لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » دیزاین » به‌رنامه‌ » چۆنیه‌تی گرتنی وێنه‌ له‌پارچه‌ ڤیدیۆییه‌کاندا
چۆنیه‌تی گرتنی وێنه‌ له‌پارچه‌ ڤیدیۆییه‌کاندا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 09 / 10 / 2011 10:49
 

زۆرجار ئێمه‌ فیلمێک ده‌بینین پاشان ده‌ڕوانینه‌ که‌ڤه‌ری فیلمه‌که‌ ده‌بینین که‌ چه‌ند وێنه‌یه‌کی تێدایه‌ که‌ زۆر له‌کاته‌ هه‌ستیاره‌کاندا گێراوه‌ به‌جۆرێکه‌ که‌ که‌سمان باوه‌ڕناکه‌ین ئه‌و وێنه‌یه‌ به‌ کامێرایه‌کی جیاوازی فۆتۆ گیرابێت ، به‌ڵێ بێگومان وایه‌ ئه‌و وێنانه‌ له‌کاتی به‌رهه‌م هێنانی فیلمه‌کاندا نه‌گیراون به‌ڵکو دوایی به‌رهه‌م هێنانی فیلمه‌که‌ له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین به‌رنامه‌ی جیاوازه‌وه‌ ئه‌م کاره‌ کراوه‌و تا ئه‌و په‌ڕی کوالیتیش ده‌توانرێت ئه‌و کاره‌ بکرێت ، هه‌ندێک پله‌یه‌ر هه‌یه‌ خۆی ڕاسته‌وخۆ ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیه‌ی هه‌یه‌و ده‌توانیت هه‌رکاتێک بته‌وێت وێنه‌یه‌کی ئه‌و فیدیۆیه‌ بگریت که‌ کارده‌کات به‌ڵام وه‌ک ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی من لێره‌دا باسی ده‌که‌م تایبه‌تمه‌ندی نیه‌و ناتوانیت به‌ته‌واوی زاڵ ببیت به‌سه‌ر هه‌موو کاره‌کاندا ، به‌رنامه‌ی  (Frame Shots ) به‌رنامه‌یه‌کی ساده‌یه‌و ته‌نها بۆ ئه‌م بواره‌ دروستکراوه‌

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Frameshots

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

V3.01

بواری به‌کارهێنان

دیزاین

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Shareware $30

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌Frame shots
دوا ساڵی ڤێرژن2011
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

2 مێگا بایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

کاتێک داونلۆدی ده‌که‌یت له‌ زیپه‌که‌ی ده‌ری ده‌هێنیت به‌م جۆره‌ ده‌رده‌چێت سه‌رنج بده‌

ئێستا ئه‌و فۆڵده‌ره‌م کردوه‌ته‌وه‌ سه‌رنج بده‌ به‌رنامه‌که‌یه‌ له‌گه‌ڵ زیپه‌که‌یدا سه‌ره‌تا ده‌بڵ کلیک له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌ ده‌که‌ین و ده‌ست ده‌که‌ین به‌ دابه‌زاندن

 

وه‌ک له‌م وێنه‌دا دیاره‌ ئه‌وه‌ گرێبه‌ستی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌که‌یه‌ تۆ کلیک له‌سه‌ر ( I agree ) بکه‌

لێره‌دا قه‌باره‌ی به‌رنامه‌که‌مان پیشان ده‌دات که‌ داده‌به‌زێت تۆش کلیک له‌سه‌ر  (Next) بکه‌

لێره‌دا ده‌توانیت شوێنی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌ بگۆڕیت و پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Install ) بکه‌

پاشان ئه‌م بۆکسه‌ ده‌رده‌چێت ده‌توانیت کلیک له‌سه‌ر ( Yes ) بکه‌یت به‌رنامه‌که‌ بکه‌یته‌وه‌

کاتێک بۆیه‌که‌م جار به‌رنامه‌که‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ پێویسته‌ چالاکی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی چالاکببێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته‌ له‌ تابی ( Help ) دا سه‌رج بده‌ن له‌به‌شی (Registration ) ده‌رکه‌وتوه‌ ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌ دێت که‌ به‌رنامه‌که‌ چالاک نه‌کراوه‌ .

