لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » بڕوانامەی ( I C D L ) » IT Concepts » فێرکاری یەكەم لە بەشی یەكەم ( IT Concepts )
فێرکاری یەكەم لە بەشی یەكەم ( IT Concepts )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 03 / 07 / 2015 16:42
 

بابەتی (The Computer Workplace) شوێنی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر :

كاتێك بۆ یەكەم جار كۆمپیوتەر بەكاردەهێنیت یاخود لە سەرەتای بەكارهێنانی كۆمپیوتەرداین ئەوا بزانە كەدوو جۆر لە كۆمپیوتەر دەستەبەر كراوە و وەك كۆمپیوتەری كەسی دەناسرێت كە هەریەكێك لەم دوو جۆرە تایبەتمەندیەكانیان نزیكە لەیەكەوە بەلام لە هەندێك لایەنەوە جیاوازن .

جۆری یەكەم ناودەبرێت بە (PC) كە كورتكراوەی (Personal Computer) ئەم كۆمپیوتەرە زیاتر لە ئۆفیسەكاندا بەكاردەهێنرێت و لە كاركردندا زیاتر دەمێنێتەوە ، بەگشتی ووزەی كارەبای ڕاستەوخۆی پێدەگات دەكرێت دەزگایەكی بۆ دابین بكرێت كە ناونراوە (UPS) تا لە دوای بڕوانی وزەش هەر بەردەوام بێت ل؛ەكاركردن تا پرۆژە كارلەسەركراوەكان بپارێزرێت تێیدا ، ئەم جۆرە لە كۆمپیوتەری بە جۆرێكی ئاسایی لەقەڵەم دەدرێت و شێوازێكی ستاندادی نێودەوڵەتی هەیە .

جۆری دووەم كە ناودەبرێت بە (Laptop) لە توانادا هاوشێوەی دیسكتۆپە بەلام بەتەواوی بچوكراوەتەوە و خاوەنی كیبۆردێكی جیاوازە سەرباری بوونی سەرچاوەیەكی وزەی پاتری كە بۆ چەند سەعاتێك دەتوانێت كۆمپیوتەرەكە لە ئیشدا بهێڵیتەوە ، ماوس لە لاپتۆدا شێوە پادە بە پەنجەكان كۆنترۆڵ دەكرێت لە قەبارەدا شێوەیەكی جانتایی هەیەو بە ئاسانی دەگوازرێتەوە .

بە پێ ی ئەم تایبەت مەندی و جیاوازنیانە دەبێت بەكاربەر بڕیار بدات چ جۆرێك لەم كۆمپیوتەرانەی بۆگونجاوە و دەتوانێت بۆ زژیانی ڕۆژانەی سوودی لێوەربگرێت .

بابەتی (Switching on the Computer) بەگەرخستنی كۆمپیوتەر :

كۆمپیوتەر هەر وەك هەر ئامێرێكی ئەلیكترۆنی دەبێت بە هۆی داگرتنی پەنجە لەسەر دوگمەیەك میكانیكی كۆمپیوتەر بەگەڕ دەخرێت ئەم كارە لە لاپتۆپ و پی سی شدا هەمان شتە و جیاوازی نیە پاش بەگەركەوتنی ئامێرەكە مۆنیتەرەكە چالاك دەبێت ئۆتۆماتیكی دەست دەكات بە ئاوتپوتكردنی ڕەنگ و هەندێك جار بە دەنگە كۆدێك سەلامەتی كۆمپیوتەرمان گوێ لێ دەبێت بە تایبەتی لە دیسكتۆپدا .

كاتێك كۆمپیوتەر بەگەر دەخرێت ئەگەر سیستەمێك لە ئارادابێت و دامەزرێنرابێت پێشتر ئەوا ڕوی دیسكتۆپ دەبینرێت و  دەتوانین كاری تێدا بكەین هەڵبەت ئەم كارەش بە پێ ی تایبەتماندی كۆمپیوتەرەكە كاتی دەوێت و بەگشتی لە چەند دەقەیەك تێپەڕ ناكات .

