لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » بڕوانامەی ( I C D L ) » IT Concepts » فێركاری سەرەتایی دەربارەی مۆدۆلەی ( IT Concepts )
فێركاری سەرەتایی دەربارەی مۆدۆلەی ( IT Concepts )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
چوار شەممە ، 01 / 07 / 2015 16:14
 

یەكەم مۆدۆل كە ناو دەبرێت بە (IT Concepts) هەمیشە دووبارە دەبێتەوە لە ڤێرژەنە جیاوازەكاندا وەك مۆدۆلێكی سەرەكی یەكەم دانەیە لە ڕیزبەندیەكەدا و تەنها بەپێ ی سەردەمی نوێ داهێنان و پێشكەوتنەكان ناوەڕۆكەكەی دەگۆڕێت و لەگەڵ سەردەمەكەدا دەیگونجێنن ، لەڕاستیدا تێگەشتن لەم مۆدۆلە زانیاریەكی گشتیە لە سەر زانستی ئای تی و دەروازەیەك دەبێت بۆ ناو ئەو جیهانە فراوانە كە هەموو كەسێك دەبێت لەم ڕێگاوە بە ئەرك و لایەنەكانی ئاشنابێت و بەوردی مامەڵە لەگەڵ مەرج و ڕاسپاردەكانی جیهانی تەكنەلۆژیی نوێدا بكات .

ناوەڕۆكی ئەم مۆدۆلەیە سادەیە و لە نۆ بەش پێك دێت و هەربەشێكیش كراوە بەچەند لقێكەوە كە ناوەڕۆكی بەشەكەی پێ دەوڵەمەند دەكرێت و گرنگە هەموو كەسێك خاڵ بەخاڵ لەگەڵ ناوەڕۆكەكەیدا خۆی بگونجێنێت و ناكرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت لە لایەن بەكارهێنەرانەوە .

(Information Technology) كەبە (Module 1) ناسراوە : دەربارەی تەكنەلۆژیایی زانیاریەكانە و بەشێوەیەكی خێرا باس لە نوێترین تەكنیكی كۆمپیوتەر دەكات و هاوكات ناساندنێكی گشتی دەكات بۆ هەموو جۆرەكانی كۆمپیوتەر و پێكهاتە فیزیاییەكانیشی پۆلین دەكات و ئەرك و فرمانەكانی تواناشیان دەخاتە بەرباس ، وە چۆنیەتی هەڵس و كەوتكردنی مرۆڤ لەگەڵ ئامێری كۆمپیوتەردا ڕونكراوەتەوە و ئەوپەڕی سەلامەتی بەكارهێنەر بەرچاوخراوە ، سەرباری ئەوەش بەشێكی تەواوی تەرخانكراوە بۆ مافی كۆپی كردن و ئەركەكانی بەكارهێنەر كاتێك بەرنامەیەك یان سیستەمێك بەكاردەهێنێت  ناوەڕۆكەكەی خۆی دەبینێتەوە لەم خاڵانەدا :

1- پێش ئەوەی دەست پێ بکەیت (Before You Begin) : ناساندنێکی خێرا بۆ كۆمپیوتەر و بەكارهێنانەكانی بەشی یەكەم لەم مۆدۆلەیە پێك دێنێت کە توانای كۆمپیوتەر خراوەتە ڕوو و زانیاریەكی كورت و پوخت سەبارەت بە كۆمپیوتەر و مەبەستی كاریان باسكراوە ، وە بەشێوەیەكی گشتی باشە هەرە گرنگەكانی كیبۆرد و فرمانەكانی تێدا خراوەتە بەرباس و ناساندنێك بۆ ویندۆز كراوە ، سەرباری هاندانی بەكارهێنەر بۆ بەكارهێنانی (help) كەلە بەرنامەو سیستەمە جیاوازەكاندا ڕێبەری بەكارهێنەری سەرەتایی دەكات .

2- تێگەشتنێكی سەرەتایی (Basic concepts) : سەبارەت بە جۆرەكانی كۆمپیوتەر و توانای جۆرەكانی كۆمپیوتەر باس كراوەو تواناو بەكارهێنانی هەر كۆمپیوتەرێكیش ڕونكراوەتەوە كەلە چ بوارێكدا سودێ لێ وەردەگیرێت .

3- هاردوێر (Hardware) : زۆر بەڕونی و بە جیاواز باسی توانای پێك هاتەكانی كۆمپیوتەر كراوەو پۆلین كراوە بەسەر چەند بەشێكی جیاوازدا و كاری هەر پۆلێكیش بە تەواوی ڕونكراوەتەوە وەك ستۆرەیچ و ئینپوت و ئاوت پوت درایڤ .

4- سۆفتوێر (Software) : باسكردنێكی گشتی و فرەییە لەسەر توانای سۆفتوێرەكان و سیستەمەكان جۆری كارەكەیان ، سەرباری باسكردنی چۆنیەتی دەست گەیشتن بەم بەرهەمانە ، هەروەها ئەو ئاسانكاریانەش باسكراوە كە سیستەم و سۆفتوێرەكان بۆ كەسانی خاوەن پیداویستی تایبەت و كەسانی ئاسایی دەشێت .

