لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ( I C D L ) بڕوانامەی » چۆن دەبیتە خاوەنی بڕوانامەی (I C D L ) ؟
چۆن دەبیتە خاوەنی بڕوانامەی (I C D L ) ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 21 / 11 / 2014 00:56
 

ووشەی ئای سی دی ئێڵ كورتكراوەی (International Computer Driving Licence) بەواتای مۆڵەتێكی نێودەوڵەتی دێت بۆ بەكارهێنانی كۆمپیوتەر واتا هەڵگری ئەم بڕوانەمەیە كەسێكە لە زیاتر لە 148 وڵاتدا بڕوا پێكراوە كە توانای بەكارهێنانی كۆمپیوتەری هەیە بەشێوەیەك زانستی ، بڕوانامەكە ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەلایەن یونسكۆوە سەرپەرشتی دەكرێت كە بارەگا سەرەكیەكەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە قاهیرەیەی پایتەختی مصرە ، ناوەڕۆكی بابەتەكانی بڕوانامەكە لەسەر بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت دەڕوات ، واتا تەواوی مەنهەجەكە لەلایەن مایكرۆسۆفتەوە پشتگیری دەكرێت و دادەڕێژرێت ، ناوەكەی لە ئەوروپادا بەم جۆرەیە (ECDL) كە كورتكراوەی (European Computer Driving Licence) وە لە ئەمریكاو تەواوی وڵاتانی تردا ناوی (ICDL) ە.

مێژووی دروستبوون و گەشەكردنی بڕوانامەی (ICDL/ECDL) :

مێژوی بنیات نانی ئەم دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1995 چونكە لەم ساڵەدا لە لایەن (CEPIS) كە ڕێكخراوێكی تەكنەلۆژی كارایە لە ئەوروپادا لە ساڵی 1989 دا بنیات نراوە و كار لەسەر ئاستی وشیاری تەكنەلۆژی تاك دەكات بڕیاری لەسەر دراوە ، ئەم كارەش لە پێناو برەو دان بە توانای گشتی بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر لە ئەوروپادا خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە ، لە ساڵی 1996 بەڕەسمی لە وڵاتی سوید دواتر فیلەندا ناسێنراو بەناوی بڕوانامەی (ECDL) وە .

ساڵێك دواتر لە هەموو وڵاتە ئەوروپیەكاندا گەشەی پێدراو لە ژێر ناوی دامەزراوەی (ECDL) كە بارەگاكەی لە دبلینی پایتەختی ئێرلەندایە بە شێوەیەكی باوەڕپێكراو هەتا ئێستاش لەسەر هەمان میكانیزم بەردەوامە لە كارەكانیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ یەكەم جار بەهۆی چالاكیەكانی یونسكۆوە هێنرایە میصر و لەوێ وە بە هەموو ئاسیاو ئەمریكای لاتیندا بڵاو بوەوە بەڵام لە ژێر ناوی (ICDL) چونكە دەبوایە ناوێكی جیهانیان بۆ هەڵبژرادایە و هەربۆیە ئەو ناوەی لێنرا ، مەنهەجی ئەم بڕوانامەیە بە پێ ی ساڵ و بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت دەگۆرێت ئەوەی ئێستا بەردەستە پێ ی دەوترێت (ICDL V4) كە لەسەر ئۆفیسی 2003 یان 2007 و ویندۆزی ئێكس پی یان ڤێستا بنیات نراوە ، یان نوێترین بەرهەمی كە تا ئێستا لە چەند ولاتێكدا بەردەستە بریتیە لە (ICDL V5) كە لەسەر ئۆفیسی 2010 و سیستەمی سێڤن یان ڤیستا داڕێژراوە .

هەموو كەسێك لە سەرتاسەری جیهاندا دەتوانێت ببێت بە خاوەنی ئەم بڕوانامەیە بێ جیاوازی بێ ڕەچاو كردنی ئاستی خوێندەواری و بوون یان نەبوونی بڕوانامەی تر و هیچ مەرجێك نیە بۆ ئەوەی ڕێگری بكات لە كەسانی ئارەزومەندی ئەم بوارە ، تەنها پیویستت بە سەنتەرێكی باوەڕپێكراوە كە لەلایەن ئای سی دی ئێڵەوە پشتگیری بكرێت هەتا لە ڕێگایەوە بەهۆی هێڵیكی ئۆنلاینەوە دەست بكەیت بە تاقیكردنەوە ، بێگومان ڕاستەوخۆ پاش تەواو بونی هەر تاقیكردنەوەیەكیش ئەنجامەكەت بەدەست دەگات بە كەمتر لە خولەكێك .

