لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » زنجیرە فێرکاری ASP.NET » ( فێرکاری سەرەتایی ) وێب سازی به‌زمانی ASP.NET
( فێرکاری سەرەتایی ) وێب سازی به‌زمانی ASP.NET
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 18 / 09 / 2014 03:00
 

دوای ئه‌و گۆڕانه‌ خێرایه‌ی كه‌به‌سه‌ر بواری وێب داڕشتندا هات به‌یه‌كجاری جیهانی به‌ره‌و لوتكه‌ی داهێنان بردوه‌وه‌ و له‌ ئێستادا كاری وێب سایت هه‌ر له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه‌ له‌چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك و وێنه‌یه‌ك پێك هاتبێت به‌ڵكو ئێستا وه‌ك پرۆگرامێكی ئۆنلاین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵده‌كرێت وه‌ك چۆن كار له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یه‌ك یان یاریه‌كی دابه‌زێنراوی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت ، بێگومان هه‌ر له‌ساده‌ییه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ به‌ ئێستای نه‌گه‌شتووه‌ به‌ڵكو له‌ ئێستا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م شۆڕشه‌ نوێیه‌ ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌ دروستكردنی به‌هێزترین به‌رنامه‌ی بواری پرۆگرامین و دیزاین كه‌ ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌ی (Microsoft Visual Studio) .

قسه‌كردن له‌سه‌ر وێب داڕشتن به‌زمانی (ASP) له‌ناو كوردا ده‌توانم بڵێم هه‌ر نیه‌ زۆر بێئومێدم كاتێك ده‌بینم ته‌واوی ماڵپه‌ڕه‌كوردیه‌كان به‌زمانێكی ساده‌ی (HTML) دروستكراون یاخود پشتیان به‌ سكریپته‌ ئاماده‌كراوه‌كان به‌ستوه‌ گه‌رچی له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ زۆربڵاوه‌ له‌جیهانیشدا، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه‌ خۆیان ده‌توانن سكریپتی تایبه‌ت بۆ خۆیان دروستبكه‌ن و ته‌واوی نهێنی كاره‌كه‌شیان بپارێزن ، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ناو ئێمه‌دا زۆر بڵاوه‌ زمانی (HTML) جار جاریش گوێمان له‌ (PHP) ده‌بێت یان (JavaScript) ئێمه‌ ده‌زانین دوا وێزگه‌ی زمانی ماڵپه‌ڕ (PHP) نه‌بوو وه‌ك پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت ئه‌ویش ناتوانیت له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌ نوێیه‌كاندا بگونجێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ئێستا جیهانی نوی لێ ی هه‌ڵدێت چونكه‌ هه‌رگیز جێگای متمانه‌ نین ڕۆژێك هه‌ر ده‌بنه‌ پاروی هاكه‌رێك جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م جۆره‌ له‌ وێب به‌س نین چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا جیهان به‌ره‌و ڕوی هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌مانه‌ نین به‌ڵكو ئه‌م جۆره‌ له‌زمان له‌ ئێستاو ئاینده‌دا ته‌واوی داخوازیه‌كانی بینه‌ری وێپ په‌یچین پڕناكاته‌وه‌ .

وه‌ك پیشتر وتم داڕشتنی وێب به‌زمانی (ASP) تا ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ بازاڕی دروستكردنی ماڵپه‌ڕیش به‌م زمانه‌ قۆرخ كراوه‌ ، من ناڵیم ئه‌وانه‌ تاوانبارن نه‌خێر ئه‌وان ئه‌وه‌ كارو مه‌عیشه‌تیانه‌ به‌ڵام نازانم بۆ كه‌سێك ناتوانێت لانی كه‌م ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌م جیهانی وێب دیزاینه‌ بكاته‌وه‌ به‌م زمانه‌ كه‌ ئێستا جیهانی وێب زۆر سه‌رقاڵه‌ به‌م شێوازه‌ له‌كاركردنه‌وه‌ چونكه‌ جێگای متمانه‌یه‌و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی پاراستنی تێدا پارێزراوه‌ به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر پرۆگرامه‌رێكی به‌توانا ئه‌و كاره‌ی كردبێت . لێره‌دا نامه‌وێت درێژه‌ی پێبده‌م هیوام وایه‌ بتوانم له‌ زنجیره‌ وانه‌یه‌كی فێركاری تایبه‌ت به‌ دیزاین كردنی ماڵپه‌ڕێكی ته‌واو به‌زمانی (ASP) به‌ پشت به‌ستن به‌ (C#) ڕونبكه‌مه‌وه‌و له‌كۆتایی دوا وانه‌دا ببیته‌ خاوه‌نی ماڵپه‌ڕێكی ته‌واو به‌م زمانه‌ نوێیه‌ كه‌ ئێستا زمانێكی زۆر سه‌رده‌میانه‌یه به‌ڵكو لانی كه‌م ئه‌م زنجیره‌ وانه‌یه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش بێت بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌م بواره‌دا كار بكه‌ن ‌.

