لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » پارێزگاری » دیواری ئاگرین چیه‌ ؟ بۆچی به‌کاردێت ؟ سوودی چیە بۆ بەکارهێنەران ؟
دیواری ئاگرین چیه‌ ؟ بۆچی به‌کاردێت ؟ سوودی چیە بۆ بەکارهێنەران ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 10 / 03 / 2013 17:32
 

هەر بەكارهێنەرێكی كۆمپیوتەڕ ڕۆژانە كاتێك سەردانی ماڵپەڕە جۆر بەجۆرەكان دەكات جۆرێك لە ترس دایدەگرێت ئاخۆ ئەم ماڵپەڕە پارێزراوە یان نا ؟ تۆ بڵێ ی توشی زیانم بكات كاتێك بمەوێت داتایەك یان فایلێك دابگرم ؟ لە ڕاستیدا ئەم پرسیارە هەمیشە وەڵامی تەواوی نیە تا دڵنیا بكرێیتەوەو ئەم گومان بڕەوێتەوە بەڵام هەندێك هۆكار كە لە كۆمپیوتەرەكەتدا دابین كراوە ئەگەر وەك خۆی ئامادەكاری بۆ بكەیت بە دڵنیاییەوە تاڕادەیەكی زۆر پارێزراو دەبیت و بێ هیچ دوو دڵیەك دەتوانێت بە جیهانی ئیتەرنێت و تۆڕە جۆر بەجۆرەكاندا بگەڕێیت ، بۆ ئەوەی ئەم كارەش بەو پەڕی باشیەوە بگاتە ئەنجام دەبێت ئەوە بزانێت كە چەند ڕێگایەكی زۆر باوو هەن كە هەم بەكارهێنەر دەپارێزن هەم دڵنیاییشی دەست دەكەوێت لەڕوی سكوێرتیەوە بەم جۆرە :

ڕێگاكانی پارێزگاری كردن لە كۆمپیوتەر لەم چەند خاڵە تێپەڕ ناكات:

1- بەكارهێنانی ئەنتی ڤایرۆسێكی بەهێز نوێكردنەوەی .

2- بەكارهێنانی دیوارێكی پارێزگاری نوێ و كارا

3- نەكردنەوەی ئەو فایلە هاوپێچانەی لە ئیمیڵدا بۆمان دێت و نێرەرەكەی ناسراو نیە .

4- بەكار نەهێنانی بەرنامەی ستاندارد و باوەڕ پێنەكراو

5- خۆپاراستن لەو ماڵپەرانەی كە گومانی تێكدان و جاسوسی كردنیان لەسەرە .

6- بەكارهێنانی نوێترین بەرهەمی سیستەمی بەگەڕخستن و نوێكردنەوەی بە هەمیشەیی .

فایەروڵ : بەرنامەیەكی كۆمپیوتەریە یان بەشێكی هاردوێرە واتە دەكرێت بە دوو پۆلی سەرەكیەوە هاردوێر و سۆفتوێر ، كە بەشێوەیەك بنیات نراوە پارێزگاری بكات لە كۆمپیوتەر كاتێك ڕووبەڕووی ئەو هێرشە دەرەكیانە دەبێتەوە كە كەسانی نەناسراوە بە مەبەستی جیاوز دەیكەنە سەر ئامێرەكانمان ، ئەم دیوارە بەربەستێكە لە نێوان دوو تۆڕی جیاوازدا یاخود دوو ئامێری پێكەوە گرێدراو لەنو تۆڕێكدا بۆ نمونە وەك تۆڕی ئینتەرنێت .

لە ڕێگای ئەم دیوارە ئاگرینەوە دەتوانیت دەست بگرین بەسەر ڕێگای پەیوەستبوونی خۆمان بە تۆڕە دەرەكیەكانەوە یاخود دەتوانین ڕێگری بكەین لە هاتنە ناوەوەی كەسانێك كە دەیانەوێت پەیوەست ببن بە كۆمپیوتەرەكەمانەوە بێ ئەوەی ئێمە ڕێگامان پێدابێت ئەم جۆرە كەسانەش بە هاكەر ناودەبرێن .

ئەگەر تۆ بەكارهێنەرێكی ئینتەرنێت بیت ئەوا پێداویستی بنەڕەتی بۆ پارێزگاریكردن لە ئامیرەكەت (فایروڵە) كە بووە بە پێداویستیەكی سەرەكی لەهەموو ئەو كۆمپیوتەرانەدا كە پەیوەستن بۆ ئینتەرنێتەوە و ئێستا وەك بەشێك لە سیستەمی كۆمپیوتەر مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و لەگەڵ سیستەمەكانی مایكرۆسۆفتدا خۆكارانە دادەبەزێت و پاش بەگەڕ خستنی سیستەمەكە دەكەوێتەكار دەست دەكات بە جێ بەجێكردنی فرمانە سەرەكیەكەی كە پارێزگاری كردنە .

مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی :

یه‌كه‌م جۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكان و لە ساڵی چونكه‌ بۆیه‌كه‌م جار له‌ ساڵت 1988 خرایه‌ پرۆژە‌ی كاره‌وه‌ بریتی بوو له‌ جۆرێك فلته‌ركردن (Packet Filters) ، كە بە جیلی یەكەم ناودەبرێت .

جیلی دووەم كە بە ("Stateful" Filters) ناو دەبرێت هەنگاوێكی پێشكەوتو تری بە خۆوە بینیوە بە بەراورد بەوەی پێشوو كە تەنها جۆرێك بوو لە فلتەر .

جیلی سێیەم بەتەواوی شێوازی كارەكەی گۆراو چیتر كارەكە گوازرایەوە سوفتوێرو بە هۆی سۆفتوێر و بوونی ناسنامەی كۆمپیوتەرەوە كە بە (Application Layer Firewall) ناو دەبرێت ئەم شیوازەی ئێستای وەرگرت  .

دواترو له‌ ساڵی 1994 ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ له‌ژێر ناوی (FireWall-1) خرایه‌ به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران و لەو ساڵەوە تا ئێستا لە ژێر چەندین ناونیشانی بەرنامەدا و بە توانای جیاواز بەرهەم دەهێنرێت .

دیواری ئاگرین هەر جۆرێك بێت هۆكارێك یان سێ هۆكار لە یەك كاتتدا بەكاردەهێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی پەیوەستبوون بە كۆمپیوتەرەكەوە ئەو هۆكارانەش بریتن لە :

1- بەرنامە بۆ فلتەركردن و ڕێگیریكردن لە پەیوەستبوون .

2- پاكێت فلتەر ئەوەش دانانی كۆمەلێك یاساو مەرجە بۆ پەیوەست بوون

3- پشكنین و رێپێدان یان پێنەدانی درایڤەكان بۆ پەیوەست بوون  .

بۆچی پێویستمان بە دیواری پارێزگاری هەیە ؟

چونكە ئەم دیواری پارێزگاریە ڕێگری دەكات لە ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت بە شێوەیەكی ڕێگا پێنەدراو بێنە ناو كۆمپیوتەرەكەتەوە هەروەها بە نەبوونی ئەم دیوارە سیستەمەكە هەل دەرەخسێنێت تا دەستی دەرەكی پێ بگات زانیاریە تایبەتیەكانت بە ئاسانی كۆنترۆڵ دەكرێت .

دیواری ئاگرین وه‌ك به‌ربه‌ستێك وایه‌ له‌ نێوان ئامێرێك له‌گه‌ڵ تۆڕێك و ئامێرێكی تردا ئه‌م دیواره‌ ڕێ ده‌دات به‌ تۆ كه‌ بچیته‌ تۆڕە‌كانه‌وه‌ هاوكات له‌م جیهانی تۆڕە‌شدا به‌هه‌زاران ئامێری وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆی تێدایه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م دیواره‌ی كه‌ له‌زۆربه‌ی ویندۆزه‌كاندا هه‌یه‌ پارێزگاری له‌ ئامێره‌كان ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌م تۆڕە‌وه‌ ناكرێت هیچ كه‌سێك بێ ڕە‌زامه‌ندی خۆت بچێته‌ ناو سیسته‌مه‌كه‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌ ئاستی كۆمپیوته‌ری تاكه‌كه‌سیدا.

زۆرجار ئه‌م كاره‌ به‌هۆی ژماره‌ی (IP) ناسنامه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه‌ فلته‌ر ده‌كرێت و جگه‌ له‌چه‌ند ئایپیه‌كی دیاریكراو هیچ ئامێرێكی تر ناتوانێت بچێته‌ ئه‌م تۆڕە‌وه‌ ئه‌مه‌ش سودی و گرنگی له‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ پێناو پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ر دامه‌زاروه‌یه‌كدا كه‌ پێشتر به‌ هۆی سۆفتوێرێكه‌وه‌ كۆمپیوته‌ره‌كان ده‌ناسێنرێن به‌ تۆڕه‌كه‌و ناكرێت جگه‌ له‌ كۆمپیوته‌ره‌ ناسێنراوه‌كان هیچ كۆمپیوته‌رێكی تر بچێته‌ تۆڕی ناو براوه‌وه‌ .

