كۆمپیوتەر چیە ؟ لەچی پێك دێت ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی شەممە ، 22 / 11 / 2014 14:42
 

کۆمپیوتەر ئامێرێكی تەواو ئەلیكترۆنی ئاڵۆزە و ئامرازێكە بۆ لێك دانەوەو جێبەجێكردنی فرمانە دیجیتاڵیە جۆر بەجۆرەكان كە لە ڕێگای ئینپوت درایڤێكەوە داغڵی دەكرێت وەك ( ماوس و كیبۆرد ...هتد ) و بەهۆی هەندێك كاری لۆجیكیەوە گۆڕانی لۆجیكی بەسەردا دێت و لە یەكێك لە دیڤایس ئاوت پوتەوە ئەنجامەكەی دەبینرێت وەك (مۆنیتەر یان پرێنتەر .. هتد ) تەکنیکی کارکردنی کۆمپیوتەر تەکنیکێکی ورد و درشتە بەجۆرێك کۆمەڵێک هاردوێر پێکەوە فرمانێك بەجێ دەهێنن کەلە ڕێگای یەکێك لە بەرنامەکانەوە فرمانەکەیان ئاراستە دەکرێت ، وە هەندێک لە پارچەکانی میکانیکین و بەهۆی وزەیەکی جێگیرەوە لەکاردان و ناتوانرێت بە سۆفتوێرەکان کۆنترۆڵ بکرێن .

كۆمپیوتەر لەچی پێك دێت ؟

كۆمپیوتەرێك كەلە كاردابێت بەشێوەیەكی سەرەكی لەدوو بەش پێك دێت :

یەكەم : بەشە فیزیاییەكان (hardware)  كە دەتوانرێت ببینرێت و دەستی لێ بدرێت وەك ( هارد دیسك و ڕام و مەزەبۆرد پرۆسێسەر و ... هتد) بەتوانای جیاواز و بە ماركەی جیاواز لە بازاڕدا دەفرۆشرێت و بەردەوام لەبەرەو پێش چونێكی خێرادا لە ڕوی تواناوە

دووەم : بەشە سفتوێریەكان (Software ) كە ناتوانرێت بە چاو ببینرێت تەنها دەتوانرێت لە ستۆریجێكەوە بگوازرێتەوە بۆ ستۆرەیجێكی تر یاخود ڕاستەوخۆ دابمەزرێنرێت لەسەر هارد دیسك و دواتر ئەرك و فرمان بۆ پارچەكان دیاری دەكات وەك ( وەك سیستەمە جیاوازەكان و بەرنامە جۆر بەجۆرەكان ... هتد )

بەشە فیزیاییەكان (hardware) چین ؟

بەشە بەرجەستەكانی كۆمپیوتەر دەگرێتەوە كەلە ناو قەباغێكی شێوە سندوقیدا كۆكراونەتەوە ئەم بەشانە پێك هاتە بنەڕەتیەكانی كۆمپیوتەرە كە هەر یەكێكیان تەواو كەری ئەوی ترەو هەندێك بەشیان بنەڕەتیەو هەندێكیان یاریدەدەرە بەشە بنەڕەتیەكان دەبێت هەموویان هەبن هەتا بتوانرێت كۆمپیوتەرەكە بەگەڕبخرێت بەلام بەشە یاریدەدەرەكان تەنها بۆ زیادكردنی توانای كۆمپیوتەرەكە دابین كراون و بەپێ ی ویستی بەكاربەر زیاد دەكرێت بەشە بنەڕەتیەكان ئەم پارچانە دەگرێتەوە :

یەكەم پاوەر سپلای (Power supply) : ئەم بەشە بەرپرسە لە وزەی هەموو پارچەكانی تری كۆمپیوتەرەكەو لە ڕێگای ئەمەوە وزە لە سەرچاوەی گۆراوەوە دەگۆرێت بۆ نەگۆڕ ڤۆڵتیەیەكی بێ خەوش دابین دەكات بە توانای جیاواز و بە ئەمپێریەكی كەم و دابەشی دەكات بەسەر پارچەكانی تردا لە ڕێگای وایەری تایبەتەوە .

