لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » به‌رنامه‌کان » بەرنامەی (Revo Uninstaller) بۆ سڕینەوەی بەرنامە و پاکسازیکردن
بەرنامەی (Revo Uninstaller) بۆ سڕینەوەی بەرنامە و پاکسازیکردن
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
سێ شەممە ، 18 / 11 / 2014 13:55
 

بەرنامەی (Revo Uninstaller Pro) بەیەكێك لەو بەرنامە هەرە باشانە دادەنرێت كە بەكاردەهێنرێت بۆ سڕینەوەی بەرنامە دامەزرێنراوەكانی ناو ویندۆز بەشێوەیەكی سەرەكی بەلام چەند ئامرازێكی یاریدەدەری تریشی تێدایە وەك كار ئاسانیەك بۆ بەكارهێنەر دواتر باسیان دەكەم ، ئەم بەرنامەیە بەشێوەیەك پرۆگرام ڕێژكراوە لە ئامرازە بنەڕەتیەكەی ویندۆز زۆر چالاكترە بۆ سڕینەوەی بەرنامەكان بەتایبەتی كاتێك ناتوانین بەرنامەیەك بەهۆكارە ئاساییەكە بسڕینەوە ئەوا لە ڕێگای ئەم بەرنامەوە بە ئاسانی دەتوانین كۆتایی پێ بهێنین
زۆربەی جار كاتێك بەرنامەیە دادەمەزرێنرێت لە ویندۆزدا و دواتر دەیسڕینەوە كۆمەڵێك فایل و فۆڵدەر بەجێ دەهێڵیت و ناسڕێتەوە خۆی ئەم فایل و فۆڵدەرانە یاریدەدەرن بۆ ئەوەی جارێكی تر كە دامەزرێنرایەوە كێشەی چالاككردنی بۆ دروست نەبێت بەڵام كێشەكە لەوەدایە بەپێ ی كات تۆ چەندین بەرنامە دادەمەزرێنیت و دواتر كەدەیسڕیتەوە هەرگیز پێویستت پێ ی نابێتەوە جارێكی تر لەم بارەدا فایل و فۆڵدەرە ماوەكان لە ناو سیستەمەكەدا دەبێت بارگرانی و قەبارەیەك لە هاردەكەت داگیر دەكات .
هەوڵ دەدەم لەم فێركاریەدا بە تەواوی باسی ئەم بەرنامە بكەم و زۆربەی لایەنەكانی ڕونبكەمەوە لەم بەشەی فێركاریەكەدا باسی دامەزراندن و چالاككردنی بەرنامەك دەكەم چونكە بەرنامەكە بە پارەیەو دەبێت بیكریت ، بەڵام لێرەدا هۆكارێكم بۆ چالاك كردنی داناوەو چۆنیەتی بەكارهێنانیشیم ڕونكردوەتەوە



سەرەتا لێرەوە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەرنامەكەو چالاك كارەكەی داونلۆد بكە

 

كاتێك لە زیپەكەی دەری دەهێنین بەم شێوەیە دەبینیت دەبڵ كلیك لەسەر بەرنامەكە بكە بۆ دامەزراندن ، وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە


لێرەدا زمانێك دیاری بكە بۆ بەكارهێنانی بەرنامەكە كە دەتوانرێت بە چل زمانی جیاواز بەكاربهێنرێت كوردی شێوەزاری كرمانجی تێدایە بەلام تا ئێستا سۆرانی بۆزیاد نەكراوە هیوام وایە ئەوەش بێتە لیستەكەوە ، پاشان كلیك لەسەر (OK) دەكەین

 

لەم هەنگاوەدا زانیاری دەربارەی ئەو دەرچووە دەبینیت كە دەتەوێت دایبمەزرێنیت وەك دیارە لە وێنەكەدا ئەم دەرچوە لە بەرنامە بریتیە لە (3.1.1) كە نوێترینە تا ئێستا  بۆ بەردەوام بوون (Next) بكە

 

