لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » زنجیرە فێرکاری HTML » تەکنیکی (HTML) و مێژووی دەرچوەکانی و تایبەتمەندیەکانی
تەکنیکی (HTML) و مێژووی دەرچوەکانی و تایبەتمەندیەکانی
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 21 / 12 / 2014 13:47
 

HTML ناسراوترین و سەرەتاییترین تەكنیكە كە ڕوپەڕی ماڵپەرەكانی پێ دروست دەكرێت بەشێوەی نەبزۆك واتا داینامیكی نیە و دەشتوانین بڵێین بناغەی كاری هەموو زمانەكانی ترە لە پیشاندان و ڕێكخستنی داتادا ،ئێچ تی ئێم ئێڵ كورت كراوەی (Hyper Text Markup Language) بەشێوەی كۆد پێناسە بۆ داتاكان دەكات بەهۆی یەكێك لە پراوسەرەكانەوە لە لایەن بەكارهێنەرەوە ئەوداتایانە دەبینرێت كە ناوەڕۆكی پەڕەی پێ داڕێژراوە ، كورتەی واتاكەی واتا ئەو تێكستە دەست نیشانكراوانەی كە بەسراونەتەوە بە سەرچاوەیەكی ترەوە.

HTML لەسەرەتای بەرهەم هێنانیدا تایبەتمەندیەكانی سنوردار بووە بەو پێیەی كە وەك یەكەمین زمانی وێپ دارێژی بەرهەم هێنراوە و تەنها تێكست بوە داتاكان بەڵام دواتر داواكاری بەكارهێنەر بۆ جۆراو جۆری داتاكان بەرهەم هێنەرانی ناچاركردوە ئەم زمانە برەو پێبدەن ، لە ئێستادا كە (Extension) فایلەكان بەرێژەیەكی بەرچاو زیادی كردوە و بەردەوامیش لە زیاد بوندایە هەر لەبەر ئەوەش نەتوانراوە ئەم هەموو جۆرە لە فایل لە ناو پەڕەكانی وێپدا جێ ی بكرێتەوە ناچار چەندین وەشان لەم زمانە هاتوەتە ئاراوە تا لەگەڵ ئەم جۆرە فایلانەدا مامەڵە بكات چەندین جۆر لە تاگ زیادكراوە بۆ زمانەكە .

ئیچ تی ئێم ئێڵ لە ئێستادا وەشانەكانی (HTML4، HTML3، HTML2، HTML1 و HTML5 ) لێ بەرهەم هێنراوە كە بە پێ ی سەردەم و كات پیشكەوتنی بەخۆوە بینیوەو تەنها لەبەر ئەوە بەرهەم هێنراوە كە جۆرەكانی فایلیش لە لاپەڕەكانی وێبدا جێیان بكرێتەوە برەوپێدەرانی بتوانن هەموو جۆرەكانی فایل بە هەر پاشگرێك بێت زیاد بكرێت و لەگەڵ بواری دیزایندا بگونجێنرێت  .

لە ئێستادا بونی ماڵتی میدیا دنیای وێپی داگر كردوەو تەنانەت تەواوی ماڵپەڕەكان بە كاری وێنەیی و فلاشی رازێنراونەتەوە ئەم كارەش بەهۆی تێكەڵ كردنی كۆدەكانی ( HTML ) و بەرهەمە میدیاییەكانەوە هاتوەتە ئاراوە كە لە وەشانە تازەكاندا ڕێكخراوە كەواتە جیاوازی لە نێوان هەر دەرچوێكدا كە بەرهەم هێنرابێت تەنها ڕێك خستن و مامەڵەكردنی كۆدەكانی ئەم بەرنامەیە لەگەڵ جۆری نوێ لە فایل و سەرباری پاراستنی زمانەكە لەڕوی سكوێرتی و خیرایی لە كردنەوەدا ئەمەش بەهێزبوونی زمانەكە پیشان دەدات ، بەلام كارەكە هەر لەسەر هەمان زمان و بنەما بەڕێوەدەچێت ، تەنها زیادكردن و ناساندنی فرمانی ترە لە ناو كۆدەكاندا .

