لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » پارێزگاری » چۆنیەتی ڕێگرتن لە ڤایرۆس کە لە ڕێگای (USB) وە دەگوازرێتەوە
چۆنیەتی ڕێگرتن لە ڤایرۆس کە لە ڕێگای (USB) وە دەگوازرێتەوە
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
سێ شەممە ، 09 / 09 / 2014 18:18
 

هۆکارەکانی گواستنەوەی فایلە زیاد بەخشەکان ئێجگار زۆرن هەندیکیان کە بێ دەستەلاتین لە ئاستیدا و تا رادەیەک ناتوانین رایبگرین وەک ئەوەی کاتێک ئێمە لە تۆڕی ئینتەرنێتدا دەگەڕێین و داتا دادەگرین ، هۆکاری تریش کە زۆر بڵاوەو یوزەر گیرۆدە دەبێت بە دەست فایلە زیان بەخشەکانەوە گواستنەوەی داتاو فایلە جۆرەبەجۆرەکانە لە رێگای فلاش میمۆریەوە .

لەهەندێک کۆمپیوتەردا بەکارهێنەر بە هۆی بەرنامەیەکەوە یان لە رێگای سیستەمەوە ڕێ لە بەکارهێنانی فڵاش دەگرێت و بە یەکجاری کار بەو تەکنەلۆژیایە ناکات ، لێرەدا باسی بەرنامەیەک دەکەم کە رادەبەر بەتوانایەو دڵنیای تەواو دەداتە بەکارهێنەر کە بەو پەڕی بێ خەمیەوە هەموو جۆرە فلاشێک بەکاربهێنێت و تەنانەت ئەگەر چەندین جۆریش لە ڤایرۆسی تیدابێت ئەوا ئەم بەرنامەیە رایدەگرێت و لەناوی دەبات بە یەکجاری ناهێڵێت زیان بە کۆمپیوتەرەکە بگەیەنێت ، ئەم بەرنامەیە هیچ پەیوەندیەکی بە ئەنتی ڤایرۆسی دابەزێنراوی ناو کۆمپیوتەرەکەوە نیە بەڵکو سەربەخۆ ئیش دەکات و توانایەکی زیاتری پارێزگاری بۆ کۆمپیوتەرەکە دابین دەکات .

بەرنامەی (USB Disk Security ) جگە لەوەی خۆی دەوری پارێزگاریەکی باش دەبینێت چەند تایبەت مەندیەکی تریشی تێدایە کە زۆر بە سودەو لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لایەنی دەکەین ، بەرنامەکە کەمترین توانای کۆمپیوتەرەکە بەکاردەهێنێت و کار ناکاتە سەرخاوکردنەوەی سیستەمەکە .

 

بەرنامەکە بە پارەیەو دەبێت بیکڕیت یان کراکی بکەیت من لێرەدا بەرنامەکەم بە کراک کراوی بۆ داناون و ئەگەر کیشەی کراکیشی هەبێت ئەوا (Keygen) م بۆ داناون لە گەڵیدا کە دەتوانین لەهەر کاتێکدا پێویست بکات بەکاری بهێنین

 

سەرەتا لێرەوە بەرنامەکە داون لۆدی دەکەین لەگەڵ کیجنەکەدا | داگرتن |

 

پاش داگرتن و دەرهێنانی لە زیپەکەدا بەم شێوە دەبێت بۆ دەستکردن بە دامەزراندنی دەبڵ کلیک لەسەر بەرنامە سەرەکیەکە دەکەین کە بە ڕەنگێک ئاماژەم پێداوە

 

 

دابەزاندنی وەک هەر بەرنامەیەکی ترەو شتێکی ئەو تۆ جیاوازی نیە ، لێرەدا دەتوانین زمانی بەکارهێنانی ڕوکاری بەرنامەکە دیاری بکەین (Ok) دەکەین بۆ بەردەوام بوون

 

 

ئەم ڕووکارەدا داوامان لێدەکات شوێنی دابەزاندنی بەرنامەکە دیاری بکەین ، واباشترە هیچ نەگۆڕیت و تەنها (Next) بکە بۆ بەردەوام بوون

 

 

لێرەدا ئەم (Check box) لاببە پێویستمان پێ ی نیە ، دواتر (Next) بکە

 

 

لێرەدا دەتوانیت شۆرکەتی سەردیسکتۆپ و ئایکۆنی کویك لانچ دیاری بکەین من بەم جۆرە پێم باشە تۆش بە ویستی خۆت ڕێکی بخە دواتر (Next) دەکەین

 

 

ئەمە قۆناغی کۆتایە تەنها (Install) بکە بۆ دامەزراندن

 

 

پاش کەمێک چاوەڕوانی ئەم ڕوکارە دەکرێتەوە کە بەواتای سەرکەوتنی دابەزاندن دێت و ئیتر پاش کلیک کردن لەسەر (Finish) بەرنامەکە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە کار

 

 

پاش کەمێک سەرنج بدە لە نزیک کاتژمێرەکەوە ئایکۆنێک بەم جۆرە دروست دەبێت کە بەرنامەکەیە چالاک بووە لە ئیش کردندایە ئەگەر دەبڵ کلیکی لەسەر بکەیت ئەوا ڕوکاری بەرنامەکە دەکرێتەوە بۆت

 

 