ئەم هەنگاوە گرێبەستی دامەزراندن وبەكارهێنانی بەرنامەكەی تێدایە ، لە یەكەم ڕادیۆ بۆتۆندا نیشانەی رازیبوون دابنێ و دواتر كلیك بكە لەسەر (Next) بۆ چونە هەنگاوی داهاتوو

 

لەم هەنگاوەدا دەتوانیت شوێنی دامەزراندنی بەرنامەكە بگۆڕیت بەهۆی دوگمەی (Browse) ئەگەر بتەوێت ، ئەگەر دەتەوێت هەروابێت ئەوا خۆكارانە لەو شوێنەی كە ئاماژەی پیداوە دادەمەزرێت و تۆش كلیك بكە لەسەر (Next) بۆ بەردەوام بوون

 

 

لەم هەنگاوەشدا دەتوانیت ئایكۆنی كویك لانج و شۆركەتی سەر دیسكتۆپ دەست نیشان بكەیت بۆ نمونە من دەمەوێت تەنها شۆركەتی سەر دیسكتۆپەكەم هەبێت كەوایە ئەو دەست نیشان دەكەم و دواتر كلیك لەسەر (Next) بۆ بەردەوام بوون

 

لێرەشدا كلیك لەسەر (Install) بكە بۆ دامەزراندن

 

سەرنج بدە بەرنامە لە باری دامەزراندندایە تەنها چاوەڕوان بە

 

كاری دامەزراندن كۆتایی هات ، ئەو (check box) لاببە كە دەست نیشانم كردوە بۆ ئەوەی بەرنامەكە ڕاستەوخۆ نەكەوێتەكار ، تا چالاكی بكەین دواتر كلیك بكە لەسەر (Finish) و كارەكە بە كۆتایی بگەیەنە

 

 

ئێستا بگەڕێوە بۆ وێنەی یەكەم كە ئاماژەم پێدابوو لە تەنیشتی سێتەپی بەرنامەكەوە فایلێكم بۆ دانابوون بەناوی (Activator) ئەوە بۆ چالاككردنی بەرنامەكەیە دەبڵ كلیكی لەسەر بكەو كەمێك چاوەڕوان بە ، نزیكەی 30 چركە بەرنامەكە چالاك دەبێت بەڵام بە هیچ جۆرێك بەرنامەكەنەكەیتەوە لەو ماوەدا

 

ئێستا لەسەر دیسكتۆپ ئەم ئایكۆنە دەبینیت دەبڵ كلیكی لەسەر بكە بۆ ئەوەی بەرنامەكە بكرێتەوە


 

سەرنج بدە بەرنامەك لەباری كرانەوەدایە سەرنج بدە تۆماربووە بەو ناوەوە

 

كاتێك كە دەبێت بكرێت دوای ئەوەی بەربامەكە ڕاستەوخۆ دەكرێتەوە ئەویش ڕاگرتنی خۆكارانەی خۆنوێكردنەوەیە چونكە ئەگەر ئەم كارە نەكەیت ئەوا بەرنامەكە تۆماركردنەكەی لە دەست دەدات و  دەبێت دووبارە چالاك بكرێتەوە ، بۆ ئەوەی لە كێشە دور بیت پاش ئەوەی بۆ یەكەم جار بەرنامەكە دەكرێتەوە وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە كلیك بكە لەسەر (Tools) دواتر سەرنج لە خاڵی دووەم بدە (Option) هەڵبژێرە

 

 

لەم ڕوكارەدا بۆت دەكرێتەوە لەلای چەپەوە لیستێك هەیە وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە كلیك بكە لەسەر (Log Database) بۆ ئەوەی لای ڕاست ببینیت كە (check box) تێدایە دەبێت ناچالاكی بكەیت ، وەك لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پیداوە دواتر (Ok) بكە


 

ئەم بەرنامەیە سەرباڕی سڕینەوەی بەرنامەكان و پاك كردنەوەی پاشماوەكانی كۆمەڵێك كاری تری پێدەكرێت كە دەكرێت بەكارهێنەر لە زۆربەی كاتەكانیدا پێویستی پێ بێت ، لەراستیدا هەندێكیان هەر لەناوپرۆگرامەكانی ویندۆزدا بە ئەنجام دەگەیەنرێت بەڵام لێرەدا بە شێوەیەكی ئاسان و ڕێكخراو دەستت پێ ی دەگات و دەتوانیت بە تەواوی دەستی بەسەردا بگریت .

