لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » به‌رنامه‌کان » بەرنامەی (WinRAR) ناسراوترین بەرنامەی بواری پەستاندن
بەرنامەی (WinRAR) ناسراوترین بەرنامەی بواری پەستاندن
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 30 / 10 / 2014 15:46
 

وینڕار ناسراوترین بەرنامەی بواری كۆكردنەوەو پەستاندنی فایلەكانە بەجۆرێك تا ئێستا زیاد لە نیو ملیار دیڤایس ئەم پرۆگرامەی دامەزراندوە و كاری پێدەكات ، بەرنامەكە بەهەمیشەی چالاكە لە سیستەمدا و كەمترین توانای پرۆسێسەر بەهەدەر دەدات هاوكات زۆر بەشێوازێكی ورد فایلەكان دەپەستێنێت و كێشە بۆ بەكارهێنەر دروست ناكات لە كاتی دووبارە دەرهێنانەوەی داتا پەستێنراوەكەدا كە بەهۆی ئەم بەرنامەوە پەستێنراوە هەروەها پاڵپشتی هەمان پاشگر دەكات كە لەلایەن بەرنامەكانی تری ئەم بوارەوە بنیات نراوە

ئەم بەرنامە جگە لەوەی هەردوو پاشگری (RAR & ZIP) بۆ داتا پەرستێنراوەكان وەك بنەرەت دادەنێت بەڵام پاڵپشت و پشتیوانی چەندین جۆری تری كۆكراوەوكان دەكات ناودارترینیش لەم پاشگرانە بریتین لە (7-Zip) و (ISO) كە دوو جۆری ئێجگار ناسراون لە ئەندازەی كۆكردنەوەی داتاكاندا ، ئەم بەرنامەیە تا ئێستا پاڵپشتی 40 زمانی زیندوو دەكات لەكاتی دامەزراندنیدا دەتوانیت زمانێك بە ویستی خۆت هەڵبژێریت ، وینڕار چەند تایبەتمەندیەكی زۆر نایابی تێدایە كە بەراورد بە بەرنامەكانی تری ئەم بوارە زۆر لە پێش ترە بەم جۆرە :

1- خێرایە لە كاركردندا و زۆر بەئاسانی دەستت دەگات بە فایلە پەستێنراوەكان

2- دەتوانرێت پاسۆرد دابنرێت بۆ فایلە پەستێنراوەكە لە كاتی پەستاندنیدا

3- دەتوانرێت لە كاتی پەستاندندا فایل بەش بەش بكرێت بە ویستی خۆت و بە قەبارەی جیاواز

4- سێتەپی خێرای لێ دروست دەكرێت بۆ كۆمەڵێك داتا و فایل

5- كوالیتی داتاكان وەك خۆی دەپارێزێت پاش پەستاندنی

6- دەتوانرێت گۆڕانكاری بكرێت لە تایبەتمەندیەكانیدا و زیاتر فایلەكان بچوك بكاتەوە لە كاتی پەستاندنیدا .

بەرنامەی وینڕار بە هەردوو دەرچووی (64 bit) و (32 bit) وە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت و بۆ ماوەی (40) ڕۆژ بە بەبێ بێزاركردنی بەكارهێنەر و بەو پەڕی تواناوە بەكاردەهێنرێت بەڵام لەدوای ئەو ماوەی كە دیاریكراوە بەبۆكسی ئاگاداركردنەوە بەكارهێنەر بێزار دەكات و داوایی تۆماركردن دەكات لێرەدا من ڤێرژنێكم داناوە بەزمانی ئینگلیزیە و بەهەردوو جۆرەكەی تێدایە و سەرپشك دەكرێیت لە دامەزراندنی جۆرەكەو هاوكات بەتەواوی چالاكەو پێنجەم دەرچوە لەم بەرنامەیە كە ئێستا نوێترینە

 

داگرتن بە لینکی ڕاستەوخۆ ( قەبارەکەی نزیکەی 4 مێگابایتە )

 

پاش دەرهێنانی لە زیپەكەیدا بەم جۆرە دەردەكەوێت دەبڵ كلیكی لەسەر بكە وەك وەک دیارە لە شوێوەی بەرنامەی وینراردا سێتەپەکەی دروست کراوە

