كارپێدەكەین وەك سیفەتێكی بنەڕەتی تایبەتمەدی كۆمپیوتەرەكە لە سەر بنەڕەتێكی جێگیر ئامادەكراوە ، كە پێ ی دەوترێت باری ئاسایی سیستەمەكە ئەم بارەش لەهەموو بەرنامەیەكدا هەیە ، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتتدا دەتوانرێت بە ویستی بەكارهێنەر بیگۆڕین و لەگەڵ ئارەزوی خۆماندا ڕێكیان بخەین زۆرترین ئەو گۆرانكاریانەش لە سەر دیسكتۆپەكە جێ بەجێ دەكرێت چونكە بەهەمیشەیی لە پێش چاوی بەكارهێنەراندایەو وەك نوێكردنەوەیەك بەكارهێنەر پێ ی خۆش دەبێت لایەنی كەم ڕەنگی چوار چێوەی ویندۆكان بگۆڕێت و چێژێكی تری پێ ببەخشێت لە كاتی كاركردندا .

لە پێكهاتە سەرەكیەكانی دیسكتۆپ بوونی تاسكبارە كە دەكەوێتە بەشی خوارەوەی دیسكتۆپەوە لێرەدا باسی چۆنیەتی شاردنەوەو دەرخستنی دەكەین ، ئەگەر كلیكی ڕاست بكەین لەسەر تاسكباڕەكەو كۆتا هەڵبژاردن كە نووسراوە (Properties) هەڵبژێرین ئەوا ڕوكاری فرمانەكانی تاسكباڕمان بۆ دەكرێتەوە كە دووەم (Check box) لە دوایەوە نووسراوە (Auto hide the taskbar) دەست نیشان بكەین دواتر (OK) بكەین ئەوا دوای لابردنی ماوسەكە لەسەر تاسكبارەكە خۆكارانە ون دەبێت و تا ماسەكە نەگەڕێنینەوە خوارەوەی دیسكتۆپەكە ئەوا تاسكبارەكە دەرناكەوێت .

 

بابەتی (Changing Desktop Background Image) :

وەك لە ڕێكخستنە بنەڕەتیەكاندا باسم كرد كۆمپیوتەر لەسەرەتای كارپێكردنیەوە هەندێك تایبەتمەندی بەشێوەیەكی جێگیر تێدا دانراوە بەڵام دواتر بەویستی بەكارهێنەر دەگۆڕێت ، بۆنمونە ئەو وێنەی كە باكگراوندی دیسكتۆپەكەی پێ ڕازێنراوەتەوە دەتوانرێت بگۆڕرێت و هەر وێنەیەك كە مەبەستت بێت بخەیتە شوێنگرەوەی ، بۆئەم كارەش سەرەتا دەبێت كلیكی ڕاست لەسەر دیسكتۆپەكە بكرێت و دواتر كۆتا هەڵبژاردن (Properties) هەڵدەبژیرین و لەو ڕوكارەی كە دەكرێتەوە دووەم تاب كە نوسراوە (Desktop) چالاك دەكەین لە بەشی باكگراوند ادەتوانین وێنەكە دیاری بكەین بۆ گۆرێن بێگومان پاش كلیك كردن لەسەر (Ok)  .


بابەتی (Increasing the Size of the Icons on the Desktop) :

هەر لە هەمان ڕوكاری پێشوو ئەگەر چوارەم تاب چالاك بكەین كە ناونراوە (Appearance) ئەوا دەتوانین كۆمەڵێك گۆڕانكاری بهێنین بەسەر شێوەی دەركەوتنی ئایكۆنەكانی دیسكتۆپدا ئەمەش كاتێك دەبێت كە لە تابی (Appearance) كلیك بكەین لەسەر (Effects) كە شەش (Check box) تێدایەو بەر پێ ی ویستی بەكارهێنەر چالاك یان ناچالاك دەكرێت بۆنمونە سێیەم (Check box) نوسراوە (Use Large Icons) كە بەواتای پیشاندانی ئایكۆنەكانی سەر دیسكتۆپ دێت بە قەبارەیەكی ئێجگار گەورە ، ئەگەر لێرەدا ئەم دەست نیشانكردنە ئەنجام بدەیت كە دەكەوێتە پێش ئەم دیڕەوە ئەوا بەهەمیشەیی قەبارەی ئایكۆنەكان گەورە دەبێت و دەبێت بە بنەڕەتێك بۆ سیستەمەكە ، مەگەر دواتر هەمان كار بكەیتەوە ئەو نیشانەیە لابەریت دواتر دێتەوە باری ئاسایی ، بێگومان پاش هەموو گۆرانكاریەك دەبێت (Ok) بكەین هەتا فرمانەكە جێ بەجێ ببێت .

