لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » سیسته‌م » چالاککردنی ویندۆزی سێڤن به‌ هه‌میشه‌یی
چالاککردنی ویندۆزی سێڤن به‌ هه‌میشه‌یی
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 13 / 09 / 2012 21:49
 

وه‌ک و ده‌زانین ویندۆزی سێڤن وه‌ک یه‌کێک له‌ به‌رهه‌مه‌ سه‌رکه‌وتوه‌کانی  مایکرۆسۆفت دێته‌ ئه‌ژمارکردن و له‌ ئێستادا یه‌که‌مین ویندۆزه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌کارهێنه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌رتا سه‌ری جیهاندا ، ئه‌م ویندۆزه‌ به‌هۆی نوێکاریه‌کانیه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت نوێ بکریته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌م ئه‌بده‌یت کردنانه‌دا یه‌کێک له‌ کێشه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئێمه‌ی به‌کارهێنه‌ر له‌ کوردستاندا کێشه‌ت ئۆرجیناڵ نه‌بوونی ویندۆزه‌کانمانه‌و له‌م باره‌شدا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هه‌ڵده‌ستێت به‌ له‌کارخستنی هه‌ندێک له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ویندۆزه‌که‌مان پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاگاداریانه‌ نه‌که‌یت که‌ دێته‌ پێش چاوت ئه‌وا به‌ ته‌واوی ویندۆزه‌که‌مان له‌ کارده‌که‌وێت و ده‌بێت دووباره‌ هه‌ڵسین به‌ دابه‌زاندنه‌وه‌ی ویندۆزی سێڤن  نمونه‌ی ئه‌م ئاگاداریه‌ش له‌ نزیک کاتژمێری کۆمپیوته‌ره‌که‌مانه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت و نوسراوه‌ (Windows 7 build 7600 this copy of windows not genuine)وه‌ک له‌م وێنه‌یه‌دا دیاره‌

 

 

لێره‌دا باسی لۆده‌رێک ده‌که‌م زۆر سه‌رکه‌وتوه‌ بۆ له‌ناوبردنی کێشه‌ی چالاک نه‌بوونی ویندۆز پاش دابه‌زاندنه‌وه‌ی ، وه‌ئه‌گه‌ر فێرخوازێکی به‌ڕێزیش کێشه‌ی که‌شف بوونی  ئۆرجیناڵ نه‌بوونی ویندۆزه‌که‌ی هه‌یه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ چاره‌سه‌ری گرفته‌که‌ی ده‌کات،من لێره‌دا باسی چالاککردنی ویندۆز ده‌که‌م کاتێک له‌ کۆمپانیای مایکرۆسۆفته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێگه‌ پێدراو بۆ مانگێک کاریپێده‌که‌یت به‌م جۆره‌

سه‌ره‌تا لە یەکێك لەم دوو سیرڤەرەوە لۆده‌ری چالاککردنه‌که‌ دابگره‌

 

یان 

ئێستا من کۆمپیوته‌ره‌که‌م فۆڕماتکردوه‌و ویندۆزی سێڤنم بۆ دابه‌زاندوه‌ کلیکی ڕاست له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر بکه‌و پاشان (Properties) هه‌ڵبژێره‌ وه‌ک له‌م وێنه‌دا دیاره‌ ته‌نها (30) ڕۆژ کارده‌کات سه‌رنج بده‌

 

ئێستا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌و چالاککردنی به‌هه‌میشه‌یی ئه‌م ڕێگایانه‌ بگره‌ به‌ر سه‌ره‌تا لۆده‌ره‌که‌ دابگره‌ پاشان له‌ زیپه‌که‌یدا ده‌ری بهێنه‌ به‌م جۆره‌ ده‌بێت بیکه‌ره‌وه‌

 

لێره‌اد ئه‌و لۆده‌ره‌که‌یه‌ که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ کلیکی ڕاست پاشان ( run As Administrator ) بیکه‌ره‌وه‌

 

له‌م ڕوکاره‌دا ته‌نها کلیک له‌سه‌ر ( Install ) بکه‌و هیچ مه‌گۆڕه‌

 

ئێستا پاش که‌مێک چاوه‌ڕوانی به‌م جۆره‌ بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌مان پێده‌گات بۆیه‌ ده‌بێت کلیک له‌سه‌ر (Ok) بکه‌ین ، له‌م باره‌شدا کۆمپیوته‌ره‌که‌مان ڕێستارت ده‌کات

 

پاش ئه‌وه‌ی دووباره‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌مان که‌وته‌وه‌کار وه‌ک یه‌که‌م جار کلیکی ڕاست له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر بکه‌و پاشان (Properties) هه‌ڵبژێره‌ ، به‌م جۆره‌ ویندۆزه‌که‌مان چالاککراوه‌

بۆچوونه‌كان (4)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.