لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » هاردوێر » جیاوازی چیە لە نێوان (32bit) و (64bit) و تایبەتمەندیەکانیان چیە ؟
جیاوازی چیە لە نێوان (32bit) و (64bit) و تایبەتمەندیەکانیان چیە ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
چوار شەممە ، 17 / 06 / 2015 00:00
 

هه‌ندێ جار ده‌مانه‌وێت كۆمپیوته‌ر فۆرمات بكه‌ین یان پرۆسێسه‌ر بكڕین ده‌كه‌وینه‌ ئه‌و خه‌یاڵه‌ی ئاخۆ 64 بت چیه‌ ؟ یاخود  پرۆسیسه‌ره‌كه‌ توانای پاڵپشتی 64 بتی هه‌یه‌ ئه‌مه‌ واتای جیه‌ ؟ هه‌میشه‌ ئه‌م دوو پرسیاره‌ زۆر له‌ خۆمان ده‌كه‌ین ، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئاگاداری وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌ نه‌بین ئاخۆ كامه‌یان باشتره‌و كامه‌یان ده‌توانرێت زۆرترین سودی لێوه‌ربگیرێت بۆیه‌ به‌باشم زانی رونكردنه‌وه‌ی ته‌واو و وه‌ڵامێكی زانستیانه‌ی ئه‌م دوو پرسیاره‌تان بده‌مه‌وه‌

هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروستكردنی یه‌كه‌م پرۆسێسه‌ره‌وه هه‌رزوو ئەندازیارانی بواری پرۆسێسین ده‌ركیان به‌وه كردوه كه زۆرترین كاری كراو له‌یه‌كه‌ی كاتتدا گرنگترین ئامرازی خێراكردنی كۆمپیوته‌ره ئه‌مه‌ش به به‌رهه‌م هێنانی سیستەمی(8bit) ده‌ستی پێكردو دواتر (16bit) و پاشان (32bit) و (64bit) كه‌له‌ئێستاشدا هه‌ردوو جۆری (32bit & 64bit) زۆرترین و به‌ر بڵاوترینن ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی ویندۆزه‌وه‌ سەرچاوەی گرتوە و بێگومان له ماوه‌ی داهاتودا ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه ، كاتێك به‌ته‌واوی ڤێرژنی (64bit)ی ویندۆزی ئێكس پی كە له ساڵی 2003 دا بۆ یه‌كه‌م جار مایكرۆسۆفت به‌رهه‌می هێنا ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كۆمپانیای (AMD) بوو كه پرۆسێسه‌ری (64bit) له‌و ساڵه‌دا به‌رهه‌م هێنابوو .

ئێستا زۆر به ساده‌یی كاری ئه‌م ژمارانه چیه‌ له‌ پرۆسێسه‌ردا ؟

یەك بت واتا تەنها یك ژمارە كە ئەویش یان سفرە یان یەكە ، ئەم سفر و یەكەش بەواتای سیستەم باینەری دێت كە پرۆسێسەر مامەڵەی لەگەڵدا دەكات ، وە ئێمەش دەزانین هەموو زانیاریەكان بە سێوەی سفر و یەك دەنێرێت بۆ پرۆسێسەركردن كەوایە پرۆسێسەرەكە بە پێ ی ژمارەی بتەكان توانای پرۆسێسەركردنی داتای هەیە لە یەك كاتتدا بۆ نمونه پرۆسێسه‌ری هه‌شت بتی ده‌توانێت له یه‌ك كاتتدا هه‌شت بت كار بكات ئه‌وه‌ش پێوانه‌یه‌كی ستاندارده وه به‌ڵام شانزه بتی بێت ئەوا له چاو خێرایی پێشودا دوو هێنده‌یه بێگومان به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م ژمارانه‌ی پرۆسێسه‌ر خێرایی كۆمپیوته‌ریش له به‌ڕێكردنی كاره‌كاندا دوو هێند ده‌بێت . له ئێستادا دوو جۆرە وه‌ك وتم زۆر بڵاوه بێگومان جۆری دووه‌م باشتره‌و كاره‌كان باشتر به‌ڕێ ده‌كات . به‌ڵام خاڵی گرنگ له به‌كارهێنانی پرۆسێسه‌ری (64bit) ئامرازه یاریده‌ده‌ره‌كانن كه به‌ڕاستی به بێ ئه‌وان ناتوانێت كاره‌كان باش ڕاپه‌ڕێنێت كه ئه‌ویش خۆی دەبینێتەوە لە { ڕام ، كارتی ، شاشه ، مه‌زه‌بۆردێكی پێشكه‌وتوو } كه ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی خێراییه بنه‌ڕە‌تیه‌كه‌ی (64bit) مان ده‌ست بكه‌وێت بێ ئه‌مانه ئه‌و توانایه‌ی كه هه‌یه‌تی وه‌ك پێویست سودی لێوه‌رناگیرێت .

