لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » پارێزگاری » بەرنامەی ( FortKnox Personal Firewall ) بۆ زانیاری و کۆنترۆڵکردن
بەرنامەی ( FortKnox Personal Firewall ) بۆ زانیاری و کۆنترۆڵکردن
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 27 / 07 / 2015 23:10
 

هەر بەكارهێنەرێكی كۆمپیوتەر كاتێك پەیوەست دەبێت بە ئینتەرنێتەوە بەردەوام ئەو پرسیارە لەخۆی دەكات ئایا تا چ ڕادەیەك پارێزراوم ؟ لە ڕوی سكوێرتیەوە بە تایبەتی تا كەسانی هاكەر نەتوانن دەستیان بگات بە داتاكانی كۆمپیوتەرەكەم ، لە ڕاستیدا زۆر كەس بە بوونی تەنها ئەنتی ڤایرۆسێك وا دەزانێت تەواو پارێزراوەو هیچ كێشەیەكی نیە ! بەڵام لە ڕاستیدا ئەم كارە هەڵەیە و تەنانەی كەسێك ئینتەرنێت بەكاردەهێنێت پێویست دەكات ئەو ئەنتی ڤایرۆسەی بەكاری دەهێنێت لە هەمان كاتتدا سكوێرتیشی بۆ بپارێزێت ، خۆ ئەگەر گومانی لە توانای ئەنتی ڤایرۆسەكەی هەبوو لە ڕوی سكوێرتیەوە ئەوا دەبێت پەنا بباتە بە هەندێك بەرنامە كە تەنها بۆ بوارێك دروست كراون كارەكەشیان دەبێتە یاریدەدەرێكی باشی ئەنتی ڤایرۆسەكە ، هەندێك جار كەسانێك هیچ ئەنتیەك بەكار ناهێنن بەڵام پێیانخۆشە تەواویش پارێزراوبن لە ڕوی هاككرنەوە كەوایە دەگەڕێن بۆ بەرنامەیەك تەنها ئەم ڕێگەیان بۆ دابخات و دڵنیابن لە پاراستن پۆرتەكانیان .

لێرەدا باسی بەرنامەیەك دەكەم بە قەبارەیەكی بچوك و توانایەكی ئێجگار باش تا ڕادەیەك متمانە دەدات بە بەكارهێنەرانكە شان بەشانی دیوارە پارێزگاریە بنەڕەتەكەی ویندۆز كاردەكات و تەواو چالاكە ، ئەم بەرنامەیەش ناوی ( FortKnox Personal Firewall) تەواوی ئەو دەروازانە دادەخات كە هاكەرەكان لە ڕێگایەوە دەتوانن بێنە ناو كۆمپیوتەرەوەكەوە ، بەتەواوی كۆنترۆڵی پۆرتەكان دەخاتە دەستی بەكارهێنەرەوەو بۆ كردنەوەی هەر پۆرتێكیش داوای مۆڵەت لە بەكارهێنەر دەكرێت ، بێگومان لە ڕێگای ئەم بەرنامەیەوە كارەكە دەكرێت .

لە كارە هەرە نایابەكان كە بەم بەرنامەیە دەكرێت بەكورتی :

  1. هەموو ئەو تۆڕانە پیشان دەدات كە پێوەی پەیوەستیت و دەتوانیت دەستیان بەسەدا بگریت .
  2. نەهیشتن و ڕێگرتن لە تاوانی دزی ئەلیكترۆنی كە لە ئینتەنێتەوە ڕوبەڕوی دەبینەوە .
  3. ئاگاداركردنەوەی بەكارهێنەر لەو ماڵپەڕانەی كە باوەڕپێكراو نین .
  4. بەكارهێنانی بەرنامەكە ئاسانە و پێویست بە ئەزمونێكی دورو درێژ ناكات لە زانیاری سۆفتوێریدا .

لێرەوە بەرنامەكە دابگرە لەگەڵ كلیلەكەیدا ،  قەبارەکەی نزیکەی چوار مێگابایتە ، بەرنامەكە بە پارەیە و ناتوانرێت بە تەواوی چالاك بكرێت بۆ بەكارهێنان ئەگەر ئەم کلیلە داغڵ نەکرێت کەلەگەڵیدا دامناوە نە نو ئەو تێکستەدا کە نووسراوە (S.N) , پاش دەرهێنانی لە زیپەكەیدا بەم جۆرە دەبێت ، دەبڵ كلیك لە سەر سێتەپەكە بكە بۆ دەستكردن بە دامەزراندنی  بەرنامەکە وەك لە وێنەکەدا ئا،اژەم پێداوە

 

 

قۆناغەكانی دامەزراندن وەك هەر سۆفتوێرێكی تر وایە بۆیە لێرەدا تەنها دووبارە كردنەوەی كارەكانی پێشووە هەربۆیە وێنەکانی ترم لابردوە تا بابەتەکە دورودرێژ نەبێت ، زمانی دامەزراندنی بەرنامەکە دەست نیشان بکە لەم هەنگاوەدا

 

 

لێرەشدا تەنها (Next) بکە بۆ بەردەوام بوون و دامەزراندنی بەرنامەکە

 

 

لێرەدا ئاماژە بە دانانی ئایکۆن کراوە لەسەر دیسکتۆپ و کویك لانچ من تەنها ئەوەی سەردیسکتۆپم لاپەسەندە تۆش ئازادیت لە بوون یان نەبوونی ئەو ئایکۆنە لەو دوو شوێنەدا .