به‌كورتی ده‌مه‌وێت له‌م زنجیره‌ وانه‌ فێركاریه‌دا به‌زمانێكی بی خه‌وش و دوور له‌ ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (Microsoft Visual Studio 2010)دا كۆمه‌ڵێك وانه‌ی فێركاری باس بكه‌م ده‌روازه‌یه‌ك بكه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌م جیهانه‌ نوێیه‌ ، ئه‌وه‌ش گرنگه‌ كه‌ بیڵێم له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی ڤیژوه‌ڵدا به‌شێك له‌ به‌رنامه‌ی (SQL Server 2008) له‌گه‌ڵدایه‌ كه‌ كاری ئێمه‌ی پێ ته‌واو ده‌كرێت ,‌ ئێستا ئه‌وه‌ نوێترین ڤێرژنه‌ و به‌رنامه‌ی (Microsoft SQL Server 2008) خۆی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌ كه‌ چه‌ندان كاری گرنگی پێ ئه‌نجام ده‌درێت و خاوه‌نی توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌ به‌ڵام پێویست ناكات ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌سه‌ربه‌خۆ دایبه‌زێنیت ، چونكه‌ ئه‌و به‌شه‌ی تایبه‌ته‌ به‌داتابه‌یسی ماڵپه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (Visual Studio) دا داده‌به‌زێت .

لێره‌دا ئاماده‌كاری ده‌كه‌م بۆ دروستكردنی ماڵپه‌ڕێك به‌ زمانی (#C) هاوكات باسی ئامانجی دروستكردنی ماڵپه‌ڕو دروستكردنی بناغه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌كه‌ین كه‌ زۆرگرنگه‌ هه‌ر وێپ چنێك ئه‌م باسه‌ به‌وردی بخوێنێته‌وه‌ .

ماڵپه‌ڕ دروستكردن سه‌ره‌تا ده‌بێت ئامانجێكت هه‌بێت له‌ دروستكردنیدا بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر من بمه‌وێت ماڵپه‌ڕێكی هه‌واڵی دروستبكه‌م ئه‌وا له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت ئه‌و بناغه‌یه‌ دابنێم كه‌ ڕوكارێكی هه‌واڵی و به‌شه‌كانی چۆن دابه‌ش ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت به‌ ئاسانی ده‌ستی بگات به‌نوێترین هه‌واڵ و هاوكات به‌ئاسانی ئاگاداری ته‌واوی بابه‌ته‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌بێت ، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ماڵپه‌ڕێكی هه‌واڵی دروستبكات ئه‌وا مه‌رجه‌ چه‌ند ڕێسایه‌ك په‌یڕه‌وبكات تا ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕویه‌كی پرۆفیشناڵی هه‌بێت و به‌كارهێنه‌ر به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت ، به‌گشتی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی پێك دێت له‌ چه‌ند به‌شێك كه‌ ناوده‌برێت به‌ (Navigation Bar) هه‌وه‌ها سلاید شۆیه‌ك كه‌ نوێترین هه‌واڵ پیشان ده‌دات وه‌ به‌شێكی تایبه‌ت به‌ ئه‌رشیفی هه‌واڵ سه‌ره‌ڕای بوونی به‌شی تایبه‌ت به‌ زۆرترین جار هه‌واڵێك بینرابێت و جێگای سه‌رنج بوبێت وه‌چه‌ند زیاده‌یه‌ك وه‌ك توڵێكی هه‌واڵی هه‌میشه‌ جوڵاو كه‌ ته‌نها تێكست پیشان ده‌دات و هاوكات به‌شێكی تایبه‌ت به‌گه‌ڕان له‌ ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا گه‌له‌ری و .... هتد .

