لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » دیزاین » به‌رنامه‌ » سڕینەوەی بەشێك لە وێنەیەك بە بەکارهێنانی (Inpaint)
سڕینەوەی بەشێك لە وێنەیەك بە بەکارهێنانی (Inpaint)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی شەممە ، 29 / 11 / 2014 20:25
 

بەرنامەیەكە بە قەبارەیەكی بچوك بەڵام بەتوانایەكی سەرنج راكێش و سەر سوڕهێنەر ، ئەوكەسانەی كە ئارەزوی كاری گرافیكی دەكەن و بەڵام كاتی ئەوەیان نیە بە بەرنامە ناودارەكانەوە خۆیان سەرقاڵ بكەن ئەوا كارئاسانیەكی زۆرباشیان بۆكراوە بەهۆی بەرهەم هێنانی ئەم جۆرە بەرنامانەوە چونكە ئەم بەرنامانە كارێكی گەورەی تێدا دەكرێت و بەكاتێكی ئێجگار كەم دەگاتە ئەنجام لەگەڵ ئەوەشدا كە هیچ لێزانینێكی ناوێت بەڵكو تەنها چەند كارێكی سادەیەو بەرنامەكە خۆی تەنها بۆ ئەو كارە بنیات نراوە

ئەم بەرنامەیە ناوی (Inpaint) بەرنامەیەکە ئێجگار بەسوودە بۆ ئەوكەسانەی دەیانەوێت ڕوبەڕێك لەوێنەیەك بسڕنەوە یاخود لە وینەكەدا ڕوبەڕێك هەیە توشی كێشە بووە وەك لە وێنەكۆنەكاندا ئەم كێشەیە بەدی دەكرێت یاخود ئەگەر كەسێك وێنەیەكی لابێت و لۆگۆیەكی لەسەر دانرابێت ئەوا زۆر بەئاسانی و تەنها بەچەند كارێكی سادە كەلەسەر بەرنامەكە ئامادەكراوە لادەبرێت و كاریگەری شوێنەكەشی زۆر بەئەستەم دەردەكەوێت

ئەم بەرنامەیە بە پارەیە بەلام ئەم دەرچوەی لێرەدا بۆم داناون سریاڵیشی لەگەڵەو بەتەواوی چالاكی دەكات بۆ هەمیشە

لێرەوە بەرنامەكە دابگرە لەگەڵ كلیلەكەیدا | قەبارەکەی 9 مێگابایتە |

ئەمە بەرنامەیەكە ئەوفایلەیە پاش دەرهێنان لە زیپەكەیدا وەك دیارە بەرنامەكەم ڕەنگ كردوە دەبڵ كلیكی لەسەر بكە دۆ دامەزراندنی

 

 

لێرەدا زانیاری نووسراوە دەربارەی دەرچوی بەرنامەكە وەك دیارە ئەمە نوێترینە لە ئێستادا كە دەكات دەرچووی (6) بۆ بەردەوام بوون (Next) بكە

 

 

لەم هەنگاوەدا شوێنی دامەزراندنی بەرنامەكە دەتوانیت بگۆڕیت خۆی لە بارە ئاساییەكەدا ئەو شوێنەی بۆ دەست نیشان كردویت ، ئامۆژگاریت دەكەم نەیگۆڕیت و (Next) بكە بۆ چونە هەنگاوی داهاتوو

 

 

ئەمە لێرەدا شوێنی ئەو فۆڵدەرەمان بۆ دەست نیشان دەكات كەلە لیستی ستارت مینودا دەردەكەوویت بۆ بەردەوام بوون (Next) بكە

 

 

لەم هەنگاوەدا دوو (Check Box) دانراوە هەتا بڕیار بدەیت لەسەر دەركەوتنی ئایكۆنی بەرنامەكە لە (Quick Launch) و (Desktop) دا ، من تەنها دەمەوێت لە سەر دیسكتۆپەكەم دەربكەوێت شۆركەتەكەی هەر بۆیە ئەوەم دەست نیشانكردوەو دواتر (Next) دەكەم

 

 

لێرەدا پێداچونەوەیەك دەكەیت بۆ زانیاریەكانت ئەگەر ئەو زانیاریانە دروستە ئەوا (Install) بكە بابەرنامەكە دابمەزرێت ، چونكە لێرەدا دەتوانیت بگەرێیتەوە بۆ هەنگاوەكانی پێشوو دووبارە ڕێكی بخەیتەوە بەڵام ئەگەر ئەم هەنگاوە تێپەرێنیت ئیتر ناتوانیت دەستكاری گۆڕانكاریەكان بكەیت

 

 

ئەمە دوا هەنگاوە پاش ئەوەی كەمێك چاورەڕوان دەكەیت بەرنامەكە دادەبەزێت و ئەم ڕوكارە دەبینیت ، ئەو (Check Box) ئەگەر ئاوا دەست نیشانكرابێت كەوایە بەرنامەكە ڕاستەوخۆ دەكرێتەوە ، من دەمەوێت ئێستا بەرنامەكە چالاك بكەم هەربۆیە بەو شێوە نیشانەكە بهێڵەوەو دواتر (Finish) بكە

