لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » کۆمپیوته‌ر » هاردوێر » پاچکردنی ویندۆزی (32بایت) تاسود له‌ چوار گێگا ڕام وه‌ربگرێت
پاچکردنی ویندۆزی (32بایت) تاسود له‌ چوار گێگا ڕام وه‌ربگرێت
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 30 / 08 / 2012 20:50
 

پاش ئه‌وه‌ی ویندۆزی (64 بایت) هاته‌ کایه‌وه‌ به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر که‌وتنه‌ خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشترین و به‌رزترین هاردوێر دابین بکه‌ن تا سود له‌و خێراییه‌ زۆره‌ی ئه‌م جۆره‌ ویندۆزه‌ وه‌ربگرن ، به‌ڵام دواتر که‌ قه‌باره‌ی ڕام به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش ڕوی له‌زیاد بوون کرد یه‌ک کێشه‌ بۆ به‌کار هێنه‌رانی (32 بایت) دروستبوو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناتوانن سود له‌ قه‌باره‌ی ڕامی (3.5 گێگا) به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ وه‌ربگرن ئه‌وه‌ش هه‌ندێک جار به‌کارهێنه‌رانی ئه‌م جۆره‌ ویندۆزه‌ نائومێد ده‌کات به‌وه‌ی هه‌رچه‌نده‌ ڕامه‌که‌شی به‌رزتر بێت له‌و ڕێژه‌یه‌ به‌ڵام له‌و قه‌باره‌ زیاتر سودی لێوه‌رناگیرێت له‌ (32 بایتدا) .

لێره‌دا باسی جۆرێک له‌ پاچ کردنی ویندۆزی (32 بایت) ده‌که‌م تا بتوانم سود له‌ زۆرترین ڕێژه‌ی ڕامه‌که‌ت وه‌ربگریت ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ش ده‌کات به‌رنامه‌یه‌کی بچوکه‌ که‌ تایبه‌ت به‌م بواره‌ دروستکراوه‌ ، تایبه‌تمه‌نی ئه‌م به‌رنامه‌ ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها له‌سه‌ر ویندۆزی سێفن کارده‌کات و هاوکات تا قه‌باره‌ی چوار گێگا توانای پاچ کردنی هه‌یه‌.

داگرتن : لێره‌وه‌ به‌رنامه‌که‌ داونلۆد بکه‌

ئێستا ئه‌مه‌ وێنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی کۆمپیوته‌ره‌که‌ی منه‌ له‌سه‌ره‌تادا وه‌ک ده‌بینن ڕامه‌که‌م چوار گێگا بایته‌ به‌ڵام ته‌نها (3.5 گێگا) به‌کارهێنراوه‌ سه‌رنج بده‌

 

پاش داونلۆدکردن و ده‌رهێنانی له‌ زیپه‌که‌یدا به‌م جۆره‌ ده‌بێت سه‌رنج بده‌ ده‌بڵ کلیک له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌ بکه‌

 

ئه‌م ڕوکاره‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه‌ ته‌نها کلیک له‌و به‌شه‌ بکه‌ که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ واته‌ (Patch x86 Ramlouk)

 

دواتر ئه‌م نیشانده‌ره‌ ده‌رده‌که‌وێت چاوه‌ڕوانبه‌ تا ته‌واو ده‌بێت

 

کاتێک که‌ ته‌واو بوو به‌م جۆره‌ ئه‌م بۆکسه‌ت پیشان ده‌دات که‌ نیشانه‌ی سه‌ره‌که‌وتنی کاره‌که‌یه‌ دواتر (OK) بکه‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ ڕێستارت ده‌بێت

 

دوای ئه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ڕێستارت بوو ئه‌م ڕوکاره‌ت به‌شێوه‌ی بووت پیشان ده‌دات ئه‌وه‌ش واتایی سه‌رکه‌وتنی کاره‌که‌یه‌و پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئایا ده‌ته‌وێت ئه‌م چالاکردنه‌ بکه‌وێته‌کار یان هه‌روه‌ک پێشوو وابێت ، تۆ دووه‌میان هه‌ڵبژێره‌ وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌، دواتر ئه‌م ڕوکاره‌ چاره ‌ده‌که‌ین

 

ئێستا دوای ئه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان به‌ ته‌واوی که‌وته‌کار لای کاتژمێره‌که‌ ڤێرژنی ویندۆزه‌که‌مان ده‌رکه‌وتوه‌ ئه‌گه‌ر چی هیچ کیشه‌یه‌ک دروست ناکات به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ توانای لابردنی ئه‌م زانیاریه‌شی هه‌یه‌

