پاوەرسپلای چیە ؟ بۆچی بەکاردێت ؟ لەکۆمپیوتەردا چ سودێکی هەیە ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 27 / 11 / 2014 01:00
 

(Power Supply Unit) : پاوەر سپلای بەشێكی سەرەكیە لە كۆمپیوتەری كەسیداو بێ ئەم بەشە كۆمپیوتەری دیسكتۆپ بەگەڕ ناخرێت چونكە تاكە سەرچاوەی وزەیە بۆ كۆمپیوتەرەكەو لە ڕێگای ئەم بەشەوە كە وەك دەزگایەكی زیرەك كار لەسەر بەرز ونزم كردن و دابەشكردنی ڤۆڵتەیە دەكات بە توانای جیاواز ، هاوكات بڕی ڤۆڵتەی بەرز ناهێڵێت تێپەڕببێت و هاردوێرەكان توشی زیان ببن لەم روەوە وەك پارێزەرێكیش دەور دەبینێت ، لە لاپتۆپدا ئەم بەشە بە شێوەیەكی تر هەیەو تەواو جیاوازە چونكە هیىچ پارچەیەكی میكانیكی تێدا نیەو لە دەرەوەی لاپتۆپەكەدایە و بەهەمیشەیی بەكارناهێنرێت بەهۆی بوونی سەرچاوەی وزەوە كە لە پاتریەوە بنیات نراوە بۆی .

پێش هەموو شتێك دەبێت بەكارهێنەر ئەو ڕاستیەی لا ڕون بێت كە كۆمپیوتەر ئامێرێكی تەواو ئەلیكترۆنی نیە بەڵام بەشێوەیەكی گشتی كارەكانی بە سیستەمێكی دیجیتاڵی بەڕێ دەكرێت كەلە بۆردە ئەلیكترۆنیەكاندا بە كرداری لۆچیكیدا تێپەڕ دەبێت و وزەی جێگیر بە توانای جیاواز مەرجی سەرەكی ئیش كردنی تەواوی بەشە ئەلیكترۆنیەكانە بەشێك لە پێك هاتەی پارچەكانی كۆمپیوتەر تا ئێستا تەواو نەبوون بە ئەلیكترۆنی و میكانیكین هەربۆیە بۆ ئەم بەشانەش وا پێویست دەكات پاوەرسپلای ڤۆڵتیەی تایبەتیان بۆ تەرخان بكات ، كەوایە لەم زانیاریانەوە بۆمان ڕوندەبێتەوە كە دەزگای پاوەر لە كۆمپیوتەردا چەندین جۆر لە ڤۆڵتیە بەرهەم دەهێنێت و دابەشی دەكات بەسەر بەشە پێویستەكاندا لەكاتێكدا ئەو (ڤۆڵتیەی AC) وەردەگرێت پێ لە نێوان (220 تا 240) ڤۆڵتدا و بە توانای (4 ئەمپێر) كە فریكوێنسیەكەشی لە نێوان (50) تا  (60) ئەمەش بریتیە لەو وزە ئاساییەی كە دێتە ماڵەكانمانەوە لە كوردستاندا .

تێبینی : سەرچاوەی وزە لە عێراقدا بەم جۆرەیە بۆیە واباسم کرد ئەگەرنا لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و بەشێك لە وڵاتەكانی ئاسیاو ئەمریكادا سەرچاوەی وزە بە (115) ڤۆڵت و بەتوانای (8) ئەمپێر دابەش دەكرێت ، زۆربەی ئەو پاوەر سپلایانەش كە دەگەن بەخۆمان بەهەردوو سیستەمەكە كاردەكەن و لەبەشی دواوەی پاوەرسپلایەكەدا بە ڕێنجێكی میكانیكی دەتوانین بیگۆڕین بەڵام لێرەدا نابێت ئەو كارە بكرێت ئەگەرنا دەبێتەهۆی سوتان و لەکارکەوتنی.

