لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » بڕوانامەی ( I C D L ) » کورتەی ناوەڕۆکی حەوت مۆدۆلەکەی بڕوانامەی (I C D L)
کورتەی ناوەڕۆکی حەوت مۆدۆلەکەی بڕوانامەی (I C D L)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 01 / 12 / 2014 13:55
 

وەك لە فێركاری یەكەم دا باسم كرد ئەم بڕوانامەیە لە حەوت مۆدۆل پێك دێت كە هەر مۆدۆلێك كەمتر لە 85 لاپەڕەیە و بە ناوەڕۆكی جیاواز بە شیوازێكی زانستی و دروست ڕێك خراوە ، فێرخواز پاش ئەوە بەتەواوی ناوەڕۆكی ئەم مۆدۆلانە تێدەگات فێردەبێت چۆن لە حەوت بواری جیاوازو پێویستدا كاربكات ، لێرەدا هەوڵ دەدەم بو كورتی ناوەڕۆكی هەر حەوت مۆدۆلەکە كە باس بكەم و ناساندنێكی گشتگیر بۆ بابەتە سەرەكیەكانی بكەم كە بەم جۆرەیە :

یەكەم (Information Technology) كەبە (Module 1) ناسراوە : دەربارەی تەكنەلۆژیایی زانیاریەكانە و بەشێوەیەكی خێرا باس لە نوێترین تەكنیكی كۆمپیوتەر دەكات و هاوكات ناساندنێكی گشتی دەكات بۆ هەموو جۆرەكانی كۆمپیوتەر و پێكهاتە فیزیاییەكانیشی پۆلین دەكات و ئەرك و فرمانەكانی تواناشیان دەخاتە بەرباس ، وە چۆنیەتی هەڵس و كەوتكردنی مرۆڤ لەگەڵ ئامێری كۆمپیوتەردا ڕونكراوەتەوە و ئەوپەڕی سەلامەتی بەكارهێنەر بەرچاوخراوە ، سەرباری ئەوەش بەشێكی تەواوی تەرخانكراوە بۆ مافی كۆپی كردن و ئەركەكانی بەكارهێنەر كاتێك بەرنامەیەك یان سیستەمێك بەكاردەهێنێت  ناوەڕۆكەكەی خۆی دەبینێتەوە لەم خاڵانەدا :

    1- كۆمپیوتەر و بەكارهێنانەكانی : بەشی یەكەم لەم مۆدۆلەیە توانای كۆمپیوتەر خراوەتە ڕوو و زانیاریەكی كورت و پوخت سەبارەت بە كۆمپیوتەر و شوێنی كاریان باسكراوە ، وە بەشێوەیەكی گشتی باشە هەرە گرنگەكانی كیبۆرد و فرمانەكانی تێدا خراوەتە بەرباس ، سەرباری هاندانی بەكارهێنەر بۆ بەكارهێنانی (help) كەلە بەرنامەو سیستەمە جیاوازەكاندا ڕێبەری بەكارهێنەری سەرەتایی دەكات .
    2- جۆرەكانی كۆمپیوتەر : لەم بەشەدا بە وردی باسی توانای جۆرەكانی كۆمپیوتەر كراوەو تواناو بەكارهێنانی هەر كۆمپیوتەرێكیش ڕونكراوەتەوە كەلە چ بوارێكدا سودێ لێ وەردەگیرێت .
    3- هاردوێر و جۆرەكانی : زۆر بەڕونی بە جیاواز باسی توانای پێك هاتەكانی كۆمپیوتەر كراوەو پۆلین كراوە بەسەر چەند بەشێكی جیاوازدا و كاری هەر پۆلێكیش بە تەواوی ڕونكراوەتەوە وەك ستۆرەیچ و ئیپوت درایڤ و ئاوت پوت .
    4- سۆفتوێرەكان : باسكردنێكی گشتی و فرەییە لەسەر توانای سۆفتوێرەكان و سیستەمەكان جۆری كارەكەیان ، سەرباری باسكردنی چۆنیەتی دەست گەیشتن بەم بەرهەمانە ، هەروەها لەكۆتایی مۆدۆلەكەشدا بە وردی باسی مافەكانی كۆپی كردن و كڕینی سۆفتوێرە جیاوازەكان كراوە كە دەبێت هەر بەكارهێنەرێك بوردی ڕەچاوی مەرجەكانی بەكارهێنان بكات .
    5- نێتۆركین : باسكردنی تواناو فرمانە جۆر بەجۆرەكانی تۆڕەكان و چۆنیەتی پەیوەستبوون و مافەكانی بەكارهێنەر لە تۆڕە جیاوازەكاندا بەشێكی تر لە مۆدۆلەیە ، بەتایبەتی تۆڕی ئینتەربێت كە باسێكی تایبەتی سەبارەت بە خزمەتگوزاریەكانی ئەم تۆڕە دابین كردوە  .
    6- گرنگی پێك بەستن : یەكێكی تر لە باسەكانی ئەم مۆدۆلەیە گرنگی پێدانی مرۆڤە بە تەكنیكی گەیاندن و خێرایی تێپەڕاندنی فرمانەكان كە بونەتە بەشێكی گرنگ لە ژیانی ڕۆژانەماندا .
    7- پارێزگاری و چۆنیەتی مامەڵەكردنی دروست لەگەڵ كۆمپیوتەردا : بە وردی باسی سكوێرتی كراوەو زانیاری پێویستی لە بارەوە خراوەتە بەردەست هەتا بەكارهێنەر زانیاری وردی لەسەر جۆرەكانی ڤایرۆس و تروجان و ماڵوێر و فایلە زیان بەخشەكان پەیدا بكات ، سەرباری ئەوەی كە فێری بەكارهێنەر دەكرێت چۆن مامەڵە بكات لەگەڵ ئامرازە فیزیكیەكان و چۆن باری تەندروستی خۆی بپارێزێت لە كاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەردا واتا شێوەی دانیشتن و چۆنێتی و چەندێتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەرەكەش ڕونكراوەتەوە .

