بایۆس چیە ؟ لە کوێدایە ؟ پێکهاتەکەی چیە ؟ چ کارێك بەڕێ دەکات؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 16 / 01 / 2015 21:55
 

بایۆس (BIOS) كورتكراوه‌ی (Basic input/output system) كه‌ به‌واتای بناغه‌ی سیسته‌می داغڵكردن و ده‌ركردن دێت ، بایۆس به‌رنامه‌یه‌كی بووتكراوه‌ جێگیركراوه‌ له‌ لە چیپیكدا بە ناوی (ROM) وه‌ ، بایۆس له‌سه‌رتای به‌گه‌ڕخستنی كۆمپیوته‌ردا تێستێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو هاردوێره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه‌ی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و پێش لۆدبوونی سیسته‌م له‌ هارده‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌ كۆدێك له‌ دروستی كاری پارچه‌و پێكهاته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ و ڕاپۆرتێكی ورد له‌ ڕوێكی ڕه‌شدا به‌ تێكست پیشان ده‌دات .

وە (ROM) ڕومیش بیره‌وه‌ریه‌كی بچوكه‌و توانای جێگیركردنی داتای كه‌مه‌ كه‌ لەهەندێك جۆریدا ده‌گاته‌ (64) كیلۆبایت لەهەندێكی تریاندا زیاتر یان كەمترە بە پی ی ئەو كۆمپانیایی چیپەكەی بەرهەم هێناوە قەبارەكەی دەگۆڕێت ، به‌ڵام له‌م به‌شه‌ كه‌مه‌دا بووته‌ پرۆگرامێك جێگیركراوه‌ كه‌ ناونراوه‌ به‌ (بایۆس) كە كوركراوەیەكە بۆ (Basic Input Output System) و چه‌ندین فرمانی جیاوازی تێدا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت گرنگترینیان ئه‌وه‌یه‌ كاتێك كه‌ سیسته‌مێك یاخود هه‌ر هاردیكش له‌ ئارادانه‌بێت ئه‌وا له‌ ڕێگای بایۆسه‌وه‌ ده‌توانرێت فرمان ئاراسته‌ی به‌شێكی دیاریكراوی بۆ نمونه‌ وه‌ك (هاردێكی ده‌ره‌كی یان سیدی یان فلاشێك ... هتد) بكه‌یت كه‌ ببێته‌ یه‌كه‌م به‌ش كه‌ سیسته‌می لێوه‌ لۆد ببێت ، مێژوی به‌رهه‌م هێنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی (1976) كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای (IBM) وه‌ له‌سه‌ر (PC) زیادكرا.

له‌ سه‌ره‌تایی به‌رهه‌م هێنانیدا بایۆس له‌ كۆمپیوته‌ردا فرمانی زۆر بوو به‌ تایبه‌تی له‌و ساڵانه‌ی كه‌ سیسته‌مه‌ جیاوازه‌كان له‌سه‌ره‌تای دروستكردنیدا بوون ده‌بوایه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م به‌شه‌وه‌ كه‌ ناو ده‌برێت به‌ بایۆس دابه‌زێنرایه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌رچی له‌ ئێستاشدا هه‌ر به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین پیداویستیه‌كانی كۆمپیوته‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێت به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌ ته‌واوی فرمانه‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌ و وه‌ك یاریده‌ده‌رێك بۆ ڕێك خستنی هاردوێره‌كان سه‌ره‌تایه‌ك بۆ لۆد بوونی سیسته‌م كاره‌كه‌ی گۆڕاوه‌ ، ئه‌م كاره‌ش به‌ یارمه‌تی بووت پرۆگرامێكه‌ .

ئه‌و بووت پرۆگرامه‌ی كه‌ له‌ ڕومدا جێگیركراوه‌ كه‌ مه‌به‌ستم بایۆسه‌ به‌ هیچ جۆرێك شیاوی گۆڕانكاری نیه‌و ناتوانرێت داتای نوێ ی بۆ زیاد بكرێت یان لێی كه‌م بكرێته‌وه‌ ، به‌ جۆرێك داڕێژراوه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ فرمانه‌كه‌یدا ڕونادات ئه‌گه‌رچی چه‌ندین ساڵیش بێت ‌له‌ كاردابێت ، هه‌ر ئه‌م سیفه‌ته‌ش گرنگترین جیاكه‌ره‌وه‌ی (ڕوم) ه‌ له‌هه‌ر ڕه‌قه‌كاڵایه‌كی تری كۆمپیوته‌ر.