پاوەرسپلای چەندین وایەری ڕەنگاو ڕەنگی لێوە دەرچووە كۆمەڵێكیان شێوە گورزەیە كە ڕاستەوخۆ لەسەر مەزەبۆرد جێگیر دەكرێت و پێك دێت لە (24) وایەر و هەندێكیان دووبارەن و چەند ڕەنگێكی تایبەتیشی تێدایە كە جگە لەم گورزەیە لە هیچ یەك لە دەرچەركانی ترەوەكە لێ ی دەردەچن دووبارە نابێتەوە بۆچی ؟ لێرەدا بەتەواوی ڕونی دەكەمەوە

لە ڕاستیدا پاوەر سپلای بەگشتی بە سیستەمی (ATX) بنیات نراوە بە دوو جۆر جۆری یەكەم گورزە وایەری سەر مەزەبۆردەكەی لە (20-pin) پێك دێت كەلە مەزەبۆردە كۆنەكاندا بەكاردەبرا بەڵام ئێستا هەموو بەرهەمەكانی ئەم سیستەمە گورزە وایەری بنەڕەتی مەزەبۆرد لە (24-pin) پێك دێت و چوار (pin) كۆتایی بزۆكە واتا دەتوانرێت لە گورزەی وایەرەكان داببڕێت و بەكارنەهێنرێت ئەم كارەش لە پێناو ئەوەدایە تا بتوانرێت پاوەرسپالی نوێ بەكاربهێنرێت بۆ مەزەبۆردە كۆنەكان ، سەرباری ئەو گورزە وایەرەی سەر مەزەبۆرد چەندین وایەری تری بەچواری لێوە دەرچوەو بڵاو دەكرێتەوە بەسەر بەشە جیاوازەكانی كۆمپیوتەردا بەڵام لە هەموویان گرنگ تر ئەو گورزە وایەرەیە كە لە (24-pin) پێك هاتووە چەندین ڕەنگی تێدایەو و هەر ڕەنگێكیش بۆ ئیشێك بنیات نراوە یاخود ڤۆڵتیەیەكی تایبەتی پێدا دەگوازرێتەوە بەم جۆرەیە :

ڕەنگی ڕەش : ژمارەی تاڵەكانی ئەم ڕەنگە بەنزیكەیی (8) وایەرەو هەموویان بە (سارد) ناویان دەبرێت واتا هیچ ڤۆڵتەیەكیان پێدا ناگوازرێتەوە واتا هێڵی زەمینی (Ground) ئەم هێڵە هاوشانی ڕەنگێكی تر بۆ دروستكردنی جیاوازی ڤۆڵتیە لەسەر بەرگری تەرخانكراون

ڕەنگی سور : پێنج وایەرمان لەم ڕەنگە هەیە و ئەو وایەرەی ئەم ڕەنگەی هەبێت ئەوا ڤۆڵتیەی بەشێكی لۆجیكی دابین دەكات كە (+5 V) چونكە تەواوی گەیتەكان بە سێ تا پێنج ڤۆڵت ئیش دەكەن و لەو ڤۆڵتیە زیاتر توشی كێشەی دەكات و كەمتریش بێت وەك پێویست ئیش ناكات .

ڕەنگی زەرد : ئەو وایەرەی ئەم ڕەنگەی هەبێت بە دڵنیاییەوە بوارێكی میكانیكی بەگەڕدەخات وەك ئەو بزوێنەرەی لە ناو هارد دیسكدایە یان ئەو بزوێنەرەی كە لە سیدی و دیڤی دی ڕومدا هەیە پەپكەكە دەسوڕێنێتەوە .

ڕەنگی سەوز : ئەو وایەرەی ئەم ڕەنگەی هەیە تەنها یەك دانەیەو دوبارە نابێتەوە چونكە لەگەڵ یەكێك لە وایەرە ڕەنگ ڕەشەكاندا بۆ بەگەرخستنی پاوەر سپلایەكە بەكاردێت .

ڕەنگی ڕەساسی : تەنها یەك وایەر ئەم ڕەنگەی هەیەو بەرپرسیارە لە لەكارخستنی سەرچاوەی وزەكە كاتێك لە پاوەرەوە داخڵی بەشەكان بووە ، لەكاتێدا كە كێشەیەك ڕویدابێت لەیەكیك لە (Short Circuit)داو بوبێتە هۆی مەترسی بۆ بەشە ئەلیكترۆنیەكان ، بەشێكی چالاكەو زۆربەی جار ئەم وایەرە كۆمپیوتەرەكە لە لێواری سوتان و لەكاركەوتن دەگێڕێتەوە .

