لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » به‌رنامه‌کان » چاککردنه‌وه‌ی ڕاڕی تێكچوو به‌ به‌رنامه‌ی (Recovery Toolbox RAR)
چاککردنه‌وه‌ی ڕاڕی تێكچوو به‌ به‌رنامه‌ی (Recovery Toolbox RAR)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 13 / 09 / 2012 20:38
 

تۆ ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌رێکی کۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت بیت به‌ تایبه‌تی ڕۆژێک هه‌ر کارت به‌ داگرتن یان بارکردنی فایل هه‌بووه‌ جا له‌ ڕێگای ئه‌ته‌چمێنت کردنه‌وه‌ بوبێت و به‌ ئیمێڵ ناردبێتت یان به‌هۆی ماڵپه‌ڕه‌کانی بواری داگرتن و بارکردنه‌وه‌ بوبێت ، ئه‌وه‌ی له‌کاتی بارکردن یان داگرتن دا به‌کارهێنه‌ر کاری پێ ی ده‌بێت له‌زۆربه‌ی کاره‌کاندا (په‌ستاندنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ به‌رده‌سته‌یه‌ که‌ده‌یه‌وێت) باریبکات یان بینێرێت له‌رێگای ئیمێڵه‌وه‌ ، زۆربه‌ی جار ئه‌م کاره‌ له‌رێگای هه‌ردوو به‌رنامه‌ی ناوداری بواری په‌ستاندن (وین رار و زیپه‌وه‌) ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ین به‌ تایبه‌تی وینڕار که‌ ئێستا ناوبانگێکی جیهانی هه‌یه‌و که‌م که‌س هه‌یه‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ی ئه‌م به‌رنامه‌ی تێدا دانه‌به‌زاندبێت چونکه‌ له‌ زۆربه‌ی کاره‌کانی وه‌ک کردنه‌وه‌و په‌ستاندنی فایله‌کاندا پێویستت پێ ی ده‌بێت .

یه‌کێک له‌ کێشه‌ هه‌ره‌ بڵاوه‌کان له‌م فایله‌ په‌ستێنراوانه‌دا له‌ کاتی کردنه‌وه‌یدا واته‌ ده‌رهێنانی ڕاڕه‌که‌یدا توشمان ده‌بێت که‌ ناتوانین سود له‌ فایله‌ په‌ستێنراوه‌که‌، به‌ تایبه‌تی کاتێک ئه‌و ڕاره‌ پێک هاتبێت له‌چه‌ند به‌شێک کاتێک ده‌یکه‌ینه‌وه‌ به‌شێک یان دوان یان سیان تێک چوبێت ئه‌وا ئه‌م به‌رنامه‌ی لێره‌دا باسی ده‌که‌م به‌ناوی (RecoveryToolboxForRAR) ئه‌و کێشه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌کات .

 

داگرتنی بەرنامەکە لەگەڵ کراکەکەیدا بە قەبارەی : دوو مێگابایت

 

دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌ ئاسانه‌ کاتێک دایده‌گریت و له‌ ڕاڕه‌که‌ی ده‌ری ده‌هێنیت ئه‌وا پێک هاته‌که‌ی به‌م جۆره‌یه‌ له‌خاڵی یه‌که‌مدا به‌رنامه‌که‌یه‌و له‌خاڵی دووه‌مدا پاچی چالاککردنه‌که‌یم داناوه‌ ، ئێستا بۆ سێته‌پکردنی به‌رنامه‌که‌ ده‌بڵ کلیک له‌ سێته‌پی به‌رنامه‌که‌ بکه‌

 

 

ئه‌م ڕه‌کاره‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه‌ ته‌نها (Next) بکه‌

 

لێره‌دا نیشانه‌ی ڕازیبوون دابنێ و پاشان (Next) بکه‌

له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانیت شوێنی به‌رنامه‌که‌ بگۆڕیت پاشان (Next) بکه‌

لێره‌دا ده‌توانیت شۆرکه‌تی سه‌ردیسکتۆپ و کویک لانچ دابنییت پاشان کلیکی (Next) بکه‌

بۆ به‌رده‌وام بوون و دابه‌زاندندنی به‌رنامه‌که‌ (Install) بکه‌

ئه‌و چوارگۆشه‌ بچوکه‌ی له‌م وێنه‌دا دیاره‌ لایببه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌ نه‌که‌وێته‌کار تاچالاکی ده‌که‌ین پاشان کلیک له‌سه‌ر (Finish) بکه‌

