لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » زنجیرە فێرکاری ASP.NET » ( فێرکاری سەرەتایی ) دروستكردنی بەكارهێنەر و ڕولەكان لە (ASP.NET) دا
( فێرکاری سەرەتایی ) دروستكردنی بەكارهێنەر و ڕولەكان لە (ASP.NET) دا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 27 / 07 / 2015 16:38
 

لە فێركاری پێشوودا بە گشتی باسێكی سەرەتایم كردبوو لە سەر بەرنامەكەو كارەكانی ، لە ڕاستیدا بەهۆی بەرفراوانی بەرنامەكەوە دەبێت ئارام گرێكی باش بێت فێرخواز ئەگەرنا بەخێرایی فێرنابێت ، منیش لێرەدا بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر هەستاوم بەڕونكردنەوەی هەندێكی كار كە گرافیكیانە دەكرێت جارێك كۆدی تێدا بەكارناهێنرێت لە ڕاستیدا ئەم كارانە وەك فێركاری سەرەتایی باس دەكەم و بەرچاو ڕونی دەدەم بە بەكارهێنەر لەوانە فێركاریەكانی داهاتوودا هەوڵ دەدەم بەكۆد نووسین كارەكان بكەین و لە پەڕەیەكی سادە دەست پێدەكەین نەك ماڵپەڕێكی ئامادەكراو .

لە هەنگاوەكانی فێركاریەكەی پێشوودا گەشتبوینە ئەم ڕوكارە ، لێرەدا پێم باش بوو باسی دروستكردنی بەكارهێنەر و ڕولەكان بكەم چونكە دوو ئامانج لە كارەكەمدا بەدی دەهێنم یەكەم ئەوەیە كە بزانیت كە چەندە ئاسانە دروستكردنی بەكارهێنەر ڕولەكان و دووەم ئەوەیە كە داتابەیسێكی خۆكارانە چالاك دەبێت كە كاری ئێمەی تێدا بەڕێ دەكرێت لە فێركاریەكانی ئایندەدا ، بۆیە لێرەدا كلیك دەكەین لەسەر ئەو ئایكۆنەی ئاماژەم پێداوە .

 

 

لاپەڕەیەك لە پراوسەرەكەتدا دەكرێتەوە كە چەند كارێكی تێدا بە ئەنجام دەگەیەنرێت ومن لێرەدا بۆ ئەوەی (Role) دروست بكەم دەبێت كلیك بكەم لەسەر (Security) یان لەسەر تابەكان دیارە كە هەمان كاردەكات .

بۆچی ڕول (Role) دروست دەكرێت ؟ تایبەتمەندیەكەی چی؟

ڕولەكان دانانی مەرچ و یاسانە بۆ هەر پۆلێك لە بەكارهێنەران كە چ كارێكیان پێ بكرێت واتا هەر بەكارهێنەرێك دەخرێتە ژێر كۆمەڵێك مەرج و ڕاسپاردەوە كە ناتوانێت لێ ی دەرباز بێت ، بۆ نمونە ڕولی (Admin) بۆ دەستكردنە بەسەر تەواوی ماڵپەڕەكەدا و رولی (Editer) بۆ دەستاكریكردنی بابەتە یان نووسینی بابەت بۆ ماڵپەڕەكە ، بەكارهێنەرانە لەژێر هەر یەكێك لەم دوو پۆلەدا ڕیز دادەنێین هەتا ماڵپەڕەكە ڕوێكی پرۆفیشناڵانەی هەبێت .