دووەم مەزەبۆرد (Motherboard) : بۆردێكی ئەلیكترۆنی ئاڵۆزە و بە بۆردی دایك ناسراوە واتا هەموو بەشەكانی تری كۆمپیوتەری پێوە دەبەسرێتەوە بەهۆکارەکانی وەك پۆرت و ئەو شوێنانەی کە بۆ مەبەستی جێگیرکردنی وایەرە جۆر بەجۆرەکان دروستکراون لە ڕێگای ئەم بۆردەوە فرمان و كارەكان وەردەگرێت و دابەشی دەكاتەوە نێوان مەزەبۆرد و پارچەكانیش (Cable) جۆراو جۆرە .

سێیەم پرۆسێسەر (CPU) : پارچەیەكی لۆجیكاڵی ئێجگار وردە و چوارلایە لەسەر مەزەبۆرد ڕاستەوخۆ شوێنێكی هەیەو وەك عەقڵێك وایە لە ئامێرەكەدا بەواتایەكی تر دەتوانین بڵێین تەواوی كۆنترۆڵی كۆمپیوتەرەكەی لەدەستدایە

چوارەم ڕام (RAM) : ڕێڕەوێكی گەیەنەرە لە نێوان داتا ستۆرەیچ و پرۆسێسەردا هاوكات شوێنێكە بۆ پاراستنی فایلی لۆدی ئەو بەرنامانەی كە لەكاردان بەخێرایی خاڵی دەبێتەوە كاتێك وزەی لێ دەبڕێت واتا هیچ داتاو زانیاریەكی لەناودا نامێنێتەوە لە دوای كارەبا بڕان .

پێنجەم ڕوم (ROM) : بەشێكی بچوكە لەسەر مەزەبۆرد بەهەمیشەی جێگیركراوەو بایۆسی تێدا جێگیرە كە بەرپرسە لەسەرەتای بەگەڕخستنی سیستەمەكەو تێستكردنی پارچەكان و ناساندیان بە مەزەبۆرد لەیەك خولی كاركردنیدا

شەشەم مۆنیتەر (Monitor) : سكرینێكە بۆ بینینی تەواوی گۆڕانكاری و فرمانەكان لە ڕوكارە وینەییەكەی سیستەم دا بەیەكێكی تر لە پارچە سەرەكیەكە دادەنرێت لە كۆمپیوتەردا

هاردوێرە یاریدەدەرەكانی تر ئامرازێكن بۆ هێنان و بردنی داتا و زانیاری وە تاكە ڕێگایە بۆئەوەی مرۆڤ بتوانێت مامەڵە لەگەڵ پارچە بنەڕەتیەكانی كۆمپیوتەردا بكات بەڵام ئەم پارچانە بنەڕەتی نین و وەك یاریدەدەرێك وان بۆ بەكارهێنەر واتا دەكرێت بێ ئەم پارچانەش كۆمپیوتەر بەگەربخرێت بەڵام ناتوانین بەبێ ئەم پارچە یاریدەدەرانە هیچ داتاو زانیاریەك وەربگرین یان داغڵ بكەین كەوایە ئەم پارچە یاریدەدەرانەش دەكرێن بەدوو پۆلەوە بەم جۆرە :

1-  ئینپوتەكان : كە تەنها فرمان ئاراستە دەكەن بۆ ناو كۆمپیوتەر وەك (ماوس و كیبۆردو تراك باڵ و تەچ پاد و لایت پێن و سكانەرو باركۆد ڕیدەرو جۆی ستیك و ئۆپتیكاڵ مارك ڕیدەر ماگناتیك ستریپ و مایكرۆفۆن و كامێرای وێنەو كامێرای ڤیدیۆ ..هتد ، بەردەوامیش لە پێشكەوتندان و هۆكاری نوێش دێتە بەرهەم بۆ داغڵكردنی زانیاری بە باشترین شێواز ، ئەم ئامێرانە بەهۆكاری جیاواز بە كۆمپیوتەرەوە دەبەسرێنەوە كە دواتر باسیان دەكەم بە دورو درێژی .

2- ئاوت پوتەكان : ئەو بەشانە دەگرێتەوە كە دەتوانیت ئەنجامی كارەكانی ئینپوتی لێوە دەردەچێت وەك (مۆنیتەر و پرێنتەر  پلۆتەر و سپیكەر و هیدفۆن و پرۆجێكتەر .

تێبینی : شاشەی تەچ لەیەك كاتتدا ئینپوتەو ئاوت پوتیشە ئەوەش بەهۆی ئەوەوەیە كە هەردوو كارەكە لەیەك كاتتدا دەكات .