دیواری ئاگرین له‌ئاستی سنوری جوگرافیادا به‌م جۆره‌یه‌ له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كاندا به‌ هۆی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك یاسایی بۆ دارێژراوه‌ و ته‌واوی ماڵپه‌ڕە‌كان فلته‌رده‌كرێت و هه‌ندێك جار به‌سه‌دان ماڵپه‌ڕی نایاسایی له‌ ڕێگای ئه‌م دیوا‌ره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و ناكرێن له‌ وڵاتێكه‌وه‌ كه‌ فلته‌ركرابێت ئه‌و وێب سایتانه‌ بكرێته‌وه‌ ئه‌م كاره‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی و به‌ پاڵپشتی ته‌واوی كۆمپانیاكانی بواری خزمه‌تگوزاری تۆڕە‌كان ده‌كرێت .

دیواری ئاگرین كاری سه‌ره‌كی پارێزگاری كردنه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركیكی گرنگی له‌سه‌ر شانه‌ ده‌بێت زۆر به‌ وریایی و به‌و په‌ڕی باشیه‌وه‌ ئاماده‌كاری بۆبكرێت و هه‌میشه‌ نوێ بكرێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌رچی له‌ ئێستادا به‌سه‌دان جۆری سۆفت وێر تایبه‌ت به‌م بواره‌ دروستكراون به‌ڵام هه‌میشه‌ ئه‌و به‌رنامه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ سیسته‌مدا داده‌به‌زێت باشترینه‌و ده‌بێت زوو زوو نوێ بكرێته‌وه‌ ، چونكه‌ زۆرجار ئه‌نتی ڤایرۆس توانای به‌رگریكردنی له‌ پۆرته‌كان نیه‌و ناتوانێت ئاگاداری هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی كه‌سانی بێ مۆڵه‌ت بێت بۆ ئامێره‌كه‌ت هه‌وه‌ها (FireWall) هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ ئه‌نتی ڤایرۆسه‌وه‌ نیه‌و خۆی سه‌ربه‌خۆ كار‌ده‌كات وه‌ له‌ چالاكی یه‌كتر كه‌م ناكه‌نه‌وه‌ ، له‌ ئێستاشدا به‌شێك له‌و دژە‌ ڤایرۆسانه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت خۆیان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌یان هه‌یه‌ و به‌ته‌واوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌ مه‌ترسی هاككردن ده‌پارێزن .

باشی و خراپیەكانی فایروڵ چین ؟

لەبەر ئەوەی فایر وڵ لە دوو پێك هاتەی سۆفتوێر و هاردوێر پێك دێت دەبێت باشی و خراپیكانیشیان بە جیاواز باس بكەین :

باشیەكانی هاوردێر فایروڵ :

1- هۆكارێكی پارێزگاری نمونەییە بۆ دامەزراوە گەورەكان .

2- پێویست بە رێ پێدان دەكات بۆ هاتنە ژورەوەی بەكارهێنەر .

3- لەیەك كاتتدا دەتوانێت زۆرترین بەكارهێنەر داخڵ بن و بچنە دەوەی تۆڕەپارێزراوەكە .

خراپیەكانی هاردوێر فایروڵ :

1- زۆرگرانە لە نرخدا .

2- ئەپگرەیتكردنی زۆری دەوێت و قورسە  .

3- هەندێك كەم و كوڕی تێدایە لە كاتی داغڵ بوونی یوزەردا كە جێگای مەترسیە بۆ تۆڕە پارێزراوەكە .

باشیەكانی سۆفتوێر فایروڵ :

1- پۆرتەبڵە (هێنان و دامەزراندنی زۆر ئاسانە ) .

2- بەئاسانی نوێ دەكرێتەوە .

3- نرخی هەرزانە بە بەكارهێنەری تاكەكەسی و دامەزراوە بچوكەكان .

4- بە تەواوی دەتوانرێت دەست بگیرێت بە سەر فرمانەكانیدا .

خراپیەكانی سۆفتوێر فایروڵ :

1- لەلایەن كەسانی زۆر شارەزاوە كە ئەزموونی پرۆگرام دارێژیان هەیە دەتوانرێت تێك بشكێنرێت .

2- زۆر جار ڕێك خستنی گرانە ،

3- تەنها بۆ كۆمپیوتەری كەسی یان تەنها یوزەرێك دەتوانرێت بەكاربهێنرێت .

 

ئەمەش وێنەی لایەنی تەواوی پارێزگاری ویندۆزی ئێکس پیە کە تەواو چالاکەو ئەگەر لەم بارەدا بێت ئەوا ویندۆزەکە لەو پەڕی توانای پارێزگاریدایە

 

 

ئەمەش ویندۆزی سێڤن کە بە تەواوی چالاکە و ئەگەر بەردەوام بەم شێوەبێت بە ئەستەم توشی مەترسی دەبێت

 

بۆچوونه‌كان (6)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.