 

 

بابەتی (Increasing the Size of the Cursor) :

لەم بابەتەدا دەبێت فێرببین كە كارسەری ماوسەكە گەورە و بچوك بكەین یاخود شێوەكەی بگۆڕین بە شێوەیەكی تر ، بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا دەچینە (Control panel) كە لە دوگمەی (Start) بە ئاسانی دەستمان پێ ی دەگات و داتر كلیك دەكەین لەسەر (Appearance and themes) ، سەرنج بدە لە لای چەپی ویندۆكەوە فرمانێك بە ناوی (Mouse pointers) دەردەكەوێت كاتێك كلیك دەكەین لەسەر ئەم فرمانە ئەوا تەواوی تایبەتمەندێتی ماوسەكەمان بۆ دەردەكەوێت بە ویستی خۆمان دەتوانین ڕێكی بخەین ، بۆنمونە لە تابی (Pointers) دەتوانین چەندین جۆر و شێوە لە ماوس ببینین و دواتر بەهەڵبژاردنی هەر جۆرێكیش شیوەی ماوسەكە دەگۆڕێت و سەرپشك دەبیت لە هەڵبژاردنی هەر یەكێك لەو شێوانە كە دەردەكەوێت .

 

بابەتی (Application default  setting) :

وەك چۆن لە سیستەمدا بارێكی تایبەتی جێگیر هەیە بۆ بەكارهێنان لە بەرنامەكانیشدا هەمان شێوەیە بەڵام دەتوانرێت ڕێكبخرێت بە هەمیشەی بە ویستی بەكارهێنەر دەربكەوێت ، بۆ نمونە ئەگەر بمانەوێت وا لەبەرنامەی ۆورد بكەین هەموو جارێك كە دەیكەینەوە جۆرێك لە ڕێكخستنی هەبێت بۆ فۆنت و لاپەڕە و شێوەی دەركەوتنی نووسینەكە ئەوا ئەوا بەهۆی ئەو چوكڵە بچوكەی كە دەكەوێتە گۆشەی خوارەوەی كۆڵۆمی (Font) وە كەبە (Arrow symbol) ناسراوە لە تابی (Home) دەستمان دەگات بە تایبەتمەندێتیەكەی نووسین و یەكجار ڕێكی بخەین بۆ هەمیشە جێگیر دەبێت هەرجارێك بەرنامەی ۆورد دەكەینەوە ئەوا بەو شێوە دەبێت كە ڕێكمان خستووە .

 

بابەتی (The Help function) :

كاتێك بۆ یەكەم جار سیستەم بەكاردێت ئەگەر هیچ زانیاریەك بەردەست نەبێت بۆ بەكارهێنان ئەوا ناكرێت و ناشێت بتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت ، خۆ ئەگەر فێركاریەكی گونجاو و كورت لەبەردەستا بێت ئەوا دەكرێت سودی لێوەربگیرێت بەڵام هێشتا ناتوانرێت بە تەواوی بە لایەنەكانی سیستەمەكە ئاشنابیت ، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئەم كارەی دەستەبەركردوە بە هۆی دانانی ڕێبەرێكی پڕ لە زانیاریەوە لە ناو سیستەمەكەدا كە كە چاوساغێكی زۆر گرنگە بۆ كارپێكردنی سیستەمەكە ، هاوكات جۆرێكی تر لە ڕێبەر هەیە كە لەبەرنامەكاندا جێگیر دەكرێت بۆ نمونە وەك بەرنامەكانی ئۆفیس كە ئاشنات دەكات بە كردارە جۆر بەجۆرەكانی بەرنامەكەو ڕێبەرێكی تەواو گونجاوە بۆ بەكارهێنانی بەرنامەكە .

كەوایە لێرەدا دوو جۆر لە ڕێبەر هەیە بۆ بەكارهێنان :

یەكەم (System Help) :

سیستەم هێڵپ گەنجیبەیەكی زۆر نایابە بۆ دەست گەشتن بە زانیاریەكانی بەكارهێنانی سیستەم ئەو پارچە هاردوێرانەی كە وا دەكات سیستەمەكە بەگەربخرێت و ڕێبەرێكی گونجاوە بۆ هەموو ئاستەكان ، بۆ گەشتن بەم گەنجینەیە لە زانیاری دەربارەی سیستەمەكە و چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەوا لە ڕێگای دوگمەی (Start) دواتر لە دووەم كۆڵۆمی ئەو لیستەی (Start) كە دەردەكەوێت فرمانێكمان دێتە پێشچاو بە ناوی (Help and Support Center) كە بە تەنها كلیكێك دەستمان دەگات بە تەواوی گەنجینەكە .