 

بۆلابردنی ئه‌م زانیاریانه‌ هه‌ر وه‌ک جاری پێشوو به‌رنامه‌که‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ دواتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ ده‌که‌ین که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ واته‌ (Detailed Info)

 

به‌م جۆره‌ بۆکسی سه‌رکه‌وتنی کاره‌که‌مان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت دوای ئه‌وه‌ی (OK) ده‌که‌ین کۆمپیوته‌ره‌که‌مان ڕێستارت ده‌کات

 

پاش که‌وتنه‌وه‌ کاری و کۆمپیوته‌ره‌که‌مان به‌م جۆره‌ ده‌بینین زانیاریه‌کان سڕوانه‌ته‌وه‌

 

ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت به‌ یه‌کجاری له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی بووت ڕایبگرین ده‌بێت ئه‌م کاره‌ بکه‌ین سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر کلیکی ڕاست بکه‌ین و پاشان (Properties) هه‌ڵبژێرین ئه‌م کاره‌ له‌ کۆنترۆڵ پانێڵیشه‌وه‌ هه‌ر ده‌کرێت . پاشان ئه‌م ڕوکاره‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ تۆش له‌ تابی (Advanced) کلیک له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ بکه‌ که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌

 

دواتر له‌م ڕوکاره‌دا ده‌توانیت هه‌ر دانه‌یه‌کیانت بوێت بوته‌که‌ی له‌سه‌ر ڕابگریت دواتر (OK) بکه‌و کاره‌که‌ کۆتایی هات ئیتر دوای هه‌ر ڕێستارتێک بێ کێشه‌ ده‌توانیت داخڵی ویندۆز ببیت

 

پاش ئه‌وه‌ی کاره‌که‌مان کرد به‌م جۆره‌ ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت له‌ تایبه‌تمه‌ندی کۆمپیوته‌ره‌که‌م ڕامه‌که‌ی چوار گێگا بایته‌و ویندۆزه‌که‌شم (32) بایته‌

 

به‌م شێوه‌ توانیمان ئه‌و توانایه‌ بده‌ین به‌ ویندۆزه‌که‌مان ، به‌ڵام لێره‌دا خاڵێکی گرنگ هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر توانای ڕامه‌که‌ت له‌ چوار گێگا زیاتر بوو ئه‌وا باشتره‌ ویندۆزی (64) بایت دابه‌زێنیت و پێویست ناکات ئه‌م کاره‌ بکه‌یت چونکه‌ خێرایی 64 بایت دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م ویندۆزه‌یه‌ که‌ ئێستا ئێمه‌ کاره‌که‌مان له‌سه‌رکرد

بۆچوونه‌كان (2)add
...
لە لایەن ( Fryad , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌ستان خۆش بێت ، به‌هیوای به‌رده‌وام بوونتان.
ئه‌وه‌ی من پێش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ دابه‌زێنم ده‌ی وت 3.49GB usable ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌م جێبه‌جێكرد ئێستا ده‌ڵێت 3.60GB usable .
بۆچی ئه‌وه‌ی من نه‌بووه‌ به‌ 4GB ـه‌ ته‌واوه‌كه‌؟
...
لە لایەن ( به‌ڕێوه‌به‌ر , ) وه‌ نێرراوه‌
واپێده‌چێت ئه‌و ڕامانه‌ی تۆ به‌کاریان ده‌هێنیت له‌ بنه‌ڕتدا توانایی که‌م بووبێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش کاتێک ڕوده‌دات که‌ چه‌ندین جاری له‌سه‌ریه‌ک ئه‌و کۆمپیوته‌ره‌ ڕاسته‌وخۆ کاره‌بای له‌سه‌ر بڕابێت ، یاخود ئه‌و کۆمپیوته‌ره‌ی به‌کاری ده‌هێنیت به‌شێک له‌ توانای ڕام له‌ لایه‌ن گرافیک کارته‌وه‌ به‌کارده‌هێنرێت ، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێکی ئاساییه‌و له‌ پێناو به‌هێز بوونی کارتی شاشه‌که‌دا ئه‌و توانایه‌ی ڕام به‌و جۆره‌ له‌ده‌ست ده‌چێت ، له‌ هه‌ردوو باره‌که‌دا تۆ مادام کاره‌که‌ت کردوه‌ دڵنیابه‌ ئه‌وه‌ دواهه‌مین توانای ڕامه‌که‌ته‌و ناکرێت به‌ هیچ ڕێگایه‌کی تر له‌وه‌ توانای زیاتر بکرێت .
سه‌رکه‌وتوبیت
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.