لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » به‌رنامه‌کان » به‌رنامه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو بۆگه‌ڕان (AvaFind)
به‌رنامه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو بۆگه‌ڕان (AvaFind)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 29 / 06 / 2012 03:00
 

ئه‌گه‌ر چی ویندۆز خۆی یه‌کێک له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی گه‌ڕانی تێدایه‌ به‌ ناو داتاو زانیاریه‌کانی هاردو ئه‌و هاردوێرانه‌ی که‌ پێوه‌ی به‌سراون به‌ڵام ، بێگومان کۆمپانیاکان هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان باشترین به‌رنامه‌ به‌رهه‌م بهێنن تا سه‌رنجی کڕیاران له‌م بواره‌دا به‌لای خۆیاندا ڕابکێشن له‌م بابه‌ته‌مدا باسی به‌رنامه‌یه‌ک ده‌که‌م که‌ زۆر به‌تواناو خێرایه‌ له‌ گه‌ڕان به‌ناو داتاو زانیاریه‌ پارێزراوه‌کانی کۆمپیوته‌ره‌که‌تتدا .

دابه‌زاندن :

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

AvaFind

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

1.5

بواری به‌کارهێنان

کۆمپیوته‌ر

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Shareware $39.95

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌AvaFind
دوا ساڵی ڤێرژن2004
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی8/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

1.14 مێگا بایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

کاتێک له‌ زیپه‌که‌یدا ده‌ری ده‌ه‌هێنیت ئه‌وا به‌م جۆره‌ ده‌رده‌چێت سه‌رنج بده‌

ئه‌و فۆڵده‌ره‌ پێک هاتوه‌ له‌ به‌رنامه‌که‌و کراکه‌که‌ی وه‌ک له‌م وێنه‌دا دیاره‌ خاڵی یه‌که‌مدا به‌رنامه‌که‌یه‌ ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌

بۆ به‌ردوام بوون له‌سه‌ر دابه‌زاندن کلیکی ( Yes ) بکه‌

 

لیره‌دا ته‌نها ( Next ) بکه‌

 

 

نیشانه‌ی ڕازیبون دیاریبکه‌ پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

 

له‌ لاکێشه‌ سوره‌که‌دا ئاماژه‌م داوه‌ به‌ شوێنی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌ ده‌توانیت بیگۆڕیت وه‌ له‌ لاکێشه‌ شینه‌که‌شدا ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت له‌چه‌ند یوزه‌رێک پێک هاتوه‌ ده‌توانیت ته‌نها خۆت به‌کاری بهێنیت و ئه‌وانی تر به‌کاری نه‌هێنن پاسان کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

 

لیره‌دا ته‌نها ( Next ) بکه‌

کاری دابه‌زاندن کۆتای هات کلیک له‌سه‌ر ( Close ) بکه‌

ئێستا بۆ چالاککردنی ئه‌و کراکه‌ی که‌ دامناوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌که‌دا بیگوازه‌ره‌وه‌ بۆ فۆڵده‌ری به‌رنامه‌ دابه‌زێنراوه‌که‌و ڕازیببه‌ له‌سه‌ر شوێن گرتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ کۆنه‌که‌ ، ئه‌وش به‌ مانای فول ڤێرژن کردنی به‌رنامه‌که‌ دێت

ئێستا له‌سه‌ر دیسکتۆپ ئه‌مه‌ ئایکۆنی به‌رنامه‌که‌یه‌ ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌

ئه‌م ڕوکاره‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه‌ کاتێک بۆ یه‌که‌م جار به‌رنامه‌که‌ ده‌که‌یته‌وه‌ ( Ok) بکه‌و چاوه‌ڕوانبه‌ تا سکانێک ده‌کات به‌ ناو داتاو زانیاریه‌کانتدا

ئێستا به‌رنامه‌که‌ له‌ سکان کردن ته‌واو بوو ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌کاری بهێنین ئه‌وش کردارێکی ئاسانه‌ له‌و بۆشاییه‌ی که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ هه‌ر شتێک مه‌به‌ستت بێت بیدۆزیته‌وه‌ له‌وێدا بینوسه‌و چاوه‌ڕوانبه‌ تا ئه‌نجامت پێڕاده‌گه‌یه‌نێت

وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌ من لێره‌دا له‌ خاڵی یه‌که‌مدا گه‌ڕانێکم کردوه‌ به‌ دوای ئه‌و وشه‌دا سه‌رنج بده‌ چه‌ندین ئه‌نجامی له‌ ماوه‌یه‌کی ئجگار کورتدا داوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت خۆت جیاوازی ئه‌م گه‌ڕانه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانی ویندۆزه‌که‌ به‌راورد بکه‌یت

له‌ مایکۆمپیوته‌ردا له‌ خوار هارده‌کانه‌وه‌ شۆرکه‌تی ئه‌م به‌رنامه‌ دروست ده‌بێت به‌م شێوه‌ی که‌ له‌ به‌رچاودایه‌ به‌ ده‌بڵ کلیک ده‌توانیت بیکه‌یته‌وه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئاسانی به‌کار هێنانه‌

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.