لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » به‌رنامه‌کان » چالاککردنی بەرنامەی (CCleaner) بەپلانی (Professional) و (Business)
چالاککردنی بەرنامەی (CCleaner) بەپلانی (Professional) و (Business)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 24 / 10 / 2014 00:29
 

بەرنامەی (CCleaner) یەكێكە لە بەرنامە ناسراوەكان كە لەبواری چاكسازی و پاكسازی كۆمپیوتەردا دەورێكی گرنگ دەبینێت ، ئەم بەرنامەیە لە ساڵی (2003) وە دروستكراوە و بڵاوكراوەتەوە دواتر لە ساڵی (2004) دا داڕێژەری ئەم بەرنامەیە لەگەڵ گروپێك لە پرۆگرامەراندا كۆمپانیای (Piriform) دامەزراند و چەندین دەرچووی جیاوازیان لەم بەرنامەیە و چەند بەرنامەیەكی تردا بەرهەم هێناوە

ئەم كۆمپانیایە ئێستا خاوەنی چوار بەرنامەی ناسراوە بە ناوەكانی (CCleaner, Recuva, Defraggler, Speccy) كە بۆ هەردوو سیستەمی مایكرۆسۆفت و ماك گونجێنراوە و هەر یەكێك لەم سۆفتوێرانەش بەشێوەی فری هەیە بەڵام بە تایبەتمەندی كەمتر و لەگەڵ ئەوەشدا فول ڤێرژنی هەیە كە خاوەنی تایبەتمەندی زۆر نایابە ، بەرنامەكانی كۆمپانیای (Piriform) هەموویان دەكرێت بە چەند زمانێك بەكاربهێنرێن خۆشبەختانە كەسانی دڵسۆز و خەمخۆری كورد هیلاكی وەرگێرانی ئەم بەرنامانەیان گرتوەتە ئەستۆ و لە ئێستادا بە زمانی كوردی شێوە زاری سۆرانیش دەتوانرێت بەكاربهێنرێت  .

لێرەدا من بەرنامەی (CCleaner) بۆ داناون بەهەردوو پلانی (Professional) و (Business) بە ئامرازی پێویستی چالاككردنەوە لێرەوە ڕاستەوخۆ دایبگرن

 

یان

 

پاش ئەوەی ئەو فایلە زیپە دادەگریت و لە زیپەكەیدا دەری دەهێنیت بەم جۆرە دەردەچێت ، سەرنج بدە پێك دێت لە (KeyGen) و دوو فۆڵدەر بەپێ ی ویستی خۆت دەتوانیت جۆرێك هەڵبژێریت بۆ دامەزراندن ، من لە یەكەم جاردا (Professional) هەڵدەبژێرم و لەڕاستیدا جیاوازیەكی ئەوتۆ بەدی ناكرێت لە نێوان ئەم دوو دەرچوەدا لای ئێمە چونكە ئێمە كارەكە بە شێوازێكی نایاسایی دەكەین ئەگەرنا هەریەكێك لەم دوو دەرچووە نرخیان جیاوازە و پلانی كاركردنیش تێیدا جیاوازە ، بەهەرحاڵ یەكەم خاڵ وەك ئاماژەم پێداوە دەیكەینەوە

 

 

سەرنج بدە لێرەدا سێتەپی بەرنامەكە لەگەڵ فایلێكی (dll) دانراوە ، بۆ دامەزراندنی بەرنامەكە دەبڵ كلیك بكە لەسەر بەرنامەكە كە بەلاكێشەیەك ئاماژەم پێداوە

 

 

لێرەدا دەتوانیت زمانی بەرنامەكە دەست نیشان بكەیت ، بەڵام، ئەگەر ئارزوی ناكەیت تەنها (Next) بكە

 

 

 

ئەو (Check Box) كۆمەڵێك هەڵبژاردنە دەدرێت بە بەكارهێنەر هەتا بە ئارەزوی خۆی پلانی كارەی ئەم بەرنامەیە دەست نیشان بكات لە باری ئاساییدا هەمووی دەست نیشانكراوە من پێم باشە هەروابێت و (Install) بكە

 

 

پاش كەمێك تەواو دەبێت دامەزراندن و ئەم ئاگاداركردنەوەت پێدەدات ئەو چێك بۆكسە لاببەو دواتر (Finish) بكە

 

 

 

ئێستا بۆكسێكی ئاگاداركردنەوەت پێ دەدات بۆ بۆ پلانی چالاكردنەكە ، ئەگەر بە ئینتەرنێتەوە پەیوەست بیت ئەوا دەتوانیت بە كلیك كردن لەسەر (Start trial) بۆ ماوەی پانزە ڕۆژ بەرنامەكە بەچالاككراوی بهێڵیتەوە بەڵام دواتر یان دەبێت بیسڕیتەوە یان دەبێت بیكڕیت ، لێرەدا من كلیك دەكەم لەسەر دوگمەی (Start trial)

 

 

