لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » کێشه‌کان » بەرنامەی (Registry Cleaner) بۆچاكسازیكردن لە یەكەی تۆمارگا
بەرنامەی (Registry Cleaner) بۆچاكسازیكردن لە یەكەی تۆمارگا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
چوار شەممە ، 29 / 07 / 2015 14:36
 

بەرنامەیەكی نوێ ی كۆمپانیای (Ashampoo) لە بواری چاكسازیكردن لە ریجستریدا ، وا دەكات لە كۆمپیوتەرەكە بە توانایەكی باشتر و بە بێ كەم و كوڕیەوە هەڵسێت بە ڕاپەڕاندنی كارەكان ، كاتێك دەگەڕێت بە دوای كێشەكاندا خێرایە و سەرباری چاككردنەوەی هەر هەڵەیەك كە دەیدۆزێتەوە كارێك نەكات دووبارەش نەبێتەوە واتا ڕێ لە دووبارە ڕودانەوەی هەڵەكان دەگرێت .

كۆمپانیای (Ashampoo  ) لە ساڵی 1999 دا دامەزراوە لە بواری سۆفتوێردا كاردەكات بە ڕابەرایەتی (Rolf Hilchner) تا ئێستا زیاتر لە 50بەرنامەی جۆراو جۆری بەرهەم هێناوە ، ئەم بەرنامەیە بە پێ ی پلانی دیاریكراو كاردەكات و دەتوانرێت وای لێ بكرێت كە خۆكارانە لە كاتێكی دیاری كراودا هەڵسێت بە كارەكەی و چاكسازی بكات ، بێگومان پێش ئەوەی هەڵەكانی ڕیجستری چاك بكاتەوە لیستێك لە كێشەكانت بۆ دەخاتە پێشچاو و ئاگادارت دەكاتەوە لە بوونی ئەم كێشانە ، پش ئەوەی ڕەزامەندی دەدرێت لەسەر كارەكە دەتوانرێت چاك بكرێتەوە بە تەنها كلیكێك .

بەرنامەكە بە دوو تایبەتمەندی زۆر باش دەناسرێتەوە كە لە هیچ بەرنامەیەكدا بوونی نیە یەكەم ئەوەیە كە ڕوكارێكی سادەی هەیەو بەكارهێنەر بەئاسانی دەتوانێت فێری كارەكەی بێت و دووەم ئەوەیە كە هەر هەڵەیەك كە دەیدۆزێتەوەو چارسەری دەكات ڕێ لە دووبارە ڕودانەوەی دەگرێت ، ئەم توانایەش تەنها لەم بەرنامەدا بوونی هەیە .

بەرنامەكە بە پارەیەو دەبێت چالاك بكرێت هەربۆیە لەگەڵ بەرنامەكەدا ئامرازی چالاك كردنم داناوە هەتا بۆ هەمیشەیی چالاك بكرێت و بتوانرێت بە تەواوی سوود لە تایبەتمەندیەكانی وەربگیرێت .

لێرەوە بەرنامەكە دابگرە لەگەڵ فایلی تۆماركردنیدا كەلە ریچستریەوە تۆمار دەبێت | قەبارەکەی نزیکەی 11 مێگا بایتە

 

پاش دەهێنانی لە زیپەكەیدا ئەوا لە ناو فۆڵدەرێكدا دوو فایلی تێدایە یەكێكیان سێتەپی بەرنامەكەیە و ئەوی تریان فایلی ڕیچستریەكەیە كە تۆماری بەرنامەكەی پێدەكرێت ، سەرەتا وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە دەبڵ كلیك بكە لەسەر ئەو سێتەپە بابەرنامەكە دابمەزرێنین

 

 

لەم هەنگاوەدا تەنها زمانێك دەست نیشانبكە كە دەبێت بە زمانی دامەزراندن و زمانی بەكارهێنانی بەرنامەكە ، دواتر (Ok) بكە بۆ بەردەوام بوون

 

 

بەسێ هەنگاو بەرنامەكە دادەبەزێت كە هەرسێ هەنگاوەكەم كردوە بە یەك وێنە تا بابەتەكە دورو درێژ نەبێت ، لە وێنەی یەكەمدا كە دەكەوێتە بەشی ژێرەوەی دوو وێنەكەی ترەوە دەبیت كلیك بكەیت لەسەر (I Agree , processed) بۆ ڕازیبوون ، وێنەی ناوەڕاست كە هەنگاوی پاش ئەوەیە دەبێت نیشانەیەك دابنێین لەو (Check box) هەتا لەسەر دیسكتۆپ ئایكۆنی بەرنامەكە دەربكەوێت دواتر (Next) بكەین لە هەنگاوی دواتریشدا كەمێك چاوەڕوانبە تا ئەم وێنەی پێشەوەت بەرچاو دەكەوێت كە نیشانەی دامەزراندن و سەركەوتنی كارەكەیە (Finish) بكە

 

 