ئەم زمان لەسەرەتای بنیات نانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1980 كە كەسێك بە ناوی (Tim Berners-Lee) سەرقاڵكی پرۆژەی (hypertext) بوو بۆ بەستنەوەی داتاكان بە یەكەوە ئەم پرۆژەیەی گەشە پێدا و تا كۆتایی لە ساڵی 1993 دا بەتەواوی خرایە گەڕ و یەكەم پراوسەر لە سەر (NEXT Computer) تاقیكرایەوەو توانرا ئەم زمانە ببێت بە زمانێكی ستاتیكی و پەڕەكانی وێپی پێ بنیات بنرێت كە تەنها پشتیوانی تێكستی دەكرد لە ڕوبەرەكەیدا .

دەرچوەكانی ئێچ تی ئێم ئێڵ :

یەكەم دەرچووی كە بە ناوە بنەڕەتیەكەی (HTML) خرایە بەردەست لە ساڵی (1991) بوو چونكە لەو كاتەدا بۆیەكەم جار سەركەوتنی بەدەست هێنا ئەم دەرچوە بە دەرچوی (HTML) ناودەبرێت كە تەكنیكی كار تێیدا تا رادەیەك سەرەتاییە بەڵام بنەڕەتەكە هەمان بنەڕەتەكەی ئێستایە بۆ نمونە لەم دەرچوەدا تەنها تێكست پێكەوە دەبەسرایەوقەو دەكرا هەندێك كاری جوانكاریش بە ئەنجام بگەیەنرێت وەك گۆڕانكاریكردن بەسەر تێكستەكان واتا فۆڕماتین .

دووەم دەرچوی لە ساڵی (1993) بلاوكرایەوە بەناوی (+HTML) هەتا ساڵی (1995) بەردەوام لەگەشەكردندا بوو گرنگترین جیاكەرەوەی لەوەی پیشوو تواناكەی بوو كە دەتوانرا فایل هاوپێچ بكرێت بە لینكەكانەوە ، بەتایبەتیش وێنە كە بۆیەكەم جار لەم دەرچوەوە تاگی وێنە خرایە لیستی تاگەكانەوە .

سێیەم دەرچوو بەناوی (HTML2) لە ساڵی (1995) بلاوكرایەوە لەم دەرچوەشدا هێشتا نەتوانرابوو هیچ جۆرێك لە ستایل و فۆڕمات بۆ تێكستەكان زیاد بكرێت و تەنها گەشەكردن لەڕوی تاگەكانەوە بوو ، بەڵام دواتر لە ساڵی 1996 دا دەرچووی (HTML3) بڵاوكرایەوە توانرا ستایل شیت واتا (CSS1) و  سێنتاكسەكانی جاڤای بۆ زیادكرا كە بەتەواوی گۆڕانكاری لە ڕوبەری ماڵپەڕەكاندا كرد و لەو ماوەدا جوانی ماڵپەڕەكان بەهۆی ئەم دوو زیادكراوەوە بو بوە بەشێك لە پێك هاتەی ماڵپەڕەكان.

چوارەم دەرچووو كەبە بەناوی (HTML4)  لە لایەن دامەزراوەی (W3C) بڵاو كرایەوە كە تیم برنز لی دایمەزراند لە ساڵی (1997) دا ، لەدوای ئەم دەرچوەوە ئەم دامەزراوەیە بەتەواوی سەرپەرشتی ئەم تەكنیكە دەكات و هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە و شەرەفی كارەكە لە ئەستۆی ئەمەندایە ،  لەم دەرچوەشدا بەتەواوی گۆڕانكاری لە شێوەی پیشاندانی داتا و زانیاریەكاندا كراوەو پشتگیری پراوسەرەكانی تری دەكرد كە لەو كاتەدا بەرهەم هێنرابوون ، دیارە لە سەرەتای ساڵی 1997 دا گرنگترین پراوسەر نێت سكەیب بوو كە زۆرترین بەكارهێنەری هەبوو دواتریش ئیكسپلورەری مایكرۆسۆفت ، لەم ماوەدا ئێچ تی ئێم ئێڵ ڕێگای خۆشكرد بۆ ئەوەی پراوسەری نوێ بهێنرێتە كایەوە بەهۆی ئاڵوگۆڕكردنی تاگەكانەوە .