سەرنج بدە لەیەكەم كاریدا هەوڵ دەدەم بەرنامەیەك بسڕمەوە ، كاتێك كە بەرنامەكە دەكەینەوە ئەوا ئەم ڕوكارە دێتەپێش چاو سەرنج بدە بە سادەترین شێوە هەوڵ دەدەم ڕونكردنەوە لەسەر ئەم بەرنامە بنووسم لێرەدا كارەكانی سڕینەوەی بەرنامەیەكم كردوە بە خاڵ ، وەك دیارە لەخاڵی یەكەمدا (All Programs) چالاك كراوە هەتا بتوانم هەموو بەرنامە دابەزێنراوەكان ببینم ، وە لە خاڵی دووەمدا بەرنامەیەكم دەست نیشانكردوە بۆ سڕینەوە كە لەخاڵی سێیەمدا بە شێوەیەكی پوخت هەندێك ڕونكردنەوەی لەسەر پیشان داوە ، بۆ ئەوەی ئەو بەرنامە دەست نیشانكراوە بسڕمەوە كلیك لەسەر (Uninstall) وەك لە خاڵی چوارەمدا ئاماژەم پێداوە

 

 

پاش كەمێك دوو كار بە ئەنجام دەگەیەنێت هەتا سەلامەت تر كاری سڕینەوەكە بەئەنجام بگەیەنێت ، یەكەم ئەوەیە كە پاگ ئەپێك دەكات بۆ ریچستری وبەدوایدا ئەگەر سیستەم ڕیستۆریشت ڕانەگرتبێت ئەوا خاڵێكی گەڕانەوەش بۆ ئەوە دادەنێت ، وەك لە وێنەكەدا دیارە بە لاكێشە سورەكە ئاماژەم پێداوە من سیستەم ریستۆرم ڕاگرتوە بەڵام كاری یەكەمی بەسەركەوتوانە بە ئەنجام گەیاندوە كە باگ ئەپكردنی ریجستریە ، لەو بۆكسەدا كە دەكەوێت ناوەڕاستی بەرنامەكەوە داوای ڕەزامەندیت لێ دەكات بۆ سڕینەوەی بەرنامەكە هەربۆیە دەبێت كلیك لە (Yes) بكەیت

 

 

كارەكە بەخێرایی تەواو دەبێت ئەوە بەرنامەكە سڕایەوە ماوەتەوە ئەم هەنگاوە كە دێتە پێشت دەبێت یەكێك لەم سێ ڕادیۆ بۆتنە هەڵبژێریت كە بە واتای سێ پلان دێت بۆ ئەنجام دانی لە ناوەڕاستدا چالاك كراوە كە بارێكی ئاساییەو زۆر بێ كێشەیە هەربۆیە گۆڕانكاری تێدا مەكە و تەنها (Scan) بكە

 

 

پاش كەمێك گەڕان ئەم ڕوكارە دەبینیت كە ژمارەیەكی زۆر فۆڵدەر و فایلە ئەوە هەمووە لەو بەرنامە بەجێماوە كە ئێستا سڕیمەوە كاری ئەم بەرنامەیە ئەم تایبەتمەندیەیە كە وای لێكردوە خۆشەویست بێت چونكە هەموو ئەو فایل و فۆڵدەرانە كە بەجێماون پاش سڕینەوەی بەرنامەیەك لێرەدا بەتەنها دوو كلیك كۆمپیوتەرەكەی لێ ڕزگار دەكەیت ، سەرنج لەو نیشاندەرە سورە بدە ئەوا پێشتر (Select All) بەڵام پاش ئەوەی كلیكم لەسەر كرد بۆ ئەوەی هەموو فایل و فۆڵدەرەكان دەست نیشان بكات بۆسرینەوە گۆراوە بۆ (Deselect All) ، ئێستا بۆئەوەی بیان سڕینەوە دەبێت كلیك بكەین لەسەر (Delete) سەرنج بدە بە ڕەنگی زەرد دەست نیشانم كردوە