سه‌باره‌ت به ویندۆز كه بۆچی له ئێستادا (32bit) و (64bit) ی هه‌یه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان كارو فرمانه بۆنمونه ئه‌گه‌ر تۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئه‌و توانایی كه له‌سه‌ره‌وه باسكرا هه‌یبێت ئه‌وا باشتر وایه ویندۆزی (64bit) به‌كاربهێنیت چونكه كاره‌كان به خێرایی دوو ئه‌وه‌ندی (32bit) ڕاده‌په‌ڕێنێت .

له چ كاتێكدا (64bit) پێویسته كاریپێبكرێت ؟

له ڕاستیدا باشتر وایه كه‌سانی دیزاین كار وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌یی‌ كه كار به به‌رنامه‌كانی ئه‌دۆب ده‌كه‌ن ئه‌م پرۆسێسه‌ره‌و سیسته‌مه به‌كاربهێننن چونكه بۆ ئه‌وان ئه‌م كاره پاڵنه‌رێكی باشه بۆ خێرا ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی دیزاین .هاوكات پێویسته ویندۆزه‌كه‌شیان (64bit) بێت و ڕامه‌كه‌شیان له چوار گێگا كه‌متر نه‌بێت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش كه كاری پێده‌كه‌ن پاڵپشتی (64bit)  بكات  چونكە ئەگەر دەرچووی بەرنامەكە پاڵپشت نەكرابێت بەو ژمارەیە كەواتە هەمان خێرایی ٣٢ بتەكەمان دەستدەكەوێت لە كاتی بەكارهێنانیدا .

خراپیه‌كانی سیستەمی (64bit) چیه ؟

كۆمپانیایی مایكرۆسۆفت له دوای ده‌رچونی ویندۆزی ئێكس پیه‌وه به ماوه‌یه‌ك ویندۆزی (64bit) له‌م ویندۆزه خسته بازاڕە‌وه ئیدی له‌و كاته‌وه به به‌رده‌وامی دوو جۆر له سیسته‌م بەرهەم دەهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران سودی لێوه‌ربگرن ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت كه به‌كارهێنه‌ران دوو جۆرن . یه‌كه‌م یان كاری دیزاین و به‌رنامه به‌هێزه‌كانی بواری ئه‌كشن ده‌كه‌ن دووه‌میان هه‌ر به‌رنامه بڵاوه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن هه‌ر بۆیه ده‌بێت خۆت له یه‌كێكیاندا ببینیته‌وه چونكه تۆ ناتوانیت له سه‌ر پرۆسێسه‌رێك كه (64bit) نیه ویندۆزێكی (64bit) دابه‌زێنێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌موو به‌رنامه بڵاوه‌كانی بواری كۆمپیوته‌ر بە تەواوی پشتیوانی لە ویندۆزی (64bit) ناكەن ، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كیان ئه‌و توانایه‌یان هه‌یه ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت شه‌رت نیه هه‌موو كه‌سێك كاری به‌و خێراییه زۆره هه‌بێت  بۆیه ئه‌گه‌ر تۆ به‌كارهێنه‌رێكی سه‌ره‌تایی كۆمپیوته‌ریش بیت ئه‌وا پێویست ناكات ڕاسته‌وخۆ په‌نا ببه‌یته به‌ر ویندۆزی (64bit) به‌ڵكو ده‌كرێت پرۆسێسه‌ره‌كه‌ت (64bit) بێت به‌ڵام ویندۆزه‌كه‌ت با (32bit) بێت كاریگه‌ری ئه‌و خێراییه‌ی پرۆسێسه‌ر له‌م كاته‌دا له كاتی ئاڵوگۆڕكردنی فایله‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت  چونكه ده‌كرێت له سه‌ر پرۆسێسه‌رێكی (64bit) به‌ئاسانی كار به ویندۆز (32bit) بكه‌یت و هاوكات ئه‌و خێراییه‌ی كه باسم كرد له‌سه‌ره‌وه به بوونی ئه‌و ئامێره یاریده‌ده‌رو پێویستانه ته‌واوی به‌رنامه‌كان دابه‌زێنیت) جگه له‌و به‌رنامانه‌ی كه خۆیان له بنه‌ڕe‌تتدا بۆ (64bit) دروست كراون .