     

    دووەم (Windows) كەبە (Module 2) ناسراوە : ئەم مۆدۆلەیان بەوردی لایەنە گرنگەكانی دەرچوێك لە ویندۆز دەخاتە بەرچاوو و ڕونكردنەوەی پێویست سەبارەت بە بەكارهێنانی سیستەمێكی مایكرۆسۆفت ویندۆزی تێدا بەرجەستە دەكرێت ، لەڕاستیدا زۆر بە چاكی كارەكانی ویندۆزەكە ڕونكراوەتەوەو بە زانستیانە باس كراو بەجۆرێكە كە بەكارهێنەرێكی سەرەتای دەكاتە بەكارهێنەرێكی ناوەندی و بەرەو سەرەوە و فێری بەكارهێنانی سیستەمی كۆمپیوتەری دەكات .

      1- لەسەرەتای ئەم مۆدۆلەدا : ناساندنێك بۆ سیستەمە كراوەو هەوڵ دراوە بە ئاسانترین شێوە یەكەم هەنگاو بنێیت بەرەو جیهانە پڕ لە زانیاریەكەی سەرباری ئەوەش هەوڵ دراوە بەكارهێنەر پەلكێش بكەن بۆ بەكارهێنانی ئەو سەرچاوە فێركاریانەی كەلە سیستەمەكەدا جێگیركراون و بۆ ڕێنمایی كردنی بەكارهێنەر سودێكی ئێجگار زۆری هەیە .
      2- دیسكتۆپ و ئایكۆنەكان : باسی دیسكتۆپی كۆمپیوتەر كراوەو ناساندنێكی گشتگیر بۆ ئەو بەشانە كراوە كە ڕاستەوخۆ بەكارهێنەر دوای بەگەڕخستنی كۆمپیوتەرەكە دەیانبینێت و هەندێك ڕێكخستن و تایبەتمەندیشی باسكراوە كە یاریدەدەرێكی زۆرباشی كەسانی سەرەتاییە بۆ ڕێك خستن و جێگیركردنی گنگترین بەشەكان لە دیسكتۆپدا .
      3- دابەزاندن و سڕینەوەی بەرنامە : جگە لەوەی پۆێناسەیەكی ورد كراوە بۆ بەرنامەكان و تواناكانیان هەروەها فێردەبین چۆن بەرنامە بسڕینەوە یاخود دایمەزرێنین بە پێ ی پێویستی .
      4- ناساندنی فایلەكان : بە شێوەیەكی ورد جۆرەكانی فایل ناسێنراوەو پاشگرەكانی ڕونكراوەتەوە كە مەرجێكی بنەڕەتە لە زانستی كۆمپیوتەردا هەر بەكارهێنەرێك دەبێت شارەزایی تێدا پەیدا بكات و بە ئاسانی بیان ناسێتەوە ، سەرباری زانیاری ورد و درشت لەسەر ئەو گۆڕانكاریانەی كەبەسەر فایلدا دێن وەك سڕینەوەو كۆپی كردن و گواستنەوەو كۆنترۆڵكرتدنی داتا جۆربەجۆرەكان .
      5- ڤایرۆس : لەم بەشەی مۆدۆلەكەدا بەتەواوی ڕونكردنەوە دراوە لەسەر ڤایرۆس و جۆرەكانی ئەو مەترسیانەشی كە بەهۆی ڤایرۆسەوە توشی كۆمپیوتەر دەبێت ، چۆنیەتی خۆپاراستنیش ڕونكراوەتەوە تێیدا .
      6- پرێنتەر : لەم بەشەی مۆدۆلەكدا زۆر بایەخ بە پرێنتەرو جۆرەكانی دراوە بەتەواوی ڕونكردنەوە لەسەر كۆنترۆڵكردنی پرێنتەرە جیاوازەكان دراوەو بە كرداری فێری پرێنت كردن دەبین بەهەموو جۆرە تایبەتمەندیەكانیەوە .

