لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » به‌رنامه‌کان » به‌رنامه‌ی (Fullscreen Photo Viewer)
به‌رنامه‌ی (Fullscreen Photo Viewer)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
سێ شەممە ، 09 / 10 / 2012 00:00
 

سیسیته‌می ویندۆز کاتێک دروستکراو کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌و پێداویستی  له‌گه‌ڵدا گونجێنراو هه‌ر بۆیه‌ ئێستاش زۆریه‌ک له‌و به‌رنامانه‌ی که‌ دروستده‌کرێت له‌سه‌ر هه‌مان فیکره‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌یه‌ ، یه‌کێک له‌و به‌رنامه‌ سادانه‌ی که‌ کارێکی ئێجگار گه‌وره‌ده‌کات و که‌ له‌گه‌ڵ ویندۆزیشدا داده‌به‌زێت به‌رنامه‌ی (Windows Picture and Fax Viewer ) که‌ کردنه‌وه‌و نیشاندانی هه‌ر وێنه‌یه‌ک له‌ ئه‌ستۆی ئه‌م ئامرازه‌دایه‌ له‌ ئێستادا چه‌ندین به‌رنامه‌ هه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانیت وێنه‌کانت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش ببینیت به‌ڵام لێره‌دا من به‌رنامه‌یه‌کی ساده‌م بۆ هه‌ڵبژاردون که‌ باسی بکه‌م که‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کی جیاوازی هه‌یه‌ بۆ پیشاندانی وێنه‌  ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ وێنه‌کان له‌شاشه‌یه‌کی ڕه‌شدا پڕواوثڕی بشاشه‌که‌ وێنه‌کان ده‌توانیت ببینیت هاوکات توانایه‌کی زۆرباشی هه‌یه‌ له‌کارپێکردنی زۆربه‌ی جۆره‌کانی وێنه‌دا.

 

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Fullscreen Photo Viewer

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

2.1

بواری به‌کارهێنان

دیزاین

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Freeware

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌Fullscreen Photo Viewer
دوا ساڵی ڤێرژن
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

182 کیلۆ بایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

به‌رنامه‌ی (Fullscreen Photo Viewer ) پاش ئه‌وه‌ی دایده‌به‌زێنیت و له‌ زیپه‌که‌ی ده‌ری ده‌هێنیت به‌م جۆره‌ ده‌بێت

 

ئیستا بیکه‌وه‌و پاشان ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌ بۆ ئینستۆڵکردن

 

له‌م وێنه‌دا دیاره‌ ته‌نها کلیک له‌سه‌ر نێکست بکه‌

 

پاشان کلیک له‌سه‌ر   (  iagree ) بکه‌

 

لێره‌دا کلیک له‌سه‌ر (install ) بکه‌

 

لێره‌شدا کلیک له‌سه‌ر ( Close ) بکه‌

 

پاشان ئه‌م ڕوکاره‌ر ده‌کرێته‌وه‌ من پێم باشه‌ به‌م جۆره‌ بێت چونکه‌ پێویست ناکات ئه‌و شتانه‌ دابه‌زێنیت که‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌که‌دایه‌ وه‌ک توڵبارو لاپه‌ڕی یه‌که‌م چ سایتێک بێت ئه‌و بابه‌تانه‌

 

یه‌که‌م جار به‌م جۆره‌ به‌رنامه‌که‌ ده‌کرێته‌وه‌ لێره‌دا (Finsh ) بکه‌و لایببه‌

 

بۆئه‌وه‌ی بتوانیت وێنه‌کان به‌م به‌رنامه‌ ببینیت ده‌توانیت له‌ ڕێگه‌ی به‌رنامه‌که‌وه‌ فۆڵده‌ری وێنه‌ بهێنیته‌ به‌رنامه‌که‌وه‌و بیبینیت به‌ڵام ئێستا من یه‌ک وێنه‌ یه‌ک وێنه‌ ده‌مه‌وێت کاره‌که‌ بکه‌م ئه‌م کاره‌ش گرنگی خۆی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر تۆ فۆڵده‌رێکیشت هه‌بێت و وینه‌ی تێدا بێت ته‌نها یه‌ک وێنه‌یان به‌م جۆره‌ی من سه‌یر بکه‌ ئیتر به‌رنامه‌که‌ خۆی ئامێری تایبه‌ت به‌ نێکست و پریڤی هه‌یه‌ و ده‌توانیت ئاڵو گۆڕ له‌ نیوان وێنه‌کاندا بکه‌یت .

 

سه‌رنج له‌ گۆشه‌ی خواره‌وه‌ی مۆنیته‌ره‌که‌ت بده‌ ئه‌م وینه‌ ده‌بینیت که‌ (next )  و (Previous ) ه‌ و ده‌توانیت ئاڵوگۆڕ له‌نێوان وینه‌کاندا بکه‌یت

 

له‌م وێنه‌یه‌شدا دیاره‌ ده‌توانیت سلایدی پیشاندان لاببه‌یت و کۆتای به‌کاری به‌رنامه‌که‌ بهێنیت

 

بۆچوونه‌كان (2)add
...
لە لایەن ( kurdo , ) وه‌ نێرراوه‌
destam xosh bet w lashtan saxbet....
...
لە لایەن ( بەڕێوەبەرایەتی , ) وه‌ نێرراوه‌
سوپاس ، دەستی تۆش خۆش بێت .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.