دەنگە كۆدەكان (Beep) لە كاتی بەگەرخستنی كۆمپیوتەردا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 18 / 09 / 2015 09:21
 

كۆمپیوتەر پێكهاتەیەكی سەربەخۆ نیە بەڵكو بەجیاواز لەگەڵ هەموو ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان پێكهاتەی كۆمپیوتەر پێكهاتەیەك`١ی فرە ئامرازە و هەر یەكەیان بەسەربەخۆ دروست كراون ئەم جۆراو جۆریەش لەكۆمپیوتەردا بووە بە مەرجێك و تەنانەت هیچ كۆمپیوتەرێك نیە تەواوی پێكهاتەكانی یەك كۆمپانیا یاخوود دوان یاخود سیان دروستیان كردبێت بەڵكو زیاد لە 5 كۆمپانیا بەژدار دەبن لە تەنها كۆمپیوتەرێكدا ، بەجۆرێك لە ئێستادا بەشێكی زۆری كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنەری كۆمپیوتەر تەنها كاریان دیزاینكردنی ڕوكاری دەرەوەی كۆمپیوتەرەكانە ئەگەرنا تەواوی پێكهاتەكانی ناوی هەر یەكەو لە لەلایەن كۆمپانیایەكەوە دابین كراوە .

جۆراوجۆری پێكهاتەكان لە كۆمپیوتەردا چەندێك باشەی هەیە هێندەش لایەنی خراپەی هەیە خۆی لە بنەڕەتتدا بۆیە وا جۆراو جۆر كراوە هەتا بەكارهێنەر سەرپشك بكرێت لەكاتی گۆڕینی پارچەیەكی كۆمپیوتەرەكەیدا بە پارچەیەكی تر یاخود بەرزكردنەوەی تایبەتمەندی پارچەیەكی كۆمپیوتەرەكەی ئەم جۆراجۆریەش بە تەواوی كار ئاسانی دەكات بۆ بەكارهێنەر هەتا ئەگەرچی شارەزایەكی تەواویش نەبێت بەڵام هۆكارێكی ئاسان دانراوە بۆگۆڕین و جێ پێ گرتنەوەی پارچە كۆنەكە بە پارچەیەكی نوێ .

كاتێك كۆمپیوتەر بەگەر دەخرێت لەلایەن بایۆسەوە كە سیستەمێكی بچوكە و لە ڕومی كۆمپیوتەردا جێگیركراوە هەڵدەستێت بە تێستكردنی هەمووپارچە ناوەكیەكان و پێش ئەوەی سیستەمی سەرەكی لۆد ببێت ئەم سیستەمە ئامادەكاری دەكات بۆ داگیرساندنی كۆمپیوتەرەكە ، جا ئەگەر لە كاتی ئامادە كاریەكاندا هەر كێشەیەكلەهەر پارچەیەكدا هەبێت و وا لە كۆمپیوتەرەكە بكات دانەوگیسێت ئەوا بایۆس هەڵدەستێت بە ناردنی چەند دەنگە كۆدێك كە وا لە بەكارهژێنەر دەكات تەنها بە بیستنی ژمارەی ئەو دەنگانەی كە دووبارە دەبنەوە سەرچاوەی كێشەكەی بۆ بدۆزرێتەوەو ئاسان بێت بۆی كێشەكەی لە چیدایە ، لە باری ئاساییشدا بە تایبەتی لە كۆمپیوتەری دیسكتیۆپدا كاتێك كۆمپیوتەر دەخرێتە گەڕ تەنها یەك پیپ (beep) یاخود دوو پیپی لەسەر یەك ئاگاداری بەكارهێنەر دەكرێتەوە كە كۆمپیوتەرەكەلەبارێكی ئاساییدایە و كێشەی نیە ، بەڵام لە ئێستاداولە لاپتۆپە نوێیەكاندا خۆكارانە ئەم دەنگە كۆدە لابراوە دەبێت بخرێتەوە گەڕ ئەگەر پێویستی كرد، لە كۆمپیوتەری دیسكتۆپیشدا دەتوانرێت لەكاربخرێت بەڵام خۆكارانە لە كارادایەوكارەكەی خۆی بە باشی بەڕێ دەكات ، خۆ ئەگەر هەر كاریشی نەكرد ئەو دەنگە و كۆمپیوتەرەكەش دانەگیرسا كەوایە كێشەیەك هەیە لەو (Speaker) دا كە قەبارەیەكی بچوكی هەیە و سەرچاوەی بەخشینی ئەودەنگەیە .

