لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » دیزاین » به‌رنامه‌ » گۆڕینی ڤیدیۆ بۆ وێنه‌ی جوڵاو (gif)
گۆڕینی ڤیدیۆ بۆ وێنه‌ی جوڵاو (gif)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 29 / 06 / 2012 03:00
 

به‌رنامه‌ی ( GeoVid Video Avatar) به بڕوای من به‌هێزترین به‌رنامه‌یه‌ بۆگۆڕینی جۆری تایپی ڤیدیۆکان بۆ وێنه‌ی جوڵاو ، زۆم زۆرده‌مێک بوو ده‌گه‌ڕام به‌دوای به‌رنامه‌یه‌کدا تا ئه‌م کاره‌ی پێبکه‌م هه‌ندێک به‌رنامه‌م تاقیکردوه‌ به‌ڵام هیچیان وه‌ک ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌ توانا نه‌بوون له‌ڕوی ئه‌دای کارکردن و ئاسانی له‌ به‌کارهێناندا هاوکات ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌خێراییه‌کی زۆرو به‌ کوالیتیه‌کی به‌رز کاره‌که‌ت بۆ ئه‌نجام ده‌دات بڕوا ناکه‌م له‌دوای به‌کارهێنانی ئه‌م به‌رنامه‌وه‌ په‌نا ببه‌یته‌ به‌ر هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی تر ، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پشتگیری زۆربه‌ی تایپه‌کانی ڤیدیۆ ده‌کات که‌ ناودارترین جۆره‌کانیش ئه‌مانه‌ن (avi, asf, mp4, mpg, mpeg, mov, wmv) ، له‌م به‌رنامه‌دا زۆر به‌ئاسانی ده‌توانیت پارچه‌یه‌ک له‌ ڤیدیۆ له‌هه‌ر به‌شێکی فیلمێکدا بێت وه‌ربگریت و بیگۆڕیت به‌ وێنه‌ی ( Jif ) به‌ڕاستی من سه‌رسام بووم به‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆیه‌ پێم باش بوو ئێوه‌ش تاقیبکه‌نه‌وه‌و سودی لێوه‌ر بگرن .

دابه‌زاندن :

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Video Avatar

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

v4.0

بواری به‌کارهێنان

دیزاین

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

 

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌
دوا ساڵی ڤێرژن
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

17.3 مێگا بایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

پاشا ده‌رهێنانی له‌ زیپه‌که‌یدا به‌م جۆره‌ ده‌رده‌چێت

پاش ئه‌وه‌ ئه‌و فۆڵده‌ره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌م جۆره‌ ده‌رده‌چێت له‌ خاڵی یه‌که‌مدا به‌رنامه‌که‌ ده‌ست نیشان کراوه‌ سێته‌پی بکه‌

ڵێره‌دا دابه‌زاندن ده‌ست پێده‌کات به‌ دیاریکردنی زمانێک پاشان ( Ok ) بکه‌

لێره‌دا ته‌نها ( Next ) بکه‌

لێره‌شدا نیشانه‌ی ڕازیبوون دابنێ پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

لیره‌دا ده‌توانیت شوێنی دابه‌زاندن بگۆڕیت ئه‌گه‌ر نه‌شیگۆڕیت کێشه‌ نیه‌ کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

لێره‌دا دانانی شۆرکه‌ت گرنگه‌ با به‌م شێوه‌ بێت پاشان ( Next ) بکه‌

لیره‌دا کلیک له‌سه‌ر ( Install ) بکه‌

ئه‌م قۆناغه‌ : ئاگاداربه‌ من لێره‌دا ئه‌م به‌رنامه‌م پێشتر دابه‌زاندوه‌ واته‌ ( C++) وه‌ ئه‌گه‌ر دات نه‌گرتبێت ده‌بێت دایبگریت و دایبه‌زێنیت باشتر وایه‌ نوێترین ڤێرژنی ئه‌م به‌رنامه‌ به‌کاربهێنیت

لیره‌دا ئه‌و چوار گۆشه‌یه‌ ده‌ست نیشانکردنه‌که‌ی لاببه‌ بۆئه‌وه‌ به‌رنامه‌که‌ چالاک بکه‌ین ، پاشان ( Finish ) بکه‌

ئه‌و کراکه‌ی بۆم ئاپۆلۆدکردون لێره‌دا به‌م جۆره‌ بئگوازه‌ره‌وه‌ بۆ فۆڵده‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که‌

له‌ویندۆزی سێڤندا به‌م بۆره‌ ده‌بێت کلیک له‌سه‌ر به‌شی یه‌که‌م بکه‌ که‌ ڕه‌نگدارم کردوه‌

ئێستا به‌رنامه‌که‌ چالاک کرا ده‌توانیت له‌سه‌ر دیسکتۆپ ئه‌م شۆرکه‌ته‌ ببینیت و ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌یت

به‌رنامه‌که‌ به‌م جۆره‌ بۆ یه‌که‌م جار ده‌کرێته‌وه‌ کلیک له‌و به‌شه‌ بکه‌ که‌ ئاماژه‌م پیداوه‌ بۆ هێنانی ڤیدیۆیه‌ک به‌ ناو کاری به‌رنامه‌که‌

لیره‌دا گرنگه‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ دیاریبکه‌یت که‌ ده‌ته‌وێت بیگۆڕیت ، واته‌ قه‌باره‌یه‌کی گونجاو له‌و ڕوه‌ له‌ خاڵی یه‌که‌مدا ده‌توانیت به‌ ژماره‌ ئه‌و چوارچێوه‌ دیاریبکه‌یت ، یان له‌ خاڵی دووه‌مد اده‌توانیت به‌ماوس ئه‌وکاره‌ش بکه‌یت

سه‌رنج بده‌ من لێره‌دا ئه‌م به‌شه‌م دیاریکردوه‌ پاشان کلیک له‌سه‌ر خاڵی یه‌که‌م بکه‌ تا کاری گۆڕین کۆتای دێت چاوه‌ڕوانبه‌ پاشان خاڵی دووه‌م جێ به‌جێ بکه‌

له‌خاڵی یه‌که‌مدا ناوێک دابنێ پاشان کلیک له‌سه‌ر  save بکه‌

سه‌رنج له‌وێنه‌کان بده‌و کرداره‌کان دووباره‌ بکه‌ره‌وه‌ هیچ کێشه‌یه‌کی تێدا نیه‌

کاتێک کرداری گۆڕین و پاراستن کپتای هات به‌م جۆره‌ ئاگادارت ده‌کاته‌وه‌ تۆش کلیک له‌سه‌ر ( Yes ) بکه‌و وێنه‌ جوڵاوه‌که‌ به‌و کوالیتیه‌ی دیاریت کردبوو ده‌بینیت

تێبینی : وه‌ک له‌ وینه‌کاندا دیاره‌ من ڤیدۆیه‌کی قه‌باره‌ گه‌وره‌م کردوه‌ به‌ وێنه‌ بۆیه‌ ئه‌م کاره‌م کرد تا بزانم چه‌نده‌ سه‌رکه‌وتوه‌ له‌م بواره‌دا بێ کێشه‌ کاره‌که‌ی ڕاپه‌ڕاند .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.