من پێشتر باسی ئەوەم كرد كە كۆمپیوتەر لە دوو بنەڕەت پێك دێت سۆفتوێر و هاردوێر ، باسی هاردوێرم كرد بەڵام لێرەشدا باسی سۆفتوێر دەكەم كە پارچە فیزیكیەكان بەگەڕدەخات و ئەرك و فرمانی جیاواز بە ئەنجام دەگەیەنن پاش دامەزراندنیان ، سۆفتوێرەكانیش هاوشێوەی هاردوێر دەكرێن بە دوو پۆلی سەرەكیەوە یەكەم پێ ی دەوترێن سیستەم و دووەمیش پێ ی دەڵێن بەرنامە ، ئێستا بابزانین جیاوازی نێوان ئەم دوانەش چیە ؟

نمونەی سیستەمەكان كە ئێستا بڵاون دەكەونە بەردەست هەر بەكارهێنەرێكی ئاسایی بریتین لە یونێكس و لینۆكس و ویندۆز و دۆس و ماكنتۆش ... هتد هەموویان دەبێت سەرەتا دابمەزرێنرێن و دواتر دەتوانرێت كاریان لەسەربكرێت هەر ئەمەش جیاوازیە بنەڕەتیەكەیە لەگەڵ بەرنامەكاندا چونكە سیستەمەكان یەكەم جار دەبێت دابەزێنرێت ئەم كارەش بە چەند هەنگاوێك دەكرێت و بەهەمیشەی جێگیر دەكرێت كە ناوەرۆكێكی ئاڵۆزی هەیە و زۆر بە وردی داڕێژراوە بەجۆرێكە كەسێكی سەرەتایی یان ناوەندی تەنانەت لە درێژایی تەمەنیشیدا ناتوانێت تەواوی لایەنەكانی ئاشنا ببێت هەر بۆیە ئێمە تەنها یوزەرێك دەبین لەسەری و بەدەگمەن كەسێ هەبێت بتوانێتببێتە پیشخەری سیستەمەكە .

بەڵام دووەم جۆر كە بەرنامەكان دەگرێتەوە هەندێكیان زۆر بەسادەیی بنیات نراون و هەندێكیشیان تا بڵێ ی ئاڵۆزن بەڵام كاركردن لەسەریان ئاسانە و زۆر بەئاسانی بەكارهێنەری بۆ دروست دەبێت چونكە بیرۆكەەی كارەكەی ڕونەو بەكەمی نهێنی تێدا دەمێنێتەوە لە بنەڕەتدا بەرنامەكان كۆمەڵێك ئامرازن كە بۆ فراوانكردنی كاری سیستەمەكان بنیات نراون دوای دابەزاندنی سیستەم ئەوانیش دادەمەزرێنرێن ، نمونەی بەرنامەكانیش وەك ئۆفیس و بەرنامەكانی بواری دیزاین گرافیك .

بۆچوونه‌كان (3)add
...
لە لایەن ( qazwini , ) وه‌ نێرراوه‌
dast xosh
...
لە لایەن ( sarbaz sozyar , ) وه‌ نێرراوه‌
هیوا دارام نموونه‌ت زۆرتر بێت مامۆستای به‌ ڕێز و خۆشه‌ویست به‌راستی بابه‌ته‌كان زۆر جوان ڕوونكردنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ به‌ڵام وه‌ك پێشنیارێك پێم باشه‌ ووشه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ له‌ ناو كه‌وانه‌ كوردیه‌ به‌دواوه‌ی بێت بۆ نموونه‌ (copy)كۆپی : واته‌ له‌ به‌رگرتنه‌وه‌، بۆ كاری له‌به‌رگرتنه‌وه‌ . واته‌ جاری یه‌كه‌م مانای وشه‌كه‌ ، به‌ كوردیه‌كه‌ی ، كاره‌كه‌ی . له‌گه‌ڵ رێزم بۆ مامۆستای خۆشه‌ویست .....
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
سوپاس کاك سەرباز گیان ، بەسەرچاو هەوڵ دەدەم لە بابەتەکانی ترمدا وابکم هەتا بتوانم دەرفەتیشم بۆ برەخسێت ، گۆڕانکاری لەم بابەتانەشدا دەکەم ، دەستت خۆش بێت پێشنیارەکەت لە شوێنی خۆیدایە بەڕاستی .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.