لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » دیزاین » به‌رنامه‌ » چۆنیه‌تی دروستکردنی ئایکۆن به‌ به‌رنامه‌ی (Icon Constructor)
چۆنیه‌تی دروستکردنی ئایکۆن به‌ به‌رنامه‌ی (Icon Constructor)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 29 / 06 / 2012 03:00
 

ئایکۆن واته‌ ره‌مزو ناسه‌ره‌وه‌ی سۆفت وێر ، هه‌ربه‌رنامه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ێ ڕۆژانه‌ له‌کاتی کردنه‌وه‌یدا به‌ئاسانی ده‌ستت پێ ی بگات و به‌کاری بهێنیت ئه‌وا پیویستی به‌ شۆرکه‌تێک هه‌یه‌ چ له‌ سه‌ر دیسکتۆپ بێت یان له‌ هه‌ر شوێنێکی تر ، بێگومان ئه‌م شۆرکه‌ته‌ش ده‌بێته‌ ناسه‌ره‌وه‌یه‌کی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ زۆربه‌ی کاته‌کاندا شۆرکه‌تی به‌رنامه‌ یان با بڵێین ئایکۆنی به‌رنامه‌ بۆخۆی پێناسه‌یه‌کی به‌رنامه‌که‌یه‌ له‌ڕوی فرمانه‌وه‌ ، له‌م بابه‌ته‌دا باسی به‌رنامه‌یه‌ک ده‌که‌م که‌ زۆر گرنگه‌ بۆ دروستکردنی ئایکۆن ، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌هۆی توانای بوونی ئیفێکتێکی ئێجگار زۆر له‌به‌رنامه‌که‌دا ده‌توانیت چه‌ندین کاری جوانی پێ دروست بکه‌یت

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Icon Constructor

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

V 3.54

بواری به‌کارهێنان

دیزاین

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Shareware $29.95

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌Icon Constructor
دوا ساڵی ڤێرژن2011
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی8/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

4.79 مێگا بایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

پاش ده‌رهێنانی له‌ زیپه‌که‌یدا به‌م جۆره‌ ده‌رده‌چێت

له‌ناو ئه‌و فۆڵدره‌دا ئه‌م پێکهاته‌ی تێدایه‌ ، وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پیداوه‌ ئوه‌ به‌رنامه‌که‌یه‌ ده‌بێت به‌ ده‌بڵ کلیک ده‌ست بکه‌ین به‌ دابه‌زاندنی ، وه‌له‌ خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م به‌ کراکه‌که‌ داوه‌ که‌ دواتر به‌کاری ده‌هێنین بۆ چالاککردنی به‌رنامه‌که‌ به‌ یه‌کجاری

لێره‌دا به‌رنامه‌که‌ ده‌ست ده‌کات به‌ دابه‌زاندن بۆ به‌رده‌وام بوون کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

لێره‌شدا هه‌ر ( Next ) بکه‌

نیشانه‌ی ڕازیبون دابنێ پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

لێره‌دا ده‌توانیت شوێنی به‌رنامه‌که‌ بگۆڕیت پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

هیچ گۆڕانکاری ناوێت ته‌نها ( Next ) بکه‌

ئه‌م دوو چوارگۆشه‌یه‌ به‌مانای بوونی شۆرکه‌تی دیسکتۆپ و کویک لانج دێت بوونی یان نه‌بوونی ، پاشان ( Next ) بکه‌

لیره‌دا کلیک له‌سه‌ر ( Install ) به‌رنامه‌که‌ ده‌ست ده‌کات به‌ دابه‌زاندن سه‌رنج بده‌

ئێستا به‌م شێوه‌ کلیک له‌سه‌ر ( Finish ) بکه‌ین به‌رنامه‌که‌ ده‌که‌وێته‌کار سه‌رنج بده‌