 

كاتێك گەنجینەی زانیاریەكان دەكرێتەوە خۆی لە باری ئاساییدا چەند هاوپۆلێكی داناوە هەتا دەروازەیەك بێت بۆ ئەوەی بەكارهێنەر لە ڕێگایەوە ئاشنابێت بە لایەنە گرنگەكانی سیستەمەكە و بابەتەكان بە پی ی ناوەڕۆكەكانیان جیاكراوەتەوە و رێكخراوە دوا بەدوای یەك ، هەر بۆ نمونە ئەگەر كلیك بكەین لینكی (‌‌Hardwere) كە دەكەوێت لای چەپی ویندۆكەوە ئەوا لیستێك لە زانیاریمان بەرچاو دەكەوێت كە كورتەیەك لەسەر هەموو پارچەكانی كۆمپیوتەر و پێكهاتەكانی دەخاتە پێش چاو .

 

 

ئەو لیستەی لە لینكی هاردوێرەوە بۆمان كراوەتەوە چەندین لاپەڕەی لە زانیاری تێدا تۆماركراوە دەربارەی ئەو پارچە دەرەكیانەی كە دەتوانرێت لە كۆمپیوتەرەوە دەستی بەسەردابگیرێت و بواری كاری كۆمپیوتەر بە تەواوی فراوان دەكەن وەك پرێنتەر و سیدی ڕایت و سكانەر ... هتد ، بەكلیك كردنیش لەسەر هەر یەكێك لەو لینكانەی كەلە لیستەكەدا هەیە دەتوانرێت زانیاری تەواو لەسەر ناوەڕۆكەكەی وەربگرێت كە زۆربەی جار بە وێنەو هەنگاو هەنگاو ڕونكراوەتەوە .

 

 

لەو گەنجینە زانیاریەدا كە لەشێوەی ویندۆیەكدا بەردەستە ئایكۆنێك دەكەوێتە بەشی سەرەوەی بە ناوی (Index) كاتێك كلیك لەسەر ئەم ئایكۆنە دەكەین بەتەواوی ئاشنا دەبین بە پێكهاتەی گەنجینەكەو هەرچی زانیاری و پرسیار هەیە لەلای چەپی ویندۆكەوە دەردەكەوێت بەشێوەی لیستێك لە پرسیار و پێناسە بە تەنها كلیكێك دەگەین بە ناوەڕۆكەكەی ، ئەم ئایكۆنە زۆر گرنگە بۆ كەسانێك كە بیانەوێت بە تەواوی لە پێكهاتەی كۆمپیوتەرەكەیان شارەزایی پەیدا بكەن ، بەهۆی بوونی هەردوو ئامرازە دوگمەی (Next) و (Back) دەتوانین پێش دوا بە بابەتەكانی ناو ئەم گەنجینەیەش بكەین كە لە گۆشەی ویندۆكەوە دابین كراوە بۆمان .

 

 

دووەم (Application Help) :

لە زۆریەك لە بەرنامەكاندا ڕێبەرێك دانراوە كە چاوساغی بۆ بەكارهێنەر دەكات هەتا بتەوانێت بەرنامەكە بە زانستی بەكاربهێنێت ، لە بەرنامەكانی ئۆفیسدا ئەم ڕێبەرە بەو پەڕی زانستیەوە فەراهەم كراوەو بەكارهێنەر ئەگەر سەرەتاشی بێت هەر دەتوانێت لە رێگای ئەم ڕێبەرەوە سوود لە تەواوی لایەنەكانی بەرنامە وەربگرێت ، وە یەكێك لە تایبەتمەندیە هەرە نایابەكانی ئەم ڕێبەرە هەڵواسینیەتی بۆ ئەوەی هەمیشە لەبەرچاو بێت و بتوانرێت هەنگاو هەنگاو كارەكانی دووبارە بكاتەوە بەكارهێنەر .

بابەتی (Using the Search Option) :

لەناو هەردوو ڕێبەرەكەدا چی هی سیستەم بێت یاخود هی بەرنامەكە خانەیەك هەیە بۆ گەڕان بە دوای زانیاریدا ، كە بە دوو پلان كاردەكات ، پلانی یەكەم (Offline) كە بەبێ بوونی ئینتەرنێت گەڕان دەكرێت بۆ زانیاریەكان لە ناو ڕێبەرەكەدا و دووەم كە (Online) ئەگەر زانیاریەكان بەردەست نەبوو لە ڕێبەرەكەدا ئەوا بەهۆی ئەو هێڵەی پێوەی پەیوەستی لە ماڵپەڕی پشتیوانیەوە دەستت دەگات بە زانیاریەكان كە گەڕانت دەربارەی كردبوو .

