لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » به‌رنامه‌کان » چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی (XY plorer)
چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی (XY plorer)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 29 / 06 / 2012 03:00
 

فێرخوازی به‌ڕێز : هه‌ندێک جار به‌ هۆی کاریگه‌ری ڤایرۆسه‌وه‌ به‌شێک له‌ داتاکانمان لێ ون ده‌بێت و هه‌ر چه‌نده‌ هه‌وڵ بده‌ین ناتوانین بیان بینین یان هه‌ندێکجار ئه‌م داتایانه‌ به‌ قه‌باره‌ وجودیان هه‌یه‌ له‌ هارده‌که‌ماندا به‌ڵام نابینرێن ،ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ یه‌کێکه‌ له‌ به‌رنامه‌ سه‌رکه‌وتوه‌کانی بواری پیشاندان یاخود له‌ ناوبردنی ئه‌و فایل و فۆڵده‌رانه‌ی که‌ شاراونه‌ته‌وه‌ . بێگومان کاری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش زۆر گرنگه‌ سه‌باره‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆس و له‌ ناو بردنیان به‌ تایبه‌تی له‌ فلاش میمۆریدا ، دڵنیابه‌ 100% به‌کارهێنانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ سه‌یرکردنی هه‌رفلاش و ئامێرێکی ده‌ره‌کی که‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌تی ده‌به‌ستیت ده‌تپارێزیت له‌ هه‌موو جۆره‌کانی ڤایرۆس ته‌نانه‌ت له‌ ڤایرۆسه‌ ترسناکه‌کانیش

دابه‌زاندن :

سه‌ره‌تا به‌رنامه‌که‌ لێره‌وه‌ دابگرن له‌گڵ کراکه‌که‌یدا

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

XY plorer

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

v10.0

بواری به‌کارهێنان

کۆمپیوته‌ر

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Shareware $29.95

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌XY plorer
دوا ساڵی ڤێرژن2011
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

2.50 مێگا بایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

پاش ئه‌وه‌ی له‌ زیپه‌که‌یدا ده‌ری ده‌هێنیت به‌م جۆره‌ ده‌ر ده‌چێت

وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پیداوه‌ کلیک له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌ بکه‌ بۆدابه‌زاندن

لیره‌دا کلێک له‌سه‌ر ( Ok  ) بکه‌

پاشان ( Next ) بکه‌

لیره‌شدا کلیک له‌سه‌ر (I agree ) بکه‌

با ئه‌و ده‌ست نیشان کردنه‌ به‌م جۆره‌ بێت پاشان ( Next ) بکه‌

لیره‌دا ده‌گونجێت شوێنی دابه‌زاندن بگۆڕیت ئه‌گه‌رنا ده‌توانیت ( Next ) بکه‌یت

لێره‌شدا کلیک له‌سه‌ر ( Install ) بکه‌و به‌رنامه‌که‌ ده‌ست ده‌کات به‌ دابه‌زاندن

ئێستا به‌رنامه‌که‌ به‌سه‌رکه‌وتوانه‌ دابه‌زیوه‌ کلیک له‌سه‌ر ( Finish ) بکه‌ با به‌رنامه‌که‌ بکرێته‌وه‌

کاتێک بۆیه‌که‌م جار ئه‌م به‌رنامه‌ ده‌که‌یته‌وه‌ ده‌بێت چالاک بکرێت ئه‌گه‌ر نا ته‌نها ( 30 ) ڕۆژ کار ده‌کات بۆ مه‌به‌ستی چالاک کردنی کلیک له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ بکه‌ که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌

لیره‌دا به‌رنامه‌که‌ ده‌کرێته‌وه‌ له‌ تابی یارمه‌تیدا ئه‌و به‌شه‌ دیاریبکه‌ که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ سه‌رنج بده‌

لیره‌دا وه‌ک له‌وێنه‌که‌دا دیاره‌ به‌ وردی ئه‌و دوو خانه‌یه‌ دیاریبکه‌ و زانیاریه‌کان به‌و شێوه‌ بگوازه‌ره‌وه‌ بۆ خانه‌ به‌تاڵه‌کان

لێره‌دا وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت سه‌رکه‌وتوانه‌ تۆمارکرا

ئه‌مه‌ش یه‌کێک له‌کاره‌ ساده‌کانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ که‌ فایل و فۆڵده‌ره‌شاراوه‌کان پیشان ده‌دات

تێبینی :

تکایه‌ هه‌ر له‌خۆته‌وه‌ فایلی شاراوه‌ نه‌سڕیته‌وه‌ چونکه‌ له‌ وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی له‌ناوچونی چه‌ند داتاو زانیاریه‌کی گرنگ ، ئه‌گه‌ر شاره‌زایت نیه‌ له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ی فایله‌کانی ویندۆز ئه‌وه‌ به‌هیچ جۆرێک ئه‌م به‌رنامه‌ بۆ ئه‌و درایڤه‌ به‌کار مه‌هێنه‌ که‌ ویندۆزی له‌سه‌ر دابه‌زێنراوه‌

بۆچوونه‌كان (3)add
...
لە لایەن ( فریاد , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌ستان خۆش بێت ، به‌ڕاستی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ زۆر باش و سه‌ركه‌وتووه‌ ، هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كاره‌ جوانه‌كانتان.
...
لە لایەن ( shaho , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌ستتانخۆشبێت ،كارێكی باش ئه‌كه‌ن ،وه‌ زۆریش ماندوو ئه‌بن هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن

...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
سوپاس بۆ ئێوە ، بەهیواین سودمان گەیاندبێت بە ئێوەی بەڕێز .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.