       

      سێیەم (Word Processing) كەبە (Module 3) ناسراوە : لەم مۆدۆلەشدا باس لە چۆنیەتی بەكارهێنانی بەرنامەی وۆرد كراوەو بە شێوازێكی زانستی فێری بەكارهێنانی ئەم بەرنامەیە دەبیت و چەندین لایەنی گرنگ و پێویست لەم بەرنامەیە خراوەتە ڕوو بەم جۆرە :

        1- بەكارهێنانی بەرنامەكە : سەرەتا باس لە چۆنیەتی بەگەڕخستنی بەرنامەكە كراوەو ڕونكردنەوەیەكی بنەڕەتی لەسەر یەكەم لیست لە بەرنامەكە خراوەتە ڕوو و فێری ئەوەت دەكات چۆن دەست بكەیت بگە نوسین لە ناوبەرنامەكەدا .
        2- نوسین لە ناوبەرنامەكەدا : لەم بەشەدا فێری چۆنیەتی نوسین لە ناوبەرنامەكەدا دەبین و چۆنیەتی مامەڵەكردنیش لەگەڵ نوسینەكەدا ڕونكراوەتەوە و تایبەتمەندیەكانی خراوەتە بەرباس .
        3- ڕێكخستن : بەشێوەیەكی ورد باسی لایەنەكانی جوانكاری ڕێكخستنی تێكستەكان كراوە و سەرباری بوونی چەندین نهێنی جۆراو جۆر بۆ جوانكاری و دانانی بەرگ  و چوارچێوەو گۆڕانكاری لە فۆرماتی تێكستەكاندا .
        4- خشتە و تایبەتمەندیەكانی : فێری دروستكردنی خشتەو گۆرانكاریكردن لە شێوەكەیدا یەكێكی ترە لە بابەتە بنەڕەتەكانی ئەم فێركاریە و بەتەوای بەكارهێنەر والێدەكات بتوانێت بە ویستی خۆی خشتەیەك بە (row) و (column) ی پێویست بنیات بنێت سەرباری جوانكاریكردن و ڕێكخستنی خشتەكە .
        5- هێنان و تێكەڵ كردن : بەشێكی تری ئەم مۆدۆلەیە تەرخان كراوە بۆ زانیاری ورد و پێویست لەسەر هێنانی بەرهەمەكانی مولتی میدیاو تێكەڵ كردنی بە تێكستەكان وەك وێنەو لۆگۆ و ڤیكتۆت و چارت و چەندین شتی تر كە لەناوە وردا بەردەستە ، هەروەها فێری ئەوەت دەكات چۆن بتوانیت بە شێوەیەكی جوان لەگەڵ تێكستەكەدا بیگونجێنیت .
        6- هەڵگرتن و پرێنتكردن : كۆتا باس لەم مۆدۆلەیە فێركردنی بەكارهێنەرە بەوەی ئایا ئەو بەرهەمەی ئامادەت كرد چی لێ دەكەیت ؟ ئایا دەیپارێزیت یان پرێنتی دەكەیت ؟ لەهەردوو بارەكەدا فێركاری پێویست دابین كراوەو بەتەواوی بەكارهێنەر دەتوانێت دەست بەسەر بەرهەمەكەیدا بگرێت كە بەهۆی بەرنامەیەكەوە بنیاتی ناوە .

