بۆچی دەبێت فێری زانستی کۆمپیوتەر ببین ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 21 / 11 / 2014 00:32
 

لەم سەرەدەمدا تەكنەلۆژیا كە قۆناغێكی ئێجگار باشی بڕیوەو بەتەواوی جیهانی نوێ ی پێوە سەرقاڵە ناكرێت زانستێك وەك زانستی كۆمپیوتەر لەهەموو دام و دەزگا پەروەردەییەكاندا نەخوێنرێت و كاری پێنەكرێت ، ئەم زانستە ئێستا بەجۆرێكە لەهەندێك وڵاتدا بۆ نوسین و پاراستنی زانیاریەكان بە هیچ جۆرێك پەنا نابرێتە بەر پێنوس و كاغەز بەڵكو ڕاستەوخۆ لە ڕێگای پادێكەوە و بەو پەڕی ئاسانی بەخێرایی كارە كارگێڕی و پەروەردەییەكان ڕادەپەڕێنن تاكەكانی كۆمەڵگا لەسەر خێرا فێربوون و تەكنیكی ئەلیكترۆنی رادەهێنن .

لە ئێستادا كە ئەم بابەتە دەنووسم كاركردنی زیاتر لە مانگێكە بۆ نووسینی زنجیرەیەك فێركاری ورد و درشت لەسەر لایەنەكانی كۆمپیوتەر بە شێوەیەك تا ئێستا نەك لەناو كوردا بەڵكو لەناو عەرەب و فارسیشدا بەم شێوە ورد نەكراوەتەوە ئەم زانستە ، چارەنووس وایە كە من هەم بڕوانامەكەم و هەم خولیام بۆ كۆمپیوتەر یارمەتی دەرێكی ئێجگار باش بووە تا ئەم زنجیرە فێركاریە بهێنمە بەرهەم هەرچۆن بێت بێ كەم و كوڕی نیە بەڵام تا ئەو كاتەی توانام بوبێت بەو پەڕی دڵسۆزیەوە بێ خەوشم كردوەو دەكرێت وەك سەرچاوەیەكی زانستی بەو پەڕی دڵنیاییەوە بەكاربهێنرێت

زنجیرە فێركاریەكە خۆی دەبینێتەوە لە ناساندنی ورد و درشتی كۆمپیوتەر لە ڕوی هاردوێروە واتا لەم فێركاریەوە دەست دەكەم بە شی كردنەوەی تەواوی پارچەكانی كۆمپیوتەرێكی كەسی كە هەموو كەسێكی ئاسایی بەكاری دەهێنێت ، پارچە پارچە لەسەر كار و تواناو چۆنیەتی ئیشكردنی دەوەستین و بەیەكجاری ئاشنای لایەنەكانی دەبین ، واباوە لە هەموو دەزگایەكی تایبەت بە فێربوونی زانستی كۆمپیوتەردا (Personal computer) دەخوێنرێت هەربۆیە ئەم فێركاریانە بۆ هەموو كەسێكە چ كەسێك خاوەنی كۆمپیوتەرێكی (Desktop) بێت یان (Laptop) چونكە ئەم دوو بەرهەمە تا ڕادەیەكی زۆر لەیەك دەچن و توانایان ئێجگار نزیكە لەیەكەوە هەربۆیە هەركەسێكی ئاسایی بیەوێت كۆمپیوتەرێك بكڕیت ئەوا بێ دوودڵی یەكێك لەم دوو جۆرە هەڵدەبژێرێت هەربۆیە لەسەر ئەم جۆرە لەكۆمپیوتەرانە فێركاریەكانم بنیات ناوەو هەتا دوا زانیاری كە بەدەستم كەوتبێت نووسیومە و بەئەمەكەوە دەڵێم یەك ووشە فێركاریم لە مەڵپەڕ و یانە كوردیەكانەوە نەهێناوە تەواوی سەرچاوەكانم یان ئینگلیزیە یان ئەو مەنهەجە دیراسیەیە كە لە ئای سی دی ئێڵ و بڕوانامەكەی خۆمدا بەدەستم هێناوە یاخود ئەو ئەزمونە دورو درێژەیە كە ماوەی 12 ساڵە لەم زانستەوە پەیدام كردوە لێرەوە دەلێم من خۆم بە قەرزاری هەر فێرخوازێك دەزانم كە پێویستی بەم زانستەی من بێت من بیشارمەوە لێ ی هەربۆیە بەو پەڕی ویژدانەوە چیم لەدەست بێت لە ئاستی فێرخوازاندا خستومەتە بەردەست و مەگەر زانیاریەك لێ ی دڵنیا نەبووبم و هیچ سەرچاوەیەكم دەست نەكەوتبێت بۆ پشت ڕاستكردنەوەی ئەگەرنا هەرچیم زانیوە لەسەر ئەم زانستە لەم زنجیرە فێركاریەكدا خستومەتە بەردەست و زیاد لە جارێك تەواوی بابەتەكانم داڕشتوەتەوە هەتا فێرخوازی سەرەتای و ناوەندیش بگرێتەوە هیوام وایە ئەم فێركاریانە سەرچاوەیەكی بەسوود بێت حەقی خۆیم پێدابێت

تكام وایە هەر فێرخوازێك دەیەوێت شارەزاییەكی ورد لەسەر زانستی كۆمپیوتەر بەدەست بهێنێت پەلە نەكات و فێركاری لە دوای فێركاری من دایان دەنێم و پێش و دوای بابەت ناكەم هەر بۆیە بەشێوەیەكی هەرەمی بابەتەكانم ڕیزبەندی كردوەر هەتا فێرخوازی سەرەتاییش بتوانێت لەگەڵ بابەتەكاندا هەنگاو بنێت و بەتەواوی ناوەڕۆكەكەی پێ بگات ، هەوڵم داوە بەبەتەكە بەزمانێكی سادە باس بكەم ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە ناوەڕۆكەكەی سادە بێت نەخێر بەڵكو هەمان ئەو ناوەڕۆكەیە كە لە چەند دێڕێكی ئاڵۆزدایە و فێرخواز بێزار دەكات من هاتووم دام ڕشتوەتەوە بەزمانێكی سادە و ئاستی ژیری تاكی كۆمەڵگای كوردیم ڕەچاو كردوە لە فێركاریەكاندا

ئەم فێركاریانە دەروازەیەكی گرنگە بۆ چوونە ناو جیهانی كۆمپیوتەر و شەیدایانی ئەم بوارە چونكە بۆ هیچ كەسێك نیە لەم زانستە ڕابكات ئەگەر لە ناوەندی یاخود دوا ناوەندی حەزت لێ نەكردبێت یاخود نەتوانیبێت سوود لە مەنهەجەكە وەربگریت ئەوا ناچار دەبیت لە زانكۆدا هەر لەگەڵی دا دەست و پەنجەت نەرم بكەیت و كاتێكی ئێجگاری زۆری خۆتی بۆ تەرخان بكەیت ناكرێت بێ فێربوونی ئەم زانستە لە زانكۆ یان پەیمانگا ڕزگارت بێت ، ئەمەو سەرباری بەڕێکردنی تەواوی کارو بارە ئیداریەکان ئێستا ئەگەر بخرێتە ئەستۆی هەر کەسێك دەبێت شارەزای کۆمپیوتەربێت و بەلایەنی کەوە بزانێت چۆن کۆمپیوتەر بەکاربهێنێت سەرباری زانینی بەرنامەیەکی تایبەت بۆ نمونە وەک یەکێك لە بەرنامەکانی ئۆفیس .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.