بابەتی (Browse World Help) :

ئەو گەڕانانەی كە لەناو ڕێبەرەكەدا ئەنجامی دەدەیت ڕێبەرەكە بەشێوەیەكی خۆكارانە پەڕە پەڕەیان دەكات بە كلیك كردن لەسەر (Next) دەتوانین لاپەڕەیەكی نوێ ببینین لە زانیاریەكان كاتێكیش ئەمە ڕودەدات كە زانیاریەكی زۆر بەردەست بێت سەبارەت بەو ووشەیەی كە گەڕانەكەت بۆ ئەنجام داوە

بابەتی (Table Of Content) :

لەبەرنامەی ۆوردا كاتێك دەمانەوێت لە گەنجینەی زانیاریەكانیدا زانیاری

وەربگرین ئەوا تەكنیكێكی تێدا بەكارهێنراوە كە هەموو زانیاریەكان بەشێوەی خشتەیەك ڕێكدەخات و بەكارهێنەر بە ئاسانی دەتوانێت دەستی پێ ی بگات

، ئەم كارەش لە رێگای كلیك كردن لەسەر پەرتوكێك دەگاتە ئەنجام كە دەكەوێتە بەشی سەرەوەی ڕێبەرەكەو وێنەیەكە بەڕەنگێكی مۆر نەخشێنراوە كە هەموو زانیاریەكانی بەشێوەیەكی زانستی و بە ڕێكوپێكی دوا بەدوای یەك ڕێك خستووە .

بابەتی (Show Content From Office Online) :

هاوشێوەی ڕێبەرەكەی سیستەم ئەگەر بمانەوێت زانیاری زیادە دەربارەی بەرنامەی ئۆفیس بزانین یاخود بە دوای شتێكی نوێدا بگەڕێین ئەوا لە ڕێگای پەیوەستبوونمان بە هێڵیكی ئۆنلاینەوە دێتە بەرهەم كاتێك دەمانەوێت بەگەڕێین ڕێبەرەكە سەرپشك دەكەین لە هێنانی زانیاری دەرەكی بەهۆی ئۆنلاینەوە ئەم كارەش بەهۆی دانانی نیشانەیەك لە پێشی فرمانی (Show Content From Office Online) دەگاتە ئەنجام و بەلابردنیشی كارەكە وەك خۆی لێ دێتەوە ، تەنها كلیكێكی پێچەوانە چالاكی و ناچالاكی فرمانەكە دەگەیەنێت .

 

 

بابەتی (Type of Help information) :

كاتێك كلیك دەكەین لەسەر ئەو چوكڵە بچوكەی كە دەكەوێتە خوارەی دوگمەی (Search) ئەوا بە هێڵێك دوو بەش لە هەڵبژاردنمان دەبێت كە بەكارهێنەر سەرپشك دەكات لە شوێنی گەڕان و جۆری گەڕان ،سەرەوەی هێڵەكە واتا بەشی یەكەم ئەوەیە ئایا تۆ دەتەوێت ئۆنلاین بگەڕێیت بەشی خوارەوەشی ئۆفلاین ، بەڕەتی كارەكەش ئەوەیە كەلە بەشی ئۆنلایینەكەدا هەڵبژاردنی زیاتر دانراوە هەتا بتوانرێت جۆرێك دەست نیشانبكرێت بۆ گەڕان وەك ئەوەی ئایا دەتەوێت تێپملیتێك بدۆزیتەوە یاخود فێركاری وەربگریت دەربارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی بەرنامەكە .

بابەتی (Wizard) : ئەم كارە لە زۆربەی بەرنامەكاندا بوونی هەیە وەی بەرنامەكانی ئۆفیس كە بریتیە لە ڕێكخستنێكی جادووی كەوا لە بەكارهێنەر دەكات بە چەند هەنگاوێكی ئاسان بەرهەمێك بنیات بنێت یان بنەڕەتێك ئامادەبكات بۆ كاركردن تێیدا یاخود بیگەیەنێتە ئەنجام بەهۆی چەند هەنگاوێكەوە ، ئەم كارە تارادەیەك بەكارهێنەر فێری تەمەڵی دەكات بەڵام خێراییە لە گەیاندنە ئەنجامدا ، هەروەها هەنگاوەكانی ویزارد پێشتر ئامادەكراون و تەنها هەڵبژرادن لەئەستۆی بەكاربەردایە كە چۆن بێت ئەگەرنا كارەكان خۆی ڕێكخراوە پێشتر ، هەندێك جار پێویست دەكات بەكاربەر بیر لە بەكارهێنانی ئەم كارە بكاتەوە تا كەمترین ماوەی لەدەست بچێت بۆ كردنی كارێك .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.