بابەتی (Where you work) لەكوێوە دەست بەكاركردن دەكەیت :

 

كاتێك سەرنج لە ڕووی  دیسكتۆپ دەدەین ئەگەر ڕاستەوخۆ پاش دامەزراندنی سیستەم بێت ئەوا هەندێك ئامراز دەەبینرێت پەپێ ی دەوترێت ئایكۆن یان شۆركەت ، ئەم دوو وشەیەش جیاوازن ئایكۆن بۆ ئەو ڕێڕەوە بنەڕەتیانە دەوترێت كە نیشانەیەكی خواری پێوەنیە وەك (My Documents , My Computer , Recycle bin , My Network place  ) بەڵام شۆركەت هی ئەو بەرنامانەیە كە بنەڕەتی نین و دواتر بە ویستی خۆمان دەیهێنینە سەر دیسكتۆپەكە وەك (Internet explorer) ، ئەم ئایكۆنانە دەروازەیەكی گرنگن بۆ چوونە ناو كاری كۆمپیوتەرەكەو دەستمان بە تەواوی پێكهاتەكەی كۆمپیوتەر دەگات .

بابەتی (Mouse) ماوس و پێکهاتەکەی و كارەكانی :

گرنگترین هۆكار بۆ دەستگرتن بەسەر فرمانەكانی كۆمپیوتەردا  ماوسە ئەگەر چی ماوس تەنها دوو دوگمەو سكرۆڵێكی بزوۆكی تێدایە لە ناوەڕاستی هەردوو دوگمەكەدا كەچی وەك دەستێكی ئاسایی وایە لەسەر دیسكتۆپەكەدا دەتوانیت بە تەواوی دەست بگریت بەسەر هەر ئایكۆن و ئامرازێكدا كە دەكەوێتە بەرچاوت .

ماوس بەهۆی ئاراستەیەكی لەیزەریەوە دەتوانێت دەست نیشانی هەر شوێنێكی پێ بكەیت لەسەر دیسكتۆپ ئەم كارەش بە (Pointing) دێتە ئەژمار كردن بە (Right Click) سلێكتی بكەیت و ئامادەیە بۆ فرمان پێدان ، ئەو فرمانانەی كە بەهۆی كلیكی ڕاستەوە ئاراستەی بەشی دەست نیشانكراو دەكرێت وەك دەبڵ كلیك كردن بۆكردنەوەوی هەوەها گواستنەوە (Drag Drupe) هەوەها بەهۆی (Left Click) دەتوانیت كۆمەلێك هەڵبژاردن ببینین ئەوەش بە پێ ی شوێنە دەست نیشانكراوەكە دەگۆرێت بۆ نمونە ئەو (كلیكە چەپە) لەسەر دیسكتۆپ دەكرێت یان لەسەر فایلێكی دەست نیشانكراوە، ئەو سكرۆڵەی دەكەوێتە ناوەڕاستی راست و چەپی ماوسەكەوە بۆ هاتوچۆكردن بەناو بابەتێكدا بەكاردێت كە زیاد لە ڕوبەری مۆنیتەرەكە درێژتر بێت .

 

بابەتی (The Taskbar) ناساندنی تاسكباڕ :

تاسكباڕ لە هێڵی شین پێك دێت دەكەوێت بەشی خوارەوەی دیسكتۆپەوە لەم پەری چەپیەوە بە دوگمەی (Start) دەست پیدەكات لەو پەڕیشەوە بە هەندێك ئایكۆن هەیە كە بەشێوەیەكی سەرەكی دەكرێت دەستیان بەسەردا بگیرێت لە ناسراوترین ئامرازەكانیش بریتیە ڕۆژ و كات .