• پێك هاته‌ی بایۆس چیه‌ ؟

بایۆس له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت :

یه‌كه‌م : بایۆس وه‌ك پرۆگرامۆكه‌یه‌كی بچوك له‌ ڕومدا پارێزراوه‌ به‌م پێیه‌ (ROM) وه‌ك داتا پارێزه‌رێك كارده‌كات به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی و بایۆسی تێدا جێگیركراوه‌ ، به‌هیچ جۆرێك پرۆگرامۆكه‌ شێوە سیستەمەكەی پێكهاته‌ی بایۆس شیاوی گۆڕانكاریكردن نیه‌ ، ته‌نها له‌ چه‌ند بارێكی تایبه‌تدا نه‌بێت كه‌ ده‌كرێت نوێ بكرێته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ ئێستادا پاش پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا بایۆس جۆرێكی نوێ ی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه‌ ده‌كرێت پرۆگرام ڕێژبكرێته‌وه‌ به‌ ویستی به‌كارهێنه‌ر ، ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ش له‌ ئێستادا له‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌ك له‌ مه‌زه‌بۆرده‌ نوێیه‌كان جێگیر ده‌كرێت .

دووه‌م : به‌شی دووه‌م كه‌ بایۆسی پێكهێناوه‌ ئه‌و پرۆگرامه‌ شێوە سیستەمەیە كه‌ له‌ ڕومه‌كه‌دا جێگیركراوه‌ كۆمه‌ڵێك فرمانی تێدا به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ئه‌وفرمانانه‌ به‌ ویستی خۆی ڕێك بخات و دواتریش ده‌توانێت له‌ گۆڕانكاریه‌كه‌ش په‌شیمان بێته‌وه ، ته‌نانه‌ت ده‌كرێت هه‌ر گۆڕانكاریه‌كت له‌ بایۆسدا كردبێت به‌ هۆی ته‌نها فرمانێكه‌وه‌ بیگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ باره‌ سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی ، ئه‌و كارانه‌شی كه‌ له‌ بایۆسدا ده‌كرێت به‌ هۆی وزه‌ی پاتریه‌كی (سێ ڤۆڵتی) وه‌ كه‌ له‌ نزیك ڕومه‌وه‌ جێگیركراوه‌ ده‌پارێزرێت و به‌ هه‌میشه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی وزه‌ی لێ ده‌بڕین یاخود دووباره‌ كاری ڕێك خستنه‌وه‌ بۆ بایۆس به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین .

ئەم پاتریە سێ ڤۆڵتیەش کە لەسەر هەموو مەزەبۆردێك هەیە و جگە لە پاراستنی گۆڕانكاریەكانی بایۆس پاراستنی مێژوو و كاتی كۆمپیوتەرەكەشی لە ئەستۆدایە ، له‌ نزیك پاتری سه‌ر مه‌زه‌بۆرده‌كه‌ش جه‌مپه‌رێك  هه‌یه‌ كه‌ كاری سفر كردنه‌وه‌ی بایۆسی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ ، ئه‌م كاره‌ش له‌ هه‌ندێك باردا گرنگی تایبه‌تی هه‌یه‌ چونكه‌ به‌ له‌ بیركردنی پاسۆردی بایۆس ناتوانرێت كاری بووتین له‌بایۆسه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت هه‌ر بۆیه‌ به‌ گۆڕینی شوێنی ئه‌م جه‌مپه‌ره‌ وزه‌ی نێرراو بۆ بایۆس خاڵی ده‌بێته‌وه‌و بایۆس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ باری سه‌ره‌تایی .

ئه‌و پرۆگرامۆكه‌ شێوە سیستەمەش كه‌ له‌ به‌شی یه‌كه‌ی پێك هاته‌ی بایۆسدا باسم كرد بریتییه‌ له‌ ڕوكارێكی‌ شین كه‌ له‌سه‌ره‌تای داگیرساندنی كۆمپیوته‌ردا ده‌توانین له‌ ڕێگای یه‌كێك له‌ كلیله‌كانی كیبۆرده‌وه‌ وه‌ك (Delete یان F2 یان F11) بیبینین ده‌ستمان پێ ی بگات و گۆڕانكاری پێویستی تێدا بكه‌ین ، به‌گشتی بایۆس به‌رنامه‌یه‌كی بچوكه‌و له‌ (ڕوم) دا خه‌زن كراوه‌ كه‌ پارچه‌یه‌كی ‌سه‌ر مه‌زه‌بۆرده‌ .

• كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی بایۆس لێره‌دا له‌چه‌ند خاڵێكدا كورتی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌م جۆره‌یه‌ :

1- بایۆس له‌ سه‌ره‌تایی داگیرساندنی كۆمپیوته‌ردا تێستی پارچه‌ و پێك هێنه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆكان و لكێنراوه‌كانی كۆمپیوته‌ر ده‌كات و له‌ باشی و خراپی پێك هاته‌كان ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌ كۆدێك ، هه‌ندێك جار ئه‌م ده‌نگه‌ كۆده‌ ده‌بێته‌ ڕێ نیشانده‌رێكی باش بۆ دیاریكردنی كێشه‌ی هاردوێری مه‌به‌ست چونكه‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن بایۆسه‌وه‌ ‌ ده‌نگه‌ كۆدێكی جیاواز ده‌بیستین ، كه‌ ناو ده‌برێت به‌ پیپ (beep) ، نه‌ پێ ی ژماره‌ پیپه‌كان كێشه‌كان ده‌دۆزتێته‌وه‌ بۆ نمونه‌ پیپێك نیشانه‌ی بێ كێشه‌ییه‌ ، به‌ڵام سێ پیپ كێشه‌ له‌ ڕامدایه‌.

2- كاتژمێر و ڕێكه‌وتی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ چالاك ده‌كات ڕێ له‌ پێش و دوا كه‌وتنی ده‌گرێت ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش كۆمپیوته‌ره‌كه‌ دانه‌گیرسێنین به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌و وزه‌وه‌ كه‌ له‌پاتری سه‌ر مه‌زه‌بۆرده‌كه‌وه‌ ده‌یگاتێ به‌ چالاكی ده‌یهێڵیته‌وه‌و نایه‌لێت هیچ گرفتێكی بۆ دروست ببێت .

3- هه‌ر له‌ ڕێگای بایۆسه‌وه‌ ده‌كرێت پارچه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌ كاربخرێت و به‌گه‌ڕ بخرێته‌وه‌ بۆ نمونه‌ وه‌ك كیبۆرد یان ماوس یان ئه‌وبه‌شانه‌ی كه‌ به‌ (USB) بۆ كۆمپیوته‌ر زیاد ده‌كرێت .

4- له‌ رێگای بایۆسه‌وه‌ ده‌توانین به‌ هه‌میشه‌یی فرمان ئاراسته‌ی به‌شێكی تایبه‌تی وه‌ك (Hard یان CD&DVD یان فلاشێكی ده‌ره‌كی  یان هه‌ر پارچه‌یه‌كی ستۆره‌یج (Storage) ) بكه‌ین تا سیسته‌می لێوه‌ لۆد ببێت .

5- ده‌كرێت له‌ رێگای بایۆسه‌وه‌ وشه‌ی تێپه‌ڕبوون بۆ بایۆس دابنرێت و ئه‌م وشه‌یه‌ش به‌ هه‌میشه‌یی ده‌پارێزرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر جگه‌ له‌ به‌كارهێنه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ نه‌توانێت گۆڕانكاری له‌ فرمانه‌كانی بایۆسدا بكات .

6- پیشاندان و له‌كارخستن و فرمان پێدان به‌ هه‌ندێك له‌و پارچانه‌ی كه‌ بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ زیادكراون به‌تایبه‌تی (Graphics Card) و (RAM) و قه‌باره‌ی گرافیك كارته‌كه‌ و ماركه‌كه‌ی كه‌ له‌یه‌كه‌م باری تێستكردندا له‌ ڕوێكی ڕه‌شدا دوا به‌دوای یه‌ك پیشانیان ده‌دات سه‌ر باری هه‌موو پارچه‌ جیاوازه‌كانی داتا ستۆره‌یچ (Data storage) .

بۆچوونه‌كان (4)add
...
لە لایەن ( عمر , ) وه‌ نێرراوه‌
سووپاس ئەزیزم
...
لە لایەن ( عمر , ) وه‌ نێرراوه‌
تکایە وشەی pipe بە beep بگۆڕە...
بەڕاستی هەموو بابەتەکانت جوان و بەسوودن.
بەردەوامبە.
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
دەستی تۆآ خۆش بێت کاك عمر گیان ، سوپاس بۆ پێشنیارەکەت دەستت خۆش بێت گۆڕیم .
...
لە لایەن ( Twana sabah , ) وه‌ نێرراوه‌
dasttan xosh bet bahiwai bardawam bun
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.