سیستەمی دەنگە كۆدەكان لە هەر كۆمپانیایەكی بەرهەم هێنەری مەزەبۆردەوە بۆ كۆمپانیایەكی تر جیاوازە چونكە ئەو كۆمپانیای كە بەرپرسە لە دروستكردنی ڕومی كۆمپیوتەركە هەمان ئەو كۆمپانیایە كە مەزەبۆردەكەش دروست دەكات كەوایە بە ویستی خۆشی ژمارەی ئەو دەنگە كۆدانە یاخود شێوەی سیستەمی بایۆس ڕێكدەخات ، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ژمارەی ئەو كۆمپانیایانە شەش كۆمپانیایە و هەر یەكەشیان بەشێوەیەكی جیاواز ڕوی كاری بایۆسەكەیان ڕازاندوەتەوە بە فرمانە جیاوازەكانی ناوی .

چۆن دەستمان دەگات بە بایۆس ؟

ئەگەر بمانەوێت دەست بەسەر ئەم (Beep) دا بگرین ئەوا دەبێت بگەین بە بایۆس بۆ ئەم مەبەستەش كاتێك كۆمپیوتەر بەگەردەخەین لەسەرەتای داگیرساندنیدا بەخێرایی دێڕێك یان دوو دێڕ دەنوسرێت بە ناوی (Press F2 to enter setup) هەندێك جار ئەو (F2) دەگۆرێت بۆشتێكی تر وەك (F1) یاخود (F3) یاخود (Delete) یاخود (Esc) ئەم كلیلانە كە داوای دەكات دەستی لەسەرە ڕابگریت لەڕیزی ئەو كلیلانەن كە بە (Function key) دەناسرێن لەكیبۆردا ، شەرت نیە بەتەواوی ئەودێڕەش بنووسرێت چونكە هەر شتێك كە هاوشێوەی ئەم دێڕەبێت و پێناسە بێت بۆ گەشتن بە بایۆس كێشەی نیە وكارەكە دەكات لەوانەیە بنووسرێت (Press F2 to enter BIOS) یاخود (F2 to Enter BIOS) ، هەندێكجار هیچ یەك لەم دێرانەش نانوسرێت بە تایبەتی لە بەرهەمەنوێیەكانی كۆمپیوتەردا ئەم ڕوكارە هەر لابراوە هەتا كەمترین كات لەدەست بچێت بۆداگیرساندنی كۆمپیوتەرەكە هەرچۆن بێت (Function key) كارەكەی خۆیان دەكەن و پێویست ناكات چاوەڕێ ی دەركەوتنی ئەم دێڕەش بكەیت هەر دوای دەستدان لە دوگمەی پاوەر راستەوخۆ فشار بخەرە سەر ئەو كلیلانەی كە ئێستا ناوم هێنان بێگومان پاش چەند هەوڵدانێك دەگەیت پێ ی  .

دەنگە كۆدەكان واتای چی دەگەیەنن ؟

دەنگە كۆدەكان ئەگەر لە دانەیەك زیاتر بوو واتای كێشەیەك دەگەیەنێت كەلە یەكێك لە پێكهاتەكانی كۆمپیوتەرەكەدا هەیە كاتێكیش كە چالاك دەبێت و زیاد لەپیپێكمان گوێ لێ دەبێت شاشە بوونی نابێت و هیچ شتێك پیشان نادات ، لەم بارەدا بەكارهێنەر ناتوانێت دەستی بگات بە هیچ سیستەمێك لە كۆمپیوتەرەكەیدا هەربۆیە دەنگە كۆدەكان بەهۆی دووبارە و سێبارە و زیاترەوە وا لە گوێ ی بەكارهێنەر دەگەیەنن كە كۆمپیوتەرەكە ئەو پارچەی كێشەی تێدایە و دەبێت چاك بكرێت و هەر پارچەیەكیش دەنگێكی تایبەت بەخۆی هەیە ئەگەرنا كۆمپیوتەرەكە داناگیرسێت و ناتوانیت هیچ گۆڕانكاریەكی سیستەمی و سۆفتوێری بكەیت چونكە شاشە بوونی نیە و هیچ ڕێگایەكیش نیە جگە لەم ڕێگایە بۆ چاكسازیكردن .

كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنەری مەزەبۆرد و تایبەتمەندی دەنگە كۆدەكانیان :

یەكەم  دەنگە كۆدەكانی (AMI BIOS) :

ئەم كۆمپانیایە بەیەكەم دامەزراوە دادەنرێت كە مەزەبۆردی دروست كرد و جێگای پرۆسێسەری جیاكردەوە ، سەرباری زیادكردنی پۆرتەكانی یو ئێس بی كە هەر لە كارەكانی ئەم كۆمپانیایەن و لە ئێستاشدا بەرهەمەكانی لە بواری پێشخستنی مەزەبۆردا ئێجگار بڵاوە ، بەم دواییەن سیستەمی بایۆسی وەها پێش خستوە كە دەتوانرێت ماوس بەكاربهێنرێت لە ئاراستەكردنی فرمانەكانی دا ، دەنگە كۆدەكان لە سیستەمی (AMI)دا بەم جۆرەیە كە پاش دەركردنی دەنگەكە شاشە بوونی نیە :

 

ژمارەی دەنكە كۆد

كێشەكەی

چارەسەرەكەی

یەك (Beep) ی كورت

ڕامی كۆمپیوتەرەكە كێشەی هەیە بەوەی خۆی خاڵی نەكردوەتەوە

دەرهێنانی بۆ ماوەیەك ودانانەوەی لە جێگای خۆی كێشەكە ناهێڵێت .

دوو (Beep) ی كورت

شۆرتی كارەبایی هەیەلە شوێنێكدا

پشكنینی كەیبڵەكان و لێكردنەوەی هەموو پارچەكان و دانانەوەیان یەك یەك .

سێ (Beep) ی كورت

ڕام كێشەی تێدایە پڕ بووە

شوێنی ڕامەكە بگۆڕە یان ریستارتێك بكە .

چوار (Beep) كورت

كێشەی كاتپێو هەیە و كاتی كۆمپیوتەرەكە تێكچوە

كاتپێوی كۆمپیوتەرەكە چاك بكە ، یاخود ئەو پاتریە بگۆڕە كە بەرپرسە لە وزەپێدان بە پاتریەكە .

پێنج (Beep) ی كورت

پرۆسێسەرەكەی كێشەیەكی تێدایە

هەوڵ بدە لەجێگاكەی خۆی دەریبهێنیت و بیخەیتەوە شوێنەكەی خۆی گەر چاك نەبوو دەبێت بگۆڕرێت .

شەش (Beep) ی كورت

كێشەیەك هەیەلەكیبۆردەكەدا

دڵنیابە كەكیبۆردەكە لە هەمان پۆرت بەسراوە كە بۆی دابین كراوە ،سەرنج لەگەنەرەكەی بدە بزانە كێشەی نیە یاخود چەند دوگمەیەك نەنیشتون بەجارێك .

حەوت (Beep) درێژ

كێشە هەیە لەو هاردوێرانەی بە كۆمپیەتەرەكەوە پەیوەستكراون وەك یو ئێس بی سیدی ڕوم یان هەرشتێكی تر

هەموو ئەو شتانەی پەیوەستكراون بە كۆمپیوتەرەكەوە لێ بەرەوە دانە دانە پەیوەستیان بكە هەتا بزانیت كێشەكە لە كامەیاندایە .

هەشت (Beep) ی درێژ

كێشە هەیە لەمیمۆریە پەیوەستكراوەكان

ئەگەر زیاد لە ڕامێك بەكاردێنیت هەوڵ بدە یەكێكیان لێ بكەیتەوە یان شوێنی ڕامەكان بگۆڕە .

نۆ (Beep) ی درێژ

كێشە هەیە لەڕوم دا

بایۆس كێشەی تێدایە نوێ ی بكەرەوە یاخود بیگەڕێنەرەوە بارە ئاساییەكەی (بۆ كەسانی پسپۆڕ) .

دە (Beep) ی كورت

پاتری سەرەكی كۆمپیوتەرەكە بەسەرچووە

ئەو سەرچاوەی وزەیە بگۆڕە كە بەرپرسە لە ووزەدان بە ڕووم .

یانزە (Beep) ی كورت

كێشە هەیە لەكاش میمۆریدا

هەوڵی خاڵی بوونەوەی كاش بدە و چەند جارێك ریستارت بكە .