 

 

لێرەدا یەكێك لە دەرچوكان دەست نیشان بكە بۆ نمونە من دەمەوێت (86 bit) كەوایە ئەو چێك بۆكسە دەست نیشان دەكەم تۆش هەر ئازادیت لە جۆرەكەی دواتر كلیك لەسەر (Install) بكە

 

 

سەرنج بدە لێرەدا بە خێرایی تەواو دەبێت و (Ok) بكە

 

 

بەرنامەكە لە لیستی پرۆگرام فایلدا بدۆزەوە ئەگەر كلیكی لەسەر بكەیت و دواتر لە تابی (Help) سەرنج لە (About WinRAR) بدەیت بەم جۆرە بۆكسی زانیاری تۆماربونت بەرچاو دەكەوێت

 

 

ئەگەر بتەوێت ئایكۆنی بەرنامەكە ببینیت ئەوا ئاسایی لە (All Programs) دەتوانیت بیدۆزیتەوە بەم جۆرەیە

 

 

ئەگەر بشتەوێت ئەم بەرنامەیە وەك شۆركەتێك لەسەر دیسكتۆپ دەربكەوێت ئەوا كلیك لەسەر ئەم ئایكۆنە بكەو دواتر بەم شێوەیە هەنگاوەكان جێبەجێ بكە كارەكەت سەركەوتوو دەبێت ، سەرەتا كلیك بكە لەسەر ئایكۆنی بەرنامەكە لەلیستی پرۆگرام فایلدا كاتێك دەكرێتەوە لەبەشی سەرەوەی بەرنامەكە مینۆیەك هەیە كلیك بكە لەسەر (Option) لە لیستەكەدا یەكەم دانە (Setting) هەڵبژێرە ، ڕوكارێكت بۆ دەكرێتەوە كە لەچەند تابێك پێك هاتوە دوایەمەین تاب كە ناوی (integration) هەڵبژێرە ، دواتر (Checkbox) هەیە لەپێشی (Add WinRAR to Desktop) دەست نیشانی بكەو (OK) بكە ، دوای ئەوە داوای ڕەزامەندیت لێ دەكات تۆش ڕازی ببە بە كلیك كردن لەسەر (Yes) و ڕوكارەكانی تر بە (OK) دابخە كارەكە دەگاتە ئەنجام

 

 

چۆن فۆڵدەرێك بكەین بەڕار و چۆن بەش بەشی بكەین و چۆن پاسۆردێكی بۆ دابنێین ؟ لێرەدا هەوڵ دەدەم ئەم سێ كردارە بەسەر فۆڵدەرێكدا جێبەجێ بكەم كە قەبارەكەی (12) مێگا بایتە بەم جۆرە :

من فۆڵدەرێم لەسەر دیسكتۆپ داناوە بە ناوی (L4kurd) كلیكی ڕاستی لەسەر دەكەم دەبینین كە چوار هەڵبژرادن ئایكۆنی ڕاڕی لە پێشەوەیە زیاد بووە هەر یەكێك لەو هەڵبژرادنانە كار و فرمانی تایبەت بەخۆی هەیە من لێرەدا باسی یەكەم دانەیان دەكەم هەربۆیە بە ڕەنگەكە ئاماژەم پێداوە كلیك لەسەر بكە

 

 

سەرنج بدە هەرسێ كردارەكەم كردوە بە سێ خاڵ كە لە تابی (General) هەرسێ كارەكە كۆبوەتەوە ، سەرەتا لەبەشی سەروەی لای ڕاستەوە دەتوانیت شوێنێك بۆ پاراستنی ئەو ڕاڕە دابین بكەیت كە پاش پەستاندن لەوێدا دەبێت ئەم كارەش بەهۆی دوگمەی (Browse) دواتر جێگایەك هەڵبژێرە