چۆنیه‌تی چالاککردنی به‌رنامه‌که‌ به‌ هه‌میشه‌یی

ئێستا فۆڵده‌ری (Patch) بکه‌ره‌وه‌ به‌م جۆره‌ پاچه‌که‌ی تێدایه‌ ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ربکه‌

پاشان ئه‌م ڕه‌کاره‌ ده‌کرێته‌وه‌ ته‌نها کلیک له‌سه‌ر (Patch) بکه‌

پاشان داوات لێده‌کات ئه‌و شوێنه‌ی به‌رنامه‌که‌ت تێدا دابه‌زاندوه‌ دیاری بکه‌یت وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌ و پاشان ‌به‌رنامه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ دیاری بکه وه‌ک له‌خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌‌ دواتر (Save) بکه‌ وه‌ک له‌خاڵی سێهه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌ .به‌رنامه‌که‌ لێره‌دا دابه‌زێنراوه‌ (C:\ProgramFiles\Recovery ToolboxforRAR)

تێبینی: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت شوێنی به‌رنامه‌که‌ بدۆزیته‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێت سه‌ره‌تا کلیکی ڕاست له‌سه‌ر شۆرکه‌تی سه‌ردیسکتۆپ بکه‌یت و پاشان (Find Target) هه‌ڵبژێره‌ ئه‌وا به‌ئاسانی له‌ شوێنی به‌رنامه‌که‌ دڵنیا ده‌بیت .

ئێستا ئه‌م بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌ت پێده‌گات تۆش کلیک له‌سه‌ر (Yes) بکه‌ و به‌رنامه‌که‌ فول ڤێرژن ده‌بێت

 

چۆنیه‌تی کارکردنی به‌رنامه‌که‌ :

من لێره‌دا فایلێکی ڕاڕم هه‌ڵبژاردوه‌ که‌ پاسۆردیشی له‌سه‌ره‌و تێک چووه‌ واته‌ به‌ڕێگایه‌کی ئاسایی ناتوانرێت بیکه‌یته‌وه‌ کاتێک ده‌یکه‌یته‌وه‌ به‌م جۆره‌ ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌ت پیده‌کات و له‌ تێکچوونی راره‌که‌ ئاگادارت ده‌کاته‌وه‌

 

یاخود فایله‌ ڕاره‌که‌ هه‌ر ناکرێته‌وه‌و به‌م جۆره‌ بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ویندۆزمان پێده‌گات

به‌ڵام له‌ ڕێگای ئه‌م به‌رنامه‌وه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانیت چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌ بکه‌یت ، له‌سه‌ر دیسکتۆپ به‌ ده‌بڵ کلیک بیکه‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ ئایکۆنی به‌رنامه‌که‌یه‌

ئێستا پاش ئه‌وه‌ی ده‌بڵ کلیکمان له‌سه‌ر کرد به‌م جۆره‌ ده‌کرێته‌وه‌ ڕوکاره‌که‌ی ساده‌یه‌ ته‌نها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دوستکراوه‌ ئێستا کلیک له‌و شوێنه‌ بکه‌ که‌ ئاماژه‌م پیداوه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاڕه‌ی که‌ تێك چووه‌ کاری چاککردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌ین .

ئێستا له‌سه‌ر دیسکتۆپ من فایله‌که‌م داناوه‌ ده‌گه‌ڕێم ده‌یدۆزمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ ناوکاری به‌رنامه‌که‌وه‌  ، ئێستا سه‌رنج بده‌ هێنامه‌ ناوکاری به‌رنامه‌که‌وه‌ به‌م جۆره‌ ده‌رده‌چێت پاشان کلیک له‌سه‌ر (Next) بکه‌

لێره‌دا من فایلێکم هه‌ڵبژاردوه‌ که‌ پاسۆردی له‌سه‌ر بۆیه‌ ئه‌و فایله‌م هه‌ڵبژارد تا بزانن ئه‌گه‌ر پاسۆردیشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وا هیچ کێشه‌یه‌ک نابێت ، من لێره‌اد باسۆرده‌که‌ی ده‌زانم و به‌م جۆره‌ پێویسته‌ تۆش پاسۆردی ڕاره‌که‌ بزانیت

لێره‌دا پاسۆرده‌که‌ ده‌نووسم پاشان کلیک له‌سه‌ر (OK) ده‌که‌م

پاش ئه‌وه‌ی پاسۆرده‌که‌م داخڵ کرد به‌م جۆره‌ به‌رنامه‌که‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ پشکنین و چاکسازی له‌ ڕاره‌ تێکچوه‌که‌دا جاوه‌ڕوانبه‌ تا ته‌واو ده‌بێت ، خیرایی وکات به‌ پێ ی قه‌باره‌ی فایله‌که‌یه‌