ڕەنگی مۆر : ئەم وایەرەش تەنها یەك دانە هەیە لە گورزەكەی سەر مەزەبۆردا و كارەكەی ئەوەیە كاتێك كۆمپیوتەر بۆماوەیەك بەجێ دەهێڵیت و هیچ كارێكی لەسەرناكرێت لەڕێگای ئەم وایەرەوە كۆمپیوتەرەكە دەخاتە حاڵەتێكی پشوەوە (Standby) هەركاتێكیش بەكارهێنەری كۆمپیوتەرەكە ماوسەكەی جوڵان یان هەر دوگمەیەكی سەر كیبۆردەكەی دابگرێت ڕاستەوخۆ كۆمپیوتەرەكە بەئاگا دێتەوە دەچێتەوە باری ئاسایی ئەم كارەش ئەم وایەرە ڕێكی دەخات كە (5 ڤۆڵت) دەگوازێتەوە .

ڕەنگی قاوەیی : چوار وایەر لەم ڕەنگەمان هەیە و دەوری ئاگاداركەرەوەیەك دەبینێت چونكە كاتێك كۆمپیوتەر پەیوەست دەبێت بە تۆڕێكەوە یان لەگەڵ ئامێرێكی تردا پەیوەست دەبێت ئەم وایەرە كە (3.3 ڤۆڵت) وزە دەنێرێت بە دەنگێك یان بەكردارێك لە دیسكتۆپی كۆمپیوتەرەكەوە بەكارهێنەرەكە ئاگادار دەكاتەوە .

ڕەنگی پرترقاڵی : چوار وایەر لە گورزەکەی سەر مەزەبۆردا هەن و بەتوانی (3.3 ڤۆڵت) وزە دەگوازنەوە بە ئەمپێریەی بەرز.

ڕەنگی شین و ڕەنگی سپی هەردوكیان ڤۆڵتیەی سالب دابین دەكەن بە توانای جیاواز شین (12-) ڤۆڵت و سپیش (5-) ڤۆڵت ، ئەم دوو وایەرە ئەمپێریەكەیان نزمە بە بەراورد بە ڕەنگەكانی تر .

یەكێك لە وایەرە دەرچوەكانی پاوەر سپلای كە لای هەموو كەسێك ناسراوە ناوی (Molex) ئەم وایەرە بۆیە وا ناونراوە چونكە لەلایەن ئەو كۆمپانیاوە دروست كراوە بۆ یەكەم جار ، گەیەنەرەكە پێك دێت لە چوار وایەر كە یەكێكیان ڕەنگی زەردە واتا دوانزە ڤۆڵتی ئەمپێریەی بەرز پێدا دەگوازرێتەوە ، دیارە ئەم وایەرە بۆ بزوێنەرە میكانیكیەكان دەگوازرێتەوە چونكە تەنها ئەم ڤۆڵتیە بەرزە لە كۆمپیوتەردا بۆ ئەو مەبەستە بەكاردێت ، یەكێكی تریان سورە پێنچ ڤۆڵتی پێدا دەگوازرێتەوە ئەم وایەرەش بە دڵنیاییەوە بۆ بەگەڕخستنی بەشێكی ئەلیكتۆنی بەكاردێت و دوو وایەرەكەی تر ڕەشن كە گراوندی ئەم دوو وایەرەی ترن .

لە ساڵی 2003 كاتێك تەكنیكی (SATA) هاتە كایەوە وردە وردە پشت لە كۆنتێنەرە ستاندارەدەكرا كە لەساڵی 1986 وە بەكاردەهێنرا ئێستا زۆربەی ئەو پارچە ئەلیكترۆنیانەی كە تەكنیكی Parallel Attachment) ) ی بەكاردەهێنا گۆراون بۆ (SATA) چونكە تایبەت مەندی زیاترە زۆر خێراترە بە بەراورد بە ئەوەی پێشوو هەربۆیە كاتێك ئەم تەكنیكە بەگەڕخرا وا پێویست دەكرا وایەری پاوەرەكەش بگۆرێت ناچار وایەری پاوەری شێوە ساتاش هاتە كایەوە كە هەمان كاری پاوەری (Molex) بەڕێ دەكات و تەنها جیاوازی لە كۆتایی وایەرەكەدا هەیە كە دابەش كراوە بەسەر چەندین یەكەی وردا كە لە جۆرە ستاندارەدەكەدا تەنها چوار گەیەنەر بوو .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.