سەرنج بدە لە خاڵی یەكەم كە بەشی (Archive format) سێ ڕادیۆ بۆتن هەیە هەر یەكێكیان تایبەتمەندیەكەی هەیە بۆ نمونە یەكەم دانە ئەمە بارە ئاساییەكەیە كە فایلێك یان فۆڵدەرێك ڕاڕ دەكرێت ، بەڵام دووەم كە بە (RAR5) ناونراوە ئەوە تایبەتمەندیەكانی ئەو دەرچوەی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت ، سەرنج بدە سێیەم ڕادیۆ بۆتن ئەوە هەڵبژاردنە جیاوازە كە بەواتای زیپكردنی دێت ئەگەر ئەم جۆرە هەڵبژێریت ئەوا یاریدەدەرێكی زۆر باش دەبێت بۆ هۆكارەكانی تری كردندوەی فایلە زیپەكان وەك ئەوەی لە ویندۆزدا خۆكارانە بە ناوی (File Explore) هەیە كە فایل زیپیش دەكاتەوە بەڵام دوو جۆرەكەی تر ناكاتەوە ، من یەكەم دانە كە خۆكارانە چالاكە دەستكاری ناكەم با هەر وابێت .

لەخاڵی دووەم دا دەتوانیت قەبارەیەك دابین بكەیت بۆ فایلەكە كاتێك بتەوێتر دابەشی بكەیت ئەم حاڵەتە كاتێك بەكاردەهێنرێت كە فایلێكی قەبارە گەورەی هەبێت و بیەوێت بیكات بەچەند بەشێكەوە بۆ ئاسانی هێنان و بردنی ، لەم بەشەدا پێنج قەبارەی بۆ ئەم بوارە داناوە واتا دەتوانیت بە پێنج قەبارەی دایریكراو فایلەكە پاش ڕاركردنی دابەش بكەیت ، وە كۆتا هەڵبژاردنیش خۆكارانە قەبارەیەك دەست نیشان دەكات و ئەگەر پێویست بكات ئەوا دابەشی دەكات

 

 

سەرنج بدە من پێنج مێگابایتم هەڵبژاردوە ، ئێستا كلیك دەكەین لەسەر (Set Password) وەك لە وێنەی پێشودا بەخاڵی سێیەم ئاماژەم پێدابوو

 

 

لەم ڕوكارەدا دوو ئینپوت پاسۆرد هەیە یەكەم بنووسەو لە دووەمدا هەمان شت دووبارە بنوسەرەوە من لێرەدا پاسۆردەكەم دووجار نووسیوە و دواتر كلیك لەسەر (OK) دەكەم

 

 

دەگەڕێتەوە سەر ڕوكارە سەرەكیەكەی بەرنامەكەو لە كۆتاییدا ئەم سێ هەڵبژاردنە هەیە تۆ كلیك بكە لەسەر (OK) بۆ ئەوەی دەست بكات بە پەستاندن

 

 

سەرنج بدە ئەمە دوا ئەنجامی كارەكەمان وەك دەبینیت دابەش بوە بەسەر سێ بەشدا من ئەم فٶلدەرەم دوانزە مێگا بایت داتای تێدا بوو وەك دیارە بەشی یەكەم و دووەم پێنج مێگابایتەو ئەوەی ماوەتەوە خراوەتە بەشی سێیەمەوە كە دوو مێگا بایتە

 

 

ئێستا ئەگەر بمەوێت ئەم بەشانە بكەمەوە ئەوا پێویست ناكات بەش بەش بەدوایدا بچم بەڵكو لەسەر هەریەكێك لەو بەشانە كلیكی ڕاست بكەیت ئەم سێ هەڵبژاردنەت پێدەدات من یەكەم دانە هەڵدەبژێرم كە باشترینە بۆ من لێرەدا

 

 

وەك دەبینیت بە بۆكسێكی ئاگاداركردنەوە داوای داغڵكردنی ئەو پاسۆردە دەكات كە دامان نابوو ، ئەگەر جگە لەو پاسۆردە هەر شتێكی تر بەكاربهێنیت ناتوانیت ئەو ڕاڕە بكەیتەوە ، دوای داغڵ كردنی پاسۆردەكە كلیك بكە لەسەر (OK) بەئاسانی خۆی هەرسێ بەشەكە دەكاتەوە بەیەك بەش و دەیكاتەوە ناوفۆڵدەرێك بەهەمان ئەو ناوەوە كە یەكەم جار دەمانویست بیپەستێنین

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.