 

 

ئێستا ئەم ڕوكارە دەبینیت كلیك دەكەین لەسەر (Enable role) بۆ ئەوەی یاسای دروستكردنەكەی چالاك بێت

 

 

پاش كلیك كردن لەسەر (Enable role) ئەم دێرە (Create or manager role) چالاك دەبێت كە ئاماژە دەدات بەوەی رول چالاك كراوەو دەتوانیت ڕولەكان زیاد بكەین

 

 

ئێستا ڕرولێكم زیاد كردوە بە ناوی (Admin) دواتر كلیك دەكەم لەسەر (Add Role) بۆ زیاد كردنەكەی بۆ داتا بەیسەكە

 

 

سەرنج بدە ئێستا ڕولەكە زیاد بووە ، ئەگەر بشەوێت هیتر زیاد بكەم ئەوا بەهەمان هەنگاوەكانی پێشوو كارەكەم بە كۆتا دەگەیەنم سەنج بدە ئێستا دووەم رول زیاد دەكەم .

 

 

لێرەدا دەگەڕێینەوە سەر لاپەڕە بنەڕەتیەكە دەبینی ڕولەكان زیاد بووە هاوكات دەبێت بەكارهێنەرەكان زیاد بكەین ، بۆ ئەم كارەش سەرەتا لەسەر تابی (Security) كلیك بكەین و دواتر كلیك دەكەین لەسەر (Create user) وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە .

 

 

لێرەدا ئەم ڕوكارە بەم شێوە دەبینین و فۆڕمێكی چوار خانەیی تێدایە ، هاوكات لە لای ڕاستەوە سەرنج بدە رولەكان دەردەكەوێت كە بە واتای ئەوە دێت دتوان ئەو بەكارهێنەرە بۆ ئەو رولە زیاد بكەین ، ئەگەر هیچ رولێكمان دروست نەكردبێت ئەو لێرەشدا هەر ئەو دوو هەڵبژرادنە بوونی نەدەبوو ، پاش پڕكردنەوەی ئەو فۆڕمە دواتر دەست نیشانی رولێك دەكەین و كلیك دەكەین لەسەر (Create User) بۆ كۆتایی هێنان پێ ی . سەرنج بدە لە خوارەوەش ئاماژەم بە چالاك بوون یان نەبوونی بەكارهێنەرەكە داوە بەهۆی دانانی ئەو (check box) وە

 

 

ئەم هەنگاوە ئاماژە بەوە دەدات كە بەكارهێنەرەكە دروست كراوەو تەنها ماوەتەوە كلیك بكەیت لەسەر (Continue) بۆ بەردەوام بوون ، دواتریش دەتوانیت چەند بەكارهێنەری ترت بوێت زیادی بكەیت بە ویستی خۆت یاخود دشتوانیت لاپەڕەكە دابخەیت بگەڕێیتەوە بۆ بەرنامەكە چونكە كاركانمان تەواو بووە

 

 

ئێستا من گەڕاومەتەوە بەرنامە بنەڕەتیەكەو دەتوانین بە كلیك كردن لەسەر ئەو ئایكۆنە كە كرداری (Refreshing) بەدی دەهێنێت لە بەرنامەكەدا ئەو داتا بەیسە ببینین كە خۆكارانە دروست بوە بەهۆی كارەكانی ئێمەوە ، سەرنج بدە ئەوە داتا بەیسەكەیە كە ئاماژەم پێداوە

 

 

بۆ ئەوەی بتوانی پێكهاتەكەی ناو داتا بەیسەكە ببینین ئەوا كلیك دەكەین لەسەر (Service explorer) وەك لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەم پێداوە كە دەكەوێتە بەشی چەپی بەرنامەكەوە دواتر داتا بەیسەكە دەكەینەوە وەك لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە ، دەبینین كەلەبەشی (Tables) ژمارەیەكی زۆر تەیبلێ تێدایە و ئەو تەیبڵانەی پەیوەست بوون بە ئێمەوە كە خۆكارانە لەكاتی دروستكردنی بەكارهێنەرەكان و رولەكاندا بنیاتمان نا لێرەدا دەیدۆزینەوە

 

 

سەنج بدە لێرەدا من ئەو تەیبڵەم كردوەتەوە كە زانیاری بەكارهێنەری تێدایە داتاكانی ناوی دەبینم كە داغڵم كرد ئەوە بۆهۆی كلیك ڕاست كردن پاشان هەڵبژاردنی (show data in tables) وەك لەم وێنەدا بەرچاوتان دەكەوێت .

