لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » به‌رنامه‌کان » به‌رنامه‌یه‌کی زۆر چالاکی خێراکردنی ئامێره‌که‌ت (Speed Up My pc)
به‌رنامه‌یه‌کی زۆر چالاکی خێراکردنی ئامێره‌که‌ت (Speed Up My pc)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 29 / 06 / 2012 03:00
 

زۆرن ئه‌و به‌رنامانه‌ی له‌ بواری خێراکردن و چاکسازی کۆمپیوته‌رو خێراکردنیدا به‌رهه‌م هێنراون هه‌ر یه‌که‌یان به‌ جۆرێک تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌وه‌ کار ده‌کات ، به‌ڵام له‌ ناو ئه‌م به‌رنامانه‌دا هه‌ندێکیان به‌مه‌به‌ستی بازرگانی دروستکراون و هه‌ندێکی تریان زۆر ئه‌کتیڤه‌و ده‌توانرێت سودی لێوه‌ربگیرێت ، له‌م بابه‌ته‌مدا باسی یه‌کێک له‌به‌رنامه‌ هه‌ره‌ چالاکه‌کانی ئه‌م بواره‌ ده‌که‌م که‌ پێم باشه‌ هه‌ر که‌سێک له‌ ئێوه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌م به‌رنامه‌ به‌کاربهێنێت تا کۆمپیوته‌ره‌که‌تان به‌و په‌ڕی باشیه‌وه‌ کاره‌کان ڕاپه‌ڕێنێت سه‌رنج بده‌ن .

دابه‌زاندن :

لێره‌وه‌ به‌رنامه‌که‌و کلیله‌که‌ی دابگرن

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Speed Up Mypc

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

 

بواری به‌کارهێنان

کۆمپیوته‌ر

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Shareware $29.95

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌Speed Up Mypc
دوا ساڵی ڤێرژن2012
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی8/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

4.96 مێگا بایت

داگرتنلێره‌وه‌ لێره‌وه‌ |   لێره‌وه‌

پاش داگرتن و ده‌رهێنانی له‌ زیپه‌که‌یدا به‌م جۆره‌ ده‌بێت سه‌رنج بده‌

پاس کردنه‌وه‌ی ئه‌و فؤلده‌ره‌ سه‌رنج بده‌ به‌م جۆره‌یه‌ ئه‌وه‌ی له‌ خاڵی یه‌که‌مدا ده‌ست نیشانم کردوه‌ به‌رنامه‌که‌یه‌ ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌  ئه‌وی تریان سریاڵه‌ که‌دوای به‌رنامه‌که‌ی پێ چالاک ده‌که‌ین به‌ هه‌میشه‌یی

 

لیره‌دا کلیک له‌سه‌ر ( Next ) ده‌که‌ین

 

لێره‌دا نیشانه‌ی ڕازیبون دابنێ و پاشان ( Next ) ده‌که‌ین

 

لێڕه‌دا ده‌توانین شوێنی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌ بگۆڕین پاشان ( Next ) ده‌که‌ین

 

ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه‌ به‌مانای بوونی شۆرکه‌تی سه‌ردیسکتۆپ و کویک لانجه‌ ئاره‌زومه‌ندانه‌ دیاری ده‌که‌ین پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Next  ) ده‌که‌ین

 

لیره‌دا به‌رنامه‌که‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وێته‌ کار ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌ بێت پاشان ( Finish ) ده‌که‌ین

 

کاتێک به‌رنامه‌که‌ ده‌که‌وێته‌کار هه‌ڵده‌ستێت به‌گه‌ڕان و پشکنین بۆ کێشه‌کانی کۆمپیوته‌ره‌که‌و چاره‌سه‌ر کردبیان به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌ چالاک نه‌کراوه‌ ناتوقانین وه‌ک پێویست کاری پێ بکه‌ین بۆیه‌ ده‌بێت چالاکی بکه‌ین ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ کلیک له‌سه‌ر ( Register Now ) ده‌که‌ین که‌ ئاماژه‌م پیداوه‌

 

لیره‌شدا داوا ده‌کات ئه‌و سریاڵه‌ی بۆم داناون لێره‌دا دایبنێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌ به‌ هه‌میشه‌یی چالاک ببێت سه‌رنج بده‌ پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Activate Now ) وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌

 

سه‌رنج بده‌ به‌م بۆکسه‌ سه‌رکه‌وتنی کاره‌که‌ت پێڕاده‌گه‌یه‌نێت  ( Ok ) بکه‌

 

ئیستا به‌رنامه‌که‌ چالاککراوه‌و  وه‌ک له‌ خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پیداوه‌ وه‌له‌خاڵی دووه‌مدا ده‌توانیت هه‌ر کێشه‌یه‌ک که‌ بیدۆزێته‌وه‌ چاره‌سه‌ری بکات سه‌رنج بده‌ به‌دوای کێشه‌کانی کۆمپیوته‌ره‌که‌دا ده‌گه‌ڕێت

 

ئێستا ئه‌وه‌ ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌که‌یه‌ هه‌موو ئه‌و چوارگۆسانه‌ ده‌ست نیشان بکه‌و پاسان کلیک له‌سه‌ر ( Optimize ) بکه‌

 

ئێستا سه‌رنج بده‌ کاره‌که‌مان به‌سه‌رکه‌وتوانه‌ ئه‌نجام دا ئێستا به‌رنامکه‌ دابخه‌ واته‌ کلیک له‌سه‌ر ( Finish ) بکه‌

 

سه‌رنج بده‌ ئه‌و خێراییه‌ی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌مان ئێستا که‌سی به‌کارهێنه‌ر به‌ئاسانی هه‌ست به‌ جیاوازی ئه‌م کراداره‌ ده‌کات

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.