یەك(Beep) درێژ و سیانی كورت

كێشە لە ئەو كارتانەدا هەیە كە بەسراون لە سلۆدەكان

دانە دانە كارتەكان لێ بكەوەرو دڵنیابە لە جێگای خۆیان بە باشی جێگیركراون .

یەك (Beep) ی درێژ و هەشتی كورت

كێشە لە كارتی شاشەكەدا هەیە

دەبێت كارتی شاشە بگۆڕیت ئەگەر دەرەكیش بێت ئەوا كارەكە ئاسانترە .

دوو دووی بێزاركەر

كێشەی تەزوو یان گەرمی سەر پرۆسێسەرەكە

دڵنیابەوە كە پرۆسێسەرەكە بە باشی ئیش دەكات و ڤۆڵتیەی تەواوی پێدەگات و فانەكەشی بە باشی ئیش دەكات یان نا


دووەم دەنگە كۆدەكانی (Award Software) :

كۆمپانیای بەرهەم هێنەری جۆرێكی تایبەتە لە سیستەمی بایۆس لە ساڵی 1996 وە لەم بوارەدا كار دەكات و لەساڵی 1997 دا یەكەم دەرچووی لە سیستەمێكی بایۆس بەرهەم هێنا لە ساڵی 1998 بوە بە بەشێك لە كۆمپانیای (Phoenix) ، ئەم جۆرەش لە سیستەمی بایۆس هاوشێوەی (AMI) هەندێك لە دەنگە كۆدەكانی تێدادووبارە دەبێتەوە بەڵامتایبەتمەندی ئەم بایۆسە بەوەجیادەكرێتەوە كە زۆربەی جارەكان بە تێكست كێشەكە ئاماژە پێدەدات ، واتا هەنگاوێك پێشكەوتوو ترە لە بایۆیسەكەی پێشوو لەم ڕوەوە دەنگە كۆدەكانیش بەم شێوەن :

 

ژمارەی دەنكە كۆد

كێشەكەی

چارەسەرەكەی

یەك (Beep) ی درێژ و دوانی كورت

كێشە لەگەیاندنی ڤیدۆدا هەیە

كارتی شاشە بوونی نیە یان هیچ هۆكاری ناردنی ڤیدیۆ کێشەیەکی تێدایە .

یەك (Beep) ی درێژ و سیانی كورت

كێشە لە كارتی شاشەكەدا هەیە

كارتی شاشەكە دەبێت بە باشی ببەسرێت و دڵنیابیت لەوەی جێگای خۆی گرتووە .

بەردەوام (Beep) ت گوێ لێ دەبێت

كێشە لە ڕامەكەدایە

ڕامەكە جێگای خۆی نەگرتوە یاخودسوتاوە .

لەكاتی كاركردندا كۆمپیوتەرەكە دەوەستێت و چەندین دەنگت گوێ لێدەبێت

گەرم بوونی پرۆسێسەرەكە

فانی پرۆسێسەرەكە كێشەی هەیە یاخود ئەو ژینگەیە زۆر گەرمە كە كۆمپیوتەرەكەی تێدا بەكاردێت .

دەنگێگی بەردەوام و نەبڕاوە

بەرز و نزمی لە بڕی تەزووی هاتوو بۆ پرۆسێسەرەكە

لەبایۆسەوە لەسەر فریكوێنسیەكی گونجاو تەزووی پرۆسێسەرەكە جێگیر بكە .

 

سێیەم دەنگە كۆدەكانی (Dell) :

بەرهەمەكانی دێڵ بە هەردوو جۆری دیسكتۆپ و لاپتۆپەوە تایبەتمەندی تایبەت بەخۆیان هەیە و بەشێوەیەكی بڵاو بەرچاو دەكەون لەم وڵاتەی خۆماندا هەربۆیە بەشێوەیەكی گشتی دەنگە كۆدە هەرە باوەكان باس دەكەم و واز لە دور و درێژی كۆدەكان دەهێنم كە بەم جۆرەیە :

 

ژمارەی دەنكە كۆد

كێشەكەی

چارەسەرەكەی

یەك (Beep) كورت

كیشەكە لەخودی بایۆسەكەدایە

بەنوێكردنەوە یاخود گەڕانەوەی بۆ باری ئاسایی چارەسەر دەبێت .

دوو (Beep) كورت

كێشە لە ڕامەكەدایە

ڕام بوونی نیە یان بە تەواوی یان سوتاوە .

سێ (Beep) كورت

كێشە لە مەزەبۆردەكەدایە

شۆرتێك هەیە دەبێت چاكبكرێتەوە .