من لێره‌دا بڕیارم داوه‌ ماڵپه‌ڕێكی هه‌واڵی دروستبكه‌م بۆیه‌ ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌ باسم كرد ئاماده‌یی ده‌كه‌م له‌كاتی دیزاین كردندا ڕه‌چاوی شوێن بۆ هه‌ر به‌شێك ده‌كه‌م،خاڵێكی تر كه‌ گرنگه‌ لێره‌دا بیخه‌مه‌ ڕوو ئه‌وه‌یه ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی له‌ زۆربه‌ی جاره‌كاندا له‌ چه‌ند زمانێك پێك دێت بۆ نمونه‌ ( كوردی عه‌ره‌بی ئینگلیزی ...هتد ) بۆیه‌ لێره‌شدا ڕونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ئه‌وكاره‌ش ده‌كه‌م

پاش دابه‌زاندن و چالاككردنی به‌رنامه‌كه‌ لەسەر دیسكتۆپ ئەمە شۆركەتی بەرنامەكەیە دامناوە ، ئەگەر لە حاڵەتێكیشدا ویستت لە ئۆڵ پرۆگرامدا دەتوانیت هەموو لقەكانی بەرنامەكە بدۆزیتەوەو و شۆركەتێك بۆ هەر بەشێك بتەوێت دروست بكەیت ، ئێستا من دەبڵ كلیك لەسەر شۆركەتی بەرنامەكە دەكەم

 

 

كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م به‌رنامه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌م ڕوكاره‌مان دێته‌پێش كه‌ ناساندنه‌كه‌ی به‌م جۆره‌یه‌،له‌خاڵی یه‌كه‌مدا داوای پلانی كارت لێده‌كات وه‌ك من دیاری بكه‌و پاشان كلیك له‌سه‌ر (start visual studio) بكه‌

 

 

پاش كه‌مێك ئه‌م ڕوكاره‌تان دێته‌ پێش كه‌ ڕوكاری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه‌یه‌و پڕه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندی جۆراو جۆر به‌ڵام لێره‌دا باسی چه‌ند لایه‌نێكی گرنگی ده‌كه‌ین و كاره‌كه‌ی خۆمان پێ ڕاده‌په‌ڕێنین ، له‌ خاڵی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌م به‌به‌شێك داوه‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌ كاری له‌سه‌ر ناكه‌ین چونكه‌ ئه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ وێپ داڕشتنه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ پرۆگرامسازیه‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌ له‌خاڵی دووه‌مدا ئه‌و به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی پێشتر كارت له‌سه‌ركردوه‌ هه‌میشه‌ به‌رنامه‌كه‌ به‌گه‌ڕ ده‌خه‌یت دواهه‌مین كاره‌كانی خۆت لێره‌دا ده‌بینیته‌وه‌ ، به‌ڵام وه‌ك دیاره‌ من پێشتر هیچ كارێكم نه‌كردوه‌ ، وه‌ ئه‌و دوو چوارگۆشه‌یه‌ هه‌ر به‌و شێوه‌ بمێنێته‌وه‌ باشتره‌ ، خاڵی سێیه‌م تایبه‌ته‌ به‌ فێركاری و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌ له‌و ڕێگه‌وه‌ به‌ بوونی هێڵی ئینته‌رنێت ده‌توانیت چه‌ندین فێركاری ئه‌م به‌رنامه‌ ببینیت و بیخوێنیته‌وه‌، وه‌ خاڵی چواره‌م كه‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ گرنگترین به‌شه‌ له‌م به‌رنامه‌دا كه‌ پێك هاته‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌و چه‌ند به‌شێكی گرنگی تر لێره‌دا نیشان ده‌درێت و ده‌توانیت كاره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ماڵپه‌ڕی تێدا ئه‌نجام بده‌یت

 

 

ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ین به‌ دروستكردنی پرۆژه‌ی وێب سایتێك به‌م به‌رنامه‌یه‌ كلیك له‌سه‌ر (File > New > Web Site) ده‌كه‌م وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا ئاماژه‌م پێداوه‌

خاڵی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م جێ به‌جێ بكه‌ :

 

 

