لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » بڕوانامەی ( I C D L ) » IT Concepts » فێرکاری دووەم لە بەشی یەكەم ( IT Concepts )
فێرکاری دووەم لە بەشی یەكەم ( IT Concepts )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 13 / 07 / 2015 19:10
 

بەكارهێنانی لاپتۆپ : لەم بەشەی فێرکاریەکەدا چەند لایەنێکی گرنگ لە جیاوازی بەکارهێنانی لاپتۆپ باسکراوە چونکە تایبەتمەندی خۆی هەیە و دەبێت هەموو بەکارهێنەرێک بە تواناکانی ئاشنابێت ، بەكارهێنانی لاپتۆپ كەمێك جیاوازی هەیە لەگەڵ دیسكتۆپدا بەتایبەتی هەندێك تایبەتمەندی كەلە لاپتۆپدا هەیە لە دیسكتۆپدا بوونی نیە و لاپتۆپیش خۆی بەوە ناسراوە جێگیرترە لە دیسكتۆپ و زیاتر جێگای متمانەیە بۆ مەبەستی گواستنەوەی خێرا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بەکاردێت .

بابەتی (Battery Power) :

لاپتۆپ بەوە دەناسرێتەوە كە خاوەنی سەرچاوەیەكی وزەیە كە لەڕێگای پاتریەوە دەستەبەر كراوەو وەك سەرچاوەیەكی جێگیر بۆ ماوەیەكی دیاریكراو لاپتۆپەكە لە كاركردندا دەهێڵێتەوە ، ئەم وزەیەش كە دەستبەر دەبێت بە ماوەیەك كەلە لایەن سەرچاوە بنەڕەتیەكەوە پێ ی دەدرێت و لە شانە كارۆكیماییەكەیدا هەڵی دەگرێت و دواتر دەدرێتەوە بە لاپتۆپەكە ، هەروەها نزیك كاتپیوی كۆمپیوتەرەكەوە ئایكۆنێكی تێدایە بەردەوام لە باری سەرچاوەكە ئاگادارت دەكاتەوە هەتا بەكارهێنەر بتوانێت لە كات و ساتی پێویستدا سەرچاوە دەرەكیەكە بەكاربهێنێت بۆ پڕكردنەوەی وزەی پاتریەكە .

بابەتی (The Touchpad) :

لاپتۆپ یەكێك لە جیاكەرەوەكانی بریتیە لە پادێكی لاكێشەیی كە دوو دوگمەو پادێكی هەستیارە كە بەدەست خستنە سەری شوێنی ماوسەكە لەسەر شاشەكە دەبینیت ئەو دوو دوگمەیەش كە دەكەوێت بەسی خوارەوەی پادەكەوە كلیكی لای ڕاست و لای چەپ كە لە هەموو ماوسێكدا دووبارە دەبێتەوە ، لە هەندێك جۆری پاددا دوو ئامرازی تر دابین كراوە كە یەكێكیان دەكەوێتە لای راستی پادەكەوە دەوری سكرۆڵێك دەبینێت بۆ سەرەوەو خوارەوە لاپەڕە درێژەكان دەجولێنێت و یەكێكی تریان بۆ سكرۆڵی بەشی خوارەوەی لاپەرەكان بەكاردێت كاتێك ڕوبەری پەڕەكە پانتربێت لە ڕوبەری پانی شاشەكە .

بابەتی (The keyboard) :