چوار (Beep) كورت

ڕامەكەت كێشەی هەیە

ڕامەكەت بە تەواوی جێگیر نیە لەسەر سلۆدەكە چاكی بكە .

پێنج (Beep) كورت

پاتری سەرەكی كێشەی هەیە

پاتریەكەت سوتاوە یان ووزەی پێویستی تێدا نەماوە .

شەش (Beep) كورت

كێشە لە كارتی گرافیكدا هەیە

دەبێت كارتە گرافیكیەكە بگۆڕین یان دووبارە جێگیر بكرێتەوە .

حەوت (Beep) كورت

كێشە لە پرۆسێسەرەوكەدایە

دەبێت پرۆسێسەرەكە بگۆڕێت یاخود دووبارە جێگیربكرێتەوە .

 

چوارەم دەنگە كۆدەكانی (IBM) :

كۆمپانیای (IBM) كە ناسراوترین كۆمپانیای بەرهەم هێنانی كۆمپیوتەری كەسیە بە شێوەیەكی گشتی ئەو بایۆسەی تێییدا جێگیركراوە چەند گۆڕانكاریەكی بەسەردا هێنراوە ، بەڵام لێرەدا بەشێوەیەكی گشتی بایەخ بە شێوە ئاساییەكەی دەدەین كە بەم جۆرەیە :

 

ژمارەی دەنكە كۆد

كێشەكەی

چارەسەرەكەی

یەك (Beep)ی كورت

كێشە لە گرافیكدا هەیە

كێشەكە گرافیكیە و دەبێت كارتی شاشەكەی یان پۆرتەكەی چاك بكرێت .

(Beep)یێكی بەردەوام

شۆرتێك بوونی هەیە یان وزەی پێویست نیە

دەبێت هەموو پارچەكان لەیەك بكرێتەوەو تێست بكرێت  .

(Beep)ی كورت و بەردەوام

شۆرتێك بوونی هەیە یان وزەی پێویست نیە

هاوشێوەی پێشوو دەبێت هەموو پارچەكان لەیەك بكرێتەوەو تێست بكرێتەوە دووبارە   .

یەك (Beep)ی درێژ و یەكێكی كورت

كێشە لە مەزەبۆردەكەدا هەیە

پشكنینێكی ورد بۆ مەزەبۆرد بكرێت لەوەی كە هیچ زەبرێكی بەرنەكەوتبێت .

یەك (Beep)ی درێژ و دووانی كورت

كێشە لە ڤیدیۆكارتەكەدا یاخود گەیەنەرەەیدا هەیە

كارتی شاشەكەی شۆرتی تێدایە دەبێت بگۆڕێت یان چاكی بكەیت یان شۆرتی گەیەنەرەكەی چاك بكرێت .

یەك (Beep)ی درێژ و سیانی كورت

كێشە لە كارتی گرافیكدا هەیە

دەبێت كارتە گرافیكیەكە بگۆڕین یان دووبارە جێگیر بكرێتەوە .

سێ (Beep)ی درێژ

كێشە لە كیبۆردەكەدا هەیە

دەبێت كیبۆردەكە تێست بكرێت یاخود دڵنیا بیتەوە لە پۆرتەكەی كە پێوەی پەیوەستكراوە .

 

پێنجەم دەنگە كۆدەكانی (Mac computers) :

كۆمپانیای ئەپلیش هاوشێوەی كۆمپانیاكانی تر خاوەنی مەزەبۆرد و سیستەمێكی هاوشێوە بایۆسی تایبەت بەخۆیەتی لە كۆمپیوتەری ماكدا و لە كاتی داگیرساندنی ماكدا چەند دەنگێك دەگەیەنێتە گوێ ی بەكارهێنەر و كە هەر یەكەیان پێناسەیە بۆ كێشەیەك یان ئاگاداركردنەوەیەك وەك :

 

ژمارەی دەنكە كۆد

كێشەكەی

چارەسەرەكەی

چەند دەنگێكی سەیر

كێشە لە بۆردی سەرەكیدا هەیە

شۆرتی ناوەكیە كە بازنبە كارەباییەكانیداو دەبێت بەكارهێنەر بەخێرایی پاتریەكەی دەربهێنیت لە ووزە دایببڕێت .