كەمێك چاوەڕوان بە ئیشەكە دەگاتە ئەنجام ئەگەر پەیوەستبیت بە ئینتەرنێتەوە ئەنجامەکە جیاوازە وەک لەوەی پەیوەست نەبیت

 

 

پاش ئەوە بەم شێوە ڕوكاری بەرنامەكە دەبینین وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە ئەوە زانیاریە دەربارەی چالاك نەبوونی بەرنامەكە ، بۆ چالاك كردنی بەرنامەكە دابخە وەك لە خاڵی دووەم دا ئاماژەم پێداوە

 

لێرەشدا دەبێت ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ بكەیت ئەگەرنا بەرنامەكە چالاك ناكرێت ، لەلای كاتژمێری كۆمپیوتەرەكەوە كلیك بكە لە سەر ئەو چوكڵە بچوكە كە نۆتیفیكەیشنەكان دەردەخات دواتر كە ئایكۆنی بەرنامەكە دەبینیت وەك لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە كلیكی ڕاستی لەسەر بكەو دوا هەڵبژرادن كە نوسراوە (Exit) هەڵبژێرە

 

 

چۆنیەتی چالاك کردنی بەرنامەکە :

تکایە لێرەدا ئینتەرنێتەکەت لە کۆمپیوتەرەکە داببڕە واتا با ئیش نەکات ئەگەرنا کارەکان ناگات بە ئەنجام

ئێستا فۆڵدەری بەرنامەكە بدۆزەرەوە لە پرۆگرام فایلدا لای من لێرەدایە (C:\Program Files\CCleaner) بێگومان لای تۆش بە هەمان شێوەیە ، دواتر من لە پێشتردا ئاماژەم بەوە دابوو كە بەرنامەكە لە تەنیشتیەوە فایلێك هەبوو بەناوی (branding) كە پاشگرەكەی (dll) ، كەوایە وەك لەم وێنەدا دەردەكەوێت بیگوازەرەوە بۆ فۆڵدەری سەرەكی بەرنامەكە ، واتە كۆپی پەیستی بكە

 

 

ئەم ئاگاداركردنەوەت پێ دەگات تۆش یەكەم دەست نیشانبكە بۆ ئەوەی شوێنی فایلە كۆنەكە بگرێتەوە

 

 

لێرەدا تەنها (Continue) بكە بۆ جێبەجێكردنی كارەكە

 

 

ئێستا لەسەر دیسكتۆپ سەرنج بدە ئەمە ئایكۆنی بەرنامەكەیە دەبڵ كلیكی لەسەر بكە و بیكەوە

 

 

ئەم ئاگاداركردنەوەت پێدەگات كلیك بكە لەسەر (Buy Now) یان و ئەو بەشەی كە ئاماژەم پێداوە

 

 

ئەم روكارە دەردەكەوێت كە داوای ناو و ژمارەی نهێنی دەكات

 

ئێستا فۆڵدەری یەكەم كە لە وێنەی یەكەمدا بە ڕەنگە زەردەكە دەست نیشانم كردبوو بیكەرەوە ، ئەم كیجنەی تێدایە دەبڵ كلیكی لەسەر بكە

 

 

ئەم ڕوكارە دەبینیت كلیك لەسەر ئەو بەشە بكە كە ئاماژەم پێداوە بۆ هێنانی كۆد

 

 

بەم جۆرە كارەكە دەگاتە ئەنجام ئێستا دەبێت كۆپی بكەیت وەك لە وێنەكەدا دیارە خاڵی یەكەم كۆدەكەیە و دەتوانیت كلیك لەو بەشە بكەیت كە لەخاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە بۆ كۆپی كردن

 

دواتر بگەڕێوە ڕوكارەكەی یەكەم جار ناوێك بە ئارەزوی خۆت بنووسە و دواتر كۆدەكەش لە خانەدا دابنێ تەنها لەخانەی یەكەمدا كلیكی ڕاست پاشان پەیست بكە ڕاستەوخۆ هەموو كۆدەكە داخڵ دەبێت ، دواتر (Register) بكە بۆ تۆماركردن

 

 

ئیستا بەرنامەكە بە تەواوی چالاك و دەتوانیت بۆ هەمیشە بەكاری بهێنیت ئەمەی من ئێستا باسم كرد ڤێرژنە پرۆفیشناڵەكە بوو ، وەك لەوێنەكەدا دیارە چالاك كراوە

 

 

ئەمەش ڤێرژنی دووەم كە ناونراوە (Business) وەك دەبینیت بەهەمان شێوەی هەنگاوەكانی پێشوو دابەزێنراوەو چالاك كراوە

 


تێبینی :

لە ماوەی پێشوودا من باسی هەندێک لایەن و تایبەتمەندی ئەم بەرنامەم کردبوو بەڵام لەسەر دەرچوە بێ بەرانبەرەکەی دەتوانیت لێرەوە ئەو بابەتە بخوێنیتەوە

شیکردنه‌وه‌ی کاری به‌رنامه‌ی (Ccliner)

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.