         

        چوارەم  (Excel) كەبە (Module 4) ناسراوە : ئەم مۆدۆلەش بەهەمان شیوەی وۆردە كە ڕونكردنەوەی بنەڕەتی بۆ بەرنامەكە كراوەو باس لە چەندین لایەنی گرنگ لەبەرنامەی ئیكسڵ كراوەو لایەنە گرنگەكان و چەندین فرمانی تێدا خراوەتە ڕوو ئەمە كورتەكەیەتی :

          1- بەكار‌هێنانی بەرنامەكە : وەك ناساندنێك بۆ بەرنامەكە پێناسەیەكی كورتت و پەخت كراوەو هەندێك لە لایەنەكانی خراوەتە ڕوو هاوكات چۆنیەتی بەكارهێنان و پاسگری بەرهەمەكەی بەوردی باسكراوە ، چۆنیەتی پاراستنی فایلە كار لەسەكراوەكەو كردنەوەی ئەو فایلانەی كە پێشتر پارێزراون بەهەمان بەرنامە بەشێكی ترە لە باسەكانی سەرەتایی بەگەرخستنەكەی
          2- مامەڵەكردن لە گەڵ داتادا : لەم بەشەدا بە وردی باسی جٶنیەتی داغڵكردنی داتا كراوە لە (Row) و (Column) كاندا و هەروەها چۆنیەتی دەست گرتن بەسەر ئەوزانیاریانەكەدا وەك نیسانەكردن و گۆڕین و سڕینەوەو گواستنەوەی .
          3- دەست گرتن بەسەر شیتەكاندا : لەم بەشەدا بەتەواوی فێر دەبیت چۆب گۆڕانكاری لە شیتەكاندا بكەیت و چۆن گواستنەوەی شیتەكان ئەنجام بدەیت و شیتێك بسڕیتەوە یان زیادی بكەیت ، كورتەیەكیش لەسەر (رۆ و كۆڵم) ڕونكراوەتەوە دووبارە .
          4- هاوكیشی كار : لەم بەشەدا فێری ڕێكخستنتی هاوكێشەكان دەكرێیت كە چۆن بتوانرێت هاوكێشەیەك بۆ چەند ڕۆیەك دابنێیت و دەرئەنجامەكەی ببینیت .
          5- ڕێكخستن وجوانكاری : زانیاریەكان كاتێك لە ناو ڕۆ و كۆلۆمەكاندا دادەنرێت هەندێك كەس حەز دەكات بۆ جیاكردنەوەی زانیاریەكان ڕەنگێك بەكاربهێنێت ئەم كارەش لەم بەشەدا باسكراوە وەك ڕەنگی خانەكان و بۆردەر و ئیفێكت پێدان ئەمەو سەرباری زیادكردنی كات و ڕێكەوت بۆ زانیاریە داغڵ كراوەكان .
          6- چارت : لەم بەشەدا بەوردی باسی دروستكردنی چارت كراوەو دواتریش بە ڕونكردنەوەی تەواو دراوە لەسەر گۆڕانكاریكردن لە چارتەكاندا كە بەڕاستی یەكێكە لە لایەنە هەرە گرنگەكانی بەرنامەی ئێكسڵ .
          7- ئاوتپوتكردن : لە كۆتا هەنگاودا چۆنیەتی ناردن و پرێنتكردن ڕونكراوەتەوەو ڕێكستنیش بۆ ئاوتپوتەكە دیاری كراوە كە چی بكرێت هژەتا باشترین ئەنجام بەدەست بگەیەنین .