 

 

كاتێك بۆیەكەم جار بەرنامەكە دەكرێتەوە ئەم بۆكسە لە ناوەڕاستی ڕوكاری بەرنامەكەدا دەبینیت ، تۆش ئەو (Check Box) لاببە و دواتر (Ok) بكە

 

 

ئەمە ڕوكاری بەرنامەكەیە كاتێك بۆ یەكەم جار دەكرێتەوە ، بۆ ئەوەی فول ڤێرژنی بكەین دەبێت خاڵی یەكەم و دووەم جێ بەجێ بكەین وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

سەرنج بدەن من لە تێكست فایلێكدا كە لەناوزیپەكەدا دامناوە كۆمەڵێك سریاڵی تایبەت بە چالاككردنی بەرنامەكەی تێدایە ، هەربۆیە دەبێت یەكێكیان كۆپی بكەیت و لەو خانەدا دایبنێیتەوە ، وەك لە وێنەكەدا دیارە من یەكەم دانەم كۆپی پەیست كردوەو ، دواتر كلیك لەسەر (Ok) دەكەم

 

 

بەم بۆكسە تۆماركردنی بەرنامەكە ڕادەگەیەنێت بەسەركەوتوانە (Ok) بكە

 

 

تێبینی : ئەگەر جاری یەكەم سەركەوتوو نەبوویت لە چالاككردنەكە ئەوا هیڵێ ئینتەرنێتەكە بپچڕێنە ئینجا سریاڵەكە داخڵ بكە

شۆركەتی بەرنامەكە لەسەر دیسكتۆپ بەم جۆرە دەردەكەوێت دەبڵ كلیك بكە بۆكردنەوەی و كاركردن تێیدا

 

 

بەرنامەكە بەم جۆرە دەكرێتەوە  بۆ هێنانی وێنەیەك و گۆڕانكاریكردن تێیدا كلیك لەسەر (File) بكە و دواتر (Open) هەڵبژێرە ، ناو كۆمپیوتەرەكەت دەبینیت لە یەكێك لە پارتێشەكاندا یاخود هەر شوێنێك كە وێنەكەی تێدا بێت وێنەیە دەست نیسان بكەو بهێنە كاری بەرنامەكەوە .

 

 

سەرنج بدە پاش ئەوەی وێنەیەكم هێناوەتە ناو كاری بەرنامەكەوە بەتەواوی بەشەكانی بەرنامەكە چالاك بوە ، ئەوەی لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە ئەوا ئەو ئامرازانەیە كە بۆ دەست نیشانكردنی شوێنەكە كە دەتەوێت بیسرێتەوە بەكاردێت و هەر یەكێكیان بەشێوەیەك كاردەكات و دەتوانیت هەمویان تاقیبكەیتەوە هەتا دانەیەكی گونجاو هەڵبژێریت بۆ ئیشەكە ، لە خاڵی دووەمدا دوو ڕەنگ هەیە كە دەكرێت یەكێكیان هەڵبژێریت هەتا ڕوبەرە دەست نیشانكراوەكە بەو ڕەنگە ببینیت و بزانیت دەتەوێت چەندێك لەو وێنە دەسرێتەوە ڕوبەرەكەی دەوریشی بە ڕەنگی دووەم دەست نیشان دەكرێت ، ئەم دوو ڕەنگە هیچ لەمەسەلەكە ناگۆرێت تەنها بۆ ئەوكەسانەی توانای بینینی ئەو ڕەنگانەیان كارەكە دەور دەبینیت

 

 

لێرەدا بە یەكێك لە ئامرازەكانم هەڵبژرادوەو یەكێك لە دوو ڕەنگەكەشم دەست نیشانكردوە وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە ، دواتر لە خاڵی دووەمدا ئەو ڕوبەرەم دیاری كردوە كە دەمەوێت بیسڕمەوە ، خاڵی سێیەمیش بۆ جێ بەجێ كردنی كارەكەیە ، سەرنج بدە لە توڵەكەی سەرەوە چەند ئامرازێك زاید بوون كە یاریدەدەرن بۆ تۆ وەك هێنانە پیشەوە و دورخستنەوە لەگەڵ گەڕانەوە بۆ هەنگاوی پێشوو یان هەنگاوی دواتر

 

 

سەرنج بدە پاش ئەوەی خاڵی سێیەمم لە وێنەی پێشودا بەناوی (Erase) جێ بەجێ كرد بەم جۆرە ئەنجامەكەم دەست كەوت وەك دەبینیت ڕوبەرەكە سڕاوەتەوە بە شێوەیەكی سەرنج ڕاكێش ئەو شوێنە لە بەرچاو ونكراوە ، بەڕاستی بەتوانایەو كارێكی سەرنج ڕاكێشی پێكراوە

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.