 

 

ئەمە کۆتا هەنگاوە لە دامەزراندن دەبێت لێرەدا ڕوکارێک بۆ بەرنامەکە هەڵبژێریت لەگەڵ زمانێک بۆ بەکارهێنانی بەرنامەکە

 

 

لێرەدا داوات لێدەکات (Restart) بە کۆمپیوتەرەکەت بکەیت ، باشترە ئەم کارە هەر ئێستا بکەیت لەبەر ئەوە پێویست بە چالاک کردنیش دەکات ، تەنها کلیك لەسەر (Finish) بکە .

 

 

پاش دووبارە داگیرسانەوەی کۆمپیوتەرەکەمان بەم جۆرە چەند ئاگاداریەکت پێدەگات کە داوات لێدەکات ڕەزامەندی دەرببڕیت لەسەر کارکردنی چەند بەرنامەیەك کە خۆکارانە بەگەردەکەوێت لەگەڵ سەرەتای دامەزراندنی سیستەمەکەدا ، هەوڵ بدە ئەو چوار گۆشەیە نیشانە بکەیت پاشان کلیك بکەیت لەسەر دوگمەی (Yes) بۆ ئەوەی دووبارە داوای مۆڵەتی کارکردن نەکاتەوە .

 

 

لەو لیستەی کە دەکەوێتە لای چەپی بەرنامەکەوە کلیك بکە لەسەر (Yes) بۆ ئەوەی بەرنامەکە تۆمار بکەین ، سەرنج بدە لێرەدا دەبێت کلیك بکەین لەسەر (Enter serial) بۆ داغڵ کردنی زانیاریەکان

 

 

ئەم ڕوکارە دەردەکەوێت دەتوانیت یەکێک لەو زانیاریانە بەکاربهێنیت کە من ئامادەم کردوە لەگەڵ بەرنامەکەدا ، پاش داغڵکردنی زانیاریەکان وەك لەوێنەکەدا دیارە کلیك بکە لەسەر (Ok) .

 

 

ئەم ئاگادارکردنەوەیە بە واتای تۆمارکردن ئەوە دێت تۆمارکردنەکە سەرکەوتوو بوو

 

 

بۆ دڵنیایش دەتوانیت کلیك بکەیت لەو بەشە کە ئاماژەم پێداوە بۆ ئەوەی زانیاریە داغڵکراوەکان ببینیت ، سەرنج بدە بەم شێوە لای من دەردەکەوێت .

 

 

کاری ئەم بەرنامەیە فراوانە ، دەکرێت بەکارهێنەر خۆی نهێنی کارەکانی شارەزابێت چونکە زایاتر ئەم بەرنامەیە زانیاری پیشان دەدات نەك فرمان جێ بەجێ بکات ، هەرچۆن بێت لێرەدا من دوگمەی (Applications) چالاک کردوە ئەو بەرنامانەی پیشان داوم کە خۆکارانە دەکەوێتە کار و ڕاستەوخۆ پەیوەست دەبن بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە ، لەڕاستیدا ئەم کارە گرنگە بە وریایی بکرێت چونکە ئەم بەرنامانەی لێرەدا پیشان دراون هەندێکیان ناسراون و هەندێکی تریان نەناسراون بۆیە دەبێت بە باشی بڕیار بدەیت چ فرمانێکیان بەسەردا جێبەجێ بکەیت ، سەرتا وەك لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەم پێداوە لیستی (Applications) دەکەیتەوە دواتر بەرنامەیەك دیاری بکە وەك لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە ، لە خاڵی سێیەمیشدا جۆری فرمانەکە دەست نیشان بکە ئایا بەرنامەکە کاربکات یان نا یان نا یاخود بە تەواوی بیسڕیتەوە لە لیستی بەرنامەکاندا یان هەر شتێکی تر کە پێتخۆش بوو بەسەر بەرنامەکەدا بهێنرێت وەك یاسایەک جێ بەجێبکرێت بەسەریدا .

 

 

تێبینی : لەم بەرنامەدا کارەکان بەر بڵاون و ئاسانن لە بەکارهێنانیشدا هەربۆیە دەکرێت بەکارهێنەر خۆی لەگەڵدا خەریك بکات و تاقیان بکاتەوە بێ ئەوەی پێویستی بەزانیاریەکی زۆر هەبێت لە بوارەکەدا .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.