لێره‌دا کاره‌که‌مان به‌سه‌رکه‌وتوانه‌ ته‌واوبوو بۆیه‌ ته‌واوی ئه‌و فایلانه‌ی له‌ ڕاره‌که‌‌دان لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت و تۆ ده‌توانیت به‌ ئاره‌زوی خۆت کامه‌یانت بوێت بیگه‌ڕێنیته‌وه‌و بیپارێزیت له‌خاڵی یه‌که‌م دا بۆئه‌وه‌یه‌ ته‌واوی فایله‌کان دیاریبکه‌یت خاڵی دووه‌م بۆئه‌وه‌یه‌ هیچ فایلێک دیاری نه‌که‌یت واته‌ په‌شیمان بیته‌وه‌ له‌ کاره‌که‌ت خاڵی سێهه‌م بۆ ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها فایله‌ باشه‌کان بگێڕیته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ مه‌رج نیه‌ هه‌موو فایله‌کانت بۆ بگه‌رێنیته‌وه‌ به‌ڵام لێره‌دا ده‌توانیت زۆرترین ڕێژه‌ دیاری بکه‌یت بۆ نمونه‌ من هه‌موو فایله‌کان دیاری ده‌که‌م وه‌ک له‌خاڵی چواره‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌ ده‌مه‌وێت بزانم چه‌ند فایل له‌ ناو ئه‌و ڕاڕه‌دا بووه‌ به‌و جۆره‌ ده‌رده‌که‌وێت

به‌م جۆره‌ هه‌موو فۆڵده‌ره‌کان له‌ناو یه‌کدا ده‌رده‌که‌ون و هه‌مویانم دیاریکردوه‌ چونکه‌ من ده‌مه‌وێت هه‌موو فایله‌کان بگه‌رێنمه‌وه‌ سه‌رنج بده‌ پاشان (Next) ده‌که‌م

لێره‌دا داوات لێده‌کات  شوێنێک هه‌ڵبژێریت بۆ پاراستنی من هه‌ر نایگۆڕم با سه‌ر دیسکتۆپ بێت واته‌ شوێنی فایله‌ ڕاڕه‌که‌ سه‌رنج بده‌ن قه‌باره‌ی فایله‌که‌ (16) مێگا بایته‌ پاشان (Next) ده‌که‌م

ئێستا ئه‌م بۆکه‌سه‌ت پیشان ده‌دات تۆش کلیک له‌سه‌ر (Yes) بکه‌ بۆ به‌رده‌وام بوونی کاره‌که‌مان

لێره‌دا سه‌رنج بده‌ به‌رنامه‌که‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ی که‌ دیاریم کردبوو له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م داوه‌ به‌ ژماره‌ی فایله‌کان که‌ یه‌ک یه‌ک ده‌ریان ده‌هێنێت له‌ ڕاڕه‌که‌ به‌سه‌لامه‌تی، وه‌ له‌خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م داوه‌ به‌ ژماره‌ی ئه‌و فایلانه‌ی که‌ ناتوانرێت بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ وه‌ک دیاره‌ من تا ئێستا هیچ کێشه‌یه‌کی تێدا نیه‌ ، چاوه‌ڕوانبه‌ تاته‌واو ده‌بێت

له‌ کۆتایدا وه‌ک ده‌بینین کاره‌که‌مان به‌ سه‌رکه‌وتوانه‌ ئه‌نجام داوه‌ وه‌ک له‌چوارگۆشه‌که‌دا دیاره‌ فایلێکان کێشه‌یان نیه‌  کلیک له‌سه‌ر (Finish) ده‌که‌ین

ئێستا سه‌رنج بده‌ به‌م جۆره‌ له‌ نزیک فایله‌ ڕاره‌که‌وه‌ فۆڵده‌رێکی بۆ دروستکردوین که‌ ته‌واوی پێکهاته‌ی فایله‌ ڕاره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌که‌ی تێدایه‌ و هیچ کێشه‌یه‌کی تێدا نیه‌ خاڵی یه‌که‌م فایله‌ ڕاڕه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌که‌یه‌ خاڵی دووه‌میش فایله‌که‌یه‌ کاتێک کاری چاره‌سه‌ره‌که‌مان بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاند

بۆچوونه‌كان (2)add
...
لە لایەن ( چەقژ , ) وه‌ نێرراوه‌
جوانە ماندونەبن
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
سوپاس هاورێ گیان
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.