هەر لە چوارەم دەرچوودا و لەساڵی (1998) دا (CSS2) دابڵاوكرایەوەو ، ئەم دەرچوەی ئێچ تی ئێم ئێڵیش دواتر هەندێك گۆڕانكاری تێدا كراو بە شێوەیەكی تر لە ساڵی (1999) دا بەناوی (HTML4.01) خرایەوە بەردەست بەكۆمەڵێك نوێكاریەوە .

لە نێوان ساڵانی 2000 تا دەرچوونی پێنجەم ڤێرژن لە ئێچ تی ئێم ئێڵ  لە ساڵی 2011 دا بەردەوام تایبەتمەندی نوێ بۆ تەكنیكەكە زیاد كراوە بە تایبەتی دروست كردنی تەیبڵ و ئەجاكس ، لە نوێترین تەكنیكدا بە ناوی (XHTML) دەناسرێتەوە .

پێنجەم دەرچوو كە بەناوی (HTML5) لە ئێستادا لە كاردایە نوێتریتن تەكنیكی ئێچ تی ئێم ئیڵە كە بۆ یەكەم جار لە 2001 وە خرایە بواری كارەوە لە ئێستادا بەتەواوی واتا پێشكەوتوە و وێب دیزاینەری بلیمەت پشت بەم تەكنیكە دەبەستێت لە كارەكانیدا .

ئێچ تی ئێم ئێڵ تەكنیكی دەركەوتنی داتاو زانیاریە لە ڕوبەرەكانی وێبدا هەربۆیە هەندێك كەس پێیان باش نیە بە زمان ناوی ببرێت بەڵكو تەنها پێیان وایە تەكنیكێكی بۆ ڕازاندنەوەی ئەوەی پیشان دەدرێت لە پەڕەكانی ئینتەرنێتدا ئەم تاگانەی ئێچ تی ئێم ئێڵی پێك هێناوە تەنها كار لەسەر ئەوە دەكات پراوسەرەكە چی پیشانی میوان بدات و چی لێ بشارێتەوە .

هەركەسێك بیەوێت ببێت بە وێب دیزاینەر ئەوا كاری یەكەمی فێربوونی فێربوونی تەكنیكی ئێچ تی ئێم ئێڵە كە دەبێت بەتەواوی شارەزا بێت لە هەموو لایەنەكانیدا ئیجا پێ ی دەوترێت وێب دیزاینەر ، لەبەرانبەر ئەم كارەدا پاش تەواو شارەزابوون لە ئیچ تی ئێم ئێڵ وێب پرۆگرامەر هەیە كە جۆرێك لە جوڵە دەدات بە ڕوكارە ستاتیكیەكە ئەم كەسەش پێ ی دەوترێت وێب پرۆگرامەر بەڵام گومان لەوەدا نیە كە بێ ڕوكارە ئێچ تی ئێم ئێڵەكە كارەكەی ئەم بێ ئەنجامە هەربۆیە وا پێویست دەكات وێب پرۆگرامەر تاڕادەیەركی باش شارەزای وێب دیزاینەریش بێت .