سەرنج بدە ئەم روکاری بەرنامەکەیە . سەرەتا دڵنیابە لەوەی بەرنامەکە فول ڤێرژن کراوە ، لە تابی (Production Status) ئەگەر بەم شیوە نەبوو کەواتە پێویست بە تۆمارکردن دەکات و من لە هەنگاوی کۆتاییدا باسی ئەوەش دەکەم

 

 

ئێستا ئەگەر بمانەوێت ئیشکردنی بەرنامەکە تاقیبکەینەوە ئەوا فلاشێک دەدەین لەکۆمپیوتەرەکە ، من لێرەدا فلاشێکم داوە لە کۆمپیوتەرەکە ئەگەر فلاشەکە پاک بێت و هیچ ڤایرۆسێکی تێدا نەبێت ئەوا ئەم بۆکسە پیشان دەدات و دەتوانێت بێ کێشە فلاشەکە بکەیتەوە

 

 

بەڵآم ئەگەر ڤایرۆسی تێدابێت لە تابی (USB Shield) دا بەم شێوە ڤایرۆسەکان لەناو دەبات  و جارێکی تر ئەگەر فلاشەکە لە کۆمپیوتەرەکە بکەیتەوەو لێ ی بدەیتەوە وەک وێنەی پێشوو دەبێت و ڤایرۆسی تێدا نابێت چونکە بە چرکەیەک هەموو ڤایرۆسەکانی ناو فلاشەکە لە ناو دەبات سەرنج بدە چۆن ئەم دووڤایرۆسەی لەناو بردوە .

 

 

لە تابی (Data Protection) دەتوانین داتاکانی ناو فلاسێک وا لێ بکەین کەس نەتوانێت گۆرانکاری تێدا بکات یان بیسڕێتەوە ئەوەش لە پیناو پاراستن و مانەوەی داتاکانی ناو فڵاشەکەدایە  و دواتریش دەتوانین ئەو لۆکەی لەسەر لاببینەوە بە هۆی هەمان بەرنامەوە .

 

 

لە تابی (SystemTools) دا سێ کاری گرنگ هەیە کە وەک یارمەتی دەرێک بۆ بەکارهێنەر دانراوە هیچ پەیوەندیەکی بە فڵاشەوە نیە تەنها کار لەسەر سیستەمەکە دەکات لە سێ بەشدا خۆی دەبینێتەوە :

یەکەم (Disk Cleanup) ئەم بەشە بۆ پاك کردنەوەی سیستەمەکەیە لە فایلی زیادە

دووەم (Repair System) هەڵەکانی سیستەم جاک دەکاتەوە

سێیەم (Autostart List) بۆ ئەوە بەکاردێت ئەو بەرنامانەی کە لەگەڵ سیستەمدا دەکەونەکار و دەبنە هۆکاری زوو ئامادەبوونی سیستەم لێرەوە دەتوانیت لە کاریان بخەیت و چئیتر نەبنە هۆکاری خاوبوونی سیستەم لە کەتی خستنە گەڕیدا

 

 

ئەگەر کلیک لەسەر (Disk Cleanup) بکەین ئەوا ئەم ڕوکارەمان بۆ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی هەموو فایلە زیادەکانی تێمپ ببینین کلیک لەسەر (Start Clean) دەکەین

 

 

دوای گەڕانەکە هەر کلیک دەکەینەوە لەسەر (Start Clean) بۆ ئەوەی دەست بکات بە پاککردنەوەی .

 

 

(Repair System) بەهەمانشێوەیە

بەلام خاڵی سێیەم (Autostart List) بەم شێوە دەبێت ، سەرەتا کلیکی لەسەر دەکەین ئەوە لیستی هەموو ئەو بەرانامانەیە کەلەسەرەتای بەگەڕخسنی سیستەمدا دەکەوێتە کار ، ئەگەر بتەوێت یەکێکیان لە کاربخەیت ئەوا دەست نیشانی دەکەیت و دواتر کلیک لەسەر (Disable) دەکەیت .

 

 

ئەم بۆکسە پیشان دەدات بۆ دڵنیا بوون کلیک لەسەر (OK) دەکەین و لە لیستەکەدا نامێنێت .

 

 

کۆتا تاب کە تابی (Quarantine) لیستی ئەو ڤایرۆسانەت پیشان دەدات کە پیشتر لە ناو براون دەتوانیت بە کلیک کردن لەسەر (Empty) لیستەکە پاک بکەیتەوە .

 

 

ئەگەر پێویستی بە تۆمارکردن بێت بەرنامەکە ئەوا بەم شێوە ( Activate Product ) چالام کراوە داوای تۆمار بوون دەکات دەبێت کلیک بکەیت لەسەری و ئەم ڕوکارەت بۆ دەکرێتەوە کە دەبێت ناوێک و کلیلێک داخڵ بکەیت بەم شێوەیە , دواتر کلیک دەکەین لەسەر (Register )

 

 

تۆش دەبڵ کلیک لەسەر (Keygen) بکە کە لەناو فۆڵدەری Keygen  دا دامناوە ، ئەم ڕوکارە دەبینیت ، بۆئەوەی کلیل و ناوی نوێت پێ بدات کلیک بکە لەسەر (Generate) وەک بەڕەنگەکە دەست نیشانم کردوە

 

 

پاش ئەوەی کلیکمان کرد لەسەر (Generate) بەم جۆرە ناوو کلیلی نوێ ی پێداوم و دەتوانم داخڵی بکەم دڵنیاییەوە بەرنامەکە چالاک دەبێت

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.