دواتر ئه‌م ڕوكاره‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ شاره‌زایی ته‌واو په‌یدا بكه‌یت له‌سه‌ر ئه‌م ڕوكاره‌ من پێشتر باسی ئه‌وه‌م كردوه‌ چ جۆره‌ سایتێك دروست ده‌كه‌م بۆیه‌ لێره‌دا ته‌نها ڕونكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كان ده‌كه‌م ، له‌ خاڵی یه‌كه‌مدا زمانی داڕشتنی وێب سایته‌كه‌ دیاری ده‌كه‌ین من لێره‌دا (C#) هه‌ڵبژاردوه‌ ، جیاوازی له‌نێوان زمانی سی شارب ڤیژوه‌ڵ به‌یسكدا ئێجگار كه‌مه‌ به‌ڵام زمانی سی شارب قۆناغێكی پێشكه‌وتوو تری بڕیوه‌ ، له‌ خاڵی سێیه‌مدا جۆری وێب سایته‌كه‌ دیاری ده‌كه‌ین من یه‌كه‌م دانه‌ هه‌ڵده‌بژێرم كه‌له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌مدا گونجاوه‌ ئه‌گه‌رنا هه‌ر به‌شێك له‌وانه‌ خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی و به‌ پێ ی بواری خۆی گرنگی ئێجار زۆری هه‌یه‌،له‌خاڵی سێیه‌مدا با هه‌ر به‌م شێوه‌بێت به‌ هیچ جۆرێك مه‌یگۆڕه‌،وه‌ له‌خاڵی چواره‌مدا شوێنێك بۆ پرۆژه‌كه‌ت دابین بكه‌ خۆی له‌ دیكۆمێنتدا له‌وناو فۆڵده‌ری به‌رنامه‌كه‌ خۆیدا بۆت داده‌نێت كه‌ شوێنێكی گونجاوه‌ به‌ڵام ده‌كرێت لێره‌دا بیگۆڕیت و هیچ كێشه‌یه‌كت بۆ دروست نابێت ، له‌ كۆتاییدا (OK) بكه‌

 

 

دواتر ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامت دابوو به‌م جۆره‌ ده‌رده‌چێت سه‌رنج بده‌ لێره‌دا به‌ته‌واوی كاره‌كان ڕونه‌و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ به‌م جۆره‌یه‌ له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌م داوه‌ به‌به‌شێكی گرنگ كه‌ ئه‌وه‌ش پیشاندانی پێك هاته‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ و به‌شه‌كانی تر كه‌ دواتر به‌پێ ی پێداویستی باسی ده‌كه‌م،خاڵی دووه‌م بریتیه‌ له‌ پێك هاته‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌م به‌شه‌دا گرنگترین هۆكاره‌ بۆئه‌وه‌ی ده‌ست بگریت به‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا ، وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌ من لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی كه‌به‌ (Default) ناوده‌برێت چالاكم كردوه‌ پاشگری (aspx) بریتیه‌ له‌ به‌رهه‌می ئه‌م به‌رنامه‌یه‌و ده‌كرێت بیگۆڕیت به‌ڵام باشتره‌ هه‌روابێت،وه‌له‌ خاڵی سێیه‌مدا سێ جۆره‌ پیشاندان هه‌یه‌ یه‌كه‌م دیزاین وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره‌ دووه‌م سپلیت كه‌ به‌مانای جیاكه‌ره‌وه‌دێت واته‌ له‌كاتی چالاك كردنی ئه‌م به‌شه‌دا سه‌رچاوه‌ی كۆده‌كان و دیزاینه‌كه‌شت پیشان ده‌دات وه‌ به‌شی سێیه‌م بریتیه‌ له‌ ته‌نها سه‌رچاوه‌كان واته‌ ته‌نها كۆده‌كان ده‌بینیت ، ئێستا وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره‌ بۆكارئاسانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ماڵپه‌ڕێكی ساده‌ی خۆكارانه‌ دروستكردوه‌ ئه‌مه‌ش یاریده‌ده‌رێكی باشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ره‌تایانه‌ له‌م بواره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌ پراوسه‌ردا ببینیت كلیك له‌و به‌شه‌ بكه‌ كه‌ له‌ خاڵی سێیه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌،باشتر وایه‌ پراوسه‌ره‌كه‌ت ئینته‌رنێت ئیكسپلوره‌ر هه‌شت به‌ره‌و ژوور بێت

 

 

ئەمەش ئەنجامی کارەکەمان لە پراوسەرەکەدا، لە خاڵی یەکەم لاثەڕەی سەرەکیە و خاڵی دووەمیش دوووەم لینکە کە کردومەتەوە

 

 

تێبینی : بە پێ ی ئەو کۆمپیوتەرەی بەرنامەکەی لەسەر دامەزرێنراوە لینکی پراوسەرەکە دەگۆرێت تەنانەت بە پێ ی سوێنی پاراستنی پرۆژەکەش ، هەربۆیە لێرەدا وێنەی تەواوی پراوسەرەکەم نەگرت هەتا توشی سەرلێشێوان نەبیت .

بۆچوونه‌كان (2)add
...
لە لایەن ( marian , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌ست خۆش برای به‌رێز
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
بە هیوای سوود وەرگرتن فێرخوازی بەڕێز .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.