لە لاپتۆپدا هاووشیوەی دیسكتۆپ بەهەمان تەكنیك كیبۆردێكی بچوكراوە بەردەستە ، بەڵام شتێك كە لە كیبۆردە ئاساییە جیای دەكاتەوە بۆبوونی كلیلە ووشەیەكە بەناوی (Fn) كە فرمان دەدا بە لیستی (Function keys) زیاتر لە فرمانەكەی خۆیان بەجێ بگەیەنن كاتێك بۆ مەبەستێكی تر سمبولێكی تێدا كێشرابێت بۆنمونە سمبولی ئەنتێنایەك كە بەواتای لە كارخستن یان بەگەرخستنی ئەو ئامرازەدێت لە لاپتۆدا كاتێك دەست لەسەر كلیلە وشەی (Fn) دادەگرین و هاوكات لەگەڵ ئەویشدا ئەو كلیلە وشەیە دادەگرین كە هێماكەی تێدایە ڕاستەوخۆ ئامرازی مەبەست دەكەوێتە كار ، زۆربەی جار ئەو سمبولانە بە ڕەنگێك دروستكراوە كە هەمان ڕەنگی (Fn) بۆ ئەوەی لە بەكارهێنەر بگەیەنرێت كە ئەو هێمایانە بەهۆی ئەو كلیلە ووشەوە چالاك دەكرێت .

لە كیبۆردەكەی سەر هەندێك لاپتۆدا بەهۆی كەمی ژمارەی كلیلە ووشەكانەوە ناچار تەواوی ژمارەكان و هێما بیركاریەكان كەناو دەبرێن بە (Additional numeric keypad) گوازراونەتەوە ناو كلیلە ووشەكانی (QWERTY) .

 

 

ویندۆز (Windows) :

ویندۆز ئەو ناوەیە كە سیستەمەكانی مایكرۆسۆفتی پێدەناسرێتەوە ، لە كوردیدا بە واتای پەنجەرە دێت كە كارەكەشی هاوشێوەی پەنجەرەیەكە بۆ بینینی تەواوی پێكهاتەكانی كۆمپیوتەر ، بۆ تێگەشتن كاركردن لەناو هەر ویندۆیەكیشدا پێویستە سەرەتا چەند زانیاریەك بزانیت هەتا بتوانیت بە تەواوی دەست بگریت بەسەر تایبەتمەندیەكانیدا .

گرنگترین ویندۆ لە سیستەمەكانی مایكرۆسۆفدا ویندۆی (My Computer) كە بە گرنگترین پێكهاتەكانی تێدا جێگیركراوەو لەوێ وە دەتوانیت بچیتە ناو تەواوی پارتێشن و فۆڵدەرەكانی سیستەم و كۆمپیوتەرەكەوە ، بۆ ئەوەی لە كارەكانی ویندۆ بەئاگابین دەبڵ كلیك لەسەر ئایكۆنی (My Computer) لەسەر دیسكتۆپ دەكەین

 

 

سەرنج بدەن ئەمە ویندۆی (My Computer) كە ناوەڕۆك و پێكهاتەكەی بەتەواوی ڕوونەو دەتوانیت بە كردنەوەی هەر بەشێك ویندۆیەكی تر بەسەربەخۆ یاخود هەر لەهەمان ویندۆدا بكەیتەوە ئەم سیفەتەش یەكێكە لە تایبەتمەندیەكانی سیستەمی مایكرۆسۆفت كە بە ویندۆز ناسراوە واتا پەنجەرەكان .

لەبەشی سەرەوەی ویندۆكەوە توڵێكی شین هەیە كە ناودەبرێت بە (Title bar) لەم توڵەدا بەشی چەپی تەرخانكراوە بۆ ناوی ویندۆكە واتا هەموو كاتێك كە ویندۆیەك دەكەیتەوە ئەم ناوە بە پێ ی ویندۆكە دەگۆڕێت و بەو ناوەوە ویندۆكە دەناسرێتەوە ، لەلای ڕاستی ئەو تایتڵ باڕەوە سێ ئامراز هەیە كە دەست دەگرن بەسەر شێوەی دەركەوتنی یان دەرنەكەوتنی ویندۆكەدا بەم جۆرە :

یەكەم ناودەبرێت بە (Minimize button) بۆ هێنانە خوارەوەی ویندۆكەیە بۆسەر (Taskbar) كە دەكەوێتە بەشی خوارەوەی دیسكتۆپ و شوێنی كۆكردنەوەی ویندۆكان و چەندین ئامرازە لە لای ڕاست و چەپیدا جێگیركراوە .