لەوانەیە بپرسیت جیاوازی چیە لە نێوان ستاتیك و داینامیكدا ؟

لەڕاستیدا جیاوازیەكە زۆرە ڕوكارە ستاتیكیەكان ڕوبەرێكی وەستاون بە دەگمەن نەبێت گۆڕانكاریان تێدا ناكرێت بۆ نمونە وای بهێنە پێش چاوت باكگراوندی مالپەرێك یان ڕەنگە پێك هێنەرەكانی یان شوێن و دەركەوتنی هەواڵەكان كە بەهەمیشەیی جێگیر كراون ئەمانە ستاتیكن ، بەڵام تۆ ڕۆژانە سەردانی ماڵەڕەكان دەكەین سەرنج بدە هەمیشە بابەتی نوێ دەبینیت ئەمە بریتیە لە بوارە دەینامیكیەی كە لە پشتی ڕوبەرە ستاتیكیەكەوە بڕیار دەدات چ جۆرە بابەتێك پیشان بدرێت و هەمیشە لە نوێكاریدا بێت ، ئەم بابەتانە كە ڕۆژانە نوێ دەبنەوە تەنها لە ڕێگای مەنەجەری ماڵپەڕەكەوە بێ ئەوەی هیچ كلیكێك بكات لەسەر ڕوبەرە ستاتیكیەكان خۆیان جێگای خۆیان دەگرن و لە داتابەیسی ماڵپەڕەكەوە بانگ دەكرێتەوە سەر ڕوبەرە ستاتیكیەكان .

چۆن پەڕەكای ئیچ تی ئێم ئێڵ دەبینین ؟

سەرەتا دەبێت ئێمە ئەوە بزانین كە لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانن و كۆمپیوته‌ری یوزه‌ر هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ست بێت به‌و داتایانه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستیه‌تی لەناو ئەو سیرڤەرانەدا ئه‌م كاره‌ش له‌ رێگای وێب پراوسه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌گاته‌ ئه‌نجام ، یوزه‌ر یه‌ك داواكاری ده‌نێرێت و له‌ لایه‌ن سیرڤه‌ره‌كه‌وه‌ وه‌ڵامێك ده‌درێته‌وه‌ ، به‌م كاره‌ش په‌یوه‌ندیه‌كه‌ دروست ده‌بێت لەم خاڵانەدا كورت دەكەمەوە :

1- سەرەتا لە پراوسەرەكەدا بەهۆی پرۆتۆكۆلی (HTTP) ناونیشانێك لە ئەدرێس باڕەكەدا دەنوسین بۆ ئەوەی دەستمان بگات بە لاپەڕەی مەبەست بۆنمونە دەنوسین (www.w3.org)

2- دواتر (www.w3.org) دەگەڕێت لە سیرڤەرەكەدا ئایپی مەبەست دەدۆزێتەوە بۆ هێنانی داتاكان .

3- لە ڕێگای (DNS) وەڵام وەردەگیرێتەوە دروست لەگەڵ ئایپی داواكراودا داتاكان ئامادەدەبن .

4- پراوسەرەكە بەهۆی پۆرتی هەشتاوە پەیوەندیەكە دەبەستێت بە سیرڤەرەكەوە.

5- پراوسەرەكە دەگەڕێت بەدوای لاپەڕەی سەرەكیدا لە ناوداتاكاندا ئەم لاپەڕەیە زۆربەی جار ناونراوە (index.html) یاخود هەر ناوێطكی تر كە كراوە بە لاپەڕەی سەرەكی .

6- دواتر سیڤەرەكە لاپەڕەی سەرەی دەنێرێت بە دوو قۆناغ .

7- لەباری یەكەمدا تەنها تێكستەكان پیشان دەدات و دواتر ڕاستەوخۆ داتاكانیشی بەدوادا دێت وەك وێنەو بابەتەكانی ماڵتی میدیا كەلە لاپەڕەی یەكەمدا بەردەستن .

دوای ئەوەی ئەم و خالانەی باسم كرد لە كەمتر لە چركەیەكدا ڕودەدات تەواوی داتاكانی ناو لاپەڕە سەرەكیەكە دەگات بە یوزەر ، ئەم كارەش وەك پێشتر باسم كرد به‌هۆی پرۆتۆكۆلی (HTTP) وە ڕودەدات لە ئێستادا هەنگاوێكی تری پێشكەوتوو تری بڕیوە كە بەناوی (HTTPs) لەكاردایە كە زیاد بوونی ئەو (S) بە واتای (Secure) دێت و ئاستی پارێزگاری بە چەندین بەرانبەر زیاد دەبێت بەوەی پێشوو .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.