 

 

ئێستا داوای ڕەزامندەیت لێ دەكات لەسەر ئەوكارەی پیشوو كەوایە كلیك بكە لەسەر (Yes) بۆ رازیبون

 

 

ئەمە دوا بۆكسی ئاگاداركردنەوەیە كە پێت ڕادەگەیەنێت كارەكە بە سەركەوتوانە بە ئەنجام گەیشتووە

 

 

وەك پێشتر ئاماژەم پێدا بوو ئەم بەرنامەیە سەرباری كارە بنەڕەتیەكەی چەند ئامرازێكی گرنگی تێدا جێگیركراوە كە یاریدەدەرێكی زۆر باشە بۆ بەكارهێنەران بۆ نمونە لیرەدا باسی دووەم ئامراز دەكەم ، چونكە پێشتر باسی یەكەمم كرد كە سڕینەوەی بەرنامەكە بوو
دووەم ئامراز كە ناودەبرێت بە (Autorun Manager) واتا دەتوانیت دەست بگریت بەسەر ئەو بەرنامەو ئامرازانەدا كە لەسەرەتای كەوتنە كاری كۆمپیوتەرەكەوە چالاك دەبن ، چونكەر هەندێكیان پێویست نین و لەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لەخێرایی كۆمپیوتەرەكە بەكاردەهینن هەندیك جار دەبێتە هۆی بێزاربوونی بەكارهێنەر چونكە درەنگ كۆمپیوتەرەكەی ئامادە دەبێت ، وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە كلیك بكەر لەسەر ئەوبەشەی ڕەنگم كردوە یاخود لەسەر كیبۆرد (Alt+a) دابگرە پێكەوە

 

ئەم ڕوكارەت بۆ دەكرێتەوە لیستی هەموو ئەو بەرنامانەی تێدایە كە ڕاستەوخۆ پاش بەگەڕخستنی كۆمپیوتەر دەكەونەكار هەربۆیە كامەیانت ناوێت كلیكی لەسەر بكە وەك لە لاكێشە سورەكەدا ئاماژەم پێداوە دواتر كلیك بكەلەسەر دوگمەی (Kill) یاخود تەنها بە كلیك كردن لەسەر ئەو چێك بۆكسەی تەنیشت بەرنامەكە كارەكە دەگاتە ئەنجام و چیتر لە كاتی هەڵكردنی بەرنامەكەدا خۆكارانە ناكەوێتە كار

 


تێبینی : ئەو ئامرازانەی تر كە لە لیستی (Tools) هەن هەندێكیان كار لەسەر پاككردنەوەو لابردنی ئەو فایلە زیادانە دەكەن كە بەكارهێنەر هیچ سودێكی لێ وەرناگرێت بۆنمونە سێیەم ئامراز كە ناونراوە (Junk Files Cleaner) كار لەسەر پاككردنەوەی هەموو پارتێشنەكان لە فایلی زیاد ڕزگاری دەكات لێ ی ، چوارەم ئامراز (Windows Tools) ئیشێكی گرنگی پێدەكرێت ئەویش ئەوەیە تەواوی بەرنامە بنەڕەتیەكانی ویندۆزی تێدا كۆكراوەتەوە تەنها كلیكێكی لەسەر بكە دەستت دەگات بە تەواوی ئامراز و بەرنامە بنەڕەتیەكانی ویندۆز پێنجەم (Browser Cleaner) كاری و شەشەم (Microsoft Office cleaner) هەر كار پاككردنەوە بە ئەنجام دەگەیەنێت  واباشتر زوو زوو ئەو دوانەش بەكاربهێنرێت بە تایبەتی بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت كە پێنجەم هەڵبژرادن تایبەتە بە پراوسەرە جۆر بەجۆرەكان و ئەو كەسانەشی كە بە بەردەوامی كار لەسەر ئۆفیس دەكەن بەتەواوی ئامرازی  شەشەم گونجاوە بۆیان هەتا كۆمپیوتەرەكەیان لە فایلی زیاد ڕزگار بكات .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.