مەنهەجی ئەم بڕوانامەیە لە حەوت مۆدۆل پێكدێت و بەتەواوی جیاوازن لە یەكتر ئەگەر كەسێك بتوانێت لە حەوت تاقیكردنەوەی یەك لە دوای یەكدا دەربچێت و لە لە سەدا 75 نمرە یان زیاتر بەدەست بهێنێت ئەوا دەبێتە خاوەنی ئەم بڕوانامەیە ، لە ئێستاد لە كوردستاندا بەهۆی تەنها دوو وێنە و پاسپۆرتەكەتەوە دەتوانێت كارتێكی تایبەتمەند بكڕیت بۆ ئەم بڕوانامەیە كە 20 كاتژمێر مۆڵەتی تاقیكردنەوەی تێدایە لەسەر چۆنیەتی دەست ڕاهاتن بە پرسیارەكان و وەڵام دانەوەی ، دواتریش بەهۆی ئەو ئەكاونتە تایبەتەوە كەلەسەر كارتەكەیە دەتوانیت داغڵ بە تاقیكردنەوە بنەڕەتیەكە ببیت لە ڕێگای سەنتەری تایبەتەوە ئەم كارە دەكرێت و هەموو پێداویستیەك بەردەستە ، دواتر دەبێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا كارە پراكتیكیەكان كارە تیوریەكان بە ئەنجام بگەیەنرێت لەسەر ئەو كۆمپیوتەرەی كە سەنتەرەكە دابینی كردوە بۆت ، ماوەی تاقیكردنەوەكە 45 خولەكەو دەبێت لەو ماوەدا تەواوی پرسیارەكان و داواكاریەكان بە ئەنجام بگەیەنرێت چونكە بەشێكی پراكتیكیە و بەشێكیشی تیۆریە ، ماوەی هەموو تاقیكردنەوەكانیش لە ساڵێكە و نابێت لەو ماوەیە زیاتر درێژە بكێشیت  دەشتوانرێت تاقیكردنەوەكان پاش و پێش بكرێت .

لە زۆرێك لە ولاتەكاندا ئەم بڕوانامەیە شان بەشانی خوێندنی زانكۆ دەخوێنرێت و لەكۆتایی دا دەبێت خوێندكار بشتوانێت ئەم تاقیكردنەوەیە بكات و بە سەركەوتوانە بڕوانامەی (ICDL) بەدەست بهێنێت ، دیارە ئەم كارەش یاریدەدەرێكی زۆر باشی خوێندكارە هەتا لەم بڕوانامەیەوە شارەزاییەكی زانستی بەدەست بهێنێت لە بواری كۆمپیوتەر و ئای تی و ئینتەرنێتدا

ئەم بڕوانامەیە سودی چیە ؟

بڕوانامەی (ICDL) جگە لەوەی تۆ دەكاتە خاوەنی بڕوانامەیەكی نێو دوڵەتی هاوكات هەڵگری بڕوانامەكە دەخاتە بارێكەوە كە زیاتر باوەڕی بەتواناكانی هەیە و وای لێدەكات زیاتر متمانەی بەخۆی هەبێت لە ڕوی بەكارهێنانی كۆمپیوتەرەوە ، سەرباری ئەوەش دەبێتە كەسێكی متمانە پێكراو لە ناو هاوڕێ و كەس و ناسراوەكانیدا چونكە بڕوانامەكە نێو دەوڵەتیەو لە كاتی تاقیكردنەوەكانیشدا تەنها دەتوانیت پشت بەخۆت ببەستیت و هیچ بوارێك نیە بۆ غەشكردن

هەڵگری ئەم بڕوانامەیە دەتوانێت لە هەر كۆمپانیاو دام و دەزگایەكدا كاری خۆی بكات و دەبێتە جێگای متمانەی ئەو شوێنەی ئیشی لێدەكات و بەكەسێك دێتە پێش چاو كە ئەزموونێكی باشی هەیەو خاوەنی توانایەكی جیاوازە لەو بوارەدا ، كەوایە لە بواری دۆزینەوەی هەلی كاریشدا سوودی خۆی هەیە

لە فێرکاریەکاری داهاتودا ناوەڕۆکی هەر حەوت مۆدۆلەکە بەکورتی دەخەمە بەرباس پێتانی دەناسێنم وە لە داهاتوودا بە زنجیرە ڕونکردنەوەی تەواو سەبارەت بە ناوەڕۆکی هەموو مۆدۆلەکان دەنووسم چاوەڕوان بن .

بۆچوونه‌كان (2)add
...
لە لایەن ( دانا خه‌لیل , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌ستت خۆشبێت کاك هۆشمه‌ند، ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی جوانت داوه‌، له‌ڕاستیدا من قوتابی په‌یمانگه‌ی کۆمپیوته‌رم و ئێمه‌ش ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ وه‌رده‌گرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌سانێکمان له‌گه‌ڵه‌ که‌ هیچ شاره‌زاییه‌کی له‌ کۆمپیوته‌ردا نییه‌ و له‌کاتی تووشبوونی به‌ سووکترین کێشه‌، هانا بۆ فۆڕماتکردن ده‌بات. خه‌مه‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ مندا هه‌مان بڕوانامه‌ وه‌رده‌گرێت.
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
زۆر بەداخەوە برا گیان بەخوا هەموومان ئەو کێشەمان هەیە ، من لە یەکەمەکانی بەشەکەی خۆشم بووم فەرقم پێ نەکرا لەگەڵ کەسێکدا کە بە سەدان خەش و فێڵ دەرچوو ، پیش ئەوەی من بچمە زانکۆ ئەو بڕوانامەیەم بەدەست هێنا کە یاریدەدەرێکی ئێجگار باشبوو بۆ تێگەشتن لە زانستی کۆمپیوتەر ئینتەرنێت و ئۆفیس و ویندۆز.
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.