           

          پێنجەم (Access) كەبە (Module 5) ناسراوە : ئەم مۆدۆلەش هەر وەك دوو مۆدۆلەكەی پێشوو بەشێوەیەكی زانستی باس لە بەرنامەی ئەكسس دەكات و ڕونكردنەوەی پێویست و بنەڕەتی لەسەر ئەم بەرنامەیە خراوەتە ڕوو بەڵام هەموو فێرخوازێك دەبێت ئەوە بزانێت كە بەرنامەی ئەكسس بەرنامەیەكی بەتوانایەو لە چەندین لایەنەوە بروەی پێدراوە و بەیەكێك لە بەرنامە هەرە گرنگەكانی ئۆفیس دادەنرێت ، لێرەشدا نەتوانتراوە بەتەواوی ڕونكردنەوە لەسەری بنوسرێت بەڵك و سەرەتایەك و بنەڕەتێكی باش خراوەتە بەردەست كە هەر فێرخوازێك دەتوانێت پاش جێبەجێكردنی ئەم بنەڕەتە ببێتە شارەزایەك بەڵان ناتوانێت ببێت بە داهێنەری داتابەیسی ئاڵۆز ، مۆدۆلەكە لە دوو بەشی سەرەكی پێ دێت :

            1- بیرۆكەی داتابەیس : لەم بەشەدا بە كورت پوختی لەسەر بیرۆكەی داتابەیس زانیاری نووسراوەو پیناسەیەكی گشتگیری بۆكراوە ، دواتر زانیاری دراوە لەسەر بەكارهێنەر و چۆنیەتی كارئاسانی كردن بۆی لە داتا بەیسدا و هەروەها بیرۆكی گۆڕینی زانیاری بۆداتا خراوەتە ڕوو و زانیاری دروستی لەبارەوە باسكراوە ، دواتر دێتە سەرباسی بەرنامەی ئەكسس و تواناكانی دەخاتە ڕوو ، چەند لایەنێك لەم بەرنامەیە باس دەكات كە بە بنەڕەتەكانی داتابەیس دادەنرێت وەك ڕوكاری داتابەیس و كوێری و فۆڕم و ڕاپۆرت و ئاڵوگۆڕكردن لە نێوانیاندا كاتێك دەمانەوێت گۆڕانكاری تێدا بكەین .
            2- كردارەكان لەسەر بەرنامەی ئەكسس : لەم بەشەدا هەنگاو بە هەنگاو باسی دروستكردنی داتابەیسێك دەكات و لەیەكەم هەنگاوەوە كە ئامادەكاری دەكرێت بۆی هەتا ئێكسپۆرت كردنی خراوەتە بەرباس لە بابەتەكانی ناو ئەم هەنگاوانەش وەك دروستكردنی تەیبڵ و فۆڕم و كوێری و ڕاپۆرت و ڕیلەشن شیپ ، دواتر پرێنكرنی ڕاپۆرت و ناردنە دەرەوەی زانیاری ڕوێكی زانیاریەكان لە شێوەیەكی گونجاودا .

             

            شەشەم (Power Point) كەبە (Module 6) ناسراوە : ئەم مۆدۆلەش هاوشێوەی سێ مۆدۆلەكەی پێشوو كە باسیان لە یەكێك لە بەرنامەكانی ئۆفیس دەكرد ڕونكردنەوەی بەرنامەی پاوەرپۆینتە و بەشێوەیەكی زانستی وبە كورتی لایەنەكانی ئەم بەرنامەیە باسكراوەو زانیاری وردی دەربارەی خراوەتە ڕوو ، بەرنامەی پاوەر پینت بەرنامەیەكە لە بواری میدیادا ئێجگار بەسوودە و لە ئێستادا تەواوی ئەو لێكچەرانەی كە پێشكەش دەكرێن پشت بەم بەرنامەیە دەبەستن بۆ ڕێكخستنی و ئاسانكاری كردن لە پیشانداندا ، مۆدۆلەكە لە شەش بەش پێكهاتوە بەم جۆرە :