ئێستا وه‌ک ئاماژه‌م پیداوه‌ کلیک له‌سه‌ر ( Exit ) بکه‌

ده‌بێت به‌رنامه‌که‌ چالاک بکه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌بێت ئه‌و کراکه‌ی که‌ بۆم داناون ڕاسته‌وخۆ بیگوازینه‌وه‌ بۆ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که‌ ( شوێنی دابه‌زاندنه‌که‌ی ) پاشان ڕازیببه‌ له‌سه‌ر جێگرتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ سه‌رنج بده‌

ئێستا له‌سه‌ر دیسکتۆپ ئه‌مه‌ ئایکۆنی به‌رنامه‌که‌یه‌ به‌ ده‌بڵ کلیک ده‌یکه‌ینه‌وه‌

بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م روکاره‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ تۆ ئایکۆن بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک دروست ده‌که‌یت لێره‌دا دیاری بکه‌ وه‌ک دیاره‌ من یه‌که‌م دانه‌مان هه‌ڵبژاردوه‌ سه‌رنج له‌ وێنه‌که‌ بده‌

ئێستا بۆ هێنانی وێنه‌یه‌ک بۆ ناو کاری به‌رنامه‌که‌ کلیک له‌سه‌ر ( Load ) بکه‌ که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ له‌سه‌ر وێنه‌که‌

پاشان جۆری ئه‌و فایله‌ی که‌ ده‌ته‌وێت کاری له‌سه‌ر بکه‌یت لێره‌دا دیاری بکه‌ بۆ نمونه‌ من ده‌مه‌وێت وێنه‌یه‌ک بهێنمه‌ به‌رنامه‌که‌وه‌ تۆ ده‌توانیت وێنه‌ یان پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ک وێنه‌یه‌کی بگریت و لیره‌دا وه‌ک ئایکۆن چاکسازی تێدا بکه‌یت ، یاخود فلاشێک هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ ، دواتر ( Ok ) بکه‌

ئه‌م روکاره‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه‌ وه‌ک دیاره‌ من له‌خاڵی یه‌که‌م و دووه‌مدا وێنه‌یه‌کم دیاریکردوه‌ تۆش ده‌توانیت به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌م کاره‌ بکه‌یت

ئێستا وێنه‌که‌ هاته‌ ناو کاری به‌رنامه‌که‌وه‌ له‌ خاڵی دووه‌مدا ئه‌و چوار چیوه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆت ده‌توانیت گه‌وره‌و بچوک بکه‌یت وه‌ له‌خاڵی یه‌که‌مدا جۆرێک هه‌ڵبژێره‌ که‌ به‌رنامه‌که‌ خۆکارانه‌ بۆی ئاماده‌کردویت و چه‌ندین شێوه‌ی جوانی بۆ پێشنیار کردویت سه‌رنج بده‌ ، پاشان خاڵی سێهه‌م په‌یڕه‌و بکه‌ بۆ پاراستنی

لێره‌دا دوو هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ تۆ هه‌ر دانه‌یه‌کیان به‌ باش ده‌زانیت وابکه‌ له‌یه‌که‌میاندا وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌ خۆی قه‌باره‌یه‌کی گونجاوت بۆ پێشنیار ده‌کات و تۆش ده‌توانیت ته‌نها ( Save ) بکه‌یت و ته‌واو سه‌رنج له‌ وێنه‌که‌ بده‌ ، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی دووه‌میش که‌ زۆر گرنگه‌ خۆت خۆکارانه‌ قه‌باره‌یه‌ک دیاری ده‌که‌یت وه‌ک له‌ وێنه‌کدا دیاره‌ به‌ دیاریکردنی ئه‌و بازنه‌ خڕه‌ ئه‌و به‌شه‌ چالاک ده‌بێت پاشان ( Next ) بکه‌

لێره‌دا ماوه‌ته‌وه‌ ناوێک له‌ ئایکۆنه‌که‌ بنیین و پاشان ( Save ) بکه‌ین ، بێگومان وه‌ک دیاره‌ ده‌بێت پاشگری ئه‌و ئایکۆنه‌ ( ICO ) بێت

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆچوونه‌كان (1)add
...
لە لایەن ( adam , ) وه‌ نێرراوه‌
دةست خؤش
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.