 

بابەتی (Cursors) كارسەر :

كارسەر ئەو ئامرازەیە كە نیشانەیە بۆ ماوسەكە لەسەر دیسكتۆپدا هەر كارێك كە بكرێت لە كۆمپیوتەردا لە پیشدا ئەم كارسەرە بڕیار دەدات لە كوێوە دەست پێ بكات ، كارسەری ماوس لە سێ شێوەدا خۆی دەنوێنێت و هەر یەكێكیشیان نیشانەیە بۆ كارێك ، بۆ نمونە ئەگەر ماوسەكە لە باری ئاساییدا بێت ئەوا بەم جۆرەیە () وە ئەگەر سەرقاڵ بێت كۆمپیوتەرەكە ئەوا بەم جۆرەیە () و ئەگەر كلیكت كردبێت لەسەر ئامرازی پرسیاركردن ئەوا بەم جۆرە دەبێت () واتا ڕونكردنەوەت پێ دەدات لەسەر شوێنی ئەو كارسەرە كە تێیدایە .

بابەتی (Turning Off The Computer) كوژاندنەوەی كۆمپیوتەر :

كۆمپیوتەر وەك هەر ئامێرێكی تر بە هۆی دوگمەیەكی میكانیكیەوە بەگەڕدەخرێت بەلام كوژاندنەوەی بە تەواوی جیاوازە لەهەر ئامێرێكی تر و دەبێت بە هۆی سیستەممی كۆمپیوتەرەوە فرمانی لە كارخستنی ئاراستە بكرێت .

كاتێك بەهۆی (Turn Off Computer) ئەو دوگمەیەی لە (Start) دابین كراوە بۆ كوژاندنەوەی كۆمپیوتەر فرمانێك ئاراستەی كۆمپیوتەرەكە بكەین سێ هەڵبژاردنی نوێمان بەرچاو دەكەوێت بەم جۆرە :

یەكەم (Stand by) : بۆ پاراستنی فایلی ئەو بەرنامانەیە كەلەساتی كاركردندایە لە ڕامدا و پاش دووبارە داگیرساندنەوەی كۆمپیوتەر لەهەمان شوێنەوە دەست پیدەكات و هیچ گۆرانكاریەك ڕوی نەدواوە ، ئەم كارە لە لاپتۆپدا بە داخستنی مۆنیتەرەكە دەكرێت ئۆتۆماتیكی .

دووەم (Turn Off) : بۆ لە كارخستنی كۆمپیوتەرەكەیە بە یەكجاری .

سێیەم (Restart) : بۆ لەكارخستن و دووبارە بەگەڕخستنەوەی كۆمپیوتەر بەكاردێت بەڵام بەتەواوی ڕام خاڵی دەبێتەوە لەم كارەدا .

 

كارەكانی كۆنترۆڵ كردن بەهۆی كیبۆردەوە :

تەنها دوو ئامرازێك كە لەڕێگایەوە بتوانین دەست بگرین بەسەر كۆمپیوتەردا كیبۆرد و ماوسە بێگومان ئەم دوو ئامرازەش لە بەشە هەرە سەرەكیەكانی دەست بەسەردا گرتنە كە لەڕێگایەوە بەتەواوی فرمان ئاراستە دەكەین و كۆمپیوتەرەكە بە ویستی ئێمە دەگەڕێت ، ئەم دوو ئامرازە هۆكارێكی تەواو یاریدەدەرن بۆ گەڕان بە ناو تۆرەكانی ئینتەرنێت و نووسین و سەیركردنی وێنەو تەنانەت ئەو ئامێرانەشی كە پەیوەست دەكرێن بە كۆمپیوتەرەكەوە هەر لە رێگای ئەم دوو ئامرازەوە كۆنترۆڵ دەكرێن .