              1- چۆنیەتی بەكارهێنانی بەرنامەكە : كاركردن لەگەڵ بەرنامەكەدا و ڕونكردنەوەیەكی خێرا لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی بۆیەكەم جار لێرەدا باسكراوە ، سەرباری ناساندنی هەندێك لە تواناكانی شێوەی كارەكەی .
              2- بەرهەم هێنان : دروستكردن و ئامادەكردنی سلاید و ماستەر سلاید و چۆنیەتی پیشاندانی سلایدەكان ناوەڕۆكی ئەم بەشە پێك دەهێنێت .
              3- مامەڵەكردن لەگەڵ تێكستدا : لەم بەشەدا بە تەواوی چۆنیەتی دەستگرتن بەسەر تێكستدا ڕونكراوەتەوەو جوانكاریكردن و دروستكردنی تەیبلێس بە شێوەیەكی پوخت باسكراوە كە چۆن تێكەڵ بە سلایدەكان بكرێت ، سەرباری دانانی ژمارە بۆ سلایدەكان .
              4- چارت : دروستكردنی چارت و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ناوەڕۆكی چارتەكاندا چونكە هەندێك چارتی شێوە هەرەمی تەنها بۆ داغڵكردنی زانیاری بە سود و سوڕێك لە زانیاری تێدا دادەنرێت .
              5- دیزاینكاری : لەم بەشەدا باس لەو ڕوكارە كراوە كە سلایدەكانی تێدا پیشان دەدرێت لە ڕوی قەبارە گۆشەی دەركەوتنەوە هاوكات زیادكردنی هەندێك ئامرازی ئامادەكراویی وێنەییە بۆ سەر سلایدەكان كە سودێكی باشی هەیە بۆ نیسانەكردنی بەشێك لە سلایدەكە .
              6- پیشكەشكردن : كۆتا هەنگاوە دواجار دەبێت بڕیار بدەیت ئاڵوگۆڕكردن لە نێوان سلایدەكان چۆن بێت چ جوڵەیەك ڕوبدات لە نێوان دوو سلایدا كاتێك دەگوازرێتەوە بۆی ، هاوكات وەك دڵنیا بونێك فێردەبین چۆن پشكنین بۆپ هەڵەی پیتەكان بكەین و چۆنیش چاكی بكەینەوە ئەگەت هەڵەیەك ڕویدابێت و دواتر ئامادە دەكرێت بۆ پرێنت كردن  .

               

              حەوتەم (Internet) كە بە (Module 7) ناسراوە : باسێكی ورد و درشتە لەسەر بەكارهێنانی ئیتەرنێت و چۆنیەتی بەكارهێنانی ئینتەرنێت و ئێكس پلورەر و ئۆتۆلۆك و ئامرازەكانی ئیمێڵ و زانیاری جۆر بەجۆر كە لە توڕی ئینتەرنێدا پێویستت پێیەتی بەم جۆرە :

                1- سەرەتاكانی بەكارهێنانی ئینتەرنێت : لەیەكم بەشی ئەم مۆدۆلەدا ڕونكردنەوەی پێویست دراوە لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێت و ئەو شتانەی كە دەتوانرێت لە ناو جیهانەكەدا بەدەستی بهێنیت ، دواتر بە وردی باسی لایەنی پاراستن و خۆپارێزی كراوە كاتێك بەكارهێنەر دەجێتە ناو جیهانەكەوە .
                2- ڕێكخستنەكانی ئینتەرنێت : لەم بەشەدا ڕونكردنەوەی پێویست نوسراوە لەسەر پراوسەر و ئەو كارەی پێ دەكرێت ، هاوكات زانیاریەكی بنەڕەتی لەسەر ڕێكخستنەكانی نوسراوەو بەكارهێنەر فێر دەكرێت چۆن پراوسەرەكەی ڕێك بخات .
                3- زانیاری لەسەر ناوەڕۆكی ئینەرنێت : لەم بەشەدا فێردەكرێین چۆن گەڕان ئەنجام بدەین لە تۆڕی ئیتەرنێتدا و چۆن بابەت وەربگرینو چۆن بابەت بڵاو بكەینەوە ، هەر وەها فێر دەبین كە مافی بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكان پارێزراوە لەم تۆڕەدا ناكرێت بە ویستی خۆمان مامەڵە بە داتاكانی ناو ئینتەرنێتەوە بكەین .
                4- سەرەتاكانی پەیوەست بوون : لەم بەشەدا بەكارهێنەر فێر دەكرێت كە لە تۆڕی ئیتەرنێتدا هەزاران یانەو تۆڕی كۆمەڵایەتی هەیە بۆ پێكەوە گرێ دان و هاوكاریكردن و زانیاری ئاڵوگۆڕكردن دەكرێت بە پێ ی چەند یاسایەك ڕێكخراوەو دەتوانیت بەژدار بیت تێیدا ، هەروەها باس لە سود و تایبەتمەندی ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتیانەكراوە ، و سەرەتایەكیش دەربارەی بنیات نانی ئیمێڵ باسكراوە .
                5- ئیمێڵی ئەلیكترۆنی : لە كۆتا بەشی ئەم مۆدۆلەدا باس لە ئیمێڵ و تایبەتمەنیەكانی كراوە ، وە فێرخواز فێر دەكرێت كە چۆن ئیمێڵێك بنێرێت و وەربگرێت و ڕێكخستنێكی پێویستیش بكات بۆ ئەو ڕوكارەی ئیـمێڵەکەی تێدا دەبینرێت ، لەگەڵ ئەوەشدا باس لە بەرنامەیەك كراوە بە ناوی ئۆتۆلۆك بۆ دەست بەسەردا گرتنی ئیمێڵ و بەتەواوی گونجاوە بۆ هەموو بەكارهێنەرێك .