 

 

ئێستا ئەگەر دوگمەی (F5) لەسەر كیبۆردەكە دابگرین دەبینین پراوسەرەكە دەكرێتەوە ئەو لاپەڕە دەردەكەوێت كە یەكەم لاپەڕەی ماڵپەڕەكەمانە و دەتوانین بە هۆی ئەو لینكەی كە دەكەوێتە بەشی ڕاستی لاپەڕەكەوە ئەو بكارهێنەرەی دروستمان كرد تاقی بكەینەوە كە ئایا دەتوانێت بچیطە ژورەوە یان نا ، هەربۆیە كلیكی لەسەر دەكەین

 

ئەم لاپەڕەكە دەكرێتەوە كە لینكەكەی بەم جۆرەیە لای من و تایبەتە بە چوونە ژورەوەی بەكارهێنەران و منیش ئەو ناوو پاسۆردە داغڵ دەكەم كە دروستم كردوە دواتر كلیك دەكەم لەسەر (Log In) بۆ چوونە ژورەوە

 

 

سەرنج بدە ئێستا لە ژورەوەم من وەك لە لای ڕاستی لاپەڕەكەوە دەردەكەوێت بەخێرهاتنم كراوە بەوەی سەركەوتوانە توانیمان بچینە ژورەوە .

 

 

تێبینی : لە لاپەڕەی سەرەكی ماڵپەڕەكەشەوە دەكرێت ببین بە ئەندام بەڵام ئەم كارە بەهۆی ڕولەكانەوە دەبێت ڕێكبخرێت خۆ ناكرێت هەر كەسێك بیەوێت بتوانێت ببێت بە بەڕیوەبەر لە ماڵپەڕەكەدا ، لە فێركاریەكانی ئایندەدا باسی ئەوە كارەش دەكەم .

بۆچوونه‌كان (3)add
...
لە لایەن ( یاد , ) وه‌ نێرراوه‌
دەست خۆش بێت زۆر جوان ڕونت کردۆتەوە بەڵام ئێمە دەتوانینن ماڵپەڕێک دروست بکەین بەم زمانە بە هەمان تایبەت مەندی سکرێپتەکانی وەک joomla یان wordpress ؟ یان ویب سایتەکانی کە بەم زمانە دروست دەکرێن ئەوانە لە بنەڕەتدا خۆیان پڕۆژەی ئامادەکراون و دەستکاری دەکرێن لە لایەن گروپە کوردیەکانەوە وەک ماڵپەڕی میدیاکانی knn و Rûdaw ، دووبارە دەستت خۆش بابەتێکی بە پێز بوو ...
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
لە ڕاستیدا ئەم زمانە هاوشیوەی زمانی php تەواو سەربەخۆیەو دەبێت لە سەرەتاوە هەڵسیت بە دروست کردنی ماڵپەڕێکی تەواو ، کەواتە لەم ڕوەوە بەراورد ناکرێت بە جووملە یان ورد پرێس چونکە ئەوانە سکریپتی ئامادەکراون ، ئیش کردن لەم بەرنامەدا بۆخۆی دروست کردنی سکریپتێکی نوێیە واتا خۆت دەبیتە بنیات نەری سکریپتەکە .
ئەوە ڕوداو کردویەتی بە php کردویەتی ، بەڵام ئەوەی کەی ئێن ئێن بە تەواوی بەم زمانە داڕێژراوەو هەمان تەکنیک بەکارهێنراوە لە بنیات نانیدا .
...
لە لایەن ( Dahen , ) وه‌ نێرراوه‌
‎سڵاو
‎دوای دەست خۆشیەكی زۆر بۆ ڕوون. كردنەوەكانت هیوادارم. كە بەردەوامبیت كاك هۆشمەند...و دووبارە درێژە بەم. فێركاریە بدەی..
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.