پێك هاتەی كیبۆردی ستاندارد :

لە ستانداردە جیهانیەكەدا دوو جۆر كیبۆرد بنیات نراوە جۆرێكیان بۆ كۆمپیوتەری كەسی (PC) و جۆرێكی تریشیان بۆ لاپ تۆپە لە هەردوو كیبۆردەكەدا تا ڕادەیەكی زۆر لێك چوون هەیەو جیاوازیەكی ئەوتۆ بەدی ناكرێت تەنها لەهەندێك كلیلدا نەبێت كە شوێنەكانیان گۆراوە یاخود زیاد و كەم كراوە .

بۆ ئەوەی تەواوی فرمانەكانی كلیلە ووشەكانی سەركیبۆردەكە تاقی بكەینەوە ئەوا دەبێت بەرنامەی (Notepad) یان بەرنامەیەكی هاوشێوەی بكەینەوە بۆ ئەوەی گۆڕانكاریەكان بە چاوی خۆمان ببینین ، بۆ دەستكردن بە سەرەتایەكی نووسین (Basic typing) ئەوا دەبێت ئەم چەند ستە بزانین بەتەواوی لە كارەكانیان بەئاگابین كە پێك هاتە سەرەكیەكانی ناو كیبۆردەكەشە .

یەکەم(Function keys) : بەشێكە لەسەرەوەی كیبۆردا هەیە ئەم بەشە جگە لە هەندێك فرمان كە پێش لۆد بوونی سیستەم بەجێ دەهێنرێت هەندێك كاری ناو بەرنامەكانیشی تێدا دانراوە تەنانەت هەندێك فرمان لە ناو سیستەمدا بەهۆی ئەم كیانەوە بەڕێ دەكرێت كە وەك كورتكراوەیەك وایە بۆ بەگەرخستنی فرمانێكی دیاری كراو یان گەشتن بە ئامرازێكی دیاری كراو .

دووەم(Character Keys) : بەشێك لە كلیلە ووشەكانی كیبۆردەكە لە سێ ڕیز پێك دێت و تەواوی پیتە لاتینیەكانی تێدایە دەكەوێت ناوەڕاستی كیبۆردەكەوە بە سیستەمێك ڕێك خراوە پێ ی دەوترێت (QWERTY) كە لە پیتی (Q) دەست پێدەكات لەڕیزی سەرەوەدا و بە دوا پیتی (P) لە ریزەكەدا كۆتایی دێت ، ئەم بەشە گرنگترین پێكهاتەی كیبۆردەو نووسین لەسەر كیبۆرد بەم كیانەیە ، بەلام لەكاتی نوسیندا هیچ كارێكی پێ ناكرێت جگە لەوەی كارێك لە ناو ئەو بەرنامەدا بەجێ دەهێنێت كە نووسینەكەی تێدا بە ئەنجام دەگەیەنرێت .

سێیەم (ئاراستەکان) : کەپێک دێت لە چوار نیشاندەر کە بە گۆشەیەک پێچەوانەی یەکترن لەسەر کیبۆردەکە هەندێك جار وەك ماوس بەکاردەهێنرێت .

چوارەم (Additional numeric keypad) : ئەم بەشە پێكهاتەیەكە لە هێما بیركاریەكان و وەك بژمێرێك وایە (Calculator) جگە لە تێكەڵ كردنی ئەم هێمایانە بە پیتە لاتینیەكان ، هەوەها دەتوانرێت بە شیكارە بیركاریە ئاساییەكانی وەك (كۆكردنەوە لێ دەركردن و دابەش كردن) لەناو بژمێرەكەی كۆمپیوتەردا سوودی لێوەربگیرێت راستەوخۆ بە نووسینی ژمارەو هێماكان  .

