لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » به‌رنامه‌کان » شیکردنه‌وه‌ی کاری به‌رنامه‌ی (Unlocker)
شیکردنه‌وه‌ی کاری به‌رنامه‌ی (Unlocker)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 28 / 06 / 2012 03:00
 

به‌رنامه‌ی (Unlocker ) به‌رنامه‌یه‌كی ساده‌یه‌و توانایه‌كی زۆر باشی هه‌یه‌ له ‌سێ بواری سه‌ره‌كیدا خۆی له‌ ڕاستیدا ته‌نها بۆ ئه‌م سێ بواره‌ دروستكراوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن ( یه‌كه‌م : بۆسڕینه‌وه‌ی فایل یان فۆڵده‌رێك كە بە ڕێگا ئاساییەكەی ناسڕێتەوە ، دووه‌م : بۆ ناونانه‌وه‌ی فۆڵده‌ر یان فایلێ كە بەهەمان شێوەی پێشوو بە ڕێگا ئاساییەكەی ناونانرێتەوە ، سێهه‌م : بۆ گواستنه‌وه‌ی فایل یان فۆڵده‌ر كە بە بارە ئاساییەكەی ئەم فرمانەی بەسەردا جێبەجێ ناكرێت) هیچ كارێكی تری پێ ئه‌نجام نادرێت به‌رنامه‌كه‌ ڕوكاره‌كه‌ی ساده‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌كە له‌ كلیكی ڕاستدا ده‌رده‌كه‌وێت و ئەو سێ فرمانە دیاری كراوە به‌جێ ده‌هێنێت

دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌ :

ده‌توانیت لێرەوە نوێترین ڤێرژن دابگریت كە دەكاتە (Unlocker1.9.1)

یاخود دەتوانیت لێرەوە سەردانی ماڵپەڕی پشتیوانی بكەیت و نوێترین دەرچوو لەم بەرنامەیە دابگریت

سه‌ره‌تا له‌ زیپه‌كه‌ی ده‌ریبهێنه‌ به‌م جۆره‌ ده‌رده‌چێت

پاشان ئه‌و فۆڵده‌ره‌ بكه‌ره‌وه‌ به‌م جۆره‌ ده‌بێت

 

لێره‌دا ده‌توانیت ده‌بڵ كلیك له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ بكه‌یت بۆئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌یت به‌ ئینستۆڵكردن ده‌توانیت زمانی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌ بگۆڕێت كه‌ عره‌بیشی تێدایه‌ وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت گۆڕانكاری تێدا نه‌كه‌یت ته‌نها ( OK ) بكه‌

 

لێره‌دا ( Next ) بكه‌

 

لێره‌شدا ( I agree ) بكه‌

 

لێره‌دا پێم باشه‌ به‌و شێوه‌ ده‌ست نیشانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌یت چونكه‌ ئه‌و ئامرازانه‌ پێویست نین پاشان (Next )

 

لێره‌دا ده‌توانیت شوێنێك هه‌ڵبژێریت بۆ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌ ئه‌گرنا له‌و شوێنه‌ داده‌به‌زێت كه‌ ئاماژه‌م پیداوه‌ پاشان (Next )

 

لێره‌دا باشتره‌ هه‌روابێت كلیك له‌سه‌ر ( Install ) بكه‌

 

پاش كه‌مێك به‌رنامه‌كه‌ داده‌به‌زێت و تۆش ( Finish ) بكه‌

 

 

چۆنیەتی بەكارهێنانی بەرنامەكە :

وەك پیشتر ئاماژەم پێدا تەنها سێ كاری پێ دەكرێت ، لێرەدا من فۆڵدەرێكم هەیە پاشماوەیەكە لە ڤایرۆسێك بەناوی (AUTORUN) ئەم ڤایرۆسە پاش لەناوبردنیشی پاشماوەكەی وەك فۆڵدەرێكی نهێنی دەمێنێتەوە ناشتوانرێت بسڕێتەوە بە ڕێگا ئاساییەكەی ، لە بارێكدا ئەگەر ئەم پاشماوەیە لەپارتێشنێكدا بێت ئەوا بە تەواوی بەكارهێنەر بێزار دەكات دەبێت زیاد لە رێگایەك بەكاربهێنێت بۆ سڕینەوە ، من لێرەدا كلیكی ڕاستی لەسەر دەكەم و دواتر ناوی بەرنامەكە دەبینم لە لیستی كلیكی ڕاستدا و كە ئایكۆنی بەرنامەكەی لە پێشەوەیە دواتر هەڵی دەبژێرم ، بەم شێوە دەبێت

خاڵی یەكەم ئەو فۆڵدەرەیە كە كلیكە ڕاستەكەم لەسەر كردوە ، خاڵی دووەم ئەو فرمان دەست نیشان دەكەم كە دەمەوێت جێ بەجێ ببێت بەسەر فۆڵدەرەكەدا ، ئاگاداربە لێرەدا هەرسێ فرمانەكە هەیە بۆیە من باسی هەرسێكیان دەكەم ئەگەر (Delete) لە لیستەكەدا هەڵبژێرم دواتر (Ok) بكەم بەم جۆرەیە

 

 

ڕاستەوخۆ بەخێرایی و بە قەبارەی گەورەیی فۆڵدەرەكە كاتی دەوێت تا دەسڕێتەوە دواتر بەم جۆرە ئاگاداردەكرێیتەوە كە سڕینەوەكە سەركەوتوو بوو ، هەندێك جار پێت ڕادەگەیەنێت كە دوای ڕێستارتێك ئینجا كارەكە بە ئەنجام دەگات ، ئەگەر شتێكی وای داواكرد ئەوا كێشە نیە هەر هەمان شێوەیە

 

 

ئەگەر دووەم هەڵبژرادن واتا (Rename) دەست نیشان بكەم لە لیستەكەدا ئەوا بەم جۆرە ناوی فۆڵدەرەكە دەگۆڕیت و هیچ كێشەیەكیشی بۆ دروست نابێت ، ئەم كارە زۆر بە سوودە بۆ ئەو كەسانەی دەیانوێت پاشگری فایلێك بگۆڕن بەڵام سیستەم ڕێگایان پێنادات

 

 

سێیەم و كۆتایی (Move) بۆ گواستنەوەی ئەو فۆڵدەرە یان ئەو فایلە دەست نیشانكراوەیە ، بۆیە كاتێك فرمانەكەی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت داوای شوێنێك دەكات كە فایلەكە یان فۆڵدەرەكەی بۆ بگوازێتەوە هەربۆیە بەم جۆرە ڕوكارێك دەكاتەوە تۆش شوێنی مەبەست هەڵبژێرە

 

بۆچوونه‌كان (1)add
...
لە لایەن ( azhy , ) وه‌ نێرراوه‌
sarkawtw bn smilies/smiley.gif
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.