لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » کێشه‌کان » ڕونکردنه‌وه‌ی کاری به‌رنامه‌ی Error Repair Professional
ڕونکردنه‌وه‌ی کاری به‌رنامه‌ی Error Repair Professional
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
سێ شەممە ، 25 / 09 / 2012 14:14
 

به‌رنامه‌کانی بواری چاکسازی ویندۆز و چاککردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی کۆمپیوته‌ر زۆرن هه‌ریه‌که‌شیان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی به‌رنامه‌ی (Error Repair Professional) یه‌کێکه‌ له‌و به‌رنامانه‌ی به‌کارهێنه‌رێکی باشی به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه‌و توانایه‌کی زۆر باشی هه‌یه‌ له‌ چاککردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر کردنی هه‌ڵه‌کانی ڕیجستریدا ، ئێمه‌ که‌ زۆربه‌مان به‌رهه‌مه‌کانی مایکرۆسۆفت به‌کار ده‌هێنین زۆربه‌مان گرفتاری خاوبوونه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که‌مانین و هه‌ندێکمان له‌مانگێکدا چه‌ند جارێک کۆمپیوته‌ره‌که‌مان فۆڕمات ده‌که‌ین ، که‌ له‌ ڕاستیدا له‌ وانه‌یه‌ هۆکاری ئه‌و خاوبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی بچوکبێت و به‌یه‌کێک له‌م به‌رنامانه‌ی که‌ باسیان ده‌که‌ین چاره‌سه‌ربێت ، لێره‌دا هه‌موو به‌رنامه‌یه‌ک که‌ باسده‌کرێت مه‌رج نیه‌ ڕاسته‌وخۆ دابه‌زێنرێت و به‌کاربهێنرێت به‌ڵام ئامانجمان لێره‌دا ڕونکردنه‌وه‌ی کاری به‌رنامه‌کانه‌و ناساندیانه‌ به‌ تۆی فێرخواز ، له‌م جاره‌دا به‌ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی ساده‌ باسی دابه‌زاندن و چالاککردن و کارپێکردنی ئه‌م به‌رنامه‌ ده‌که‌ین.

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Error Repair Professiona

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

v 4.3.2

بواری به‌کارهێنان

چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Shareware $30

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌


دوا ساڵی ڤێرژن

2012

کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی

8/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

1.17 مێگا بایت

داگرتن

لێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌ :

پاش ئه‌وه‌ی له‌ زیپه‌که‌یدا ده‌رمان هێنا به‌م جۆره‌ ده‌بێت ده‌بڵ کلیک له‌ به‌رنامه‌که‌ بکه‌ وه‌ک له‌ خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌

لیره‌دا ته‌نها (Next) بکه‌

 

ده‌توانیت ئه‌و نیشانه‌ دیاری بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شۆرکه‌تی سه‌ردیسکتۆپ دروست ببێت پاشان (Next) بکه‌

له‌م قۆناغه‌شدا بۆ دابه‌زاندن کلیک له‌سه‌ر ( Install ) بکه‌

وه‌ک له‌وێنه‌که‌دا ئاماژه‌م پیداوه‌ ئه‌و نیشانه‌یه‌ لابده‌ بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ت بۆ دروست نه‌بێت له‌کاتی چالاککردنی به‌رنامه‌که‌دا ، پاشان کلیک له‌سه‌ر (Finish) بکه‌

چۆنیه‌تی چالاککردنی به‌رنامه‌که‌ :

پاش ئه‌وه‌ ئه‌و فۆڵده‌ره‌ت کرده‌وه‌ که‌ له‌وێنه‌ی یه‌که‌مدا له‌ خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پێدابوو ئه‌م (کراکه‌ی تێدایه‌ ) له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ ڕێگای ریجستریه‌وه‌ چالاک ده‌بێت ده‌بێت ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌ین

ئه‌م بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌ت دێته‌پێش کلیک له‌سه‌ر (yes) بکه‌

لێره‌شدا ته‌نها کلیک له‌سه‌ر (Ok) بکه‌ و به‌رنامه‌که‌ به‌ هه‌میشه‌یی چالاک ده‌بێت

چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌که‌ :

ئێستا ئه‌مه‌ شۆرکه‌تی به‌رنامه‌که‌یه‌ له‌سه‌ر دیسکتۆپ به‌ ده‌بڵ کلیک بیکه‌ره‌وه‌

ئه‌مه‌ش ڕوکاری به‌رنامه‌که‌یه‌ که‌ بۆ یه‌که‌م جار که‌ ده‌یکه‌ینه‌وه‌ ، سه‌رنج لای ڕاستی وێنه‌که‌ بده‌ ده‌توانیت ئه‌و مینۆیانه‌ ده‌ر بخه‌یت به‌ کلیک کردن له‌سه‌ر ئه‌و نیشانده‌ره‌ بچوکانه‌ .

له‌ به‌شی خواره‌ی وێنه‌که‌دا ئاماژه‌م به‌ دووکردار کردوه‌ له‌ خاڵی یه‌که‌مدا مه‌به‌ست لێ ی دیاریکردنی ئه‌و به‌شانه‌یه‌ که‌ ده‌ته‌وێت کاری گه‌ڕانی تێدا ئه‌نجام بده‌یت و هه‌ڵه‌کانی بدۆزیته‌وه‌ . وه‌ له‌خاڵی دووه‌مدا و پاش دیاریکردنی به‌شه‌کان ده‌بێت کلتک له‌سه‌ر (Scan Your Pc) بکه‌ین بۆ گه‌ڕان به‌دوای هه‌ڵه‌کاندا

وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌مد ائاماژه‌م پیداوه‌ ئه‌و هێڵه‌ چه‌ند جارێک پڕ ده‌بێته‌وه‌و نامێنێت چاوه‌ڕوانبه‌ له‌ خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م داوه‌ به‌ ژماره‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ ده‌ست نیشانی کردوه‌ سه‌رنج بده‌

لیره‌دا کاری گه‌ڕان کۆتای هات ئێستا سه‌رنج له‌خاڵی یه‌که‌م بده‌ ده‌بینیت ژماره‌یه‌کی زۆر هه‌ڵه‌و فایلی ترسناک له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌مدایه‌ بۆچاره‌سه‌رکردنی ته‌نها کلیک له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ بکه‌ که‌ له‌ خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌

سه‌رنج له‌ وێنه‌بده‌ ، به‌رنامه‌که‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و چاوه‌ڕوانبه‌

له‌ وێنه‌ی کۆتایدا  و وه‌ک له‌ خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌ به‌رنامه‌که‌ کێشه‌کانی چاره‌سه‌رکردوه‌ ، وه‌ له‌خاڵی دووه‌مدا حه‌ز ده‌که‌م ئاماژه‌ به‌ شتێکی گرنگی تر بده‌م ئه‌وه‌ش ئه‌و مینۆی لای ڕاسته‌ که‌ کۆمه‌ڵێک فرمانی گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت و کارده‌کاته‌ سه‌ر خێرای سیسته‌م هه‌وڵ بده‌ له‌گه‌ڵیدا و کاره‌کان ئاسانه‌ ته‌نها به‌ کلیکێک مه‌به‌سته‌که‌ ده‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌

بۆچوونه‌كان (6)add
...
لە لایەن ( hama , ) وه‌ نێرراوه‌
kaka malt awa betw zor supas
...
لە لایەن ( هۆشمه‌ند , ) وه‌ نێرراوه‌
سه‌رچاوم ئه‌زیزم له‌ خزمه‌تداین ، به‌ هیوای سود لێ وه‌رگرتن .
...
لە لایەن ( sarbast , ) وه‌ نێرراوه‌
دةستت خوشبيت زؤر سةر كةوتووة

...
لە لایەن ( هۆشمه‌ند , ) وه‌ نێرراوه‌
سوپاس ئه‌زیزم .
...
لە لایەن ( shaho , ) وه‌ نێرراوه‌
dastxosh har sarkawtwbn
...
لە لایەن ( هۆشمه‌ند , ) وه‌ نێرراوه‌
سوپاس بۆ تۆش شاهۆ گیان
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.