سێ دەنگی لەسەر یەك كە پێنچ چركە جارێك گوێت لێ ی دەبێت

كێشە لە ڕامەكەیدا

ڕام ناتوانێت بە تەواوی داتاكان بگوازێتەوە لە نێوان هارد دیسك و كاشدا باشترە ریستارتێك بكرێت یان ڕان خاڵی بكرێتەوە .

سێ (Beep) ی كورت و سیانی درێژ

كێشەكە لە (EFI ROM)

ئەمەلە دەستی ئێمەدا نیە و ماك خۆی ئەم بارەی هەیە و دەبێت بەهۆی دی ڤی دیەوە بێت یان هەرشتێكی تر ریستۆر بكرێتەوە .

تەنها یەك (Beep) و شاشە نیە

كێشەی گرافیكی كارتە

دەبێت كارتی شاشەكە بپشكنرێت .

 

شەشەم دەنگە كۆدەكانی (Phoenix) :

ئەم بایۆسە ناسراوترین سیستەمە كە زۆرترین ئەو بەرهەمانەی دەگات بە دەستی ئێمە ئەم بایۆسەیان لەسەر جێگیر كراوە سیستەمەكە بە تەواوی پشت بە كیبۆرد دەبەستێت بۆ كاردكردن تێیدا و بە هیچ جۆرێك ماوس تێیدا بەكار نایەت سەرباری ئەوەی كە هەموو كێشەكان بە دەنگە كۆدی جیاوز دەردەكات و هیچ كێشەیەك نیە كە دەنگە كۆدێكی تایبەتی بۆ دانەنابێت واتا لەم ڕوەوە ئێجگار دەوڵەمەندە بەڵام كێشە گەورەكە ئەوەیە بەهۆی زۆری ژمارەی دەنگە كۆدەكاتەوە كەس ناتوانێت كێشەكان بە تەواوی دەست نیشان بكات ناچار بەكارهێنەر دەبێت پەنا بباتە بەر ڕێبەرێك هەتا هەموو كۆدەكان بناسێتەوە چونكەبەشێكی زۆر لە كۆدەكانی تەنها نیشانەی سەلامەتیە و هیچ كێشەیەك بوونی نیە  ، لێرەدا هەوڵ دەدەم كە چەند كۆدێكی دیار لەم تەكنیكە دەست نیشان بكەم

 

ژمارەی دەنكە كۆد

كێشەكەی

چارەسەرەكەی

یەك (Beep) ی كورت كە هەر دووبارەدەبێتەوە

كێشە لە ڕامەكەدایە

دڵنیابە لە جێگیركردنی ڕامەكە لە شوێنی خۆی .

چوار (Beep) كە بۆشاییەكهەیە و دواتر دەست پێدەكاتەوە

كێشە لە پرۆسێسەرەكە (CPU) دایە

یان پرۆسێسەرەكە بە تەواوی جێگیر نەكراوە یاخود لە كاركەوتووە و دەبێت بگۆڕێت .

هەرچی بە دوو (Beep) دەست پێبكات

كێشە لە بیرەوەریە ڕوومدایە لە بتی سفرەوە تا پانزە .

بەخاڵی كردنەوە یان هێنانەوە بۆ باری ئاسایی یان گۆڕینی ئەو IC چاك دەكرێت .

یەك (Beep) ی درێژ و دووانی كورت

شۆرت لە مەزەبۆردەكەدایە

بەگۆڕینی مەزەبۆردەكە یاخود پشكنینی وردی ئەلیكترۆنی چارەسەرە دەكرێت .

سێ سێ (Beep) دواتر چوار

كێشە لە گرافیك كارتدایە

دەبێت گرافیك كارتەكە بگۆڕیت

سێ دوو چوار (Beep)

كێشە لە كیبۆردەكەدا یان پۆرتەكەیدا هەیە

دەبێت كیبۆردەكە بگٶڕین یان ئەو شۆرتە چارە بكەین كە لەپۆرتەكەدا هەیە .

چوار چوار سێ

كێشەلە (Serial port ) دایە

هەرشتێك بەم پۆرتەوە پەیوەستكراوە دایببڕە ویاخود تێستێكی پۆرتەكە بكە .

سەرچاوەکان :

http://en.community.dell.com/support-forums/desktop/w/desktop/3624.beep-codes-and-psa-diagnostic-chart

http://www.bioscentral.com/beepcodes/phoenixbeep.htm

https://support.apple.com/en-us/HT202768

http://www.computerhope.com/beep.htm

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.