لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » به‌رنامه‌کان » شیکردنه‌وه‌ی کاری به‌رنامه‌ی (Ccliner)
شیکردنه‌وه‌ی کاری به‌رنامه‌ی (Ccliner)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 28 / 06 / 2012 03:00
 

ڕۆژانه‌ له‌کاتی به‌کارهێنانی ویندۆزدا یاخود به‌رنامه‌کانی بواری ئینته‌رنێتدا ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ هه‌ست به‌ خاوبوونه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان ده‌که‌ین  و ناتوانین به‌ پێ ی پێویست سود له‌ خێراییه‌که‌ی وه‌ربگرین ، هه‌ندێکمان ڕاسته‌وخۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌یی فۆڕمات ده‌کات و ناپرسێت یان نازانێت هۆکاری ئه‌م خاوبونه‌وه‌یه‌ چیه‌ ؟ مایکرۆسۆفت چه‌ند ئامرازێکی له‌گه‌ڵ ویندۆزدا داناوه‌ و ده‌توانیت سودیان لێوه‌ربگیت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ڵام من لێره‌دا باسی به‌رنامه‌یه‌کی فری ده‌که‌م که‌ زۆرچالاکه‌و به‌خێراییه‌کی زۆر باش ده‌توانیت چه‌ندکارێکت بۆڕاپه‌ڕێنێت یه‌کێک له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ هه‌ره‌ نایابه‌کانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ پاڵپشتی زمانی کوردی کراوه‌و ده‌توانیت بهه‌ زمانی شیرینی کوردیش بکاری بهێنیت .

دابه‌زاندن :

له‌م لینکه‌وه‌ ده‌توانیت نوێترین ڤێرژی به‌رنامه‌که‌ دابگریت

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

CCleaner

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

v3.20

بواری به‌کارهێنان

كۆمپیوته‌ر

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Freeware

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌CCleaner
دوا ساڵی ڤێرژن
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی8/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

3.42 مێگا بایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

یاخود لێره‌وه‌ ده‌توانیت به‌لینکی ڕاسته‌وخۆ هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م کۆمپانیایه‌ دابگریت

piriform

پاش ده‌رهێنانی له‌ زیپه‌که‌یدا به‌م جۆره‌ ده‌بێت

 

ئه‌و فۆڵده‌ره‌ بکه‌ره‌وه‌و ده‌بڵ کلیک  له‌سه‌ر به‌رنامه‌رکه‌ بکه‌

 

لیره‌دا ده‌توانیت زمانێک هه‌ڵبژێریت پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Ok) بکه‌

لێره‌دا ته‌نها ( Next ) بکه‌

لێره‌شدا کلیک ؛له‌سه‌ر (   ) بکه‌

ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ ئاره‌زوو مه‌ندانه‌یه‌ ده‌توانیت به‌ ویستی خۆت ڤبیگۆڕیت پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Install) بکه‌

به‌م شێوه‌یه‌ بێت به‌رنامه‌که‌ ڕاسته‌وخۆ دوای ( Finish ) کردن ده‌کرێته‌وه‌

ئه‌مه‌ ئایکۆنی به‌رنامه‌که‌یه‌ له‌سه‌ر دیسکتۆپ ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌

 

لێره‌دا بۆکاری خاوێنکردنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت کلیک له‌وشوێنه‌ بکه‌ که‌ ئاماژه‌م پیداوه‌

پاشا گه‌ڕان ئه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و فایله‌ زیادانه‌یه‌ که‌ ده‌کرێت بسڕێنه‌وه‌ سه‌رنج بده‌ کلیک له‌سه‌ر ( Run Cleaner  ) بکه‌

کلیک له‌سه‌ر ( Ok ) بکه‌

ئه‌وه‌ ئه‌نجامی کاره‌که‌مانه‌ که‌ دوای ئه‌وه‌ی فایله‌ زیاده‌کانی سڕیه‌وه‌

به‌شی دووه‌م له‌ به‌رنامه‌که‌ کلیک بکه‌ له‌سه‌ر خاڵی یه‌که‌م که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ پاشان کلیک له‌سه‌ر خاڵی دووه‌م بکه‌ ، ئه‌م کرداره‌ بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی ریچیستێریه‌ که‌ زۆر گرنگه‌ زوو زوو ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بدرێت

ئه‌وه‌ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه‌ که‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ بکه‌ که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌

لیره‌دا پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ ده‌ته‌وێت نوسخه‌یه‌ک باگ ئه‌پ بکات له‌ ریجێستێری ، بۆ نمونه‌ من نامه‌وێت ته‌نها کلیک له‌سه‌ر ( No  ) بکه‌

سه‌رنج بده‌ و کلیک بکه‌ له‌و به‌شه‌ی ئاماژه‌م پیداوه‌

ئه‌وه‌ش کاره‌که‌ به‌سه‌رکه‌وتوانه‌ ئه‌نجام درا

له‌ به‌شی سێهه‌می به‌رنامه‌که‌دا ده‌توانیت به‌رنامه‌ی ناوکۆمپیوته‌ره‌که‌ت بسڕیته‌وه‌ بێ هیچ گرفتێک له‌ ڕێگای ئه‌م به‌رنامه‌وه‌ کاره‌که‌ ساده‌و ئاسانه‌ بۆیه‌ لێره‌دا باسی ناکه‌م

کۆتا تایبه‌تمه‌ندی به‌رنامه‌که‌ زمانی کوردیه‌ که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانیت زمانه‌که‌ی بگؤریت سه‌رنج بده‌ چۆن هه‌موو به‌شه‌کان بوون به‌ کوردی

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.