پێنجەم (Caps lock) : ئەم كیە تەنها بە دەست داگرتن لەسەری دەتوانیت چالاكی بكەیت و بەدوو بارە دەست لەسەر دانانەوەی دەتوانیت ناچالاكی بكەیتەوە ، كورتەی كارەكەی بەگەرخستنی كارپێكردنە بە پیتە دووەمیەكان لە (QWERTY) ئەگەر بتەوێت نووسین بە پیتی گەورە بێت لە لاتینیدا ئەوا تەنها یەك جار دەستی لەسەر دابگرە تەواوی نووسینەكە دەكات بە گەورە (Capital) .

شەشەم (Shift key) : ئەم كی یە كاتێك چالاك دەبێت كە دەستی لەسەر دابگریت و سەرباری بەگەرخستنی پیتە دووەمیەكانی (QWERTY) دەتوانرێت تەواوی پیتە دووەمیەكانی سەر كیبۆردەكەی پێ چالاك بكرێت بەشێوەیەكی كاتی واتا هەركاتێك دەستت هەڵگرت لەسەر كی یە ئەوا كارەكەی لەدەست دەدات ، لە كاتێكیشدا كە (Caps lock) چالاك بێت ئەوا كارەكەی پێچەوانەكردنەوەی (Caps lock) لەسەر كی یەكانی (QWERTY) .

چۆنیەتی گەشتن بە بەرنامەی (Notepad) :

حەوتەم (Control key) : ‌هاوشێوەی (Shift) كاتێك دەستی لەسەر دادەگریت راستەوخۆ چالاك دەبێت بە دەست لابردنی لەسەر كارەكەی لەدەست دەكات ، لەهەندێك فرمانی تایبەتتدا بەكاردێت ، بۆنمونە بۆ نووسینی سمبولی یۆرۆ (€) دەبێت هەرسێ كی یە كە (CRTL + ALT + E) پێكەوە دابگرین لەیەك كاتتدا .

هەشتەم (Backspace key) : بەكلیك كردن لەسەر ئەم كی یە ئەو پیتە دەسرێتەوە كە دەكەوێتە پێش كارسەری ماوسەكەوە واتا پیتێك تازە نوسرابێت ڕاستەوخۆ بە دەست داگرتن لەسەر ئەم دوگمەیە دەسڕێتەوە .

نۆیەم (Delete) : ئەم دوگمەیە پێچەوانەیە لەگەڵ (Backspace) واتا پیتی بەردەم كارەسەرەكە دەسرێتەوە ، كاتێك كارسەرەكە لە  نێوان دوو دوگمەدا بێت  ئەوا ئەوەی پیشی كارسەرەكە دەسرێتەوە كاتێك دەست لەسەر (Delete) دادەگرین .

هەردوو كلیلە وشەی (Backspace) و (Delete) كاتێك بەشێك لە نووسین دەست نیشان دەكرێت بەدەست داگرتن لەسەری ڕاستەوخۆ ئەو بەشە دیاریكراوە دەسڕێتەوە .

دەیەم (Enter key) : كاری ئەم كلیلە ووشەیە لە كاتی نووسیندا چوونە سەر دێرێكی ترە ، واتا لەهەر شوێنێك كارسەرەكە لە جوڵەدا بوو ئەوا بە تەنها دەست داگرتنێك لەسەر ئەم كلیلە ووشەیە دەچێتە دێڕێكی نوێوە ، چەند جاریش ئەمە دووبارە بكرێتەوە ئەوەندە جار دێڕی نوێ دروست دەبێت .

نووسینی تەواوی هێماكانی تری وەك (semicolon , comma , colon , question mark , quotation marks , apostrophe) بە تێكەڵكردنی دوو كلیلە ووشە یان زیاتر دەنووسرێت و هەندێكیشیان لە كیبۆردە ستانداردەكەدا بە شێوەیەكی ئاسایی دەنوسرێت و پێویست بە داگرتنی دوگمەی زیادە ناكات .

سەرنج بدە لەو گۆرانکاریانە کە جێبەجێکراوە بەسەر ئەو چەند دێرە نووسینەدا هەوڵ بدە هەمان شت دووبارە بکەیتەوە .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.