ئێستا دەتوانیت بەرنامەكە چالاك بكەیت بە كلیك كردن لەسەر (Registration) كە دووەم فایلە  لە وێنەی یەكەمی ئەم بابەتەدا دووەم خاڵە كە ئاماژەم پێداوە ، بەدوو شێوە كارەكە دەكرێت یان ئەوەیە ڕاستەوخۆ دەبڵ كلیكی لەسەر بكەیت ، یان كلیكی ڕاست پاشان (Merge) هەڵبژێرە

 

 

ئەم بۆكسەی ئاگاداركردنەوەت پێدەگات مەبەست لێ ی ئاگاداركردنەوەتە لە بواری سكوێرتیەوە ، ڕێگای پێ بدە كارەكە بكات بە كلیك كردن لەسەر (Run)

 

 

دواتر ئەم بۆكسەت پێدەگات كە ئاگادارت دەكاتەوە لەوەی دەیەوێت ئەو زانیاریە زیاد بكات بۆ بەرنامەكە تۆش ڕێگای پێ بدە بە كلیك كردن لەسەر  (Yes) .

 

 

ئێستا كارەكە سەركەوتوو بوو بەوەی زانیاریەكان زیاد بوو ماوەتەوە كلیك كردن لەسەر (OK) بۆ كۆتایی هێنان بەكارەكەی

 

 

 

ئێستا بەرنامەكە بە تەواوی چالاك بوە تەنها ماوەتەوە چۆنیەتی بەكارهێنانەكەی ، بۆ ئەم كارە سەرنج لەسەر دیكستۆپەكەت بدە دوو ئایكۆن زیاد بوە یەكەم ئەوە بەرنامە بنەڕەتیەكەیە ، دووەمیش تەنها لینكێكی زانیاری و ریكلامیە لەسەر  كۆمپانیاكە تۆ دەتوانیت دووەم بسڕیتەوە چونكە پێویستت پێ ی نیە ، وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە دەبێت دەبڵ كلیكی لەسەر بكەین بۆ كردنەوەی بەرنامە بنەڕەتیەكە

 

ئەگەر یەكەم جار بێت بەرنامەكە بكەیتەوە ئەوا دوو ئۆڤەری نوێت یدیتە ڕێت بۆ كڕینی بەرنامەی نوێ تۆ دەتوانیت ، بەهۆی كلیك كردن لەسەر (No Thanks) كۆتایی بەو ئۆڤەرانە بهێنیت و چیتر نەیبینیتەوە ، سەرنج لەم وێنە بدە كە هەردوو وێنەكەم كردوە بەیەك

 

دواتر بەرنامەكە دەكرێتەوەو ڕوكارێكەی سادەیە تەنها بە كلیك كردن لەسەر (Serach) دەست دەكات بەگەڕان بە دوای تەواوی كێشەكانی كۆمپیوتەرەكەدا ، وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە ، ئەو وێنەی دووەمیش كە دەكەوێتە بەشی سەرەوە مەبەست لێ ی كاتی گەڕانی بەرنامەكە دیاری دەكات بۆ كێشەكان .

 

 

ئەمە كۆتایی ئەنجامی كاری بەرنامەكەیە كە دەست نیشانی تەواوی كیشەكانی كردوەو ئامادەیە بۆ چارەسەر كردن ، سەرنج بدە لە خاڵی یەكەمدا دەتوانیت تەواوی كێشەكان دەست نیسان بكەیت بۆ چارەسەر كردنی  خۆكارانە بەرنامەكە ئەم كارەشی كردوە بەلام ئەگەر لەبەر هەرهۆیەك بێت نەكرابێت ئەوا دەتوانیت لێرەوە بیكەیت ، بە كلیك كردن لەسەر (Delete) وەك لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە بەرنامەكە دەست دەكات بە چارەسەركردنی كێشەكان

 

بەرنامەكە لە كاتی چارەسەركردنی كێشەكاندایە كەمێك كاتی دەوێت بەڵام بە پێ ی زۆر و كەمی كێشەكانیش كاتەكەی دەگۆڕیت ، بەرنامەكە زۆر خێرایە لە چارەسەركردندا و كاتێكی زۆری ناوێت

 

ئەمە دوا ئەنجامە كە پێت ڕادەگەیەنێت كە تەواوی كێشەكان چارەسەركراون و دەتوانیت دووبارەی بكەیتەوە یاخود بەرنامەكە دابخەیت

 

 

من لێرەدا كارەكەم دووبارە كردوەتەوە كە تەنها یەك كیشە بوونی هەیە وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە كلیك لەسەر (Delete) وەك لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە كارەكە دەگات بە كۆتایی .

 

 

تێبینی : ئەم بەرنامەیە دەکرێت بە چەندین زمانی جیاواز بەکاربهێنرێت ، کە لە رێگای (Stetting) دەتوانین بیگۆڕین هاوکات دەتوانرێت لەبەرگیراوەیەك لە (Registry) هەڵبگیرێت بۆ کاتی پێویست ئەگەر توشی کیشەبوو بتوانین بیگێڕینەوە باری ئاسایی .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.