5- نێتۆركین (Information networks) : باسكردنی تواناو فرمانە جۆر بەجۆرەكانی تۆڕەكان و چۆنیەتی پەیوەستبوون و مافەكانی بەكارهێنەر لە تۆڕە جیاوازەكاندا بەشێكی تر لە مۆدۆلەكەیە ، بەتایبەتی تۆڕی ئینتەربێت كە باسێكی تایبەتی سەبارەت بە خزمەتگوزاریەكانی ئەم تۆڕە دابین كردوە  .

6- گرنگی پێك بەستن لە ژیانی ڕۆژانەدا (ICTs in everyday life) : یەكێكی تر لە باسەكانی ئەم مۆدۆلەیە گرنگی پێدانی مرۆڤە بە تەكنیكی گەیاندن و خێرایی تێپەڕاندنی فرمانەكان كە بونەتە بەشێكی گرنگ لە ژیانی ڕۆژانەماندا   ، هەروەها جۆرەكانی تۆڕسازی و تەكنیكی گواستنەوەی داتاكان ڕونكراوەتەوە بە وردی .

7- چۆنیەتی مامەڵەكردنی دروست لەگەڵ كۆمپیوتەردا (Health) : زانستی مامەلەكردنی مرۆڤ لەگەڵ ئامێرە ئەلیكترۆنیەكاندا بەشێكی گرنگە لە مۆدۆلەكەو ڕێنمایی بەكاربەر دەكرێت كە چۆن مامەڵەیەكی دروستبكات لەگەڵ ئامێرەكاندا ، سەرباری ئەوەی كە فێری بەكارهێنەر دەكرێت چۆن مامەڵە بكات لەگەڵ ئامرازە فیزیكیەكان و چۆن باری تەندروستی خۆی بپارێزێت لە كاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەردا واتا شێوەی دانیشتن و چۆنێتی و چۆنێتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەرەكە .

8- سكوێرتی (Security) : لەم بەشەدا بە وردی باسی ئامرازەكانی پارێزگاری كراوەو زانیاری پێویستی لە بارەوە خراوەتە بەردەست هەتا بەكارهێنەر زانیاری وردی لەسەر جۆرەكانی ڤایرۆس و تروجان و ماڵوێر و فایلە زیان بەخشەكان پەیدا بكات ، ڕونكراوەتەوە .

9- كۆپی ڕایت و یاساکانی (Copyright and Law) : كۆتا بەش كە بەگرنگترین بەش دادەنرێت لەم مۆدۆلەدا باسكردنی مافی بەكاربردنی سۆفتوێرەكانە ، كە بە دورو درێژی ئەرك و مافی بنیاتنەر و بەكاربەر دیاری دەكات كە دەبێت هەر بەكارهێنەرێك بەوردی ڕەچاوی مەرجەكانی بەكارهێنان بكات .

ئامانج و مەبەست چیە لە خوێندنی مۆدۆلی ( IT Concepts ) ؟

ئامانجی یەكەم : بۆ تێگەشتنە لە پارچەكانی كۆمپیوتەر كە پێكهاتەیەكی فیزیكی و بەرجەستەیە هاوكات تێگەشتن لەم ئامرازانەش وادەكات توانای كۆمپیوتەرەكە هەڵبەسنگێنیت ، لەگەڵ ئەوەشدا تێگەشتن لەو پارچانەی بەشیوەیەكی سەربەخۆ پەیوەستە بە پرۆسێسەرەوە بەڵام بە جیاواز دەبەسرێت وەك هارد و پرێنتەر ..هتد .

ئامانجی دووەم : بۆ تێگەشتنە لە سۆفتوێر و جۆری كارەكەی و باسكردنی هەندێك نمونەی گشتی بەرنامەكان و ناساندنی سیستەم و جیاوازی كارەكەی لەگەڵ سۆفتوێر ئاساییەكانە .

ئامانجی سێیەم : تێگەشتن لەوەی چۆن زانیاریەكان لەڕێگای تۆرەكانەوە دەگوازرێتەوە هاوكات باسكردنی ئەو ڕێگا جیاوازانەی كە كۆمپیوتەری پێدەبەسرێتەوە بەتۆڕی ئینتەرنێتەوە .

ئامانجی چوارەم : بۆ تێگەشتنە لە زانستی پێكەوە گرێدان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و بەستنەوەی بە نمونەی كاری ڕۆژانەوە تا بزانرێت ئەم زانستە چەندە پێویستە بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانی ڕۆژانەمان .

ئامانجی پێنجەم : ئاشناكردنی بەكارهێنەر بەو مەترسیانەی كە ڕوبەڕوی بەكارهێنەر دەبیتەوە لە كاتی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپیوتەرەو ئامێرە ئەلیكترۆنیەكاندا و هاوكات چۆنیەتی خۆپاراستن لەو مەترسیانەش .

ئامانجی شەشەم : ئاشناكردنی بەكارهێنەر بەلایەنی پاراستن و پارێزگاریكردن لە زانیاریە تایبەتیەكان لە كاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەردا .

ئامانجی حەوتەم : ئاشناكردنی مافی كۆپی كردن و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ بەرهەمە سۆفتوێریەكاندا كۆتا بەشە لەم مۆدۆلەو دەبێت بە باشی ئاگاداری ئەم لایەنەی مۆدۆلەكەبیت .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.