دووەم كە ناودەبرێت بە (Maximize button) لە ناوەڕاستی دوو ئامرازەكەی تر دایەو دەست دەگرێت بەسەر گەورەو بچوكی ڕوبەرەكەی ویندۆكەدا ، زۆرجار ئەم ڕوبەرە ویندۆیە بەدڵی بەكارهێنەر نیەو بە ویستی كەسەكە دەتوانین گەورەو بچوكی بكەین بەڕاكێشانی گۆشەی ویندۆكە بەهۆی ماوسەكەوە ئەم كارەدەكرێت .

سێیەم ناودەبرێت بە (Close button) كە ویندۆكە دادەخات و دەكەوێتە سوچی ویندۆكەوە ڕەنگی سورە و هێمای (x) تێدایە .

لەهەر ویندۆیەكدا بەپێ ی ئەو قەبارەیەی كە هەیەتی بەرزی و پانیەكەی بە پێ ی پێكهاتەكانی ناوی دەگۆڕێت و هەندێك جار پێویست دەكات بە باری پانی یان درێژی سكرۆڵین بكەین هەتا تەواوی پێكهاتەكان ببینین ، ئەم كارەش لە ویندۆزدا بە هۆی دوو ئامرازی بزۆكەوە ڕێكخراوە كە ناودەبرێت بە (Scroll bar) یەكێكیان لەباری درێژی پێكهاتەی ویندۆكەمان پیشان دەدات بە ئاراستەی (Up arrow) و (Down arrow) دەجولێنرێت و ئەوی تریشیان بە باری پانی بە ئاراستەی (Right arrow) و (Left arrow) لەكاردایە .

 

 

بابەتی (Scrolling text application windows) :

لە ئەپڵیكەیشنەكانیشدا سكرۆڵ هەر لە كاردایە و هەمان كاری خۆی دەكات ، ئەگەر لە بەرنامەی ۆوردا دەست بكەین بە نووسین لە لاپەڕەیەكی (A4) ئەوا كاری سكرۆڵ لە باری درێژیدا چالاك دەبێت و تەنانەت لەسەر كیبۆردیش بەهۆی چوار ئاراستەی ڕاست و چەپ و سەر و خوارەوە كە دابین كراوە دەتوانرێت كاری سكرۆڵ بەدەر لە ماوس بەجێ بگەیەنرێت ، خۆ ئەگەر بابەتەكەی ناو ۆورد لە چەند لاپەڕەیەك زیاتر بوو ئەوا بەهۆی هەردوو كلیلە ووشەی (Page up) و (Page down) كەلەسەر كیبۆرد دابین كراوە دەتوانرێت لاپەڕە دوای لاپەڕە بیگۆڕیت كە جۆرێكە لە سكرۆڵە ئەمەش بەڵام بە قەبارەی لاپەڕەیەكی تەواو .

 

بابەتی (The Ribbon) :

ریبن كە بە كوردی بە واتای (قردێلە) دێت ئامرازێكی نوییە لە مایكرۆسۆفت ئۆفیسی 2007 دا بەدیار كەوت دەكەوێتە بەشی سەرەوەی بەرنامەكانی ئۆفیسەوە كە كۆمەڵێك فرمانی ئێجگار گرنگی تێدا فەراهەم كراوە ، بەشی سەرەوەی بەرنامەكانی ئۆفیس تەواو جیاوازە لە دەرچووەكانی پێشووی چونكە لەم دەرچوەدا تایبەتمەندیەكانی دوگمەی (Ribbon) زیاد كراوە كە بەشی سەرەوەی كراوە بەچەند تابێكەوە (Tabs) بە كلیك كردنێك لەسەر هەر تابێكیش ئامرازەكانی هەر بابەتێك لە بەشی سەرەوەی بەرنامەكەدا دەردەكەوێت و كراوە بەچەند كۆلۆمێكەوە تا رادەیەك پیكهاتەكانی هەر كۆلۆمێكیش كۆكراوەیەكن لە هەر كلیلە ووشەیەك كەلە بەرنامەكانی ئۆفیسی پێشودا بوونی هەبوو وەك (Edit) و (View) ... هتد .