سه‌ره‌ڕای ئه‌وكارانه‌ی باسم كرد پرۆسێسه‌ری (64bit) پاڵپشت و پشتیوانی ته‌واوی یاریه‌كانی كۆمپیوته‌ره و زۆر ده‌ورێكی گرنگ ده‌بینێت له‌به‌گه‌ڕخستنیدا هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ویندۆزه‌كه‌ت (64bit) بێت ئه‌وا هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه دای دابه‌زێنێت ڕاسته‌وخۆ ئه‌گه‌ر (64bit) له ناو پرۆگرام فایلدا ده‌توانیت به ئاسانی بیدۆزیته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر (32bit) بێت ئه‌وا له فۆڵده‌رێكی تردا به‌ناوی (Program Files x86) ده‌توانیت بیبینیت ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌كی باشی ویندۆزی (64bit) كه ده‌توانیت به‌ئاسانی به‌رنامه‌كان بناسیته‌وه كه ئایا ئه‌و به‌رنامه‌ی دات به‌زاندوه (64bit)یان (32bit) ە ، هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌گه‌ڕخستنی ماك ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسێسه‌رانه كار ده‌كات كه  (64bit) ن .

چۆن بزانین پرۆسێسەرەكەمان پاڵپشتی (64bit) دەكات ؟

بێگومان ڕێگا زۆرەو جۆراو جۆریشن بەڵام من لێرەدا بەرنامەیەكم بۆ داناون كە زۆر بەخێرایی و بێ هەلەكردن دەتوانیت تێستی پرۆسێسەرەكت بكەیت و بزانێت ئایا (32bit) یاخود (64bit) .

 

سەرەتا بەرنامەكە لێرەدا دابگرە كە قەبارەكەی تەنها (112 كیلۆ بایتە)

 

پاش دەرهێنانی لە زیپەكەیدا بەم جۆرەیە دەبڵ كلیكی لەسەر بكە ، بەرنامەكە پۆرتەبڵەو پێویست بە دابەزاندن ناكات تەنها دەبڵ كلیكێك كارەكەی بەجێ دەهێنێت

 

 

سەرنج بدە لێرەدا ئەنجامەكەی بەم جۆرە بە من داوە ، ئەم چوار گۆشە سورەی بە دەوری ئەو ژمارە شەست و چوارەدا كێشاومە واتای ئەوە دەگەیەنێت كە مایكرۆپرۆسێسەرەكەت پاڵپشت كراوە بەو تەكنیكە ، خۆ ئەگەر وانەبێت ئەوا لە جیاتی ئەو شەست و چوارە ژمارە سی و دوو بەهەمان رەنگ دەنووسرێت .

 

 

بەو ڕێگای پێشوو بە ئاسانی زانیمان كە مایكرۆپرۆسێسەرەكەمان پاڵپشتی (64bit) دەكات ، ئێستا من دەمەوێت بزانم ئایا ویندۆزەكەم بەهەمان تەكنیك كاردەكات یاخود دەرچوێكی تری لەسەرە ، بۆ ئەم كارە لەسەر (Computer) كلیكی ڕاست دەكەم و دواتر (Properties) هەڵدەبژێرم ، ڕوكارێكم پیشان دەدات كە ئەم بەشەی تێدایە سەرنج بدە لێرەدا من ویندۆزەكەم (64bit)

 

 

تێبینی / ئەم دووكارەی كە لێرەدا باسم كرد بۆ ئەوە بوو هەتا بەكارهێنەر ڕێگایەكی ئاسان بزانێت بۆ زانینی تایبەتمەندی پرۆسێسەرەكەی و هەروەها جۆری سیستەمەكەشی ، لێرەدا باشتر وایە بەكارهێنەر ڕێكخستنێكی هەبێت بۆ ئیشەكەی بۆنمونە ئەگەر پرۆسێسەر توانای شەست و چوار بتی هەبێت و میمۆریەكەشی لە چوار گێگا زیاتر بوو ئەوا باشتر وایە جۆری سیستەمەكەی شەست و چوار بت هەڵبژێرێت چونكە بەڕاستی خێراییەكی جیاواز بەدەست دەهێنێت كە بەراورد بەوەی پیشووی دووهێندەیە .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.