                بۆچوونه‌كان (3)add
                ...
                لە لایەن ( sarbaz sozyar , ) وه‌ نێرراوه‌
                كاك هۆشمه‌ند من چوار ساڵه‌ كاری جۆراو جۆری كۆمیپوته‌ر ده‌كه‌م ئه‌زمونێكی باشم هه‌یه‌ به‌ڵام كه‌میێكم ماوه‌ ئه‌گه‌رنا هه‌موویم ته‌واو كردووه‌ به‌ڵام پێویستم به‌ كه‌سێكی وه‌كو تۆیه‌ بۆ شاره‌زای زیاتر وه‌ ده‌وره‌م ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ببمه‌ هه‌لگری شه‌هاده‌كه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزم ئه‌گه‌ر بزانی هیچ ده‌وری سێ مانگی هه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر ...
                ...
                لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
                برای من :
                لە هەموو شارەکانی عێراقدا سەنتەری باوەڕپێکراو هەیە چ بۆ خوێندنی مەنهەجەکەو چ بۆ بە ئەنجام گەیاندنی تاقیکردنەوەکە ، من لێرەدا ناوی هیچ شوێنێکم نەهێناوە هەتا نەبێت بە مەسەلەیەکی بازرگانی سەرباری ئەوەش لەوانەیە لە شارێکدا زیاد لە شوێنێك هەبێت بە تایبەتی شارێکی وەك هەولێری خۆشەویست بە دڵنیاییەوە زیاد لە شوێنێك هەیە ، من ئەم بەشەم لە ماڵپەڕەکەدا کردوە هەتا تەواوی ناوەڕۆکی بابەتەکان باسبکەم و لە پاش خوێندنەوەیان ڕاستەوخۆ بچن تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن بەڵام سەرقاڵیم خاوی کردومەتەوە لە ئیشەکەدا ، تاکە شتێك دەبێت بە کێشە بۆ بەدەست هێنانی ئەم بڕوانامەیە زمانە کە بەڕاستی دەبێت زمانی ئینگلیزی باش بزانیت ئەگەرنا تاقیکردنەوەکان ئاسانەو کەمێك تەرکیزی دەوێت ، من لێرەم و بەردەوامم لە نووسینی بابەت لەم بوارەدا ئارام بگرە هەموو شتێکی لەسەر دەنووسم ، هەر شتێکیشت ویست فەرموو پرسیار بکە من تا ئەوکاتەی بتوانم هاوکارت دەبم.
                ...
                لە لایەن ( suhaib , ) وه‌ نێرراوه‌
                دەست خۆش منیش ئێستا خەریكی خوێندنی ئەم بڕوانامەیەم، بڕوانامەیەكی زۆر باشە مەنهەجا خوێندنیشی بۆ كەسە تازەكان زۆر گونجاوە.
                بۆچوونێك زیاد بكه‌
                quote
                bold
                italicize
                underline
                strike
                url
                image
                quote
                quote
                smile
                wink
                laugh
                grin
                angry
                sad
                shocked
                cool
                tongue
                kiss
                cry
                بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

                busy
                 

                Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

                تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

                تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

                پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.