 

 

بابەتی (Showing Additional Options) :

لە هەر تابێكدا كاتێك گروپێك لە فرمان دەكرێتە كۆڵۆمێكەوە بەڵام هێشتا دەكرێت تایبەتمەندی تری بۆ زیاد بكرێت ، ئەوا لە گۆشەی كۆڵۆمەكەوە ئامرازێكی بچوك دانراوە هەتا دەستت بگات بە تەواوی فرمانەكان ، بۆ گەشتن بەم كارە لە تابی (‌Home) كۆڵۆمی (Font) گۆشەی خوارەوەی لای ڕاست دەبینین و دەتوانین بە تەنها كلیكێك پێ ی بگەین .

 

 

بابەتی (The Office Button) :

ئەم دوگمەیە پێكهاتەیەكی نوێیە لە ئۆفیسی 2007 دا دەركەوت كە فرمانەكانی ناوی زیاتر ئەو فرمانانەی تێدا كۆبوەتەوە كە لە دوگمەی (File) ی ئۆفیسەكانی پێشودا هەبوو وەك پرێنت و ئامرازەكانی ، سەرباری زیادكردنی چەندین فرمانی نوێ كە ڕی بە بەكارهێنەر دەدات لە توانای بەرنامەكە كەم و زیاد بكات

بابەت (context sensitive tabs) :

هەندێك تاب كە دەكەوێتە ناو ڕەیبنەوە دەرناكەوێت هەتا كلیك نەكرێت لە شتێك كە تایبەت مەند بێت پێ ی بۆ نمونە بە كلیك كردن لەسەر وێنەیەك كە هێنرابێتە ناو بەرنامەكەوە تابی (Format) چالاك دەبێت كە بەتەواوی دەتوانیت گۆرانكاری بكەیت لە سێوەی دەركەوتنی وێنەكەو هەندێك كاریگەری بەسەردا جێ بەجێ دەكرێت كە مەبەست لێ ی جوانكاری كردن و ڕێكپیشاندانیەتی .

بابەتی (Quick Access Toolbar) :

لە تەنیشتی دوگمەی (Office Button) جێگایەكی لاكێشەیی هەیە كە دابین كراوە بۆ هەندێك فرمانی گرنگی تێدا دادەنرێت كە هەمیشە دووبارە دەكرێتەوە بە ویستی بەكارهێنەر زیاد و كەم دەكرێت وەك فرمانەكانی (undo & redo) و (Print) .

 

بۆزیاد و كەم كردنی ئەم فرمانانە بەرنامەكە پێك هاتوێكی بچوكی لە كۆتایی ڕوبەرە لاكێشەییەكەدا داناوە كە بەكلیك كردن لەسەری لیستێكی پیشان دەدات لەو ئامرازانەی كە دەكرێت زیاد بكرێت بە تەنها دەست نیشانكردنیان نیشانەیەكی ڕاست لەبەردەم یەكەیەك لە لیستەكەدا دروست دەبێت و واتای چالاك بوونی دەگەیەنێت .

 

لە كۆتایی لیستەكەدا دوو پێك هاتەی گرنگ بەردەستە بەم جۆرە :

یەكەم (More commands) كاتێك كلیك لەسەر ئەم فرمانە دەكرێت ڕوكارێك پیشان دەدرێت كە چەندین ئامرازی تری تێدایە دەتوانرێت زیاد بكرێت بۆ لیستەكە یاخود ڕاستەوخۆ بۆ (Quick Access) زیاد دەكرێت .

دووەم (Show Below The Ribbon) بە كلیك كردن لەسەر ئەم فرمانە لیستی (Quick Access Toolbar) دادەبەزێت بۆ خوارەوەی (The Ribbon) و بە ویستی بەكارهێنەر ئەو شوێنە دەگۆرێت بۆ خوارەوەو بۆ سەرەوەی .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.