لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » به‌رنامه‌کان » چۆنیه‌تی ده‌رهێنانی ئایکۆن
چۆنیه‌تی ده‌رهێنانی ئایکۆن
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 28 / 06 / 2012 03:00
 

ئایکۆن بریتیه‌ له‌ وینه‌یه‌کی بچوک که‌ ده‌بێت ڕه‌مز بۆ به‌رنامه‌ یان هه‌ر کۆکراوه‌یه‌ک ، زۆربه‌مان ئایکۆنه‌کانی به‌رنامه‌کان سه‌رنجی ڕاکێشاوین ئه‌گه‌ر هه‌ندێک به‌رنامه‌ ده‌توانرێت به‌ هۆیه‌وه‌ به‌ ئاسانی ئایکۆنی پێ دروستبکرێت به‌ڵام لای هه‌ندێکیشمان ئه‌م کاره‌ هه‌ر گرانه‌ ، یان کاتێک بمانه‌وێت ئایکۆنی به‌رنامه‌یه‌ک یان هه‌ر کۆکراوه‌یه‌ک ده‌ربهێنین له‌وانه‌یه‌ توشی گرفتێکی زۆر ببین ، من بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌رنامه‌یه‌کی بچوکتان پێده‌ناسێنم که‌ توانایه‌کی هه‌ر زۆر باشی هه‌یه‌ له‌م بواره‌دا بۆ نمونه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئایکۆنی به‌رنامه‌که‌ت یان کۆکراوه‌که‌ت به‌چه‌ندین قه‌باره‌و شێوه‌ی جیاواز پیشان ده‌دات و تۆش ده‌توانیت به‌و تایپه‌ی مه‌به‌سته‌ بیپارێزیت ،

ئه‌م به‌رنامه‌ لێره‌وه‌ داونلۆد بکه‌

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Icon Extractor

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

 

بواری به‌کارهێنان

دیزاین

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Freeware

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌
دوا ساڵی ڤێرژن
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

387 کیلۆبایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

لێره‌دا کاتێک له‌ زیپه‌که‌یدا ده‌رت هێنا به‌م جۆره‌ ده‌بێت سه‌رنج بده‌

 

ئێستا ئه‌م به‌رنامه‌ پێویست به‌ دابه‌زاندن ناکات ته‌نها به‌ ده‌بڵ کلیک ده‌کرێته‌وه‌ سه‌رنج بده‌

 

ئێستا به‌رنامه‌که‌ ئاماده‌ی کارکردنه‌ تۆ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئایکۆنی هه‌ر شتێک ده‌ربهێنیت ته‌نانه‌ت شۆرکه‌تی سه‌ر دیسکتۆپیش ئه‌وا کلیک له‌و شوێنه‌ بکه‌ که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌ بهێنرێته‌ به‌رده‌ست و کاری له‌سه‌ر بکه‌ین .

تێبینی : له‌ کاتی کردنه‌وه‌و داخستنی به‌رنامه‌که‌دا له‌ وانه‌یه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئینته‌رنێت بکرێته‌وه‌ ده‌توانیت لایبه‌یت و هیچ پێویستت پێ ی نیه‌

 

لێره‌دا من ئه‌م به‌رنامه‌ هه‌ڵده‌بژێرم سه‌رنج بده‌ پاشان ( Open ) ده‌که‌م

ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندییه‌ی که‌ باسم کرد لێره‌دا به‌چاو ده‌که‌وێت سه‌رنچ بده‌ ئه‌وه‌ چه‌ندین قه‌باره‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر کردویت و ده‌توانیت به‌ئاسانی بیانپارێزیت من پێم باشه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژێرم وه‌ک له‌وێنه‌که‌دا ئاماژه‌م پێداوه‌ سه‌رنج بده‌

کاتێک کلیک له‌ خاڵی یه‌که‌م ده‌که‌ین سه‌رنج بده‌ ئایکۆنه‌که‌مان له‌ خاڵی دووه‌مدا پیشان ده‌دات ، له‌ خاڵی سێهه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌ کلیک له‌سه‌ر بکه‌

ئێستا ئه‌م دوو هه‌ڵبژاردنه‌ت هه‌یه‌ کلیکح له‌سه‌ر یه‌که‌میان بکه‌

لێره‌دا شوێنێک دیاری بکه‌ بۆ پاراستنی ئایکۆنه‌که‌و جۆری تایپه‌که‌ی ده‌ست نیشان بکه‌  هاوکات ده‌توانیت ناوێکی نوێشی لێ بنێیت وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌م و دووه‌م و سێهه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌

سه‌رنج بده‌ ئه‌مه‌ ئه‌نجامی کاره‌که‌مان له‌سه‌ر دیسکتۆپ ده‌رکه‌وتوه‌

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.