به‌رنامه‌که‌ دابخه‌و بڕۆ فۆڵده‌ری به‌رنامه‌که‌ له‌و شوێنه‌ی داتبه‌زاندوه‌ سه‌رنج له‌م وینه‌ بده‌ که‌ فۆلده‌ری به‌رنامه‌که‌و فۆده‌ری پاچه‌که‌م کردوه‌ته‌وه‌ وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌ ده‌بێت ئه‌و پاچه‌ بگوازیته‌وه‌ بۆ فۆڵده‌ری به‌رنامه‌که‌

پاشان به‌ ده‌بڵ کلیک بیکه‌وه‌ ئه‌م ڕوکاره‌ی هه‌یه‌ ده‌بێت کلیک له‌سه‌ر ( Crack it ) بکه‌ین وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌

ئێستا ئوم بۆکسه‌ ده‌رده‌چێت ده‌توانیت ئه‌و زانیاریه‌ به‌ هه‌مان کاره‌کته‌ر بگۆڕیت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت بێت به‌ڵام من ئێستا نایگۆڕم بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێکم بۆ دروست نه‌بێت پاشان کلیک له‌سه‌ر ( OK  )  بکه‌

سه‌رج بده‌ به‌رنامه‌که‌ چالاککرا ئێستا ده‌توانێت لای ببه‌یت سه‌رنج بده‌ له‌و بازنه‌دا نوسراوه‌  Exit

 

کاتێك به‌رنامه‌که‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌چالاککرادوی ده‌توانیت له‌به‌شی (Help) دڵنیا بیته‌وه‌ له‌ چالاککبونی به‌رنامه‌که‌ ئێستا من ده‌مه‌وێت چه‌ند وێنه‌یه‌ک له‌ پارچه‌یه‌ک ڤیدیۆ بگرم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ تابی فایل کلیک له‌سه‌ر ( Open ) ده‌که‌م ده‌توانیت له‌ دیڤی دیه‌وه‌ یان ڤیدیۆی ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بهێنیته‌ ناو به‌رنامه‌که‌وه‌

 

من ئێستا پارچه‌ فیلمێکم هێنایه‌ به‌رنامه‌که‌وه‌

 

ڤیدیۆکه‌ ده‌ست ده‌کات به‌کار کردن له‌ هه‌ر شوێنێک ویستت ده‌توانیت وێنه‌ی بگریت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی که‌ ئاماژه‌م پیداوه‌ به‌لام من پێم باشه‌ سه‌ره‌تا چه‌ند ئاماده‌کاریه‌ک بکه‌یت سه‌نج له‌م وێنه‌ بده‌

 

له‌م به‌شه‌دا من قه‌باره‌ی وێنه‌که‌م ده‌ست نیشان کردوه‌ تۆ ده‌توانیت به‌ ئاره‌زوی خۆت گه‌وره‌و بچوکی پێبکه‌یت یان ده‌توانیت وای لێ بکه‌یت خۆکارانه‌ به‌قه‌باره‌ ئۆرجیناڵه‌که‌ وێنه‌ک بگریت ئه‌وه‌ش به‌دیاری کردنی ئه‌و چوار گۆشه‌ بچوکه‌ که‌ ئاماژه‌م پێاداوه‌ ، پاشان کلیک له‌سه‌ر (  Take Snopshot ) ده‌که‌یت

 

ئێستا ده‌توانیت خه‌نی بکه‌یت به‌ هه‌ر شێوازێک بته‌وێت و وه‌ به‌وشێوه‌ ده‌بێت که‌ پیشتر خۆت ئاماده‌کاریت بۆکردوه‌ بۆ نمونه‌ من ئاماده‌کاریه‌کانم به‌و جۆره‌ کرد که‌ پێشتر له‌وێنه‌کاندا ده‌رکه‌وتوه‌

لێره‌دا ناوێک هه‌ڵبژێره‌و جۆرێک دیاری بکه‌و پاشان ( Save ) بکه‌

زۆر باشه‌ من ئێستا سه‌ر دیسکتۆپم هه‌ڵبژاردبوو له‌گه‌ڵ جۆری ( jpg ) دا بۆیه‌ وێنه‌که‌م به‌م جۆره‌ له‌سه‌ر دیسکتۆپ ده‌رده‌که‌وێت

 

ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی کۆتایی

بۆچوونه‌كان (1)add
...
لە لایەن ( twana , ) وه‌ نێرراوه‌
بةرنامةك دانابةزى

بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.